نزیكتر له تۆ ….نزیكتر له ژیان
فرسه‌تێم پێبده
چایه‌ك نۆش بكه‌م؟
گوڵێك له‌یه‌خه‌م بده‌م ؟
پیاسه‌یه‌ك،
به‌گه‌ڕه‌كی منداڵیمدا بكه‌م؟
سه‌رێك بده‌مه‌وه
له‌ماڵی دایكم .
چاوێك بخشێنم به‌سیمای
شاره‌كه‌مدا؟
فرسه‌تم بده‌یه ..
ئه‌و هه‌موو ڕۆژانه ..
بۆ ڕۆژێك كۆكه‌مه‌وه
پێكه‌وه
له‌نێو دڵ دا
له‌گه‌ڵ خۆم
بیانكه‌مه هاوڕێ.
*******
حه‌په‌ی سه‌گه‌كانی كۆڵان
ده‌مبه‌نه‌وه بۆ
سه‌ردێڕی ،
تریفه‌ی مانگه شه‌وو ،
بۆلای شه‌وه‌كانی ئینتیزاریم
ئینتزار بوونی ،
موحیبه‌تی من و
ده‌ركه‌وتنی تۆ .
شه‌وێك ئه‌وه‌ڵین حه‌رفی من بوو
كه‌پێم ووت :
فرسه‌تم پێبده ،
وه‌ك مه‌خلوقێكی غه‌ریب ..
ئاشنا بم
به‌قومێ شه‌راب …
به‌بۆنی ڕێحانه…
به‌گۆرانی هه‌ناسه عه‌جوله‌كان …
به‌زیكری شه‌وێكی ته‌نیایم ….
شه‌وێكی دوور له‌تۆ .
حه‌په‌ی سه‌گه‌كانی كۆڵان
ئاه و نزوله‌ی دابارینی
باران .
ده‌مبه‌نه‌وه بۆ
سه‌ردێڕی
حه‌رفه دڵته‌نگه‌كانی
گۆڕستان.
فرسه‌تێكم بده‌رێ
فرسه‌تێ….
ڕوخسارم ماوه
هه‌ناسه‌م ماوه
ڕوانینم ماوه
بۆ ژیان .