Skip to Content

Monday, September 28th, 2020

دەریا بە داڵغەى خۆ رووتکردنەوەى باران سەرخۆش دەبێ

Comment

عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا….
باران
وەک رستێک مەلى کوژراو
دەکەوێتە کۆشى زەوى
گەڵا گەڵا
وەک ئەوەى لە پایز رابکات
وەک من
خزمەکانى بیر چووبێتەوە
لە سێبەرى درەختى پەشیمانى
تەماشاى ژیان دەکاو
هیچ ناڵێ

پیرى و پیرى
لەگەڵ برینى شینى دەریا
لە نێو کتێبى سوورى شەراب
تەنیایى لە گۆزە دەکا
گۆزە پڕ دەبآ لە رەنگى ئاوارەیى
لە گیانکێشانى شەپۆل
 لە خەیاڵى ماسى
لە یەکەم خۆ گۆڕینى ئاو
خزمەکانم هەر بۆ وەفا
روو وەردەگێڕن و دەڵێن
ئاو
لە تەماشاکردنى یەکەم گۆزە
 دەیەوێت
نامەیەک بە لقى هەنگاو وەبکا
نامەیەک پڕ لە خەیاڵ
 خاڵى لە وشە
 وشەکان بەر لەوەى بکەونە مەنفا
زمان لە زەوى دەکڕنەوە
بە زەمەنى دەسپێرن
زەمەن ماڵى گۆزەى پێدەچنێ
گۆزە بە دەستى مەستێکەوەیە
بەرامبەر سیس بوونى دنیا پێدەکەنێ
مەستێک بە زماندا دەڕوا
بە رەنگدا دەڕوا
بە رووتى دێتەوەو دەڵێ:
گۆزە بە شانى کچێکەوەیە
بآ ئەوەى بپرسێ دەڵێم:
با دوو وشە بە داڵغەى سەفەر بگۆڕینەوە
بە داڵغەى خۆ رووتکردنەوەى باران
دەیەوێت دەم بکاتەوە
دەست بۆ مەرگ درێژ دەکەم:
لە تەنیشت ئەو بازگەیەى کە من نابینێت دەڵێم:
 ئەگەر ئەم جارە سنوورداش نەکرامەوە
نامەیەکت بۆ دەنووسم پڕ لە پاسەوانى نوستوو
پڕ لە تریقانەوەى هەنگاو
بە ئەندازەى نیشتیمان نامۆ
بە ئەندازەى زمان ئاوارە
نامەیەکت بۆ دەنووسم وشەکانى بە پەساپۆرتى ئاو
لە سنوران دەربازتکا
تیپەکان ئەوەندە مەست بن لەگەلڕ کردنەوەى
سەرخۆش بیت
ئەوەندە وەڕس بن وەک ناڕەزایى
 بە گەورەیى لە سەر خۆیان بنووسن
 خزمەکان.

باران چەشنى دوو باڵى نەرم
دوو باڵى پڕ لە قاجاغ
دوو باڵى پڕ لە ماسى
هەتا دۆڕان
 دەکرێتەوە
چەشنى دوو چاو
بەر لەوەى تەماشاى زەوى بکا
بەر لەوەى پیرى بناسێ
دەنووک لە هەتاو دەگرێ
گەڵا گەڵا
بە کۆڵانى شەودا
 دەڕۆم
ساتمە لە زەمەن دەکەم
وەک خەون بەردەبمەوەو بەرنابمەوە
وەک ئەوەى
بە قووڵى باران
منى بیر چووبێتەوە
تەنیایم لە گۆزە دەکا
گۆزە لە ماڵى پیرى دێتەوە
کتێبێکى بە دەستەوەیە پڕ لە مۆسیقا
پڕ لە ئومێدى وەریوو
کتێبێکى بە دەستەوەیە لە یەکەم لاپەڕە
خەون دەبینم
خەون دەبینم
دایکم نوستووە
 لە سەر ریتمى مەرگ
خوشکم
بە خەیاڵى دادێ
لەگەڵ گسکدانى نێو مالڕ
دانە دانە تەنیایى کۆ بکاتەوە
بآ ئەوەى زار بکەمەوە
گۆرانییەک دەڵێم
هەتا دۆڕان
سنوورء سنوور بیرەوەرى بە خاک وەرکا
گۆرانییەک دەڵێم
وەک ئەوەى سەیرى شەڕ بکەیت
وەک قسەى جەنگاوەرێکى بریندار
لە ژێر سەرین بەجێما بێت
خەونێک دەبینم
وەک بیابان
باران ئاشتى بکاتەوە.
گۆرانییەک دەڵێم بە قووڵى با
هاوسەنگى بۆ خاک بگێڕێتەوە
قسەى نێو خەیالڕ بێت وەک خۆى
بەڵام زەمەن
پێکآ لەء گۆرانیە هەڵدەداو دەڵێ:
ئەى مرۆڤ
ئەى هەمیشە وێڵ
 کە خەونى ژیان با دەیبا
کە ژیان بەر لە خەوتن
مەستێک لە گۆزەى دەکا
جگە لە دەست لێک بەردان
شتێکى دیکەم پآ بڵآ
بە بێدەنگى لە دەریا بداو
نەرم نەرم بێتەوە مالڕ
شتێکم پێبڵآ ژیان خۆى بێ
باران خۆى بێ
تەنیایى خۆى بێ
ئیتر لەو ماڵەى کە بەر هەست ناکەوێت
بەر گۆزە دەکەوێ
گۆرانییەک ناڵێم
وەک دوا قسەى جەنگاوەرێکى بریندار
دەرگا لەخۆ دادەخەم
مردن دەخەمە سەر باڵى دەریاو دەڵێم:
ژیان رووتکردنەوەى هەستەکانە
 ئەى ئەو کەسەى لەو خەونەدا
لە سنوورى ئاو دەدەیت و
بە بێ گۆزە
بە بارانەوە خەو دەتبا
ئەى ئەو کەسەى
لە سەر سنوور
 لە برى زمان ئاو دەتگرێ.
کانوونى دووەم 2007

Previous
Next

Leave a Reply