حسه‌ینی مه‌ساح ئه‌وپیاوه‌ی له قاسم ئاغای كۆیه تاوانبارتره
* حسه‌ینی مه‌ساح ئه‌وپیاوه‌ی له قاسم ئاغای كۆیه تاوانبارترهو
ئێسته شۆڕگێڕێكی مه‌زنی یه‌كێتی نیشتمانییه ؟؟؟؟
من له‌به‌ر فیراری و كه‌مده‌ستی بوم به جاش لای حسه‌ینی مه‌ساح له ساڵی 1986 به‌لام به‌خواو به‌قورئانی بیرۆز بۆ ئه‌وه نه‌بوم به جاش كه كورد بكوژم بۆ ئه‌وه نه‌بوم به جاش ته‌نها مێروله‌یه‌كیش له‌ده‌ستم زه‌ره‌ر بكات به‌ڵكو عه‌سكه‌ریم بێ نه‌ده‌كرا نه‌یشم ئه‌توانی بۆ هیچ شوێنێك بڕۆم چونكه دایك و باوكێكی بیرم هه‌بوو نه‌مئه‌زانی چیان لێ بكه‌م منیش به‌خێوكه‌ریان بووم . به‌هه‌رحاڵ قه‌ت ئه‌و رۆژه ناخۆشانه‌م بیر ناچێته‌وه كه له‌به‌ر خاتری كۆمه‌ڵێك ئیمتیاز له لایه‌ن به‌عسه‌وه حسه‌ینی مه‌ساح ئامر فه‌وجی 120 ی جاش ی حزبی به‌عس پڕ به عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆرێك ژن و منداڵ و پیاوی پیری ناوچه‌ی قه‌ره‌داخی له حامیه‌ی سلیمانی ته‌سلیم كرد.
ئێمه مه‌فره‌زه‌یه‌ك جاش بووین له نزیك باریكه‌ی كۆن ه‌وه ده‌رۆشتین به‌ره‌و قه‌ره‌داغ وا بینیمان تراكتۆرێك جۆری عه‌نته‌ر نزیكه‌ی زیاتر له 25 ژن و منداڵیی تێدابوو چوار پیاوی ش به‌سه‌ر تراكتۆرهكهوه بوون و كورێكی 17 بۆ 18 ساڵ تراكتۆره‌كه‌ی لێده‌خوڕی . فه‌رمانی پێكردین كه بچین بیانگرین و بیانهێنین بۆ لای كاتێك كه هێنامانن حسه‌ینی مه‌ساح خۆی پرسیاری لێ‌كردن كه له‌كوێوه هاتوون و بۆ كوێ ده‌چن . خێرا یه‌كێك له پیاوه‌كان ده‌ستی كرد به پارانه‌وه له بهردهستیداو ده‌ستی حسه‌ینی مه‌ساحی ماچ كرد وتی كوره شیرینه‌كه‌م ئێمه خه‌ڵكی ئه‌م مه‌نتیقه‌ی قهراخینه و سه‌رمان لێ شێواوه و به‌خوا نازانین كه‌س وكارمان چیان لێ هاتووه هه‌ر یه‌كێ بهلایهكا ڕۆیشتووین ئه‌م ژن و مناڵانه‌م هێناوه بیانبه‌م بۆ قه‌ره‌گۆل ماڵی ناسیاوێكم له‌وێیه ئه‌چینه ئه‌وێ تا خوا ڕۆژێكمان لێ ئه‌كاته‌وه ..خێرا حسه‌ینی مه‌ساح قسه‌كه‌ی پێ بڕی و وتی( نانا بڵێ هه‌تا موخه‌ڕیب دێته‌وه دێكه‌مان و دوایی دڕۆمهوه كچ و ژنه‌كه‌میان بۆ ده‌به‌م بۆ ئه‌وه‌ی بێتاقه‌ت نه‌بن) .یه‌كێ له پیاوه‌كان ده‌ستی كرد به گریان له بهردهستیداو دانه‌ویه‌وه پێڵاوه‌كانی حسه‌ینی مه‌ساح ی ماچ كرد وتی توخوا توخوا خۆت بمان كوژهو ته‌سلیمی حكومه‌تمان مه‌كه .
حسه‌ین ده‌ستی كرد به جنێوی ناشیرین به ژن و كچ و ناموسیان پێی وتن (ئه‌وه 3 مانگه سه‌ید ره‌یس عه‌مری عه‌فووی بۆ داون و كه خۆتان ته‌سلیم بكه‌ن و ئه‌رزی شوێنخانو پاره‌تان بداتێ بۆ نه‌هاتن ئێستا موخه‌ڕیب نه‌ماوه ئینجا دێن ئاده‌ی سوار بن و دوام كه‌ون) . هه‌رچی هاواریان كرد به‌ڵام بێ سوود بوو .بردنی‌و ته‌سلیمی حامیه‌ی سلێمانی كردن كه ئیستا پاركی ئازادی تێدایه .
له هه‌مووی ناخۆشتر كه هه‌رگیز بیرم ناچێته‌وه هه‌رجار بیرم ده‌كه‌وێته‌وه خۆم پێ ناگیرێت و ده‌گریم كه سه‌یری مناڵه‌كانی خۆم ئه‌كه‌م چونكه منیش ئێستا مناڵم هه‌یه و خێزاندارم ئه‌ویش ئه‌وه بوو چه‌ند منداڵێك بوون له‌ناو عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆره‌كه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 3بۆ 5 ساڵ ده‌بوون هه‌ر سه‌یریان ده‌كردین و نه‌یان ئه‌زانی مه‌سه‌له چیه‌و چی نیه خه‌ریكی یاریكردنی خۆیان بوون ..
من لهمدنیاو له‌و دنیاش شایه‌تی له‌به‌ر قاپی خوادا ده‌ده‌م ئه‌و شتانه‌ی كه بینیومه وه‌ك خۆی گێرامه‌وه بۆتان . تۆزێك ده‌رونی خۆم ئاسوده كرد به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ش لێم خۆش بێت چونكه بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و دڕنده‌یه بووم .
له هه‌موویشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه ئێستا حسه‌ینی مه‌ساح گڵاڵی پیاوی سیقه پێكراوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه و به‌رپرسی پیاوماقوڵانی شاره‌زووره مانگانهكهیشی سێ ئه‌وه‌نده‌ی مانگانه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌یه كه حسه‌ینی مه‌ساح به‌ده‌ستی خۆی ئه‌نفالی كردن .. ئێسته پیاوی ئه‌و یه‌كێتیه‌یه كه له ساڵی 1984 له رادیۆكه‌یانه‌وه عه‌مری كوشتن‌یان ده‌دا . ده‌یانوت حسه‌ینی مه‌ساح گڵاڵی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عافواتی شۆڕش شمولی ناكات و ده‌بێت بكوژرێت . كه‌چی دوای ئه‌و هه‌مووه خه‌ڵك كوشتنه ئێسته پیاوی ناو پیاوانی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووره . جنێویش به هه‌ندێ كه‌س ده‌دات له‌ناو گۆران و حزبه تێكۆشه‌ره‌كانی تری سه‌رده‌می شاخ كه ره‌نگه ئه‌وكه‌سانه‌ی حسه‌ین قسه‌یان پێ ده‌ڵێت قورسایی حسه‌ین به‌س پێڵاو لهپێیاندا دڕا بێت له پێناوی كوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تیدا …
له كۆتایدا وه‌عد ده‌ده‌م كه ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له ڕۆژان مستهشارهكان گیران و حسه‌ینی مهساحیش له‌ناویاندا .منیش بێمه به‌رده‌ستی دادگا‌و هه‌موو ڕاستیه‌كان وه‌ك خۆی بڵێم با دوایی بمكوژن ..
1-چه‌ند باسێكی تری حسه‌ینی مه‌ساح م لایه هه‌وڵ ئه‌ده‌م به به‌ڵگه‌وه بیانخه‌مه ڕوو . وه‌ك سه‌ربڕینی شوانیكی ئێرانی و فرۆشتنی سه‌ره بڕاوه‌كه به حكومه‌تی به‌عس به‌ناوی سه‌ری پاسداری ئێرانی .
2-شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی سۆسیالیست له گوندی سۆیله‌میش سه‌ر به سه‌یدسادق كه ئێستا برایه‌كی ئه‌و شه‌هیده ئاسایشه له سیدسادق..
3-ته‌سلیم كردنی كور‌و باوكێك به‌ناوی ئه‌وه‌ی كه ئازوقه‌یان بۆ پێشمه‌رگه بردووه ..
4-شه‌هید كردنی ئامر كه‌رتێكی یه‌كێتی نیشتمانی به‌ناوی دلیر گه‌رمیانی مۆره‌كه‌ی و جه‌نازه‌كه‌ی ته‌سلیمی ئیستیخباراتی سیدسادق كرد .
5-دانانی كه‌مین له نزیك گوندی سیامێوه له شاره‌زوور بۆ مه‌فره‌زه‌یه‌كی حزبی شیوعی و شه‌هید كردنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی شیوعی.
6- كه‌وتنه پێش و چاوساغیكردن بۆ لیوایه‌كی عه‌سكه‌ری به‌ناوی لیوای بارق بۆ گوندی قه‌ڵبه‌زه و شه‌هید كردنی 2 پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی كه یه‌كێكیانم بیره خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بوو ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 20 ساڵ ده‌بوو ..
ئینجا باسی تڕ‌ۆ بونه‌كه‌ی حسه‌ینی مه‌ساح و ئه‌و كاته‌ی كه به‌عس ئیشی پێی نه‌ماو له‌لایه‌ن حیزبی به‌عسه‌وه و گیرا .. هه‌ر هه‌مووی ئه‌گه‌ر خوا مه‌جالی دام وه‌ك خۆی هه‌مووی ئه‌خه‌مه ڕوو ..
داواش له ڕۆژنامه نوسه به‌ڕێزوو ئازاكانیش ده‌كه‌م ئه‌م شتانه‌م بڵاو بكه‌نه‌وه و به‌شكوم هه‌قی ئه‌و خه‌ڵكه فه‌قیره بێته ههقجێ
——————————————–
* حوسێن حه‌مه فه‌تاح قادر گه‌ڵاڵی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی (120)