Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
خوا جەزاى خێرى باتەوە

خوا جەزاى خێرى باتەوە

Closed
by January 6, 2008 گشتی

 
 …شوان داودى…….
 پرۆسەی گوڕینی دیموگرافی كەركوك پرۆسەیەكی درێژخایەنی چەندین دەیەی دەسەڵاتە شوفینستەیەك لەدوای یەكەكانی نەتەوەی سەردەستی عەرەب بووە لە عێراقدا كە دواجار بۆ خێرا بەرێوەچوونی ئەو پرۆسەیە ئیمتیازاتێكی زۆرو پاریەكی بێ شومارو هێزی دەسەڵاتی بە بەرمانە تیادا بەكارهێنرا .
 بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو پرۆسەیە كورد خەونی بەوەوە دەبینی كە بەبێ ئەوەی دەست بەگیرفانیدا بكاتو بێ ئەوەی هیچ ئیمتیازاتێك بدات جگە لەزەوی پێ تاپۆی تەجاوز نەبێو بەبێ بەرنامەو بەبێ هێزی دەسەڵاتو بەبێ ستراتیژ بەمادەیەكی دەستووری واتە بەقانون لەوڵاتێكی بێ سیستەمدا هەڵبوەشێنێتەوە لە كاتێكدا جومگەكانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە هەر بەدەست شوفینستەكانەوەیە .
 لەسەرەتاوە بۆ هەموولایەك ئاشكرا بووە كە گەڕانەوەی كەركوك بۆ دۆخی ئاسایی خۆی پێویستی بەسێ كۆڵەكەی گرنگ هەیە
 1- ستراتیژ 2- پارە 3- دەسەڵات
 هەمووشمان ئەوەی دەزانین كە لەم وڵاتەدا شتێك نیە ناوی ستراتیژ بێت لەبەر ئەوەی هیچ دەزگایەكی وامان نیە كە شەرعیەتی ئەوەی هەبێ ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی دابرێژێ سەبارەت ، بە پارەش – پارە هەیە بەڵام سەرجەم داهاتی ئەم هەرێمە لە قاسەی دەسەڵاتی دوو حزبدا قۆرخ كراوە ولە ستراتیژی حزبیدا بەكار دەهێنرێ .
 دەسەڵاتیش – دوو ناوەندی دەسەڵاتمان هەبووە هەرچەندە بەرووكەش بەشێكی یەك خراوەتەوە بەڵام لەناوەرۆكدا تا ئێستا دووناوەندە – بەدوو بیرۆكەی جیاوازەوە بۆ سەرجەم مەسەلەكان دەڕوانن تەنها مەسەلەی دابەش كردنی دەسەڵات نەبێ لە نێوانیاندا .
 ئێستا كە بەدەستیانەوە شكاوە هەردوو حزبی خاوەن دەسەڵاتو پارە دارەكەی كوردستان ، بەرپرسانی شاری كەركوك لۆم دەكەنو خەتاكە دەخەنە ئەستۆی ئەوان ودەستی چەوری خۆیان بەسەری ئەواندا پاك دەكەنەوە  لەكاتێكدا بەرپرسانی كەركوك كە لە بنەڕەتدا كادری ئەو حزبانەن نە ئەو پارەیەیان خراوەتە بەردەست بۆ ئەوەی كەركوكی پێ بكڕنەوە نە ئەو دەسەڵاتەیان بێ دراوە هەنگاوبنێن نەبۆیان هەبووە رای راشكاوانەی خۆیان لەو بارەیەوە بدەن ، تەنانەت لە كۆبوونەوە حزبیەكانیشدا .
 بەگوێرەی بڕیارو راسپاردەكانی سەرووی خۆیان بەرپرسەكانی كەركوك كەم تەرخەم نەبوونە تا حەقی لۆم كردنیان هەبێ تەنها لەبەر ئەوە حەقە لۆم بكرێن كە دەروێشانە پابەندی بریارەكانی سەركردایەتی حزبەكانیان بوونە واقعی شاری كەركوكیان لەچاویلكەی حزبەكانیانەوە خوێندۆتەوە . 
 غازی یاوەر بۆ ماوەی چەند مانگێك سەرۆكی عێراق بوو بە عەباو عەگاڵەوەجارێك سەردانی كەركوكی كرد – لەوەتەی مام جەلال بووە بە سەرۆك كۆمارو كاك مەسعود بووە بەسەرۆكی هەرێم خەڵكی كەركوك چاویان لە رێیە بۆ ئەوەی یەكێ لەسەرۆكەكانی بەسەریان بكاتەوە بۆ تا لەنزیكەوە ئاشنای گوزەرانیان بن بەداخەوە ئەو خەونە نەهاتە دی تا (2)ی ئەم مانگە كە دووەم رۆژی پرسەی (140)ی خوا لێخۆشبوو بووبۆ دڵنەوایی كادرەكانی حزبەكەی خۆی مام جەلال سەرۆك كۆمار سەردانی كەركوكی كردوو ئەدائی واجبی خۆی كرد لەبەشداری كردنی پرسەكەدا خوا جەزاى خێرى باتەوە، سەرۆكی هەرێم ئەوەشی نەكرد .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.