Skip to Content

Thursday, May 6th, 2021

زه‌ویه‌ بێ نازه‌کانی ئێمه‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی ئێوه‌.

Be First!
by July 17, 2009 گشتی

زه‌ویه‌ بێ نازه‌کانی ئێمه‌و کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی ئێوه‌.
بۆیه‌ ده‌نگتان پێناده‌ین.

 
پێش له‌ ناو چونی ڕژێمی به‌عس کێشه‌ی نیشته‌ جێبون هه‌ر هه‌بوو له‌ کوردستان به‌ڵام دوای نه‌مانی ئه‌م ڕژێمه‌ ئه‌م کێشه‌ زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند له‌ کوردستان به‌ هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی نرخی زه‌وی و خانوو وه‌ هاتنی خه‌ڵکانێکی زۆر له‌ خواروی عێراق بۆ کوردستان وه‌ تا ڕاده‌یه‌کیش گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکانی هه‌نده‌ران .
حوکمه‌تی هه‌رێــم زۆر به‌ به‌په‌رۆشه‌وه‌ ویستی ئه‌م کێشه‌ یه‌ چاره‌سه‌ر بکات بۆیه‌ هه‌ڵسا به‌ دابه‌ش کردنی زه‌ویه‌کی زۆر به‌تایبه‌تی  به‌سه‌ر چینی فه‌رمان به‌ران  به‌و ئومێده‌ی ئه‌م کێشه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بکات دڵسۆزی خۆی نیشان دا  دواتر هه‌ست کرا ناتوانن وا به‌ ئاسانی خزمه‌تگوزاری بگه‌یێنه‌ ئه‌م هه‌موو گه‌ڕه‌که‌ تازه‌یه‌ و ئه‌م زه‌ویانه‌ی دابه‌ش کراون بۆیه‌ ڕێگا نه‌درا له‌ هه‌موو شوێنه‌کان خه‌ڵکی خانوو دروست بکات هه‌ر وه‌ك خۆی زه‌ویه‌کان بێ ناز مانه‌وه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌کێك.
به‌م هۆیه‌وه‌ ده‌بینین تا ئێستا له‌ کوردستان ئه‌م زه‌ویانه‌ هه‌ر وه‌کو خۆیان ماوه‌تنه‌وه‌و خه‌ڵکه‌که‌ سودی لێنه‌بینی وه‌ کێشه‌کش چاره‌سه‌ر نه‌کرا  نیشته‌ جێبون تا ئێستاش کێشه‌یه‌کی زه‌قه‌ و زیاتر ده‌بێت .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێروانیه‌ چه‌ندین کۆمپانیای زه‌به‌لاح و چاو برسی  په‌یدابوون و  له‌م ماویه‌دا ده‌ستیان کرد به‌ دروست کردنی کۆمه‌ڵگای نیشته‌ جێبون و زۆر به‌باشیش له‌لایه‌ن حوکمه‌ت یارمه‌تیان ده‌درێت و خزمه‌ت گوزاریش به‌ ئاسان ترین شێوه‌ ئه‌گات پێیان و و هیچ کێشه‌ نیه‌ وه‌ زه‌ویه‌کانیش به‌لوشی وه‌رده‌گرن به‌ڵام له‌ هه‌مان کات دا ئه‌رکێکی زیاتر که‌وتۆته‌ سه‌ر حوکمه‌تی هه‌رێـم ئه‌ویش به‌ پێدانی قه‌رز به‌ کڕیاره‌کان و یارمه‌تی دانی کۆمپانیاکانیش له‌ هه‌مان کات دا له‌ ڕووی دابین کردنی زه‌وی و خزمه‌ت گوزاریشه‌  .
وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خانووه‌کان به‌  پاره‌یه‌کی زۆر ده‌فرۆشرێنه‌ خه‌ڵکی و وه‌ به‌ خه‌راب ترین شێوه‌ دروست کراون  بۆ نمونه‌  له‌ شاری خه‌ونه‌کان خانوێك دوای ته‌واو بونی له‌ به‌ره‌به‌یانیه‌ك به‌ شنه‌ی با  ڕوخاو خودا ڕه‌حمی کرد خاوه‌نی نه‌چووبوه‌ ناوی وه‌ نه‌یان هێشت که‌س وێنه‌یه‌کی بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سومعه‌ی کۆمپانیا چاو برسیه‌کان  نه‌ ڕوشێت   ته‌نها کۆمپانیاکان سود مه‌ندن له‌م کاره‌دا .
جا ده‌پرسین ئایه‌ باشتر نیه‌ له‌ جیاتی ئه‌م قه‌رزه‌ی ده‌درێت و ئه‌م هه‌موو ئه‌رکه‌ی ئه‌که‌وێت سه‌ر حوکمه‌ت   ڕێگا بدرێت به‌م خه‌ڵکه‌  زه‌ویه‌کانی خۆیان بکه‌ن به‌ خانوو وه‌ حوکمه‌تیش خزمه‌ت گوزاریان بۆ دابین بکات و پێشینه‌ی خانووشیان  پێبدات .
ئایه‌ ئه‌مه‌ باشتره‌ بۆ خه‌ڵکی یان بچێت زه‌ویه‌که‌ی خۆی به‌ ناچاری به‌ پاره‌یه‌کی که‌م و ره‌مزی بفرۆشێ و ئینجا به‌ قه‌رز خانوو بکڕێت هاتا ده‌مرێت هه‌ر قه‌رزار بێت و قه‌رزاری کۆمپانیاو قه‌رزاری حوکمه‌تیش  گه‌ر ئه‌م بڕه‌ پارانه‌ وه‌ك پێشه‌کی ئه‌یدات بۆ کڕینی خانوێك له‌م کۆمپانیایه‌نه‌  که‌ به‌ڵای که‌می بڕی زیاتر له‌ 20000 دۆلاره‌ که‌ به‌ چه‌ند قستێك ده‌یدات له‌ ماویه‌کی که‌مدا ده‌توانێت له‌سه‌ر زه‌ویه‌که‌ی خۆی به‌م پاره‌یه‌و به‌ تۆزێك پێشینه‌ی خانوو  خانووێکی زۆر له‌م خانووانه‌ باشترو بێ کێشه‌ تر دروست بکات و له‌ هه‌مان کاتیش ئه‌م قه‌رزه‌ زۆره‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت و تا پانزه‌ ساڵی تر ئه‌م خه‌مه‌ی به‌ سه‌ره‌وه‌ بێت وه‌ شار فراوانتر ده‌بێت و کێشه‌که‌ش باشتر چاره‌سه‌ر ده‌کرێت گه‌ر حوکمه‌ت خزمه‌ت گوزاریه‌ سه‌رتایه‌کانیان بۆ دابین بکات  .
بۆیه‌ من وای ده‌بینم بونی ئه‌م کۆمپانیایه‌نه‌ و یارمه‌تی دانی بێ سنوریان له‌لایه‌ن حوکمه‌ته‌وه‌ ته‌نها سودی شه‌خسی و کۆمپانیاکانی تێدایه‌و ئه‌م ماسته‌ بێ موو نیه‌و بۆیه‌ 31 ملیار دۆلار حه‌په‌لوش کراوه‌و دیار نه‌ماوه‌و ئه‌کی نا خه‌ڵکی هه‌ژار سود مه‌ند نیه‌ تێیدا و وه‌ کێشه‌ی نیشته‌ جێبونیش به مه‌ چاره‌سه‌ر ناکرێت ئه‌گه‌ر کۆمپانیاکان قازانجی باش وه‌رنه‌گرن ئه‌م کاره‌ ناکه‌ن وه‌ ئه‌گه‌ر ئینه‌یه‌کی تێدا نه‌بێت حوکمه‌ت ئه‌م کاره‌ ناکات وه‌ قازانجه‌که‌ش له‌ خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌که‌ و حوکمه‌ت ده‌رده‌چێت  و له‌ داهاتوشدا ئه‌م قه‌رز و قه‌رزداریه‌  کێشه‌ی زۆر بۆ خه‌ڵکی و حوکمه‌تیش دروست ده‌کات وه‌ ته‌نها خه‌ڵکه‌ که‌ به‌ پله‌یه‌که‌م زیانی لێده‌که‌وێت  .
به‌ڵام خزمه‌ت کردنی خه‌ڵکی به‌وه‌ ده‌کرێت که‌ پێداویسته‌یکان بۆ ئه‌و شوێنانه‌ دابین بکرێت که هه‌ندێکیان نزیکه‌ی 6 ساڵ و 7 ساڵ و 8 ساڵ ده‌بێت دابه‌شکراون وه‌ك گه‌ڕه‌کی به‌ناو مه‌ریوان که‌ 8 حه‌سارۆکه‌و وه‌ گه‌ڕه‌کی ڕۆشنبیری که‌زه‌ویه‌کانی کونه‌گورگه‌ و بابه‌ گورگور و سێبه‌ردان هتد… به‌ڵآم ڕێگایان پێناده‌ن بیکه‌ن به‌خانوو له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گوایه‌ ، که‌چی بۆ کۆمه‌ڵگاکان له‌ تواناتان دا هه‌یه‌   .
لێره‌دا ده‌پرسین له‌ حوکمه‌ت ئایه‌ خاوه‌نی ئه‌م زه‌ویانه‌ تاکه‌ی چاوه‌ڕوان بن و که‌ی ده‌بێت هه‌وری ڕه‌حمه‌ت بیان گرێته‌وه‌و دڵۆپ دڵۆپ قیر بڕژێت به‌سه‌ریان و بروسکه‌ی کاره‌با ڕۆشنایان پێبدات و دڵیان ئاو بخواته‌وه‌و ڕێگایان پێبدرێت زه‌ویه‌ له‌ بیر کراوه‌کانیان بکه‌ن به‌ خانوو  و خزمه‌ت گوزاریشیان بۆ بچێت ؟؟
ده‌پرسین به‌ چ رووێک چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن خاوه‌نی ئه‌م زه‌ویانه‌ ده‌نگ به‌ده‌ن به‌ ئێوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ؟؟؟
داوا ده‌که‌ین هه‌رچی یه‌ك مه‌تر زه‌وی هه‌یو ڕگای پێنه‌دراوه‌ بیکات به‌ خانوو و خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌چوه‌  ده‌نگ نه‌داته‌ شه‌ریکی ئه‌م کۆمپانیایه‌ زه‌به‌لاحه‌ چاو برسیانه‌..
هه‌رکه‌س تا ئێستا خزمه‌ت گوزاری پێ نه‌گه‌یشتوه‌  تاوان باره‌ گه‌ر ده‌نگبدات به‌ خاوه‌نی ئه‌م کۆمپانیا چه‌ته‌ ئاسایه‌نه‌ که‌ هه‌مووی له‌ ناو ده‌سه‌ڵاتدا  پشتگیریان لێده‌کرێت وشه‌ریکن  …
 
فه‌رمانبه‌رێکی بێ خانوو.
هه‌ولێر.. ٢٠٠٩/٠٧/١٤  
 
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply