Skip to Content

Wednesday, September 30th, 2020

راگەیاندن لە سێبەرى جیهانگیریدا

Be First!
by August 9, 2008 گشتی

راگەیاندن لە سێبەرى جیهانگیریدا….
مەجید حەمە فەرەج

 راگەیاندن و جیهانگیرى لە گەیاندن بەرهەم هێناندا تەواوكەرى یەكترن،  تائێستاش جیهانگیرى جێگاى گفتوگۆى چڕوو بەردەوامەو بیروراكان دابەش بوون لە نێوان دووجەمسەرى سەرەكى. جەم سەرى یەكەم دەڵێن چارەسەرى تەواوى كێشەكانى ئەم چەرخەن لەو  كۆسپ و ڕێگرو تەگەرانەى لەبەردەم بەرەو پێش چوون و گەشەكردنى گەلاندایە، دووەم  لە دژى دەوەستن واى دەبینن هۆكارى سەرەكیە لە ئیش و ئازارەكانى مرۆڤایەتى لە كێشە ناخۆش و شەڕوو كۆسپ  و تەگەرەكان لەبەردەم پێشكەوتنى وڵاتان و گەلانى جیهاندا دروست كردووە.
 ئەم دیاردەیە دیاردەیەكى مێژوویى یەو نوێ نیە، جیهانگیرى ئەمڕۆ بەدەردەكەوێ لە سروشتى سەرمایەدارى و سستەمەكانى، جیهانگیرى لیپریالیزمە ئەمەش دەسەڵاتى سەرمایەدارە. لەڕێگاى كۆمپانیا سنوربەزێنەكان بەدواى قازانج و ئیستخلال كردنى مرۆڤدا دەگەڕێ. ڕوخسارو دیاردەو د ە ركەوتەكانى جیهانگیرى (ئابورى – سیاسى – رۆشنبیرى و راگەیاندن) نمایشى دەسەڵاتى خۆى دەكات.
 جیهانگیرى راگەیاندن ئەو كردەیە جیهان دەگۆڕێ بۆیەك كێڵگەى بەرهەمهێنان و بازاڕى بەرهەمهێنى راگەیاندن لەلایەن دەسەڵاتى راگەیاندنە فرەڕەگەزەكان، بە مەبەستو ئامانجى دروستكردنى رایەكى گشتى جیهان. شان بەشانى جیهانگیرى بڕوات و پێوەرەكانى بیروراكان و شێوازى قبوڵ بكات و كۆسپەكانى بەردەمی نەهێڵێت .
 لەم  كاتەشدا نە هەواڵ و نە بەرنامەى ناوخۆى رۆلی نامێنێ نە لەبەرهەم هێنان بازاڕدا. ئەوەشمان لەبیر نەچێ جیهانگیرى ڕۆشنبیریش كە جیهانگیرى ئابورى و سیاسیە كاریگەرى نزیك بوونەوەى رۆشنبیرى گەلان و بەهاكانى دەسڕێتەوەو وە چەندەها خو ڕەوشتى تاك و كۆ بڵاو دەكاتەوە.
 وەتێكەڵاوبوونى شۆڕشى تەكنەلۆجیاو گەیاندن لەگەڵ بەشە سەرەكیەكانى ئابورى جیهان لە گەیاندن و ئاڵ و گۆڕى بەرهەمهێناندا لەلایەك. گەیاندن و راگەیاندن وەك گۆڕە پانێك بۆ سەرمایەگوزارى و بەرهەمهێن لەلایەكى تر. بۆ چاندنى پێكهاتە ئایدۆلۆجیاكەى جیهانگیرى نوێ بۆ بەڕێەوچوونى شەڕە سیاسى و ئابورى یەكانى شێوازێكى نەرم و نیانانە بۆ بەزاندنى سنورەكان و داپۆشینى  وڵاتان  بەبێ  پەرچە كردار.
 
 راگەیاندن شوێن و ڕۆڵى خۆى هەیە:
 راگەیاندن توخمێكى سەرەكیە لە پێكهاتەكانى جیهانگیرى تەنها گۆڕەپانێكى گەورە نیە بۆسەرمایەو  وەبەرهێن, بەڵك و خێراییەكانى بێ هاوتایە لە بڵاوبوونەوەو گەشەكردن ئەمەش دوو ڕۆڵى گەورەن لەسەركەوتن و شكستەكانى جیهانگیرى ، ڕاگەیاند توخمێكى بنەڕەتیە لە توخمەكانى گەشەى كۆمەڵایەتى لە پاڵ خێزان و قوتابخانەو زانكۆو حزبەكان و …..هتد.
 راگەیاندن یەكێكە لە توخمە كاریگەرەكانى دروست بوونى راى گشیتى, كاریگەرى لە بڵاوبونەوەى بیروڕاو زانست. هۆكارێكە بۆ بڵاوبوونەوەیەكى خێراو فراوان و شێوازى جۆراو جۆرى لە خۆگرتووە(تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت و ڕادیۆو ڕۆژنامەو بڵاوكراوەو گۆڤار و سینەما و شانۆو پەرتوك ……هتد) ئەمڕۆ بۆتە بەهێزترین توخمى گەشەكردنى كۆمەڵایەتى بۆكاریگەرى لەسەر بیروبۆچونەكانى خەڵك و پێوەرەكانیان، ئەمەش دابوونەریتەكان راست دەكاتەوە خۆگونجاندن و گۆران, لە شێواز ا و مرۆڤەكان دا بەرجەستە دەكات دەیانكاتە گیانێكى زیندوو بۆ  راگەیاندن.
 لە ڕاستیدا بەكارهێنانى ئەو گۆڕەپانە فراوانەى راگەیاندن سەرنجمان رادەكێشێ بۆ ئەەوى ڕۆڵى كەم نەكەینەوە تەنها, لە گواستنەوەى, هەواڵ و ڕوپێوى ڕووداوەكان و پێشكەش كردنى زانیارى و بیروڕاكان لەسەر كێشە سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتیەكان بۆ جەماوەر. بۆیە راگەیاندن لە گواستنەوەى  ڕووداوە وە  گۆڕاوە  بۆ  دروستكەرى  ڕووداو , بۆتە نیوەى شەڕەكان  زۆر ترسناكترە لە میكانیزمى سەربازى.      دەڵێن  شەڕ ترسناكترنیە لەو فیتنەیەى راگەیاندن دروستى دەكات .
 راگەیاندنى ئەمڕۆ توخمێكى بێلایەن نیە. هەروەك پێویست بوو بابەتیانە نمایشى خۆى بكات وەبەكاهرێنانى لەم جەرخەدا بێ مەڵامەت نیەو ناوەرۆكێكى ئیۆلۆجی و ئاراستەیەكى سیاسى و دووربینیەكى كۆمەڵایەتى لەخۆ دەگرێ و كۆمەڵێ لە ئامانجەكانى بەرز رادەگرێ لە پێناویدا تێدەكۆشێ بۆ چاندنیان .
 ئەو توخمانەى ئەمڕۆ زاڵن بەسەر راگەیاندندا – تەكنەلۆجیا – زانیارى- تمویل كردن:   ئەوەى دەیەوێ لە هەواڵ زانیارى پێشبینیەكان و بیروڕایى بڵاوى دەكاتەوە پاشانیش دەتوانی پڕو پاگەندە بۆ بەرهەمە ڕشنبیریەكەى زمانەكەى ئایدۆلۆجیاكەى سیاسەتەكەى بەرژوەندیەكانى ئەنجام بدات.
 راگەیاندنى نێودەڵەتى ئەمڕۆ لە سێبەرى جیهانگیریدا راگەیاندنێكە بەیەك ئاراستە دەڕوات و دەگاتە لامان بەشێوەیەكى نەرم سنورەكانمان دەبەزێنیت و ڕۆشبیریەكەمان دەبڕێت مەرج نیە بە هێزمان بكات, زۆرجار  ڕووبە ڕوو بونەوە  ڕوودەدات.
 لەڕووى سیاسیشەوە ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانى وڵاتە پیشەسازیە گەورەكان ووڵاتانى كۆمەك بەخش ئەمڕۆ سەربەخۆى سیاسى زۆر لە ووڵاتانى جیهانیان  بە  زاندووە  بە تایبەتى ناوچەكەى ئێمە ڕەنگە عێراق تایبەت مەندیەكى خۆى هەبێ، چونكە شێوازى شەڕیشی بۆ گێڕایە بەر لەم بوارەدا لەگەڵ ئەوەش پاڵە پەستۆیەكى راگەیاندنى گەورە لە جیهانداو لە ناوچەى ئیمە بەڕێوە دەچێ بۆ گەمارۆدانى ناوچەكەو گونجاندنى لەگەڵ پلانى ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانى.
 زۆر لە ڕۆشنبیرى سیاسیمان وەك گەلى كوردستان بەتایبەتى و گەلانى ناوچەكە بەگشتى لەژێر پاڵپەستۆو كاریگەرى راگەیاندنى وڵاتە زلهێزەكاندایە ئێمەوەك گەلى كورد پیرۆزى هێزی پێشمەرگە – مافى چارەى خۆنوسین و دەوڵەتى سەربەخۆ – كێشەى كەركوك سەربەخۆیى بڕیاردانى سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتى.  ئەمانە لەڕۆشنبیرى  سیاسیماندا جێگیربوون وە كڕین و فرۆشتنى بێناكرێ بەڵام ئەو ڕاگەیاندنو ڕۆشنبیرى ئەمڕۆ ئەمەریكا كارى بۆ دەكات لەوازبوون و سڕینەوەى ئەم ڕۆشنبیریە لاى تاكەكان زۆرجار لەلاى حزب و گروپەكان
 كێشەى كەركوك وەڕۆڵى وتەبێژ و راگەیاندنەكانى كۆشكى سپى و ئەمەریكاو بەریتانیا و ووڵاتانى ترى هاوپەیمانیان لەناوچەكەو جیهان نەك یاریدەدەرى پەیڕەوێكى دیموكراسیانەو مافى زۆر ینە نیە بەڵك و زۆرجار لە پێناون پاراستنى بەرژەوەندیەكانیان مافى ڕەواى گەلەكەمان پێشێل دەكەن وەهێڵى سور بۆسەركردایەتى سیاسى و بزوتنەوە نیشتیمانى و ڕزگاریخوازەكەى دادەنێن .زۆرجار كاریگەرى راگەیاندن و ڕۆشنبیرى جیهانگیرى كە ئەمڕۆ ئەمەریكا هێزو تواناى ناو ئەم دیاردەیەیە, لەسەر تاكەكانى كۆمەڵ بۆ كەمكردنەوەى تواناكانى لاوازكردنى گیانى بەرگرى و كاریگەرى دەروونى واى لێدەكات لە گیانى كارى بەكۆمەڵ دوورى دەخاتەوە وە ڕاڕایى و دوودڵى لە تێكۆشان لەبەرگرى لە دەستكەوتە نیشتیمانیەكان لەدوور خستنەوەى لاوان لە و خەم و مەینەتیە راستەقینانەى هەیانە بۆیە خۆپیشاندانە بەبەكۆمەڵەكانى خەڵكى كوردستان و یەكێتى راگیشتى حزب و جەماوەر جۆرێك لە زیندوكردنەوەى ڕۆشنبیرى سیاسیان لەو لاوازى یەى تێیدایە. زۆر گرنگە ئەم یەك هەڵوێستیەو ئەم كارە  بە  كۆمەڵانە پەرەپێیدەین بەزیندووى راى بگرین.
 شێوازە جۆراوجۆرەكانى راگەیاندنى جیهانگیرى گیانى بەكاربەر خۆش گوزەرانى بەهێزدەكات لەبەرئەوەى زیادبوونى بەرهەم پێویستى بەكاربەر هەیە وەئەمەش قازانجى زیاترى بۆ دەستەبەر دەكات لە پێناو ئەمەشدا راگەیاندنە جۆراوجۆرەكان بەدرێژایى شەو ڕۆژ ڕیكلام و پڕوپاگەندە بڵاودەكەنەەو بۆ تێركردنى ئارەزوەكانى خەڵك بۆ كڕینى شتى نوێ بۆ بەرهەمەكان
 لەناو ئەم جۆرە كەش و هەواو راگەیاندنەدا گۆڕان لەتوانا ى تاكەكاندا ڕوو دەدات  بەرامبەر ئەو خۆشیەى لە شتەنوێ كان وەرى دەگرێ وە تاكەكان بەدواى داهات و پارەدا دەگەڕێن لە گەڵ ئەو خۆشگوزەرانى لێ دەبینن ئەمەش وا لەمرۆڤ دەكات دوور كەوێتەوە لە كێشەكانى كۆمەڵگا وەگیانى خۆبەزلزا نین ڕەشبینى و دابڕان لەداب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكان وەبێزاربوون لەزمانى رەخنەى و گیانى رەخنەگرتن لاوازكردنى گیانى كاركردنى بەكۆمەڵ لاوازى لەبەشدارى كردنى چالاكى سیاسى و ژیانى سیاسى دا. دوورى دەخاتەوە لەناو كردارى گۆڕاندا تاشێوازەكانی راگەیاند دەبنە مەرجەعیەتى ڕۆشنبیرى بۆ تاك نەك واقعى كۆمەڵایەتى و بەدیلەكانى. 
 راگەیاندنەكانى كوردستان ئێمەش بەشێكن لەوەى كە جیهان ئەمڕۆ بەڕێى دەكات لەدەستكەوت و لە نشوسینەكانى لەلایەنە باش و خراپەكانى. راگەیاندنى كوردستانى راگەیاندنێكە دەناڵێنىَ بەدەست دابەش بوونێكى قووڵ و ململانێ یەكى توند كە پەیوەندى راستەوخۆى بەمێژووى خوێناوى گەلەكەمانەوە هەیە هەم لە ئاستى ناوخۆ هەم لەگەڵ دووژمنەكانى راگەیاندن لە كوردستان نەك نەى توانیوە خوێندنەوەیەكى نەتەوەیانە تێپەڕێنێ بەڵك و تائێستاش نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغەو راگەیاندن بەدەست حزبەوەیە وە حزبیش لە حاڵەتێكى تەندروست و ڕێڕەوێكى ئاسیى دەرچووە نەبۆتە وەسیلەى  گۆڕان و لە ئاست پێداویستى یەكان بێت بۆیە خیتابى راگەیاندن ناتوانێ لەئاست راگەیاندنێكى هاوچەرخ دابێت نامەێ بچمە وردەكارى چۆن زۆر لەكارەكانى راگەیاند ڕۆڵیان لە بەهێزكردنى بنەماى توندوتیژى هەیە یان جیاوازى ڕەگەزى یان بەهێزكردنى پێگەى هۆزو تایەفەگەرى و لاوازكردنى گیانى رەخنە لە خۆگرتن رەخنە وە لاوازى گیانى گفتوگۆو لەبەرامبەر هێز وەپێشێل كردنى مافى هاوڵاتی بوون و كەمایەتى و یان ئارستەكردنى راى رەسمى بەشێوازى ….
 هەرچەندە زۆر لەم راگەیاندنانە پڕوپاگەندەى وادەكەن لەگەڵ ڕەوتى یەكەمن هەروەك لەسەرتاوە باسم كرد كە جیهانگیرى بەچارەسەرى تەواوى كێشەكان لەقەڵەم دەدەن.
 بۆیە بنیات نانى راگەیاندنى دیموكراتى ئەرك و ڕۆڵى گرنگى خۆى دەگێڕێت لەبەرامبەر راگەیاندنى دەسەڵات خوازى و راگەیاندنى ئاینى و تائیفی و شێواندنى ڕۆشنبیرى سیاسیمان وەدەرخستنى ڕووى ڕاستەقینەى ماف و داخوازى و كێشەو واقعى كۆمەڵایەتیمان .
 ئەركى راگەیاندنە تێكۆشان و زەمینە خۆش كردن بۆ ئازادى و ڕزگارى و گۆڕانى دیموكراتى بەبەهایەكى مرۆڤایەتى و شارستانى. راگەیاندنى دیموكراتى   وەسیلەیەكە بۆ پێشكەوتنى كۆمەڵگاكەمان.
 پشگیرى كردن لە دیموكرایتەت و فرەیى و بیروراى جیاواز وەهەموو ئەو ئازاد یانەى دەبنە هۆۆكارى گۆڕان لەبنەما كۆمەڵایەتیەكان وە كۆمەڵگاكەمان دەگوازرێتەوە لە دواكەوتنەوە بەرەو پێشكەوتن. كاربكەین بۆئەوە گرنگى دانى خەڵك فراوانتر بكەین بۆهەموو ئەو كێشانەى پەیوەندیان بەخۆیان و كۆمەڵگا كەمانەوە هەیە, وە دادپەروەرى كۆمەڵایەتى و یەكسانى لەمافی سیاسى و ئابورى و كۆمەڵایەتى هاوڵاتیان پارێزراو بێ.
 كاربكەین تاكەكانى كۆمەڵ چالاك و بەتوانا و خاوەن بڕیاربن وە یاریدەدەرى گۆڕانكاریەكان بین بە ئاراستەى دواڕۆژێكى باش بۆئەوەى تاكەكان كاربكەن بەرهەم هێنبن زانست پەروەربن خوڵقێنەرو داهێنەربن.
 راگەیاندنى دیموكراتى ئەو راگەیاندنە بابەتیە رەخنە گرانەیە لەپێناو مرۆڤدا بۆ بەدەست هێنانى مافەكانى لە زانیارى و ئازادى وپێشكەوتن كاردەكات 
 
           
 
 

Previous
Next

Leave a Reply