Skip to Content

Thursday, December 9th, 2021

كوردله‌كه‌ركوك راسبه‌ و له‌ موسلیش دا ئیكماله‌!!….عه‌تا قاجری

Be First!
by August 28, 2009 گشتی

 

پیش هه‌رشتێك ببورن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌م به‌عه‌ره‌بی به‌كارهێنا چونكه‌ له‌ هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بین…
جاران كه‌ركوك بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زارمان و قسه‌ی ناو دیوه‌خان و ئێستاش موسڵ .
ئێمه‌ی كوردو سیاسیه‌كانمان پێچه‌وانه‌ی ئینگلیزه‌كانین ئه‌وان قسه‌یان كه‌م و ڕه‌فتاریان زۆر به‌ڵام ئیمه‌ چه‌نه‌باز و فره‌ڕیسین  و بێ‌ به‌رهه‌م و بێ‌ كردارین..ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌ڵێن پاش و پێشی خومان لێ‌ تێك ده‌چێت…
له‌پاش پرۆسه‌وه‌ زۆر هه‌لی گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا چونكه‌ واقیعێك دروست بووبو ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سیاسیه‌كانمان خه‌ریكی گفتۆگ و فره‌ڕێسی مجامه‌له‌كردنی یه‌كتربوین چاره‌كێكی ئه‌وه‌ش بیرێكی جدی و پراكتیكی له‌كه‌له‌یاندا نه‌بوو،
 تا وای لێ‌ هات ئه‌وه‌نده‌ خومان گرت به‌مجامله‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه‌ش كه‌وتینه‌ مجامله‌ كردنیان  كه‌ له‌كاتێكدا ئه‌وان خۆیان ئاماده‌كردبوو تا مجامله‌ی ئێمه‌بكه‌ن و هه‌وڵی رازی كردنمان بده‌ن تا شتێكیان به‌ بۆنه‌ی ئێمه‌وه‌ ده‌سگیربێت..
 دواتریش لایه‌نه‌سیاسیه‌كانمان هه‌ر كه‌ ده‌ستیان به‌ پاره‌ونه‌وت و ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ئیتر مجامله‌ی یه‌كتریشیان بیرنه‌ما و كه‌وتنه‌ دژایه‌تی یه‌كتری و خۆ به‌هێزكردنیان له‌سه‌ر حسابی یه‌كتری و كه‌ركوك.به‌هه‌رحاڵ حه‌زم له‌گێڕانه‌وی ڕوداوه‌كان نی یه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ریه‌ك تۆزقاڵیش ووشیار بێت باش تێ‌ ده‌گات بۆیه‌ی ئه‌وی كه‌ جیگای پێكه‌نین و قاقا لێدانه‌ قسه‌ی سیاسیه‌كانمانه‌ و باسكردنه‌ له‌كه‌یسی كه‌ركوك و ماده‌ی سه‌دوچلی ره‌حمه‌تی ،گه‌ڕانه‌وی بۆسه‌رهه‌رێمك كه‌هیشتا خۆی نه‌خوشی سیاسیه‌.
 به‌بڕوای من كورد به‌م سیاسه‌ته‌ی ئیستای هه‌تاماوه‌بۆنیشی پێوه‌ناكات…له‌به‌رئه‌وه‌ له‌و سیاسه‌ته‌دا راسبن سیاسه‌تكردن به‌یه‌ك (ئۆپشنه‌وه‌)هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ناكرێت و به‌یه‌ك جارو به‌ دووجاریش نی یه‌ سیاسه‌ت پێویستی به‌رویا و نه‌خشه‌ی ڕێگاهه‌یه‌.
كوردئه‌ڵێت له‌كۆسێك ده‌رسێك به‌ڵام سیاسیه‌كانی ئێمه‌ له‌كۆسیك كۆسیكی ترمان بۆ زیادئه‌كه‌ن كه‌ركوك به‌س نه‌بوو موسلیش هاته‌پاڵی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵه‌مان دوباره‌كرده‌وه‌ به‌ڵام به‌شێوازێكی تر ڕه‌فتاری به‌رپرسه‌كورده‌كان و بێ‌ ئاگاییان له‌ واقیعی شاری موسڵ وای كرد لیستی حه‌دبا به‌به‌رنامه‌ی دژایه‌تی كردنی لیستی برایه‌تی گره‌وه‌كه‌ بباته‌وه‌..كه‌چی ئێمه‌ش وه‌ك كابرای مه‌قسته‌كه‌ هه‌رئه‌ڵێن ئیداری جیاواز و به‌شداریمان له‌بڕیارو نازانم قسه‌ی قۆڕو هه‌تابێت هی تریش ئه‌بیستین و وه‌ك سه‌دا هه‌شتای ناوچه‌ جێ‌ ناكۆكه‌كان له‌ژیر كۆنترۆلی پێشمه‌رگه‌دایه‌ و هتد…..نازانم ئه‌وانه‌ به‌و مسجانه‌ ده‌یانه‌وێ‌ چی بڵێن جگه‌ له‌ وه‌ی كه‌ ئێمه‌ كه‌ڵه‌گای گه‌ڕه‌كین هیچی تر هه‌یه‌؟ لای هه‌موانیش ئاشكرایه‌ ئه‌و لۆژیكه‌ زه‌مه‌نه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه‌ وه‌ك ده‌ڵێن: ئه‌و عه‌یامه‌ گۆزه‌شت…باوی ئه‌و لۆژیكه‌ وه‌ك باوی كه‌واو سه‌لته‌ی گه‌رمیانی به‌سه‌ر چووه‌…بۆیه‌ ئامۆژگاری ئه‌وبراده‌ره‌ سیاسیانه‌ ده‌كه‌م هیچ نه‌بێت یه‌ك تۆزقاڵ سیاسیانه‌ بیركه‌نه‌وه‌و مێشكتان فشاربده‌ن ئه‌گه‌ربه‌ته‌مای مالكی و خه‌ڵكانی وه‌ك ئه‌ون هه‌قتان بۆبسێنی و كه‌ركوك موسڵتان به‌دیاری پێشكه‌ش بكات ئه‌وا له‌ بێ‌ خه‌به‌ران كه‌ش كه‌ش سه‌ڵاوات هیچ پیاویكی سیاسی ئاماده‌نی یه‌ ئاینده‌ی سیاسی خۆی بخاته‌ تالوكه‌وه‌ بڕیاریكی ئاوا قورس و گران بدات كه‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی زۆرینه‌ی عیراقییه‌كانه‌،
 چونكه‌ له‌بیرتان بێت عێراق عێراقی هه‌ڵبژاردنه‌..له‌به‌رئه‌وه‌ به‌بڕوای من ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی ئه‌و جۆره‌مسجانه‌ن و پێوه‌ی سه‌رقاڵن بای ئه‌وه‌ خه‌ریكی چاككردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و پۆخه‌ڵه‌واتی بن و ده‌ست له‌سه‌ر كه‌م و كوڕه‌ییه‌كانتان دانێن و دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆتاندابنێنن،كۆششی زیاد بكه‌ن چونكه‌ ئێوه‌ئێستا له‌دوكه‌یسدا له‌یه‌كیكیاندا راسب و له‌ئه‌وی تریشیاندا ئیكمالن.ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای فاكته‌ری ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕین بۆسه‌ركه‌وتنتان له‌سیاسه‌ت دا بای ئه‌وه‌ به‌دوای به‌هیزكردنی فاكته‌ره‌ ناو خۆیه‌كان بن چونكه‌ به‌ بڕوای من هه‌رچی سیاسه‌تێك ئه‌گه‌ر له‌ناو خۆی دا هۆكاره‌ بابه‌تی و زاتیه‌كانی به‌هێزنه‌بن ئه‌وا جگه‌له‌شانۆگه‌رییه‌ك هیچی تر به‌ولاوه‌نی یه‌ كه‌ به‌ته‌واوبونی شانۆكه‌ هه‌ندیك چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌ده‌ن و هه‌ركه‌ له‌ده‌رگاكه‌ش چوه‌نه‌ده‌رێ‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌ سه‌ریان نامێنێت.ئێوه‌ش پێمان ده‌ڵێن گۆێ‌ مه‌ده‌نێ‌ هه‌ر پیاولێ‌ ی ده‌قه‌ومێ‌..
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش چیرۆكی براده‌ریكی بیرهێنامه‌وه‌ بۆئه‌وی ئێوه‌ش له‌گه‌ڵم پێبكه‌نن بۆتانی باس ده‌كه‌م ،براده‌رێك هه‌بوو قوتابی په‌یمانگابوو هه‌رگیز راَستی نمره‌كانی خۆی لای كه‌س نه‌ئه‌دركاند رۆژیك چه‌ند هاوڕیه‌كی لێ‌ ی ده‌پرسێن چه‌ند وانه‌كه‌وتووی؟ ئه‌ویش ده‌لێت: هیچ نه‌كه‌وتووم .
هاوڕیكانی ده‌چنه‌ڕاگرایه‌تی و به‌هه‌رجۆریك بێت سه‌یری نمره‌كانی ده‌كه‌ن ئه‌بینن پێنج وانه‌ كه‌وتووه‌.
ئیتر ئه‌چن بۆلای ده‌بینن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی ڕاوه‌ستاوه‌ و قسه‌یان بۆ ده‌كات.یه‌كێك له‌ هاوڕكانی قسه‌ی پێ‌ ده‌بڕێت و پێ‌ ی ده‌ڵێت:كاك فڵان خۆ جه‌نابتان له‌ پێنج وانه‌دا كه‌وتون.
ئه‌ویش به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ده‌ڵێت:كوره‌ گۆێ‌ ی مه‌ده‌رێ‌ هه‌ر پیاو لێ‌ ی ئه‌قه‌ومێ‌ ……

ataqajri@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply