Skip to Content

Sunday, November 29th, 2020

نا بۆ ئاژه‌ڵ سه‌ربرین و گۆشت خواردن له‌ 16/3 و 14/4 دا

Be First!
by April 12, 2011 جینۆساید

 

گۆڤاری ئه‌نفالستان له‌ مانگی (مارسی 2011) دا ، له‌ ژێر سه‌ردێری با یادی ئه‌نفال بکه‌ینه‌ ڕۆژی سه‌رنه‌برین،ڕۆژی گۆشت نه‌خواردن. بانگه‌وازێکی بڵاوکرده‌وه‌، تیایدا چه‌ند پێشنیارێکی خستۆته‌ به‌رده‌م تاکی کوردی تا به‌ کرده‌وه‌و وه‌ک سونه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژێک بۆ نا توندو تیژی و به‌رزڕاگرتنی یادی قوربانێکانمان دابنێين .

ئێمه‌ وه‌ک په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید له‌وڵاتی که‌نه‌دا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌و بانگه‌وازه‌ ده‌که‌ین، که‌راوه‌ستانه‌ له‌سه‌رکرده‌ی ناتووندوتیژی وبنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ به‌ ئاسۆیه‌کی ژیان دۆستانه‌وه‌.

وه‌هه‌رلێره‌شه‌وه‌ بانگه‌وازی کوردی وڵاتی که‌نه‌دا ده‌که‌ین که‌ په‌یوه‌ستبن به‌م پێشنیاره‌وه‌و ڕۆژه‌کانی 16/3 و 14/4 خۆمان دووربگرین له‌ هەر جۆرە توندوتیژیەك‌و وەك نارەزایی دەربرنێك لەدژی جینۆسایدكردنی گەلان گۆشت خواردن بایكۆت بكەین .

به‌رزوو به‌ڕێز بێت یادی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال
کۆتایی بێت تووندو تیژی به‌ هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه‌.

په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید
تۆرۆنتۆ – که‌نه‌دا
11/4/2011

Previous
Next

Leave a Reply