Skip to Content

Friday, September 25th, 2020

كاریگه ری حیجابی سیاسی له دواخستنی ئافره تی موسڵمان وكۆمه ڵگای ئیسلامدا

Be First!
by March 8, 2008 ژنان

نووسینی .. ئه بدولئالی ئه لحه ڕاك
….. وه رگێڕانی .. ئارام حه مه ساڵح…

 پێشكه شه به ڕۆژی جیهانی ژنان  8 ی ئازار
پێشكه شه به و  27  كیژۆڵه یه ی كه له شارۆچكه ی خورماڵ به ده ستی تێرۆریستی ئیسلامی ئه تككران و په رچه میان بڕا.

هۆشمه ندی گشتی لای تاكه كانی كۆمه ڵ و ئاستی په ره سه ندنی ، هه روه ها ئایدۆلۆژیای باوو بیرو باوه ڕو به هاكان بڕیاری جێگیركردنی دابونه ریتی كۆمه ڵگا ده ده ن له گه ڵیشیاندا پۆشاك و جلوبه رگ ،   له كاتێكدا كه كۆمه ڵگا په ره ده سێنێ و به ره و پێشه وه ده چێت هاوڕێك دابونه ریتیش په ره ده سێنێ و له ئه نجامدا هه ندێ دابونه ریت وونده بن و هه ندێكی تر دێنه پێشه وه كه له وانه یه له و كۆمه ڵگایانه وه به ده ستهاتبێتن كه له وانیتر له پێشترن ئه مه ش له ڕێگای په یوه ندی و كۆمینیكاسێۆنی نێوان مرۆڤه كانه وه .

كاتێ كه دێینه سه ر باسی حیجابی سیاسی، ده ڵێم سیاسی چونكه به بڕیاری سه ركرده ی ئیسلامی سیاسی سه پێنراوه و چه ند ئامانجێكی سیاسی وئیسلامی وئایینی له دوتوێی
ئه م بڕیاره دا حه شاردراوه ، مه زهه بێك جۆرێ له حیجابی لا په سه نده و مه زهه بێكی تر جۆرێكی تر. حیجاب به رگێكه ئازادی ئافره تی موسڵمان له قاڵب ده داو سنووردار ده كا، ئافره ت له لایه ن كه سوكاروپیاوانی ئایینیه وه ناچارده كرێ بیپۆشێ ، مه به ست له و پیاوه ئایینیانه یه كه به سیاسه ت بارگاوی كراون و كاری سیاسی ده كه ن و وازیان له ئایین هێناوه و هه ر ئه وه نده یان ئیش به ئایینه كه خزمه تی به رژه وه ندییه سیاسیه كانیانی پێبكه ن .
به شێوه یه كی گشتی  گوندیه كانی ئێراق  ئه با یان  به كار ده هێنا كه پۆشاكێكی جوان بوو، به ڵام  ئه با  كه متر له شاره كاندا باو بوو، ئه مه ش نه ریتێكی سروشتی و په سه ندكراو بوو چونكه ئاماژه ی به هیچ ئامانجێكی سیاسی و ئایدۆلۆژی نه ده دا، به شێوه یه كی گشتیش ڕاده ی پابه ند بوون به  ئه با وه به سترابۆوه به ئاستی ڕۆشنبیری و كۆمه ڵایه تی و ئابوری ئافره ت و خێزان و ئیمكانیه تی ئافره ت خۆیه وه بۆ ده ربازبوون وخۆ ڕزگاركردن له كاریگه رێتی ئه و كۆمه ڵگایه ی تێیدا ده ژی .

له كۆتایی په نجاكانی سه ده ی ڕبردوودا و له سه ره تای ڕزگاری كۆمه ڵایه تی و ڕۆشنبیریدا كه ئێراق و ته واوی ووڵاتانی ئه ره بی گرته وه بیرۆكه ی ئازادیخوازی و هۆشمه ندی ئافره ت و داواكردنی مافه كانیان له ژیاندا ته شه نه ی كرد له گه ڵیشیاندا ئازادی هه ڵبژاردنی جلوبه رگ و پێشێلكردنی ته گه ره كۆمه ڵایه تییه له ناوچووه كان ،دیارده ی سفوری له نێو كیژان و ژناندا په لوپۆی هاویشت و له سه ره تادا خوێنكارانی قوتابخانه و زانكۆكانی گرته وه ،دواتر  دیارده ی پۆشینی ئه با له شاره كاندا سنوورداركراو كه مبۆوه ، به ڵام له دوای ده ركه وتنی ئیسلامی سیاسی له شه سته كاندا دیارده ی حیجاب سه ری هه ڵدایه وه كه گوزارشی له ئایدۆلۆژیاو سیاسه تێكی دیایكراو ده كرد، له كۆتایی 1979 دا و دوای گۆڕانی ڕژێمی سیاسی له ئێراندا ئه م دیارده یه به شێوه یه كی سه رسوڕهێنه ر بڵاو بۆوه و له لایه ن ڕژێمی تازه وه تێكڕای كیژان و ژنان له ته مه نی نۆ ساڵانه وه به ره و ژوور ناچار كران حیجاب بپۆشن به و شێوه ناسراوه ی خۆیان، جا بۆ به دوودا چون و چاودێریكردن و سه پاندنی حیجاب به سه ر ژناندا چه ند لیژنه یه ك له پاسدارانی شۆڕشی ئێرانی چێكرا و ئه وه ی به ره نگاری بكردایه یان ره فزی بكردایه سزا ده درا.
هه مان دیارده له كۆمه ڵگا ئه ره بی وئیسلامیه كاندا بڵاو بۆوه ، به مه ش نه هامه تییه كی تر خرایه سه ر ئه و نه هامه تیی دواكه وتنه ی  كه كۆمه ڵگا ئه ره بی و ئیسلامییه كانی دیكه له ژێریدا ده یناڵاند .

باشترین نموونه ش لێره دا ئێرانه كه نزیكه ی 30 ساڵه ئیسلامی سیاسی فه رمانڕه وایی ده كا ،  له هیچ بوارێكدا پێشنه كه وتووه هاوڕێك بێ له گه ڵ ئه و هه موو سامانی مرۆیی و ئابوریه زۆرو زه وه نده دا كه هه یه تی ،به پێچه وانه وه به ره و دواوه چوون و پاشه كشه ی شارستانێتیان له وه شكردووه كه له سه رده می ڕژێمی شاهنشاهیدا له ئارادا بوو، رژێمی نوێ هه میشه سه رقاڵی كاروباری رووكه ش بوو به لای بنه ماكانی په ره سه ندن و پێشكه وتندا  نه چووه  سه ره ڕای ده وڵه مه ندی ئێران و هزری زانستی و ڕۆشنبیریی ئێرانیانی ده ره وه ی ووڵات  .  هه مان بارودۆخ له ئێراقیشدا تێبینی ده كرێ ، جه ختێكی زیاتر ده كرێته سه ر سیماو دیوی ده ره وه ی ئایین نه ك بنه ماسه ره كیه كانی، حیجابی ژنان بریتییه له سیمبۆلی ئاشكراو ناخی دواكه وتن كه ئیسلامی سیاسی به سه ر كۆمه ڵگایدا ده سه پێنێ ، به تاتبه تی ژنان ، ئه و ژنه ی  حیجاب نه پۆشێ  ئه كوژرێ ، له سه ر نه پۆشینی حیجاب سه دان ئافره ت له شاری به سره  كوژران ، حیجاب سیمبۆڵێكی سیاسی به زۆر سه پێنراوه له پێش هه موو دروشمێكی ئیسلامی سیاسی و وێنه ی هه ر سه ركرده یه كی ئاینییه وه یه ، مه به ستیش لێی هێشتنه وه ی ژنانه له چواردیواری ماڵدا به دواكه وتوویی و ده ستبه سه ری بۆ تێركردنی ئاره زووه سێكسیه كانی پیاو له یه ك یان چه ند ژنێك ، ئیسلامییه كان وه كو سێكس و ئه وره ت  ده ڕواننه ژنان ، ژنانیش پێویسته له سه ریان پارێزگاری له  ئه وراتیان بكه ن ، جا ئه م  ئه وره ته ش  جگه له هه ردوو كونی چاو بۆ بینینی ڕوناكی سه رتاپای له شی ئافره تی ته نیوه ته وه ، خۆ ئه گه ر قوڕه یشه كانی به ر له ئیسلام كیژانیان كوشتبێت ،ئه وا له ئێسته دا ئیسلامی سیاسی بوركانی ركوكینه ی به سه ر ژناندا ده ته قێنێته وه و حیجابی پێده پۆشێ ، به مه ش ئافره ت به درێژایی ژیانی به مردوویی ده مێنێته وه ، نه ده توانێ ڕه فزی بكاو نه ده توانێش به رپه رچیبداته وه ، كاتێك كه كیژۆڵه یه كی نۆ ساڵان حیجاب ده پۆشێ ئیدی ملكه چ و پابه ند ده بێت و له هه موو كاروبارێكدا ئازادی لێ زه وت ده كرێ و هاوكات هزری تێفكرینی زاتی ده وه ستێ و ده بێته كه ره سه یه ك بۆ جێبه جێكردنی فه رمانه كان و ڕێنوماییه كان ، دواتر له هه موو لایه كه وه ترس كۆنترۆڵی ده كا،
چونكه هه ر هانده رێكی تایبه ت به خود كه گوزارش له سه ربه ستی و ئازادی بكا به گومڕایی و سه رپێچیكردن له فه رمانی باوك وبرا و مێرد دا ده نرێ و   له ئاكامیشدا ده بێته سه رپێچیكردن له فه رمانی  خوا…!!! نیوه ی كۆمه ڵگا به چه ك ده كوژن و نیوه كه ی تریشی به حیجابی سیاسی و ئایدۆلۆژی ، نه مانبینی ژنێكی چارۆكه به سه رله هۆڵی په رله مان و كۆبوونه وه كاندا پێشنیارێك بكات یان وتوو وێژێك بكات ، جا ئیتر چۆن ده توانێ بابه تێك ره تبكاته وه یان داكۆكی له مافه كانی خۆی بكا ..!!  
 
 مه خابن ئه و ژنه سه ربڵندانه ی له پێناوی به دیهێنانی مافه كانیاندا ده نگیان به رز ده كرده وه پووكانه و دیارنه مان نه له تیڤی و نه له سه رشه قام و نه له هۆڵی كۆبونه وه كاندا به رچاونا كه ون ، ژنانی سه رداپۆشراویش هه رده م هه ڵوێستێكی سڕو چه قبه ستویان هه یه و له هۆڵی په رله مانیشدا ناگۆڕێن ، هیچ گوفتوئایدیاو په یامێكیان له زار ده رناچێ له كاتێكدا ئێش و ئازاره كانیان له خه یاڵ به ده ره و به ناخی هه موو بارو دۆخ و خولگه یه كدا ڕۆده چن، ژنان هیچ كاتێك ئاره زوی پابه ندبوون و كڕنوش بردنیان نییه و له پیاو زیاتر په رۆشی سه ربه ستی و ئازادین ئه گه ربێیوو پشكێك له مافه كانیان بۆ مسۆگه ربكرێ  له به رایی هه مووشیاندا مافی سه ربه ستی و ئازادی ، به ڵام به پێچه وانه وه  ده سكه وتی دوای داگیردن  به كۆنترۆڵی تایه فه گه رایی سیاسی شكایه وه ، هیچ شتێك ئاماژه به سه ربه ستی ئافره ت ناكات به ڵكو هه موو شتێك دژێتی ، سه ره تاش به سه پاندنی حیجاب به سه ر كیژۆڵه ی نۆ ساڵاندا ده ستیانپێكرد .
سه رچاوه ….. سایتی الحوار المتمدن   ڕۆژی      Feb.21.08    ئه مریكا ، كالیفۆرنیا    

Previous
Next

Leave a Reply