
سروشت …. نوری حه‌مه ئه‌مین
سرووشت هه‌یه‌و نه‌گۆڕه
گۆڕان ده‌که‌وێته پێش سرووشت
ده‌ستم له تاریکایی غهیبایه
غه‌یب گه‌نجینه‌یه‌کی هه‌مه‌جۆری جێگیره
غه‌یب هه‌نگاوێک له بان سرووشته‌وه‌یه
سه‌یرکه، ئه‌وه‌ی دێته سرووشت ده‌بێته کۆنکرێت
ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت، له غه‌یبا مه‌عده‌نێکی شله
به کورتی جیاوازی غه‌یب و سرووشت گۆڕانه
دوریشیان ده‌ست و ووزه‌یه.خه‌ون
له کوێ خه‌ون هه‌بێت عیشق هه‌یه
له کوێ عیشق هه‌بێت شه‌ونم هه‌یه
هێی.. که ئێوه‌ن بێ ئاگان له‌وه‌ی عیشق هه‌یه
هایته…
ئه‌وه ده‌نکه مرواری عیشقه‌و بیزانه
چونکه،
له کوێ عیشق هه‌بێت ژیان هه‌یه
له کوێ ژیان هه‌بێت خه‌ون هه‌یه.گومان
قوڵپ قوڵپ گومان قوڵپ ده‌دا
له ڕاماندا سه‌ره‌تاتکێی سرووشت ده‌کات
هه‌ر جارێکیش له قوڵاییه ڕۆشنه‌کانی ناخه‌وه دێته ده‌رێ
لووتی به ڕووی خه‌سڵه‌ته‌کاندا ده‌ته‌قێ و
به سه‌رکه‌شی ڕۆح هه‌ڵده‌داته نێو پانتای یاخێتیوه.
هه‌میشه ئاوم لێدیارهو، هه‌ر جاره‌و له گومانێکی ته‌ڕدا ده‌یبینم
باهۆڵێک له سیپاڵی پاک له گومان له ژورهکهمدایه
گشت بهیانمانێک پێش ئه‌وه‌ی بۆینباخه‌که‌م له مل گرێده‌م
له په‌نجه‌ره‌که‌مه‌وه ده‌ست درێژ ده‌که‌م هه‌تا ده‌ستی ده‌ریا ده‌گرم
به گومانێک پۆشته‌ی ده‌که‌م بۆنی عه‌تری قیامه‌تیان لێ هه‌ڵده‌ستێت.
ده‌وروبه‌ر خۆیم لێ نابه‌ڵه‌د ده‌کات
کاتێک من به چاوی ته‌ڕ لێی دهنواڕم
ووشکی، یه‌قینێکی بێده‌نگه
خهڕهندێکهو ده‌نگ تیایدا به نوقمدا ده‌چێت
چاو بنێ به کوونی گومانه‌وه
ته‌یره ئه‌فسانه‌ییه‌کان دانووله له کاسه سه‌ردا ده‌خۆنه‌وه
گوێ بنێ به ئاقاری گومانه‌وه
ده‌نگه ده‌نگی ده‌نوکیان قیبله‌نومای ڕه‌وه‌نده‌کان مونته‌می ده‌که‌ن
ته‌یره‌کان لهوتاریکاییانهوه دێنه ده‌ر
ته‌یره‌کان به باڵای ووشکایدا ده‌خوێنن
به چنگێکی سووری دۆزه‌خی که له چاوی تخوبێکی بێدهنگو قووڵ ده‌چێت
تکه‌ی باران ده‌کاته که‌شک بۆ وه‌رزێک
تا، دانه‌وه‌ی تیشکی گومانێکی ته‌ڕ نغرۆ بێت.2000 باوه‌نور