نه‌قابه….به‌شی دووه‌م…..ئه‌حمه‌د هاورێ
نــهقـــابــــه
ئاماده‌كردنی/ ئه‌حمه‌د هاوڕێ……… به‌شی دووهه‌م
گه‌ر چاوێك به‌و ئه‌زمون و وانانه مێژوویانه‌دا بگێڕینه‌وه كه شۆڕش بۆی جێ هێشتوین ، ئه‌بینین ڕۆڵێكی به‌هیزی بینیوه له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی به ئه‌زمونی كارگه‌ران ، چونكه ئه‌و هه‌وڵه شۆڕشگێریانهی له‌مێژوودا شكستیان هێنا ، له‌گه‌ڵ خۆیدا زۆرێ له‌و خه‌یاڵه كون و كهلتوهره مردوانه‌ی له‌گۆڕنا كه‌له‌واقیعدا هیچ نه‌بون ده‌ربرین نه‌بێت له كه‌موكوڕییه‌كانی شۆڕش ، هه‌روه‌هاش ئه‌و چه‌كه بێكهڵكانهی وازلێهێنا كه به‌كارهێنانیان هیچ كه‌ڵكێكی نه‌ماوه ،.
بۆیه به‌باشی ئه‌وه ئه‌بینرێت له‌و ڕێڕه‌وه‌دا كه ئه‌و قاڵبونه هه‌ره بنهڕتییهی شۆڕش له پێشكهتنیدا پێی‌داوین ، ئه‌وه‌یه مادام مه‌سه‌له‌ی جه‌وهه‌ری نێوان چینه‌كان ، هیچ نیه مه‌سه‌له‌ی مولكیهت نه‌بێت و هیچی تر ، واپێویست ده‌كات له‌سه‌ر كارگه‌ران ده‌ست به‌و مه‌نهه‌جه‌وه بگرن كه كۆتای به مه‌سه‌له‌ی موڵكیهت ده‌هێنێ له سه‌رئه‌نجامی له‌ناوبردنی ڕۆڵی چینه‌كان له‌مێژوودا ،
به‌ڵام كارگهرانیش ناتوانن ئیراده‌ی تایبه‌تی خۆیان ده‌رببڕن ، هه‌روه‌هاش ناتوانن پێوهستبن به منههجه مێژوویهكهیانهوه ، له هاوپشتیه كی كۆمه‌لایه‌تی واعیدا نه‌بێ ،بهتهنیاله هاوپشتیهكی نێونه‌ته‌وه‌یدا ، كه تاكه زامنی سه‌ركه‌تنه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای موڵكیهت و له‌ناوبردنی چینه‌كان به‌خۆشیه‌وه .
به‌لام كڕێكخراوه (( كارگهریه)) كانی تر ، به‌تایبه‌تی نـــــهقـــــابــــــه ،، هیچ نیه رٍیچكخراوێك نه‌بێت ناكۆك به به‌رژه‌وه‌ندی كارگه‌ران به‌پێی ئه‌وئه‌ركه‌ی ئامانجییه‌تی ، كه سهرجهمیا خۆی له‌وه‌دا كورت ده‌كاته‌وه كه كارگه‌ران دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ئاڕاستهبكهن ، له ڕێگه‌ی هاندانیانه‌وه بۆ هه‌وڵه ڕیفۆرمی و دیموكراسیه‌كان ، له جیاتی هاندانیان به‌ره‌و كۆتای هێنان به‌و پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ده‌یكاته كرێ گرته ،
ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ، له‌كاتێكدا و هه‌ندێ جار كه كارگه‌ران ناچارده‌بن خۆیان له نه‌قابه و ڕێكخراوه نیشتمانیه‌كاندا ڕێكبخه‌ن ، هیچ مانایه‌ك نادات بێجگه له كه‌موكوڕی شۆڕشی جیهانی نه‌بێت ، لاوازی شۆڕشیش زۆرجار پاڵی ناوه به كارگه‌رانه‌وه خهباتبكهن دژی نالهباریهكانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و گۆرَینی بازاڕی ناوخۆیی له سنوری ئه‌م یان ووڵاتی نه‌ته‌وه‌یدا و ، خۆڕێكخستن له نه‌قابه‌و ڕێكخراوه پیشیه هاوشێوه‌كانی لێره‌و له‌وێ به‌بیانوی كاری ڕاسته‌وخۆوه دژی ئه‌و نالهباریانه ، كاری ڕاسته‌وخی كارگهرانیش هه‌رگیز ناچته ئه‌و چورارچێویهوه كهنهقابهو ڕێكخراوه هاوشێوه‌كانی بانگه‌شه‌ی خۆ به‌ساحێب بونی ده‌كات ،
به‌هه‌رحاڵ ، ئه‌وه‌ی شۆڕش لهههڵكشانیا بۆی به‌جێ هێشتوین ، نه‌قابه له‌مێژوودا هیچ نه‌بووه هه‌وڵدانێكی بێ سوودنهبێ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی سه‌رمایه‌داران ، چونكه خه‌باتی نه‌قابی له‌مێژوودا هیچ
نه‌بووه خولانهوهنهبێت له بازنه‌یه‌كی داخراودا :- كه ئامنجه له پێناو پارێزگاریكردنی ئه‌و پێوه‌ندیه چهوسێنهرانهیهی كۆ مه‌ڵگای ئێستا .بهگهڕانهوهشمان بۆ مێژوو ، ئه‌بینین پێڕه‌وكردنی نه‌قابه‌ش له یاسا‌و ڕێسا ئیداری و ریفۆرمیهكان له پێناو مانه‌وه‌و پارێزگاریكردن له‌خۆی به‌وسیفه‌ته‌ی رێكخراوێكی باوڕپێكراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران ، هیچ واتایه‌كی نیه بێجگه له خۆگونجاندنی كۆتای له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نوێداو ئیعتراكردن نه‌بێت به سه‌روه‌رێتی موڵكیه‌تی تایبه‌ت ،
چونكه پارێزكاریكردنی نه‌قابه له‌خۆی به‌و وه‌سفه‌ی (( ڕێكخراوێكی كارگهریه)) به‌ته‌نیا واتای پێویستی به‌رگریكردن له ئازادیه دیموكراسیه‌كان و ڕیفۆرمه‌كان و به‌رگریكردن له ئابوری نیشتمانی و زیادكردنی به‌رهه‌م هێنان و ….. هتد نیه ، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا بڵاوكردنه‌وه‌ی خه‌یاڵی پێویس نه‌بونی كارگه‌رانه به یهكییهتیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی و چه‌قكردنی خواستی " شۆڕشی به‌رده‌وام " ، ئه‌و شۆڕشه خه‌یاڵییه‌ی كههچی تیا ناربێتهوه غه‌یری ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له ژیانی دیموكراسیدایه ، واتا تۆكمه‌كردنی زیا تری كۆت وبه‌ندی ده‌ستی كۆیله‌كانی ئیمڕۆ ،
ماهیه‌تی میژووی كارگه‌ران خۆی له‌خۆیدا ره‌تكردنه‌وه‌ی مانه و گونجاوبونی ڕێكخراوی كارگهریه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نوێ دا له‌هه‌موو زهمهنیكدا ، به‌ڵام بۆچی؟ چونكه كارگه‌ران هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان له پێشخستنی ئه‌م كۆمهڵگایهدانیه ماده‌م پێشكه‌وتن هیچی له بارگرانی و به‌دبه‌ختی و نه‌خۆشی و كه‌نه‌فت بون زیاتر بوناهێنێ و ، هێنانی شتی شۆخوشه‌نگ بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و بێبه‌شیش بۆكرێكاران هه‌روه‌ك ، ماركس ده‌یڵێت . بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی شۆڕشگێڕانه‌ی كارگه‌ران ، هه‌میشه سوتفه‌ی كاتی هه‌ستانه‌وی كارگه‌ران ده‌كات ، به‌و وهسفهنا كه ڕێكخراوێكی به‌رگریكه‌ره له‌وه‌ی ناوده‌برێت بهدهستكهوته دیموكراسیه‌كان و پێشخستنی دیموكراسیه‌تی كۆمه‌ڵگا ، به‌ڵكو به‌و وه‌سفه‌ی ههڕشهكهره له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی مرۆڤه‌كانی كردۆته كرێ گرته ،نه‌ك به‌و وه‌سفه‌ی كه ڕێكخراویكی نه‌قابی موته‌مه‌دینه به‌ڵكو به‌و وه‌سفه‌ی ڕێكخراوێكی ڕوخێنه‌ره .
گه‌ر به‌وردیش وه‌سفی ڕۆڵی نه‌قابه بكه‌ین ، هیچ نیه هه‌وڵدانی داماڵنی كارگه‌ران نه‌بێت له ڕێكخراوه شۆڕگێرییهكهی و زیاتركدنی نه‌قابی بونی نه‌بێت ، واتا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پێویستی ئه‌و ڕێكخراوه نه‌بێت ، كه سوره له‌سه‌ر ئه‌وی نا بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری ، به‌ڵێ بۆ له‌ناوبردنی ، كردۆته دروشمی خۆی .مانه‌وه‌و پێرهكردنی یاسا‌و رێساكانی سه‌رمایه‌داریش له‌لایه‌ن نه‌قابه‌وه ، به‌سه بۆئاشكرابون و ناسینی ئهوشوناسنامه چینایه‌تیه‌ی نه‌قابه كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه هه‌ڵیگرتووه ، چونكه خۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێڵه مێژوویه‌ی سه‌رمایه‌داری نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و هه‌روه‌ها چڕبونهوی رۆڵی له ڕێكخستنی بازاڕی كار و ، به‌راوردكردنی هێزی كاری ئاماده له بازاڕدا به پێویستی سه‌رمایه‌داران به كارگه‌ر ، و كه‌مكردنه‌وی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه لهسهرمایهداران ده‌كات له ئه‌نجامی زیادبونی بێ كاری له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئیمتیازاتانهوهی كه كارگه‌ری نه‌قابی پێی دراوه ، ههرلهوكاتهوهی بێ كارده‌بێت ، .. واتای هیچ ناگه‌یه‌نێ دژایه‌تی نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه مێژوویه‌ی كه‌له ،له‌ناوبردنی پێوه‌ندی كۆیله‌ی كرێ گرته‌دا كورت ده‌بێته‌وه .
گه‌ر بشمانه‌وێت ته‌عریفی رۆڵی نه‌قابه بكه‌ین له‌باری ئێستادا ، ئه‌وا هیچ نیه موڕاقب كارنهبێ ، مه‌رامی ده‌وڵه تیش له به‌كارهێنانیدا وه‌ك (( ڕێكخراوێكی كارگه‌ری )) هیچ نیه ، ڕه‌قابه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ت نه‌بێت به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كارگهرانهوهو گۆڕینی ئاڕاسته‌ی له بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕیه‌وه دژی ئه‌م سیسته‌مه ، به بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕیفۆرمی گونجاو له‌گه‌ڵ سیسته‌می ئێستادا .
بۆیه وائهبینین پێوه‌ندی نه‌قابه و بزووتنه‌وی كارگه‌ران هیچ نیه ، پێوه‌ندی ناكۆكی نێوان دوو چینه ناكۆكه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری نه‌بێ .گه‌ر نه‌قابه‌ش دامهزاروهیهكی ئیداری ڕێكخه‌ری كاربێ ئه‌وا هیچ نایبه‌ستێته‌وه به كارگه‌رانه‌وه ، ئه‌وه نه‌بێت كه كار ئه به‌ستێته‌وه به سه‌رمایه‌وه ، گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی كارگه‌ران بزووتنه‌ویه‌كی ناكۆك بێت به هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندی سییسته‌می ئێستا ته‌مسیل ده‌كات ، ئه‌وا له هه‌مان كاتدا بزووتنهوهیكه بۆ ڕهتكردنهوی هه‌موو ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه پاسه‌وانی له پێوه‌ندی چهوسێنهرانهدهكات ، له سه‌رویانه‌وه نـــــهقـــــابـــــه .