
كوردله‌كه‌ركوك راسبه و له موسلیش دا ئیكماله!!….عه‌تا قاجری
پیش هه‌رشتێك ببورن له‌وه‌ی كه ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌م به‌عه‌ره‌بی به‌كارهێنا چونكه له هه‌ردوو كه‌یسه‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بین…
جاران كه‌ركوك بنێشته‌خۆشه‌ی سه‌ر زارمان و قسه‌ی ناو دیوه‌خان و ئێستاش موسڵ .
ئێمه‌ی كورد‌و سیاسیه‌كانمان پێچه‌وانه‌ی ئینگلیزهكانین ئه‌وان قسه‌یان كه‌م و ڕه‌فتاریان زۆر به‌ڵام ئیمه چه‌نه‌باز و فرهڕیسین و بێ به‌رهه‌م و بێ كردارین..ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌ڵێن پاش و پێشی خومان لێ تێك ده‌چێت…
له‌پاش پرۆسه‌وه زۆر هه‌لی گه‌وره‌مان له‌ده‌ستدا چونكه واقیعێك دروست بووبو ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی سیاسیه‌كانمان خه‌ریكی گفتۆگ و فرهڕێسی مجامهلهكردنی یهكتربوین چاره‌كێكی ئه‌وه‌ش بیرێكی جدی و پراكتیكی لهكهلهیاندا نه‌بوو،
تا وای لێ هات ئه‌وه‌نده خومان گرت بهمجاملهوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و عه‌ره‌بی سوننه‌و شیعه‌ش كه‌وتینه مجامله كردنیان كه له‌كاتێكدا ئه‌وان خۆیان ئاماده‌كردبوو تا مجامله‌ی ئێمهبكهن و هه‌وڵی رازی كردنمان بده‌ن تا شتێكیان به بۆنه‌ی ئێمه‌وه دهسگیربێت..
دواتریش لایهنهسیاسیهكانمان هه‌ر كه ده‌ستیان به پارهونهوت و ده‌سه‌ڵات گه‌یشت ئیتر مجامله‌ی یه‌كتریشیان بیرنه‌ما و كه‌وتنه دژایه‌تی یه‌كتری و خۆ به‌هێزكردنیان له‌سه‌ر حسابی یه‌كتری و كه‌ركوك.به‌هه‌رحاڵ حه‌زم لهگێڕانهوی ڕوداوه‌كان نی یه هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ریه‌ك تۆزقاڵیش ووشیار بێت باش تێ ده‌گات بۆیه‌ی ئه‌وی كه جیگای پێكه‌نین و قاقا لێدانه قسه‌ی سیاسیهكانمانه و باسكردنه له‌كه‌یسی كه‌ركوك و ماده‌ی سه‌دوچلی ره‌حمه‌تی ،گه‌ڕانه‌وی بۆسهرههرێمك كه‌هیشتا خۆی نه‌خوشی سیاسیه.
به‌بڕوای من كورد به‌م سیاسه‌ته‌ی ئیستای ههتاماوهبۆنیشی پێوه‌ناكات…له‌به‌رئه‌وه له‌و سیاسه‌ته‌دا راسبن سیاسه‌تكردن به‌یه‌ك (ئۆپشنهوه)هه‌ڵبژاردنه‌وه ناكرێت و به‌یه‌ك جار‌و به دووجاریش نی یه سیاسه‌ت پێویستی بهرویا و نه‌خشه‌ی ڕێگاهه‌یه.
كوردئهڵێت لهكۆسێك ده‌رسێك به‌ڵام سیاسیه‌كانی ئێمه لهكۆسیك كۆسیكی ترمان بۆ زیادئه‌كه‌ن كه‌ركوك به‌س نه‌بوو موسلیش هاتهپاڵی هه‌مان سیاسه‌تی هه‌ڵه‌مان دوباره‌كرده‌وه به‌ڵام به‌شێوازێكی تر ڕه‌فتاری بهرپرسهكوردهكان و بێ ئاگاییان له واقیعی شاری موسڵ وای كرد لیستی حه‌دبا به‌به‌رنامه‌ی دژایه‌تی كردنی لیستی برایه‌تی گره‌وه‌كه بباته‌وه..كه‌چی ئێمه‌ش وه‌ك كابرای مهقستهكه هه‌رئه‌ڵێن ئیداری جیاواز و به‌شداریمان لهبڕیارو نازانم قسه‌ی قۆڕو هه‌تابێت هی تریش ئه‌بیستین و وه‌ك سه‌دا هه‌شتای ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌ژیر كۆنترۆلی پێشمه‌رگه‌دایه و هتد…..نازانم ئه‌وانه به‌و مسجانه ده‌یانه‌وێ چی بڵێن جگه له وه‌ی كه ئێمه كه‌ڵه‌گای گه‌ڕه‌كین هیچی تر هه‌یه؟ لای هه‌موانیش ئاشكرایه ئه‌و لۆژیكه زه‌مه‌نه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووه وه‌ك ده‌ڵێن: ئه‌و عه‌یامه گۆزه‌شت…باوی ئه‌و لۆژیكه وه‌ك باوی كه‌واو سهلتهی گه‌رمیانی به‌سه‌ر چووه…بۆیه ئامۆژگاری ئه‌وبراده‌ره سیاسیانه ده‌كه‌م هیچ نه‌بێت یه‌ك تۆزقاڵ سیاسیانه بیركهنهوهو مێشكتان فشاربدهن ئهگهربهتهمای مالكی و خه‌ڵكانی وه‌ك ئه‌ون هه‌قتان بۆبسێنی و كه‌ركوك موسڵتان به‌دیاری پێشكه‌ش بكات ئه‌وا له بێ خه‌به‌ران كه‌ش كه‌ش سه‌ڵاوات هیچ پیاویكی سیاسی ئاماده‌نی یه ئایندهی سیاسی خۆی بخاته تالوكه‌وه بڕیاریكی ئاوا قورس و گران بدات كه پێچه‌وانه‌ی خواستی زۆرینه‌ی عیراقییه‌كانه،
چونكه له‌بیرتان بێت عێراق عێراقی هه‌ڵبژاردنه..له‌به‌رئه‌وه به‌بڕوای من ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی ئه‌و جۆرهمسجانهن و پێوه‌ی سه‌رقاڵن بای ئه‌وه خه‌ریكی چاككردنی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی و پۆخهڵهواتی بن و ده‌ست له‌سه‌ر كه‌م و كوڕهییهكانتان دانێن و دان به‌هه‌ڵه‌ی خۆتاندابنێنن،كۆششی زیاد بكه‌ن چونكه ئێوهئێستا لهدوكهیسدا لهیهكیكیاندا راسب و له‌ئه‌وی تریشیاندا ئیكمالن.ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای فاكته‌ری ده‌ره‌كی ده‌گه‌ڕین بۆسهركهوتنتان له‌سیاسه‌ت دا بای ئه‌وه به‌دوای به‌هیزكردنی فاكته‌ره ناو خۆیهكان بن چونكه به بڕوای من هه‌رچی سیاسه‌تێك ئه‌گه‌ر له‌ناو خۆی دا هۆكاره بابه‌تی و زاتیه‌كانی به‌هێزنه‌بن ئه‌وا جگهلهشانۆگهرییهك هیچی تر بهولاوهنی یه كه به‌ته‌واوبونی شانۆكه هه‌ندیك چه‌پڵه‌ت بۆ لێده‌ده‌ن و هه‌ركه لهدهرگاكهش چوهنهدهرێ كاریگه‌رییه‌كه‌ی له سه‌ریان نامێنێت.ئێوه‌ش پێمان ده‌ڵێن گۆێ مه‌ده‌نێ هه‌ر پیاولێ ی ده‌قه‌ومێ..
ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش چیرۆكی براده‌ریكی بیرهێنامه‌وه بۆئه‌وی ئێوه‌ش له‌گه‌ڵم پێبكه‌نن بۆتانی باس ده‌كه‌م ،براده‌رێك هه‌بوو قوتابی په‌یمانگابوو هه‌رگیز راَستی نمره‌كانی خۆی لای كه‌س نهئهدركاند رۆژیك چه‌ند هاوڕیهكی لێ ی ده‌پرسێن چه‌ند وانهكهوتووی؟ ئه‌ویش ده‌لێت: هیچ نه‌كه‌وتووم .
هاوڕیكانی دهچنهڕاگرایهتی و به‌هه‌رجۆریك بێت سه‌یری نمره‌كانی ده‌كه‌ن ئه‌بینن پێنج وانه كه‌وتووه.
ئیتر ئه‌چن بۆلای ده‌بینن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قوتابی ڕاوه‌ستاوه و قسه‌یان بۆ ده‌كات.یه‌كێك له هاوڕكانی قسه‌ی پێ ده‌بڕێت و پێ ی ده‌ڵێت:كاك فڵان خۆ جه‌نابتان له پێنج وانه‌دا كه‌وتون.
ئه‌ویش به پێكهنینهوهدهڵێت:كوره گۆێ ی مه‌ده‌رێ هه‌ر پیاو لێ ی ئه‌قه‌ومێ ……