Skip to Content

Thursday, November 26th, 2020

شۆڕشی ڕۆژئاوا لە نێوان پشتیوانی و پیلانگێڕیدا كۆمەكی سیاسی پێویستە !!

Be First!
by November 23, 2013 گشتی

 

 

 

 

ئاشكرایە لە ڕۆژئاوای كوردستان خەبات و تێكۆشان و بەرخۆدانێكی مەزن لە چواچێوەی شۆڕشێكی كوردانەدا لە ئارادایە، دیارە ئەو شۆڕشە هاوكات لە گەڵ سەرهەڵدانی ناڕازایی هاوڵاتییانی سوریا لە دژی ڕژێمی بەعس دەستی پێكردووە، بەڵام بە پێچەوانەی ناوچە عەربییەكانەوە لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستكەوتی زۆربەرچاو بە دەست خراوە، هەر لە سەرەتاوە نەیارانی كورد بەچاوی پیڵانگێڕییوە دەیانڕوانیە دەست كەوت و پێشكەوتنەكانی كورد و لە هەوڵی ئەوەدابون شۆڕشی ئازادی كورد سەركوت بكەن یان بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانی خۆیاندا بیبەن، بۆ ئەوەش زۆر رێگایان تاقیكردەوە لە پێناو دەستەمۆ كردنی شۆڕشی سەربەخۆی رۆژئاوای كوردستاندا، هەڵبەتە بە هاوكاری هێزو لایەنی كوردیش كارەكانی خۆیان دەكرد، كاتێك لە هەنگاوی یەكەمی پیلانگێرَییەكەیان سەركەوتو نەبون قۆناغی دووەمیان دەست پێكرد، لە قۆناغی دووەم دا شەڕێكی ناڕەوایان خستە رۆژئاوای كوردستانەوە و بەرەی شەڕی دژی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد فرامۆشكراوڕووی چەكەكان ئاراستەی شۆڕشی كورد كرا، ئەوشەڕە ناڕەوایەش بەهێزە چەتە تونڕەوەكان ئەنجام درا كە خۆیان بە ناوی “بەرەی نوسرەو دەوڵەتی عێراق و بیلادی شام” ناساندووە ، ڕەگ و ڕیشەی ئەو گروپە تونڕەوانەش ڕێكخراوی القاعیدەی تیرۆریستە كە تەواوی دنیا بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پێناسەی دەكات، بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە ئەوەیە هەمان ئەو گروپەشەڕانگێزو تونڕەوانەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكاو هاوپەیمانی ناتۆ گوایە دژایەتی دەكەن؟!! كاتێ شەڕیان خستەماڵی كوردەوە نەك چاوپۆشیان كرد بەڵكو بە شێوەیەكی ئاشكرا هاوكاریان كردن، ئەوەش لە ڕێگەی دەوڵەتی توركیاوە كە وڵاتێكی دۆستی ئەمریكاو ئەندامی ناتۆیە، ئەگەر ناتۆ لە هەموو جیهاندا دژایەتی تیرۆری كردبێت ئەوا بە پێچەوانەوە لە رۆژئاوای كوردستان لە رێگەی توركیاوە هاوكاری كردووە، وەك ئاشكرایە دوژمنانی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی پیلانگێڕییەكەشیاندا سەركەوتونەبون، ئەوەی كە هیچ كەسێك چاوەڕوانی نەبوو بە خودی گروپە تیرۆریستەكانیشەوە ئەو شكستە گەورانەبوو كە یەك لە دوای یەك بەرەی نوسرە گیرۆدەی دەبێت، هەر لە دەس پێكی شەڕە كانی سەریكانی و چل ئاغاو تەل كۆچەرو ترپە سپی و سەرچەم ناوچە ئازادكراوەكانی كوردستان تا ئێستاش ئەو گروپانە هەر لە شكستی گەورەدان، بە پێی راگەیانراوەكان زیاتر لە سێ هەزاركەس لەو تیرۆریستانە كوژراوە ئەمەش یەكەم جارە لە مێژووی خۆیاندا شكستی بەو شێوەیە گەورە بخۆن، هەڵبەتە ئەو سەركەوتن و پارستنەی خاكی ئازادكراوی رۆژئاوای كوردستان بە خوێنی گەش و گیانی پیرۆزی چوار سەد كچ و كوڕی تێكۆشەری كوردستان هاتۆتە بەرهەم لە ناویاندا شەڕڤان موسلم كوڕی ساڵح موسلم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی ئەوە یەكەم جارە كوڕی سەرۆكی حزبێك لە سەنگەری بەرگریدا شەهید بكرێت، ئەوەی لە ئەم نوسینەدا ئاماژەی پێدەكرێت تەنها سەرە قەڵەمێكەو بۆ بەرچاو ڕوونیە چونكە بەرخۆدانی گەلی رۆژئاوای كوردستان لە بەرامبەر پیلانگێڕیەكان بەئاسانی پێناسە ناكرێت، سەرڕا هەموو دەسكەوتەكانی گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان گەورە ترین دەستكەوت و قازانجی گەل ئەوەبوو لە سەرەتای شۆڕشەوە زۆر ژیرانە مامەڵە لە گەڵ بارودۆخەكەدا كراو بەكەم ترین زیان زۆر ترین دەستكەت بە دەست خرا و سەرو ماڵی هاوڵاتیان پارێزرا ،لە كاتێكدا لە ناوچە عەربیەكاندا گەورەترین زیان و ماڵ وێرانی بەسەرخەڵكدا هاتووە و هیچ دەسكەوتێكێش بە دەست نەخراوە، هەر ئەوەش وای كرد چەند وڵاتێكی عەرەبی سونەو رژێمی توركیای دژەكورد پیلانگێڕی یەك لە دوای یەك دژی رۆژئاوای كوردستان بەرپابكەن،جێی خۆیەتی ئاماژە بەوە بكرێت كە پشتیوانی ئۆپۆزسیونی عەربی سوریا و ئەو وڵاتانەی ئاماژەی پێكرا لە هەندێ لایەنی كورد كە بەناوی “ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی سوریا” لە چوارچێوەیەكدا خۆیان بنیاد نابوو هاوكات دژایەتی كردنی بەشێكی تری كورد كە لە ژێرناوی “ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان ” كاری خۆیان دەكرد ئاماژەیەكی ئاشكرای پیلانگێڕی دوژمنانی كورد بوو، لە گەڵ ئەوەشدا پارتی یەكیتی دیموكراتی “پە یەدە” كە هێزی یەكەمی رۆژئاوای كوردستانەو لە چوارچێوەی ئەنجومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستاندایەو بنیاد نەری ئاسایش ویەكێنەكانی پاراستنی گەلە نەرمی نواندووە و چاوی لە زۆر پیلان و ئاژاوەگێڕی پۆشیوە كە لە لایەن هیزی كوردیەوە ئەنجام دراوە، دیارە ئەوەش بە بڵگەوە لە ڕاگەیاندنەكانەوە بەڵاو كراوەتەوە كە دەست تێكەڵ كردن لە گەڵ رژێمی توركیا بونی هەبووە، دروست بونی دەستەی باڵای كورد لە هەردوو ئەنجومەنەكەی رۆژئاوای كوردستان بە چاودێری سەرۆكی هەرێم لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەسكەوتێكی گرنگ وجێگەی هیوای كورد بوو، بەڵام جێی داخە زۆری پێ نەچوو وەزیری دەرەوەی توركیا داود ئوغڵو سەردانی هەولێری كردوو لەگەڵ بەشێكی دەستەكەدا كۆبونەوەی ئەنجامدا ئەوەش دەستەی باڵای كوردی بێ كاریگەر كرد، ئێستا بەرەو پێشچۆنێكی تر هاتۆتە ئاراوە رۆژی سێ شەممە 12\11\2013 شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان هەنگاوێكی گرنگی بەرەو پێشەوە هاویشت، ئەوەش ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی كاتی بۆ رۆژئاوای كوردستان بوو ، ئەوە بەرێوە بەرایەتییە وەك پەرلەمانێك ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن و دامەزراندنی حكومەت دەكات، دامەزرێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكاتیەكە 35 حزب و رێكخراوو كەسایەتی وپێكهاتەی جیاواز لە خۆدەگرێت وئەندامەكانی ژمارەیان 82 كەسەو لە كورد و عەرەب و ئاسوری و كریستیانی و چەچانی و ئەرمەنی پێك هاتووە و بە سەر سێ هەرێمی جەزیرەو كۆبانی و عەفریندا كارەكانیان دابەشكردووە، هاوكاتی ئەو بەرێوەبەرایەتیە كوردیەی لە قامیشلۆ ڕاگەیاندارا ئۆپۆزسیونی سوریاش لە توركیاولە شاری ئەستەمبوڵ حكومەتی كاتی سوریایان ڕاگەیاند، ئەوەی سەیرە ئەو حكومەتە هێشتا شوێنێكی ئازاكراوی نییە كابینەی حكومەتەكەی لێ دابنات، هەڕەشەی ئەوەدەكات كە ئەوان حكومڕانی سەرجەم ناوچەكوردیەكانیش دەكەن ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی بە هیچ شێوەیەك ئازادی كورد قبوڵ ناكەن،بەداخەوە سێ لایەنی كوردی كە نزیكی پاردتی دیموكراتی كوردستانن و سەرۆكەكانیان لە هەولێر نیشتەجێن بە شداری بەرێوەبەریەتیەكەی قامیشلۆ نەبون و نەخێری بۆدەكەن بەڵام بۆ حكومەتە كاتیەكەی ئەستەمبوڵ بەڵێ دەكەن؟! بەشێك لەومژارانەی ئاماژەم پێكرد تا ڕادەیەك ئاساییە چونكە پیلانگێڕی دوژمنانی كوردەو هەرئەوە چاوەڕوان دەكرێت لە دوژمن ، بەڵام ئەوەی نائاساییە و مەترسیەو جێی هەڵوەستە كردنە لێداوانەكەی بارزانییە پێش ئەوەی لە سەرداوای ئەردۆغان سەردانی شاری ئامەد بكات وتی شۆڕش لە رۆژ ئاوای كوردستان نییە و پەیەدە هاوكاری ئەسەد دەكات و بەڕێوە بەرایەتیەكاتیەكەشی بە كارێكی هەڵە پێناسەكرد هەروەك داود ئۆغڵو هەمان شتی وت، ئەم جموجۆڵ و ترافیكە سیاسی و سەربازیانە لە كوردستانەوە بۆ وڵاتانی هەرێمی و جیهانی ئەنجام دەدرێت دەكرێت لە بەرژەوەندی گەلی كورد بشكێتەوە ، بە پێچەوانە تەنها لایەنێك زیانمەند نابێت بەڵكو تەواوی گەلی كورد دەكەوێتە تەڵەی دوژمنانەوە، سەردانی بارزانی بۆ وڵاتانی كەندا و دواتر بۆ ئامەد و كۆبونەوە لە گەڵ ئەردۆغان ولە لایەكی تر ئامادەكاری بۆ كۆبونەوەی جنێڤ دوو كە هەوڵێك هەیە كوردانی دۆستی توركیا بەشداری پێبكرێت هەروەها بۆ یەكەم جار بەشداری پێكردنی نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆنفرانسی نێودەوڵەتی ناتۆ لە بەلجیكا ئەمانە كە ئەجەندایان ناڕوونە پێوێستە ڕونكردنەوەی ئاشكرا بۆ گەلی كورد و لایەنە سیاسیەكان بكرێت هەموو ئەوانە دەكرێت لە بەرژەوەندی نەتەوەیی كورد بە كار بهێنرێت، ئەركێكی نەتەوەیی دەكەوێتە سەر شانی تەواوی لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بە تایبەتی لایەنەكانی باشوری كوردستان كە دنیای دەرەوە زیاتر بە ڕویاندا كراوەیە پێویستە خاوەنی هەڵوێست بن و ئاگاداری هەر پیلانگێڕییەكی نوێ بن ، پێویستە خاوەنی قسەی ڕەوای خۆیان بن هەروەك چۆن پانزە حزبی نێو دەسەڵات و ئۆپۆزسیون و دەرەوەی ئەوانیش جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان داوایان لە ڕای گشتی نیودەوڵەتی كرد كوردانی رۆژئاوای كوردستان بە ناوی دەستەی باڵای كوردەوە بە شداری كۆبونەوەی جنێڤ دوو بكەن، بە هەمان شێوە داوا بكە وڵاتانی رۆژئاواو ئەمریكا پشتیوانی خۆبەڕوەبەری كوردان بكەن هەروەك چۆن لە ساڵی 1991 پشتیوانی باشوری كوردستانیان كرد.

 

كوردۆ شوانی 

Previous
Next

Leave a Reply