Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021

سەردەشت‌و خرۆشانی جەماوەری کوردستان لەپێناو ئازادی‌و یەکسانیی کۆمەڵایەتیدا!

Be First!

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥/٦/٢٠١١ کاتژمێر ٧-٩ لەهۆڵی(Committee Room 21) لە پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن یادی یەکەمین ساڵرۆژی تیرۆری سەردەشت عوسمان لەلایەن چەتری ئازادیەوە دەکرێتەوە.

کۆبونەوەکە لەلایەن جۆن ماکدۆنێل ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاوە میوانداری دەکرێ‌‌. هۆزان مەحمود ووته‌ و راپۆرتی چەتری ئازادی پێشکەش دەکات. قسەکەرانی یادەکە ئەم بەرێزانەی خوارەوەن:
1)    دەشتی جەمال – فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
2)    Ute Miche  ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە پارتی سەوز
3)    مەریوان وریا قانع مامۆستا لە زانکۆی ئەمستەردام
4)    Glenroy Watson لە یەکێتی کرێکارانی شەمەندەفەر(RMT)

باپێکەوە بۆ بەرز راگرتنی یادی سەردەشت عوسمان‌و سەرجەم گیان بەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان کە لەپێناو ئازادی‌و ژیانێکی ئاسودەو سەرفراز بۆ هاوڵاتیانی کوردستان بە فیشەکی چەکدارانی دەسەڵات بونە قوربانی، لەم یادەدا بەشداری بکەین‌و وەفاداریی خۆمان بۆ ژیان‌و تێکۆشانیان‌ نیشان بدەین‌و کەسوکاریشیان کەمێك ئاسودە بکەین.

چەتری ئازادی- لەندەن
١١/٦/٢٠١١
chatre_azady@hotmail.com

بۆ زانیاری زیاتر : 07856032991     یان  07534264481
 

Previous
Next

Leave a Reply