
عیشق له شێتی… عه‌لی سدیق
سه‌ما شێته‌كانی بێوه‌ژنێك
پیشه‌ی رێبوارێكه
ئێواران به به‌رمالی مردوێك رێ دهكاو
به‌ردێك له‌سه‌ری گۆرستان دهنێَ،
هێواشتر له كه‌لكه‌له‌ی فهرامۆشیهكان
مه‌راقێك له رقه‌كانی ده‌چێنێ و
به دوا ئازاره‌كانیشی
مالێك له كه‌نار چێدهكاو
مات مات…
ئاهه‌كانی ده‌داته ده‌ستی با…!
***
نیگا شێته‌كانی پیرێك
چاوه‌كان له چاوه‌روانین…
ده‌رگاكان هه‌میشه والان و
كه‌شتی ئارامی ده‌ریاكان
سه‌فه‌ری بینایی چاون…
به باڵای ژیان دێنه‌خوار و
میوانی ئه‌مشه‌وی پایزن…
چاوه‌كان…
تیژ تیژ ئاراسته‌ی بهرزاییهكانن
تا بۆنكردنی دوا تۆزی زه‌وی…
ورد ورد تێڕامان له خاله شینهكانن..
سهرنجهدهن له ئاسمان و
تروكانێك بۆ باوه‌شی زه‌وی ده‌یانگێرێته‌وه…
لهبالفرین و كهوتنان….
پاش ههلهێنانهوهیهكی كورت بۆ بینینی دوا ئازیز
ده‌كوژێنه‌وه….
****
شێتی له‌ساته‌وه‌ختی دابڕان
له‌گه‌ل ریتمی شنه بایه‌ك ههلدهكاو
هێدی هێدی په‌لاش هه‌ڵده‌گرێ
گڕ له دارستان به‌ر ده‌دا،
پوشی هه‌رچی هێلانه‌یه ده‌سوتێنێ
رق له سینه ئه‌چێنێ…
دهكولێ… دهكولێ…
هیچ ژهنیارێ ناتوانێ مه‌ستی هێوركاتهوه…
چونكه دابڕان، دۆڕانه…
“كه‌سێك له یه‌كه‌م خۆشه‌ویستی دۆڕا،تا مردن دۆڕاوه”
شێتی سه‌ره‌نجامی دۆڕان… بردنه‌وه‌ی ژیانه، ژیان…!
ئه‌ی سپێده‌ی پڕ له خه‌یاڵ…
هاتنه‌وه‌ی تۆ
له‌ساته‌وه‌ختی مردن‌دا بردنه‌وه‌ی گرهوهكانه…
*****
شێتی له “با”
ته‌نها موچركێكه !
له ته‌وقی سه‌ر تا بنی پێ
له‌ش داده‌گرێ،
گه‌شتێك به‌نێو جه‌سته ده‌كات و
خه‌م داده‌بڕێ…
دوای ههنیسكێ له سڕبوونا،
له‌سه‌ر لوتكه‌ی دل ده‌وه‌ستێ
دوای تێروانینێك له ئاسمان،
حه‌زه‌كانی وێنا ده‌كا و ده‌یدا به هه‌ور
تا،
دووباره ببارێته‌وه و
له ته‌وقی سه‌ر تا بنی پێ
به‌سه‌رمان بڕژێ..ّ!
*****
شێتی له گه‌رما
بوكانهوهی مێشكه له سه‌رو
له‌ده‌ستدانی ئه‌قل و
سوتانی ویژدان
دواجار داهێنان….
ئه‌زیزم … ئه‌ی پڕتر له مه‌راقه‌كانی ته‌نیایم..
داهێنان له گه‌رما… بێ ئاگاییه..
بێ ئاگایی، فه‌نابوون له ته‌نیاییه…
ئه‌ی شاعیری ونتر له خه‌یاڵ، هاورێی شیرینم…
له‌م ساتی گه‌رماییه‌دا، ئاودانمكه…
بانگ بكه..
ئه‌ی هه‌تاو هه‌ندێك به لار‌و له‌نجه وه‌ره؟
شه‌پۆلی ئه‌م ده‌ریا ههلمه بكه ئۆقیانووسێ له باران…
پێی بلێ، با ببارێ و له ئاگردا بماننێژێ…
با بسوتێین له‌و ساتی گه‌رماییه
با ماڵ و مناڵ و به‌رهه‌ممان بسوتێن…
تا له‌و دنیا نه‌بینین به به‌رچاومانه‌وه
ئازیزانمان ده‌سوتێندرێن…!
*****
عیشقی شاعیرێكی مه‌ست
دلرهقتر له به‌رد، جوانی له ئه‌لماس ده‌چێ
ناسكتر له په‌ره‌ی گوڵ، له‌به‌رده‌م ههلوهرینه
جوانتر له به‌یانیه ئاله‌كان، شه‌و تینی پێ بڕیوه
كالتر له سێبه‌ر، هه‌تاو پشتی پێ ته‌نیوه
سپی‌تر له شین، ته‌مه‌ن به‌ره‌و كالبوونهوهی ده‌با
منالتر له عیشق، فامكردنی سه‌خته..!
پڕتر له حه‌زه‌كانی پیرێك… ئاهێكی قووڵه
ئازاتر له چاو، زه‌مه‌ن دهیتروكێنێ..
سهرابتر له خوناو، له‌بێ بارانی گه‌وهه‌ره
كزتر له هه‌تاو، سههۆلبهندان پشتی شكاندووه…!
به‌هارێكی پڕ له‌بۆنی گوڵ له‌دایك بووه و
ژیانی پایزه…
له توێی داستانی عیشقێكه‌وه رژاوه‌و ئێواره‌یه‌كی رۆمانسی هاتۆته دنیا
خهیالهكانی شێتن..!
تازه پێ ده‌گاو خه‌ریكه ده‌پشكوێ، گه‌لێ گه‌لێ تێنووه
ئه‌و عه‌شقی خاچه وه‌ك عیسا
عه‌شقی پاچه وه‌ك فه‌رهاد
نازهكانی له حه‌بیبه ده‌چێ
هێنده‌ی زیندان قوتابخانه‌یه
پڕه له هه‌ره‌س و ده‌مێكه هه‌لده‌ستێته‌وه
ئێواره‌ی هه‌موو پایزه‌كان ده‌مرێ
ئومێده زۆره‌كانی نایه‌لن بنێژرێ…!
*****
شاعیره مه‌سته‌كه له‌گه‌ل سروشت ناكۆكه
ناكۆكه‌و
توڕه‌یه له باران، ماچی ده‌كا
توڕه‌یه له”با” یاری پێ ده‌كا
توره‌یه له هه‌تاو بۆ پێدانی له‌تێك گه‌رمی
فێلبازانه سه‌رێك به‌سه‌ر سنگی ده‌نێ و
چاو ده‌بڕێته باڵای…
له‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی حه‌زه‌كانی
له‌نیوه‌ی په‌نچه‌ره‌كه
سه‌یری ماناكانی جوانی دهكاو
هێدی په‌رده‌كه راكێشێ و
جارێكی دیكه ئاههكانم ئه‌كوژێ
وه‌ك سالانێكه گومانه‌كانم لێ ده‌شارێته‌وه…!
هاوڕێم…
لهپهنچهرهی هه‌ر نیگایه‌ك دڕكێك و
له گه‌نجیه‌تی هه‌ر ته‌وژمێك ئازارێك و
له پایزی هه‌ر ئه‌وینێك دوو داری به‌دبه‌خت له
چه‌قی ئه‌و رێگایه رواون،
كه ده‌شێ دوای ئاوه‌دانی خاپور بكرێنه‌وه،
دوای خاپور بوونیش ببنه‌وه ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
پڕ پڕن له ماناكانی ژیان…
****
من ده‌مێكه ماندووی ئه‌م سه‌فه‌ره‌م و ده‌مه‌وێ پشووبهم
پشووبهم له‌بێ مانایی ئه‌م جیهانه،
گه‌لێك بۆ مانای ژیان گه‌رام
هه‌موو زانا‌و عاریفهكانی ئه‌م چهمهم بینی
بینیم چۆن كه‌وتوونه‌ته گیان یه‌ك و
هیچیان پێ نییه بۆ وڵامی پرسیارێ،
ناتوانن په‌ی به ئاره‌زووه‌كانم ببه‌ن
مانای وشه‌یه‌ك بۆ ژیان له‌گه‌ڵ هه‌ستم یه‌ك بخه‌ن
مادام وایه… بۆچی نه‌مرین…؟
له‌ده‌رگای هه‌موو خانهقاكانمدا
لهتهكیهو مزگه‌وته‌كان كه‌وتم…
نه ژیانیان هه‌بوو و نه توانیان بمژێنن
گه‌لێ له فه‌رهه‌نگه‌كان گه‌ڕام
نه‌مدی وشه‌یه‌ك شایه‌نی ژیان بێ
ته‌فسیری زۆر نه‌ته‌وه‌م خوێنده‌وه
هه‌موو باسی مردن بوو..!
له‌ژێر ئازاری گه‌لێ دیوار وه‌ستام
سێبه‌ره‌كانیان بۆنی جه‌هه‌نه‌می لێده‌هات و
پڕ بوو له نائومێدی…
ئه‌ی هاوڕێی شیرینم، تۆش ئه‌زانی
نائومێدیه ژیان..؟!
*****
ئه‌ی مرواریه كۆنه‌كه
كاتێ روناكی ئالتوونی چاوم ده‌گرێ
چ مژده‌یه‌ك زه‌رده خه‌نه ناهێنێته سه‌ر لێوم
من هه‌میشه بۆ دوای ژیان ده‌گڕێم
تۆش به زه‌رده‌خه‌نه‌وه به‌رم لێده‌گری و
به‌هێمنی پێم ده‌لێی:
مامه گیان رووخسه‌ت هه‌یه ئه‌م كه‌لاوه‌یه جێ بێلم..؟
روخسه‌ت هه‌یه له‌م وڵاته پڕ گومانه كۆچ بكه‌م و
چانتاكانی كۆڵم له
ئارامگه‌ی رۆحه په‌مه‌ییه‌كان ههلخهم ؟
تا بۆ هه‌میشه گه‌نج بژیم…
بۆ هه‌میشه روخسارم بده‌مه به‌ر ئه‌و نه‌سیمانه‌ی نزیكتر له‌به‌هه‌شته‌وه دێن
منیش پێت ده‌لێم:
بڕۆ … برۆ گیانی مامه بڕۆ،
ئه‌م ته‌مه‌نه مه‌كه قوربانی خۆل و ئاو و خاكێك، بێ ژیان
كه هیچ وه‌فایه‌كی بۆ ئیشق نییه…
برۆ و زووتر له دامێنی ئه‌م گوڵه نزیك به‌وه كه هه‌میشه سه‌وزه
چیتر سێ وه‌رزت له‌ژێر بالی په‌شیمانی مه‌كه قوربانی وه‌رزێك كه تاقه رۆژێكیش ناتوانی به ئاسوده‌یی ئاگری سه‌ركه‌وتنی تیا ههڵكهیهوه…
بڕۆ و من بمده ده‌ستی با
بمده به باران
بمده به هه‌ور
تا ژیان جارێكی دیكه به گه‌ردوونم بخولێنتهوهو
بمگهینێ به تۆ…
ئه‌وكات تۆ وه‌ك خۆتم فێركه…
فێرمكه وه‌ك تۆ به‌یانیان بۆنی به‌هه‌شت بكه‌م
فێرمكه وه‌ك خۆت چیتر وه‌رزه‌كانم خۆشنه‌وێ
فێرمكه وه‌ك خۆت ئه‌و بارانانه ماچكه‌م كه به‌درێژایی سال به‌سه‌ر رووی خۆشهویستهكانمدا ده‌بارێ…