
داگیرساندنه‌وه‌ی مۆمی ئه‌زموونكاریه‌ت له ماڵی شانۆی كه‌ركوكدا
به‌دوای ئه‌وه‌ی له‌جه‌ژنی جیهانی شانۆدا (تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك) مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام نه‌مانتوانی ده‌سبه‌رداری ئه‌و خه‌ونه بین كه له‌گه‌ڵ خۆماندا هه‌ڵمان گرتووه، بۆیه بۆئێمه پڕۆژه‌ی جیاوازتر كه خه‌ونی هه‌میشه‌ییمان بووه، ئاسۆی خه‌ونه‌كانمان فراوان بوو، به‌ڵام توانا داراییه‌كان له‌و په‌ڕی لاوازی‌دا بوون نه‌یده‌هێشت ئه‌و هه‌موو خه‌ونه بۆ ئێمه بێنه دی، ئه‌گه‌رچی ناكرێ ئێمه ده‌ست له‌وه هه‌ڵگرین كه كائینێكی شانۆیین، بۆیه سه‌رله‌نوێ و به‌هه‌مان گیانی لێبوورده‌یی سه‌ره‌تاوه جارێكی‌تر ویستمان هه‌یكه‌لی ئه‌م تیپه درووست بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ش به سووربوونی ئه‌و ئازیزانه بوو كه له‌ساتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ته‌واو نیگه‌ران بوون و هانده‌رێكی زۆری ئێمه‌ش بوون بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی له‌پێش هه‌مووشیان (تیپی شانۆی سالار) و (لابۆری شانۆی لالش) و (تیپی هاوڕێیانی گه‌زیزه).
ئێستا جارێكی‌تر ئه‌و تیپه بنیات دهنێینهوهو سه‌رله‌نوێ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ست به پرۆژه تیۆریی و پراكتیكیهكانمان ده‌كه‌ین، دامه‌زراندنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به ئه‌ندامه پێشووه‌كانی نیه، چونكه به‌دوای دامه‌زراندنه‌وه ئێمه ده‌رگا بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌یانه‌وێ لهتیپهكهدا بن به‌پێی ئه‌و سیستمه نوێیه كه تیپ گریمانی ده‌كات، وه‌ك چۆن له قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌وڵماندا ستاڤی نوێ بۆ گۆڤاری شانۆكار دابنێین، تیپه‌كه‌ش سه‌رله‌نوێ هه‌یكه‌لی خۆی بنیات ده‌نێته‌وه، دیاره لێره‌دا پێویسته سووپاسی هه‌وڵ وماندووبوونی شانۆكار گه‌زیزه بكه‌ین كه هاندهروهاوكارێكی سه‌ره‌كیمان بوو بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی تیپه‌كه، هه‌وڵی ئه‌و هه‌موو ئازیزانی تر به‌رز ده‌نرخێنین و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه له‌ئاست ئه‌و به‌ر پرسیاریه‌تیه ئه‌بین كه ئه‌وان متمانه‌یان پێمان بووه‌و وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاوه ویستوومانه بۆ شانۆ بژین و به‌رده‌وام بین به‌هه‌مان شێوه‌ش له ئێستادا درێژه به‌كاره‌كانمان ئه‌ده‌ین.
شانۆكاران.. هه‌رچی سه‌باره‌ت به گۆڤاری شانۆكاره لهچهندرۆژی داهاتوو ژماره (4-5) ی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستان وه‌ك دیاریهكیتری تیپه‌كه پێشكه‌شتانی ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین گۆڤاره‌كه له‌واده‌ی خۆی ده‌ربچێت، هه‌رچی په‌یوه‌ندیشی به پڕۆژه ئهزموونكاریهكانمان له‌بواری پراكتیكی و به‌رهه‌م هێنانی نمایشی شانۆیی، ئێمه دوای ئه‌وه‌ی دوو قۆناغمان له‌كاركردن ته‌واو كرد، قۆناغی یه‌كه‌م كه به‌ناوی (ئه‌نترۆپۆلۆژیای شانۆ) ئه‌و نمایشانه‌ی له‌شاری كه‌ركوك تیادا نمایش كرا "پرۆڤه‌یه‌كی شانۆیی بۆ چاوه‌ڕوانی گۆدۆ، خاچ، سه‌گ وده‌ف، زولێخا له‌خه‌ونی یوسف‌دا، هاملێتی كه‌ركوك" قۆناغی دووه‌میش كه به‌ناوی (سۆسیۆلۆژیای شانۆ: میتۆدی ده‌نگ میتا حیكایه‌ت) بوو له شاره‌كانی كه‌ركوك و كۆیه و ڕانیه‌و هه‌ڵه‌بجه ئه‌م نمایشانه‌ی تیا به‌رهه‌م هێنرا: "یاده‌وه‌ری ده‌نگ، یاده‌وه‌ری ده‌نگ/2، ئۆدیبی زه‌رده‌شت، حیكایه‌تی لم، ئه‌نتیگۆنای قه‌ڵا، جوانترین مردن، شه‌رابی سێ‌و" له‌نزیكترین ده‌رفه‌تدا ده‌ست ده‌كه‌ین به قۆناغی سێیه‌م به‌ناوی (شانۆی پۆلیڤۆنی) تیۆریزه‌كردنی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌و چۆنیه‌تی ئیشكردن تیایدا له‌ژماره‌كانی داهاتووی گۆڤاری شانۆكار تیۆر‌و ڕه‌خنه و ووتار له‌باره‌ی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه جارێكی‌تر دامه‌زراندنه‌وه‌ی تیپه‌كه ڕاده‌گه‌یه‌نین و به‌هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره ئه‌زموونه‌كانی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك بتوانێ به‌ره‌و ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان هه‌نگاو بنێت، به‌تایبه‌ت بۆ شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك بڕوات تا ته‌واوی شانۆكارانی كورد ئاشنایه‌تی به ئه‌زموونه‌كانمان په‌یدا بكه‌ن و بتوانین ده‌یالۆگێكی پته‌و له‌نێوان یه‌كتری درووست بكه‌ین.شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك