Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
هۆنراوە ….   نەوزاد بەندى

هۆنراوە …. نەوزاد بەندى

Closed

 

 

 


( لە )

 

-1-

لە

سوریا ..

تەنها مردن ئازادە ..

بە هەموو شەقامەکاندا پیاسە ئەکات و

لە هەموو دەرگاکان ئەدات ..

تاوێ جگەرە ئەکێشێ و

تاوێ 

دوو ئۆین تاوڵە ئەکات ..

جارێکى تر ئەچێتە ناو 

مزگەوت و

کەنیسەکانەوە و

ئەچێتە ناو حەلقەى 

زیکر و تەسبیحات ..

ئەچێتە 

سوپەر مارکێتەکانەوە و

ئەچێتە کتێبخانەکانەوە و

نزار قەبانى 

هەزار شەق لە نزار قەبانى ئەدات ..

هەزار تف لە موزەفەر نواب ئەکات..

یەخەى ئەبى عەلائى میعەرى ئەگرێت و

بەرەو بەنیخانەى ئەبات..

لە کەبابخانەیەکدا ،

خۆى کەباب لێ ئەدات

هەر خۆیشى کەباب ئەخوات ..

ڕۆژێک دێت ،

کەسى تێدا نامێنێ .. کەس ..

تەنها مردن 

لە کۆنترین شارى دونیادا ،

لە ژێر پەلکەزێڕینەدا ،

هەنار ئەتەکێنێ و

باوێشک ئەدات ….

 

-2-

لە

عێراق

خەڵک شەپۆل ئەدات

هەتا کەنارەکانى نەوت کاڵ ئەبنەوە ..

ئەوسا مناڵەکان پیر ئەبن و

پیرەمێردەکان ، 

مناڵ ئەبنەوە ..

 

-3-

لە 

ئێران

کێکەکە دابەش ئەکرێ :

ئەو فڕۆکانەى بە سعودیە ئەفرۆشرێن ..

ئەو تانکانەى ئەدرێنە بەحرەین ..

ئەو موشەکانەى ئەدرێنە ئیمارات و

ئەو قۆنتەراتە سەربازیانەى 

لەگەڵ کوێتدا مۆر ئەکرێن ..

ئێران

سندوقە ڕەشەکەى ئەمریکایە ،

مەگەر دنیا بکەوێتە خوارەوە ،

جا ئەتوانین 

زانیاریەکانى وەربگرین ..

 

-4-

لە

داخاندا بوم بە سەفوەت ئەلزەیات و

کەوتمە شیکردنەوەى

ڕەوشى ناوچەکە ..

ئاخر ڕەنگ و بۆنى خوێنى عەرەب 

ناوچەکەى گرت ،

کەچى ئەوان ،

سەرقاڵى

عەرەب گۆت تایلەند و

عەرەب ئایدڵ و

دروستکردنى بەرزترین بورجن ،

لە یەمەن بە قوڕ و

لە ئیمارات بە شان و بازووى چینیەکان ..

تۆ بلًَێى هەبێ لە عەرەب بێ ئینتیماتر ؟

بێ وەفاتر ؟

توکنەرمتر ؟

براکوژتر ؟

خوێنڕێژتر ؟

بڕوا ناکەم !!!

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.