غووبار…. سابیرسدیق
غووبار…. سابیرسدیق
بۆ ..
سه‌لاح محمد و ..گۆیژه و به‌فر و ڕیشۆڵه‌کانی ،
کاتێک ..
بایه‌کی سارد
لێره‌وه ده‌ڕوا
من ده‌نگی که‌سێک ده‌بیستم !
بۆ ژووانی بولبوول
به دڵێکی ته‌ڕ و
به کۆڵێ به‌ها و
به سیمایه‌کی پڕ فه‌ڕه‌وه
بێ غافڵبوون
له خه‌سڵه‌ته‌کانی به‌دبه‌ختی
نا ئاشنا ..
به ڕێگایه‌کی ئاشنادا
بۆ نێو دارستانه چڕه‌که ده‌ڕوا …
***
کاتێک ..
بایه‌کی سارد
سوڵتانانه لێره‌وه ده‌ڕوا
سوبح ،
گه‌دایانه پێده‌که‌نێ
له‌و پانتاییه‌دا
فهزایهکم وه بیر دێته‌وه
به هه‌موو سه‌ربورده پڕ له هات و هاواره‌کانی زه‌ریاوه
به گژ حیکایه‌ته پڕ له فه‌نتازیاکانی کڕێوه‌وه ،
به هه‌موو وه‌سوه‌سه ئاڵۆزه‌کانی مرۆڤ و
به گژ چراسادهکانی خوداوه .
***
ئه‌م ئێواره‌یه
که سه‌رما
تا ناو دڵ دێت و
په‌ژموورده‌یی باز بازێنێتی له هه‌وادا
به‌فر شپرزه ده‌بارێت
من له شوێنێکی دوووور دوور به‌رامبه‌ر کڵێسایه‌ک
له ژێر به‌فر و
له ژێر ئاسمانێکی سپی دا
نهیژهنانه
بیر له که‌سێک ده‌که‌مه‌وه
هه‌میشه..
له ئاوڕدانه‌وه‌دا
دره‌وشانه‌وه‌یه‌کی سه‌یر
له چاوه‌کانیا ده‌بینرێ
هه‌میشه..
باخچه له خه‌یاڵیدا سه‌وزه
وه‌ک عاشقێکی به ئه‌زموون
جگه‌ره داده‌گیرسێنێ
وه‌ک کاپتنێکی کامڵ
قوم له پێکه‌که‌ی ده‌دا و
به کاوه خۆ
له دڵه‌وه
قسان ده‌کا ..
به ئێواره‌ی وه‌ها ساردیش
که خه‌ریکه ،
ته‌م باڵای گۆیژه بگرێ *
ئه‌و ..
به داوای لێبووردنه‌وه
په‌شێوی خۆی خامۆش ده‌کا
به لوتف و
به بۆنێکی خۆشه‌وه
تێکه‌ڵ به ئاسمان ده‌بێ .
***
کاتێک ..
بایه‌کی سارد
به فیزه‌وه
لێره‌وه ده‌ڕوا و
لا له غه‌ریبیم ناکاته‌وه
به هه‌ق ..
تامه‌زرۆی گریان و
تامه‌زرۆی دیدارم
دیدارێک پڕ له ئومێد و سه‌بووری
دیدارێک ..
خۆمانه وه‌کوو جاران
دوور له مه‌راق و
دوور له غووبار و
دوور له عه‌زاب ،
له نزیکه‌وه
هاژهمان بێت له شیعر و
له دوره‌وه ،
شین شین بچینه‌وه وه‌ک باخ
دیدارێک ،
له به‌ر هه‌تاو
نزیک گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کانی ڤانکوخ
جار جار جوانی ،
بێ غه‌لوغه‌ش
ده‌ستێک بێنێ به سه‌رمانا و
جار جار وه‌ته‌ن ،
غه‌شیمانه
چاوێکمان لێداگرێ و ..
ئه‌و له دڵما
رۆشنایی لێبڕژێ و
من له چاویا
جریوه‌م بێت..
سابیرسدیق
سوید
نۆڤمبه‌ری 2008
………………………………………………………..
* ئه‌م ئێواره‌یه زۆر سارده
شار بۆنی به‌فری گرتووه
ڕیشۆڵه‌کان به‌ره‌و خوار دێن
ته‌م باڵای گۆیژه‌ی گرتووه
( سه‌لاح محمد ) *