Skip to Content

Saturday, April 27th, 2024
کەرکوك….فەتاح حەسەن

کەرکوك….فەتاح حەسەن

Closed
by April 5, 2013 هۆنراوە

 

 

تۆ، ئاتەشگەدەی، زەردەشتی

( موغ )‌* ە کانت، پێشمەرگەن و

لە ئاشتیدا

بەرگیان سپییە وەك بەفر،

پشتێن، لە رێحانە دەبەستن.

گەر، بێتو، تەپڵی جەنگ لێدرێ !

بێباکانە

ئاوێزان، بە مەرگ دەبن.

کەرکوك

تۆ، زامێکی گەلێك سەختی

ئەڵماس

بە سەختیت ڕا ناگا.

دڵنیابە، ئەو دەمانەی

شۆڤێنیستان

قینی رەشیان، لە هەمبەرت

پیادە دەکەن.

راوی، سێبەری، مەرگ دەکەن.

 

 

موغ. پیاوی ئایینی زەردەشتیین، ئاگری ( ئاتەشگەدە، ئاگردان ) ی پەرستگاکەیان دەکەنەوە.                                                                           

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.