
وداد لوتاه ئه‌و ژنه ئیماراتیه‌ی که ته‌هدیدی کوشتنی لێ‌کرا ….و:عبدالرحمن محمد
وداد لوتاه ئه‌و ژنه ئیماراتیه‌ی که ته‌هدیدی کوشتنی لێ‌کرا …به هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتوکێک له ژێر ناونیشانی
(یه‌کجار نهێنیه)
ڕۆژانه ده‌یان ڕوداووی دڵته‌زێن له تیرۆرکردنی کچان وژنانی کوردی دڵ پڕ له هیوا ده‌بیستین، خۆزگه ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لانی دنیا له جیاتی بڵاوکردنه‌ووه‌ی هه‌واڵی دڵته‌زێن، باسمان له شێوازه دروسته‌کانی خۆشه‌ویستی و سێکسێکی ته‌ندروست بکردایه ، ئه‌وه‌ی که له‌م نوسه‌ره‌دا جیاوازه ، زۆر جه‌سورانه دوای کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه ،هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر بێمافیه‌ک که ژنان هه‌یانه له کاتی سێکسدا دووپاتدهکاتهووه. دیاره کۆمه‌ڵێک له ژنانی کورد ده‌ستیان بردووه بۆ ئه‌م کاره ،جێگه‌ی دڵخۆشیه، هیوادارم گه‌لانی تری دنیا ڕۆژێک بێت نموونه‌ی ژنانی کورد بێننهووه له به‌رانگار بونهووهو خه‌بات کردنیاندا دژی بێمافیه‌کانیان. به‌ڕاستی ئه‌ووه‌ی منی سه‌رسام کردووه نووسه‌ر له هه‌ندێک جێگادا ده‌ڵێت له ڕوانگه‌ی ئاینهووه!!!، یه‌که‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له لایه‌ن ئیماندارانی ئیماراتیهووهیه،دووه‌م له کوردستانه‌که‌ی لای من ئه‌م باسانه گوناهی گه‌وره‌ن، لای ده‌سه‌ڵات و لای شه‌رع، خاوه‌ن کۆمه‌ڵێک له ژنانین که بوونه‌ته قوربانی ، به‌ڵام پێده‌چێت نووسه‌ر (ئایینی) به کارهێنابێت بۆ تێپه‌ر بوون له فیلته‌ری کۆنه‌په‌رسته‌کان وپیاوسالارهکان، خۆتان بیخوێننهووهو شایه‌تی له سه‌رده‌ن
ئه‌و وێنه‌یه‌ی لای ده‌ستی چه‌پ ،وێنه‌ی وداد لوتاه ئه‌و ئامۆژگاریکه‌ره(واعظه) ئیماراتیهیه له دادگاکانی ئیمارات. که ڕوبه‌روی کۆمه‌ڵێک هه‌ڕه‌شه بۆته‌ووه تا ڕاده‌ی کوشتن. ته‌نها تاوانێک که درابێته پاڵ ئه‌م نوسه‌ره،بڵاوکردنه‌ووه‌ی ئه‌و په‌رتوکه‌یه له ژێر ناونیشانی(یه‌کجار نهێنییه).له دوو توێی ئه‌م په‌رتوکه‌دا کۆمه‌ڵێک شیکردنهووهی وورد کراووه له سه‌ر پێکه‌ووه ژیانی هاوسه‌ری، وه شیکردنهووهی سێکسی(جنسی) سه‌رکه‌وتوو وه ڕهنگدانهووهی له سه‌ر به‌خته‌وه‌ری خێزان .
به‌شێکی ئه‌م په‌رتووکه بووه جێگای باس و ناڕه‌زایه‌تییه‌کی زۆر، له به‌ر ئه‌وه‌ی دێته سه‌ر باسی کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی، وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌که‌م شه‌وی بوکێنی، ده‌ستبازی له کاتی (حیض) سوڕی مانگانه‌دا، خۆشۆرینی ژن‌و پیاو پێکه‌ووه، ده‌نگ بهرزکردنهووه له کاتی سێکسدا، ماچ کردنی به‌شه جیاوازه‌کانی له‌ش،ته‌ماشا کردنی ووێنه‌و فلیمی سێکسی له کاتی سێکس کردندا .
وداد لوتاه له سه‌ر (العربیه.نت) به‌شێک له په‌رتووکه‌که‌ی شێکردهووه، که باسی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی و خؤشه‌ویستی له ڕوانگه‌ی ئاینهووه ده‌کات.شیکردنهووهیهک بۆ ژنان و پیاوان وه هه‌روه‌ها هه‌رزه‌کاره‌کان (مراهقهکان) که په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌یه‌کی سێکسی ڕاست بکه‌ن، گووتی؛ ئه‌و شته‌ی که پاڵی پێوه‌نام ئه‌م باسه بنووسم ،چاوپێکه‌وتنه‌کانم بوو به‌و ژنانه‌ی که دووچاری شێوازیکی نادرووستی سێکسی یا نه‌گونجاو بووونه له لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه. به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانزانیووه که ئه‌م شێوازه له سێکس کردن هه‌ڵه‌یه‌و ناڕێکه.
زۆربه‌ی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌ی من زۆر بێ ئاگان له سه‌ر کاروباری سێکسی، وا ده‌زانن سێکس ته‌نها بۆ زاوزێکردنه، وه هه‌ندێک له‌و ژنانه‌ی که چاوم پێ که‌وتوون به ته‌واوی سێکس وه‌ک کارێکی سوکایه‌تی پێکردن و شه‌رمهێنه‌ر بۆ ژنان چاو لێده‌که‌ن. بۆیه به پێویستم زانی که په‌رتوکێکی له‌م جۆره پێویسته بۆژنان بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌کانیان له‌کاتی سێکس کردندا شیبکاتهووه، وه سێکسی ڕاسته‌قینه بزانن.
نووسه‌ر داوا ده‌کات که له قوتابخانه‌کاندا پێویسته وانه‌ی سێکسی بوترێتهووه، بۆ به‌رگرتن له (نێربازی)له نێو منداڵانی کوڕدا، وه شێوازه‌کانی تری لادانی سێکسی.
وه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت؛ له لایه‌ن پیاوانهووه چه‌نده‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی توندم لێکراووه، له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ژنانم هانداووه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕووی پیاواندا بووهستنهووه، وه چاویانم کردۆته‌ووه له سه‌ر کاروباری سێکسی، وه فێری ئه‌وه‌یانم کردووه که مافه سێکسیه‌کانیان چیه له کاتی سێکس کردندا.
هه‌روه‌ها نوسه‌ر ده‌ڵێت؛ هیچ ده‌ربه‌ستی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه نایه‌م ،بڕیارم داووه که له سه‌ر مافی سێکسی ژنان پهرتهکێک بنووسم، ئه‌و شێوازه راستییه‌ی سێکس کردن بخه‌مه ڕوو، هه‌ڵه‌کان که‌متر ببنهووه.
په‌رتوکه‌که له به‌شێکیدا باس له‌و جێگایانه ده‌کات له له‌شی مرۆڤدا که زه‌وقی ژن و پیاو ده‌جولێنێ، وه ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی که ده‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م کاری سێکسیدا، وه په‌یوه‌ندیه‌کی سێکسی دروست ده‌بێته مایه‌ی پێکهێنانی خێزانێکی بهختهووهر.
له به‌شێکی تری په‌رتوکه‌که‌یدا نوسه‌ر ئاگادارمان ده‌کاته‌ووه له ؛لادانی سێکسی (شذوذ الجنسی) ژن و پیاو،وه ئه‌نجامه ترسناکه‌کانی ده‌ستپه‌ڕ(العاده السڕیه) له سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانی هاوسه‌رگیری له دواڕۆژدا، وه ئاگادارمان ده‌کاته‌ووه له سهربهکارهێنانی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی که کارێکی پۆزه‌تیڤانه ده‌کاته سه‌ر توانای سێکسی، لوتاه ده‌ڵێت؛ ئه‌و کێشانه‌ی که باسم کردووه هه‌مووی کۆمه‌ڵێک چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌یه که گوێم لێ بووه. لوتاه ده‌ڵێت؛ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دادگا بڕیاری له سه‌ر چاپ کردنی په‌رتوکه‌که‌م نه‌دا،له به‌ر ئه‌وه‌ی وای ده‌بینێت له گه‌ڵ داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵگادا نایاتهووه . به‌ڵام هه‌ر سور بوم له سه‌ر به چاپ گه‌یاندنی، بۆیه دوای به‌ربه‌ره‌کانیه‌کی زۆر و لابردنی 110 لاپه‌ڕه‌ی په‌رتوکه‌که ،له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه جه‌ساره‌تێکی توندی پێووه دیار بوو، له چاپ درا.
نوسه‌ر ده‌ڵێت؛ نوسینهووهی ئه‌م کتێبه 3سێ ساڵی خایاند ،هیچ کارێکی هه‌ڵه‌م نه‌کردووه، به‌ڵام باسم له ڕاستیه‌ک کردووه که خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت بیشارنهووه. له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا لوتاه ده‌ڵێت؛ شه‌رم ناکه‌م له باسکردنی کێشه سێکسیه‌کان ،بۆیه له سه‌ر شاشه‌ی تهلهفزیۆنهکانهووه، ڕادیۆکانهووه، به داخهووه که کۆمه‌ڵێک که‌س به سوکی سه‌یری ئه‌م کاره ده‌کات. هه‌موو کاتێک داوا ده‌که‌م که زانیاری سێکسی له قوتابخانه‌کاندا به شێوه‌یه‌کی زانستی وورد بخوێندرێت. هه‌رچه‌ندێک ڕوبه‌ڕووی هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه بومهتهووه ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا کۆمه‌ڵێک پیا هه‌ڵدان و ده‌ست خۆشی له لایه‌ن ڕۆشنبیران و خه‌ڵکانی مهزههبیشهووه که ئه‌م په‌رتووکه به سه‌رچاوه‌یه‌کی گرنگ بۆ ژیان داده‌نێن، که له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بنه‌مای زانستی ودینی دامه‌زراووه. وه لوتا بڕیاری داووه که به‌رده‌وام بێت له‌م ڕێگایه‌دا بۆ ڕۆشنبیر کردنی کۆمه‌ڵگاکه‌ی.
————————————————————————————
له سایتی العربیه.نت وه‌رگیراوه
عبدالرحمن محمد
rahman_awarekan@hotmail.com