هه‌راسانکردنی سێکسی ژنان له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا*
ئه‌گه‌ر دیارده‌ی توندوتیژی دژبه‌ژنان و نایه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاواندا به‌راده‌ی ئه‌و سیستمه کۆمه‌ڵایه‌تیه چینایه‌تیانه کۆنبێت که مرۆڤایه‌تی پیان ئاشنایه، ئه‌گه‌ر میژوی خه‌باتی هاوچه‌رخی ژنان بگه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای سهرههڵدانو زاڵبونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌وا ئه‌مشه‌پۆله تازه‌یه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌یه‌ی ژنان که رۆژبه‌رۆژ زیاتر خۆی ده‌سه‌پێنیت به‌سه‌ر ئه‌و ئارگیومه‌نه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له ئاستی جیهاندا له‌ئارادایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه گشتیه‌ی که چه‌ند ساڵێکه رژێمی سه‌رمایه‌داری گرتۆته‌وه و به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی شۆرشه‌کانی تونس‌و میسردا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و پێده‌چیت رۆژبه‌رۆژ توانا له‌بننه‌هاتوه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ژنان بێته‌مه‌یدانو له داخوازی‌و بزوتنه‌وه‌و ئاڵوگۆری جۆراجۆردا خۆی به‌رجه‌سته‌بکاته‌وه.
ریپێوانه ملیۆنیه‌کانی هیندوستانو بزوتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه فراوانه‌کانی دوای هه‌وڵی تیرۆرکردنی مه‌لاله له‌پاکستان، هه‌وڵه فراوانه‌کانی ژنانی کرێکاری کاریناوماڵ بۆ خۆرێکخستن له‌ئاستی جیهانداو پێکهێنانی سه‌ندیکاو یه‌کیتی کرێکارانی ئه‌مکه‌رته، گه‌واهی ئه‌مبارودۆخه‌نو مژده‌ده‌ری هاتنه‌مه‌یدانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانه شانبه‌شانی خه‌باتی چینی کرێکار دژ به‌رژێمی سه‌رمایه‌داری.
هه‌راسانکردنی سێکسی یه‌کێکه له‌به‌ربڵاوترین شیوه‌کانی توندوتیژی دژبه‌ژنان، یه‌کێکه له توندترین شێوه‌کانی پیشیلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ‌و له‌گه‌ڵ شێوه‌کانیتری توندتیژیدا دیارده‌ی جیاوازی یان هه‌ڵاواردن دژ به‌ژنان له ئاستی سیاسی ، ئابوری ، کۆمه‌ڵایه‌تیویاسای پێکدێنێن ، له‌راستیدا به‌شیکه له هه‌ڵسوکه‌وتێکی نامرۆڤانه‌و ناشارستانی که کارکرده کۆمه‌ڵایه‌تیو ئابوریه‌کانی ته‌نها ماف‌و حورمه‌تی ئینسانی ژنان پیشێل ناکات به‌ڵکو ده‌بێته ه‌ۆی زیانبه‌خشینی کۆمه‌ڵایه‌تیو ئابوری به‌کۆمه‌ڵگه‌ش له‌هه‌ردو ئاستی نزیک‌و دورماوه‌دا.
هه‌ڵاواردن دژ به‌ژنان دیارده‌یه‌کی جیهانیه، ئه‌گه‌رچی به‌راده‌و شێوه‌ی جیاواز به‌ڵام هه‌مله وڵاته( دواکه‌وتوه‌کان) و هه‌م له (پێشکه‌وتوه‌کان)دا پیاده‌ده‌کرێت.جگه‌له‌مش سنوره‌کانی ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، که‌لچه‌روکه‌له‌پور، پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیو سنوری جوغرافیای تێده‌په‌رێنێت.
توندوتیژی دژبه‌ژنان، به‌تایبه‌تی هه‌راسانکردنی سێکسی له‌گشت شۆێنیکدا پیاده‌کرێت: له‌ناوماڵو،سه‌رشه‌قام، قوتابخانه‌و فه‌رمانگه‌وکارگه، له کۆبه‌نه‌وه تایبه‌تو گشتیه‌کاندا، له کێڵگه و باخچه گشتیه‌کان، له‌که‌مپی په‌ناهه‌نده‌یی وشۆێنه‌کانیتری نیشته‌جێبونی کۆچبه‌رو ئاواره‌کاندا ، له کاتی نۆرماڵ‌و له قه‌یراندا….
هه‌راسانکردنی سێکسی فۆرم‌و شێوه‌ی جۆراجۆری هه‌یه ، به‌لام به‌ربڵاوترینیان ئه‌و جۆره‌یه که له‌ناوماڵدا پیاده‌ده‌کرێت واته دست‌درێژی سیکسی و له کاتی دوگیانبونی ژناندا.
به گوێره‌ی تازه‌ترین ئاماره‌کانی رێکخراوه جیهانیه‌کان وه‌ک رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان؛ 40-50% ژنانی وڵاتانی یه‌کیتی ئه‌وروپا توشی جۆرێک له جۆره‌کانی ده‌ستدرێژی یان هه‌راسانکردنی سێکسی ده‌بنه‌وه له شۆێنیکاریاندا.له ئه‌مرێکا له 82% کچانی ته‌مه‌ن 12-16 ساڵ تۆشی هه‌راسانکردنی سیکسی ده‌بن له قوتابخانه‌کان. له سه‌رژمێریه‌کی چکۆله‌دا له ولاتانی ئاسیا – ئۆقیانوسی ئارام ده‌رکه‌وتوه که 30-40%ی ژنانی کرێکار توشی جۆرێک له جۆره‌کانی هه‌راسانکردنی شیفاهی’به‌قسه’ فیزیکی یان سێکسی بونه‌ته‌وه، له ئۆسترالیا ده‌رکه‌وتوه که1 له 3 ژن توشی هه‌راسانکردن یان ده‌ستدرێژی سێکسی هاتون له شۆێنی کاره‌کانیاندا.
ئامارێکیتری رێکخراوی ته‌ندروستی جیهان ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که 6 له هه‌ر 10ژن توشی جۆرێک له جۆره‌کانی هه‌راسانکردن یان ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌بن له ژیانیاندا، و له لێکۆلینه‌وه‌یه‌کیتری هه‌مان رێکخراودا که له‌سه‌ر 24 هه‌زار ژن کرابو له 10 وڵات‌دا ده‌رکه‌وتوه که رێژه‌ی ده‌ستدرێژی فیزیکی یان سێکسی بۆ سه‌ر ژنان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه ده‌گۆڕێت به‌پی وڵات‌و ناوچه‌کان ؛ بۆنمونه له‌شارکانی ژاپۆن ئه‌مرێژه‌یه له 10%یه له‌کاتێکدا له لادێکانی ئه‌سیوپیا 71% دایه.
توندوتیژی دژبه‌ژنان له‌درێژماوه‌دا ئه‌نجامی زیانباری زۆری هه‌یه و ده‌بێته ه‌ۆی گه‌یاندنی زیانێکی زۆر به خێزان‌و کۆمه‌ڵگه. سه‌باره‌ت به کجانوژنانی ته‌مه‌ن 14-44 ساڵ ، توندوتیژی یه‌کێکه له هۆسه‌ره‌کیه‌کانی گاینله‌ده‌ستدان یان په‌ککه‌وتن.له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی بانکی جیهانیدا له ساڵی 1994 که له ده‌وری مه‌ترسیدارترین 10 فاکتۆر بۆ سه‌ر ژنان له گروپی هه‌مان ته‌مه‌نی پیشودا ته‌وه‌ره‌ی به‌ستبو ده‌رکه‌وتوه که توندتیژی خێزانی له شێرپه‌نجه، روداوه‌کانی هاتوچۆ، جه‌نگو مه‌لاریا مه‌ترسیدارتره. له سه‌رژمیریه‌کدا له نیوان 1366 ژنی باشوری ئه‌فریقیا ئه‌نجامدراوه ده‌رکه‌وتوه‌که ئه‌و ژنانه‌ی له لایه‌ن هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه ئازاردراون ئه‌گه‌ری توشبونیان به نه‌خۆشی ئایدز به رێژه‌ی له 48% زیاتره له‌چاو ئه‌و ژنانه‌ی ئازارنه‌دراون،
توندوتیژی دژبه‌ژنان ده‌بێته ه‌ۆی که‌مکردنه‌وه‌ی توانای زاوزێی ژنان و مه‌ترسی توشبونی به‌نه‌زۆکی زیاد ده‌کات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته ه‌ۆی که‌مکردنه‌وه‌ی توانای مرۆیی کۆمه‌ڵگه‌و خاوکردنه‌وی ره‌وتی گه‌شه‌کردنی ئابوری وده‌بێته سه‌ر‌بارێکی ماڵی به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه.راپۆرتێکی ( سه‌نته‌ری ئه‌مریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نه‌خۆشی) ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که کۆنترۆڵکردنی ئه‌ونه‌خۆشیانه‌ی به‌هۆی توندوتیژی خێزانیه‌وه ژنان توشی هاتون له ساڵی 2003دا 5.5$ ملیار که‌وتوه له‌سه‌رده‌وڵه‌ت، له‌و‌بڕه‌پاره‌یه 4.1$ ملیاری راسته‌وخۆ ته‌رخانکراوه بۆ خه‌رجی تیمارکردنو داوده‌رمان وه 1.8 ملیاری بۆ خه‌رجیه‌کانی مناڵبون‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی نه‌زۆکی که‌له ئه‌نجامی توندوتیژی خیزانیدا ژنان توشیبون. (سه‌رچاوه unifm.org. 13/2/2013).
هۆیه‌کانو پاڵپیوه‌نه‌ره‌کانی توندوتیژی : به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌راسانکردنی سێکسی ژنان شیۆه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌ی جیاوازیه به‌رامبه‌ر به ژنان‌و نایه‌کسانیان له‌گه‌ڵ پیاواندا له کۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخدا ، ناکرێت به‌دابراوی له شیوه‌کانیتری توندوتیژی سه‌یربکرێت وبه‌جیا له به‌شه‌کانیتر قسه‌یله‌سه‌ربکرێت. ئه‌مه دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌مه‌و ده‌بی له حاڵه‌ته گشتی‌و سه‌رانسه‌ریه‌که‌یدا سه‌یربکرێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌بێت که به‌شیوه‌یه‌کی دروست تێبه‌گه‌ینو خۆمان لاده‌ین له نوقمبون له کۆمه‌ڵێک وه‌رده‌کاری که دورمان ده‌خاته‌ته‌وه له دیاریکردنی ه‌ۆی راسته‌قینه‌ی ئه‌مدیارده‌یه‌ی که ماوه‌ی ده‌ساڵ زیاتره وبه‌تایه‌به‌تیش دوای چڕبونه‌وه‌ی ئه‌نجامه ماڵویرانکه‌ره‌کانی قه‌یرانی رژێمی سه‌رمایه‌داری، وبه‌دیارکراوی له‌جه‌رگه‌ی شۆرشه‌کانی تونس‌و میسردا، هاتۆته مه‌یدانی ئارگیومه‌نه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
به‌داوای لێبوردن له زۆربه‌ی به‌ریزان نوسه‌رانی ( الحور المتمدن) ده‌ڵێم بۆچونه‌کانی من جیاوازه له زوربه‌ی ئه‌ونوسراوانی له‌سه‌ر ئه‌مبابه‌ته به عه‌ره‌بی بڵاوکراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی که دیبیتم، چونکه زوربه‌ی ئه‌و نوسراوانه به شیویه‌کی دابراو له شیوه‌کانیتری توندتیژی دواون‌و هه‌ر وه‌ک دیاریده‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ روبه‌روی بونه‌ته‌وه، نه‌یانتوانیوه نه هۆ راسته‌قینه‌کانی دیاربکه‌نو نه ڕیگای دروستی روبه‌روبونه‌وه‌ی نیشانبده‌ن.
هه‌ندێک له‌و به‌رێزانه هۆیه‌کانی ئه‌مدیارده‌یان گێراوه‌ته‌وه بۆ با‌ردۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی دواکه‌وتوی زاڵی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ، هه‌ندیکتریان ئاماژه‌یان به زاڵبونی تیره‌گه‌ریو عه‌شره‌تگه‌ریو خۆره‌و‌شتی دواکه‌توانه یاخۆد زاڵبونی ئایین‌و ده‌زگاکانی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه داوه، هه‌ندیکیتر رژێمه سیاسیه سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان به ه‌ۆی راسته‌قینه‌ی ئه‌مدیارده‌یه دیارکردوه، ته‌نانه‌ت بڕێک له نوسه‌ران له دیارده‌ی ( الکبت الجنسی) ی کوڕان ده‌دوێن و به ه‌ۆی راسته‌قینه‌ی هه‌راسانکردنی ژنانی ده‌ناسێنن. هه‌ر بۆیه زوربه‌ی نوسه‌ران رۆشنگه‌ریو فێرکردن وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی یاخود گۆڕینی رژێمه دیکتاتۆره‌کان و به‌رپاکردنی رژێمگه‌لێکی عه‌لمانی، جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌تو فێرکردن….. به چاره‌سه‌رده‌زانن.
بێگومان ئه‌متیروانینانه زۆرلایه‌نی پۆزه‌تیڤیان هه‌یه و له حاڵه‌تی جێبه‌جبونی داخوازیه‌کان یان چاره‌سه‌کانیان، که‌متازۆر ئه‌و دیارده‌یه سنوردارده‌کات، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه سه‌رجه‌می دیارده‌که وه‌ک خۆی ده‌هێڵێته‌وه یان به‌ته‌واوی له‌ناوی نابات.
دیارده‌ی هه‌راسانکردنو توندوتیژیو جیاوازیکردنی ژنان به‌گشتی دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه، له‌کۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، به‌هۆی هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که قازانجی له‌به‌رهه‌مهێنانو دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یدا هه‌یه، قازانجی له‌سه‌پاندنو کردنی به به‌شیک له ره‌وشتی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. ئه‌مدیارده‌یه ئه‌گه‌رچی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه چینایه‌تیه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داریدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌و گه‌شه‌یکردوه به‌ڵام. چینی بۆرجوازی هێشتویه‌تیوه‌و کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆری (هاوچه‌رخانه‌ی) به‌سه‌ردا هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌وسانه‌وه‌ی (هاوچه‌رخی) چینی کرێکاردا بگونجێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمانبێت هۆو فاکته‌ره راسته‌قینه‌کانی جیاوازی ژنان دیاریبکه‌ین ده‌بیله بارودۆخۆ پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سامان‌و سه‌روه‌ت وه پێویستیه‌کانی دابینکردنی ئه‌مپرۆسیه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا، بکۆڵینه‌وه.
به‌واتایه‌کیتر ده‌بی سودو راده‌ی پێویستبونی دیارده‌ی جیاوازی دژ به‌ژنان بۆ چینی بۆرجوازی له پێناو به‌رهه‌مهێنانو دوباره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وی زیده‌بایی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی سامان له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایداریدا، بکۆڵینه‌وه.
به‌و پێیه‌ی که زێده‌بای ئه‌نجامی لێده‌رکردنی به‌های به‌رهه‌مهێنانه له کۆی تیجوی سه‌رمایه‌ی گۆراو( کری کرێکار) که‌واته زێده‌بای ( سه‌رچاوه‌ی سامان‌و سه‌روه‌ت) زیاد ده‌کات ئه‌گه‌ر بڕی ئه‌و کڕیه‌ی که سه‌رمایه‌دار ده‌یداته کرێکاران که‌مبکات ، پێجه‌وانه‌که‌شی راسته، واته تا کرێ‌و ده‌رماڵه جۆراوجۆره‌کانی کریکاران به‌رزبێته‌وه کۆی ئه‌و قازانجه‌ی که سه‌رمایه‌دار که‌ڵه‌که‌ی ده‌کات که‌مده‌بێته‌وه.
کرێ له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا بریتیه له به‌های هیزی کار. واته ئه‌و بره دراوه‌ی که پێویسته بۆ دو‌باره‌به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزیکار. یان ئه‌و مه‌سره‌فه پێویسته‌ی کرێکار بۆ دابینکردنی خواردن‌و شۆینی ژیان‌و جلوبه‌رگو مه‌سره‌فی پیداویستیه سێکسیه‌کانیو به‌خۆیوکردنی ماڵومندالی( نه‌وه‌ی داهاتوی چینی کرێکار). لێره‌وه‌یه که جێگا‌و رێگای گرنگی ژنان له خێزاندا رۆشنده‌بێته‌وه بۆ سه‌رمایه‌داران. چونکه سه‌رمایه‌دار هه‌تا بتوانێت کۆی مه‌سه‌ره‌فی کرێکار که‌مبکاته‌وه، له رێگای وه‌ده‌ستهێنانی (کارکه‌رێک ژن)ی خۆرایی بۆ ( کرێکاری پیاو) خزمه‌تی بکات، خواردنی بۆ ئاماده‌بکات، جلوبه‌رگی بۆ بشوات، پێداویستیه سێکسیه‌کانی بۆ دابینبکات، مناڵی بۆ به‌رهه‌مبهێنێتوپه‌روه‌رده‌یانبکات، زیاتر مه‌سره‌فی جلشۆریو به‌خیوکردنی مناڵ‌و کڕینی شیریو مه‌سره‌فه‌کانیتری کرێکار که‌مده‌کاته‌وه وبه‌مپیه‌ش راده‌ی قازانجه‌که‌ی ده‌چێته سه‌ره‌وه. هه‌رلێره‌شه‌وه‌یه که گرنگی ئاین وه‌ک سیسته‌مێکی دژه ژن، دابونه‌ریت، که‌لتوری کۆنه‌په‌رستانه که ژنان به‌کۆیله‌ی ناوماڵ سه‌یرده‌که‌ن و له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌بی ژن خزمه‌تکاری پیاوبێت ، بۆ سه‌رمایه‌دارن گه‌نجینه‌که‌ی پر له‌زێری له‌بننهاتوه. هه‌ر بۆێه ته‌رخانکردنی پاره‌و‌پۆلێکی بێ‌شومار بۆ پاراستن‌و به‌هێزکردنی ئایین‌و ده‌زگا بیشوماره‌کانی، که‌لتور ودابونه‌ریتی خۆماڵی و نه‌ته‌وایه‌تی کارێکی زۆر ئاسانه بۆ چینی بۆرجوازی.
بارودۆخێکیتر که پێویستی چه‌وسانه‌وه وژێرده‌ستیی ژنان بۆ چینی بۆرجوازی ئاشکرا ده‌کات بارودۆخی ژنانی کرێکاره.
زوربه‌ی ئابوریناسه بۆرجوازیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه رێکه‌وتون که ئاستێکی دیاریکراو له بێ‌کاری مه‌سه‌له‌یه‌کی پێویست وزه‌روره بۆ گه‌شکردنی سه‌رمایه‌داریو سورانی خوله‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌شێویه‌کی ئاسایی ، ئه‌مه‌ش ده‌کاته که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی کرێکار بۆ لایه‌نی که‌می، بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌مکاره سه‌رمایه هه‌میشه پێویستی به ژماره‌یه‌کی دیاریکراوه له کرێکاری بێکاره بۆ ئه‌وه‌ی ، یه‌که‌م: بتوانی هه‌میشه هه‌ڕه‌شه ی ده‌رکردن له کرێکارانی له‌سه‌رکار بکات ئه‌گه‌ر به هه‌لومه‌رجی کاره‌کانیان رازینه‌بن یاخود داوای کرێی زیاتربکه‌ن دووه‌م: بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ژماره‌یه‌ک له‌کرێکار که ئاماده‌بن به‌هه‌ر نرخێک و له‌هه‌ر بارودۆخێکدا هێزیکاری خۆیان بفرۆشن به تایبه‌تی که‌بازاری سه‌رمایه‌داری هه‌میشه له سه‌رکه‌وتنو دابه‌زیندایه له حاڵه‌تی گه‌شه‌کردنو قه‌یراندایه ئه‌مه‌ش واده‌کات که له‌ده‌ورانه‌کانی گه‌شه‌کردندا سه‌رمایه پێویستی به کرێکاری زیاتربێت که‌چی له قۆناغه‌کانی قه‌یراندا به پێچه‌وانه‌وه زۆر کرێکاری لێده‌بن به ( زیاده).
له‌مبارودۆخه‌دایه که ژنان بۆ سه‌رمایه‌دار نیعمه‌تێکی خوداییه چونکه له‌حاڵه‌تی یه‌که‌مدا ژماره‌ی زۆری ژنانی بێکار له ماڵه‌وه سوپایه‌کی گه‌وه‌ره‌ی بێکارو ئاماده‌به‌کاره به‌هه‌ر کرێ‌و هه‌لومه‌رجێکبێت. له‌محاله‌ته‌دایه که‌سه‌رمایه‌داری ده‌بێته لایه‌نگری ئه‌وه‌ی که ژنان ده‌بی کاربکه‌ن ونابی له کونجی ماڵه‌وه خۆیان قه‌تیسبده‌ن، ئه‌رکیانه که بێن به‌ده‌م بانگه‌وازی ئاوه‌دانکردنه‌وی نیشتمانی خۆشه‌ویستو پیرۆزه‌وه ..! کارکردن بۆژنان ده‌بێته ئه‌رکێکی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی…! که‌چی له حاڵه‌تی دووهه‌مدا واته له‌کاتی قه‌یراندا که سه‌رمایه ده‌بیت ده‌ستبه‌رداری ژماره‌یه‌ک له‌کرێکاربێت بۆ به‌رگرتن به رێره‌وی روله‌دابه‌زینی رێژه‌ی قازانجی بۆرجوازی، یه‌که‌مجار هێرش ده‌کاته سه‌رژنان وه‌ک بونه‌وه‌رێکی لاوازی کۆمه‌ڵگه‌و ئه‌ڵقه‌ی لاوازی چینی کڕێکار بۆ ده‌رکردنیان له‌سه‌رکار و گێرانه‌ویان بۆ کونجی ناوماڵ ، ئه‌وسا شیری دایک ده‌بێته شیریکی باشتر بۆ مناڵان‌و ئایین به‌گشتی دیته مه‌یدان بۆ قه‌دغه‌کردن کاری ژنان‌و ئینجا خزمه‌تکردنی مێردومنداڵ ده‌بێته عیباده‌تو خواناسی …!
به‌کورتی پیداویستی چینی بۆرجوازی بۆ هێشتنه‌وه‌ی رۆڵی ژنان به‌لاوازی له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا چله‌ماڵه‌وه به‌بێکارێ وچله‌بازاریکار به‌کرێێه‌کی که‌م ه‌ۆی سه‌ره‌کیو بنا‌غه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان‌و پله‌دوویانه له‌کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا، جیاوازیکردن به‌رامبه‌ر به‌ژنان له مه‌یدانی کاروکرێدا، له یاسادا، له عورف‌و عاده‌تو نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، جیگاورێگای له‌نا خێزان‌و له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا……
په‌یوه‌ندیه خێله‌کیو باوکسالاریه‌کان، دابونه‌ریت ، که‌لتوروفه‌رهه‌نگی کۆنودارزیو، نه‌خۆێنده‌واری ، دواکه‌وتویی، ئایین‌و مه‌زهه‌بو خورافه‌کان، مزگه‌وتو کڵێساو…، سیسته‌می پروپاگه‌ندی بۆرجوازی ، یاسا‌و شه‌ریعه‌ته ئاسمانی‌و زه‌مینیه‌کان ، رژێموده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆریه‌کانو د‌یموکراتیکه‌کان….. به‌کورتی هه‌مو به‌شه‌کانی سه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری جگه له ئامرازی چه‌سپاندنو هێشتنه‌وه‌ی جیورێگای پله‌دووی ژنان شتێکیترنین، ئه‌مئامرازانه هه‌میشه له پێویستی رۆژانه‌ی سوڕانی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانو دوباره‌به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی سه‌رچاوه‌ده‌گرن، چونکه ئه‌مپرۆسه‌یه پیویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تیو رۆژانه‌ی سه‌رمایه‌یه.
دیاریکردنی پێویستی سه‌رمایه وه‌ک فاکته‌ری سه‌ره‌کی چه‌وسانه‌وی ژنان‌و جیاوازیکردن له دژیان، هه‌رگیز ناکاته به‌هه‌ندوه‌رنه‌گرتنی فاکته‌رکانیتر یاخود که‌مکردنه‌وی خه‌بات دژیان، ئاخر جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له‌ده‌وڵه‌تو فێرکردن ، به‌رپاکردنی ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانی ده‌ستکه‌وتێکی گه‌وره‌یه بۆژنانی ئه‌وڵاتانه‌ی توشی تاعونی ئیسلامبون چونکه کونترۆڵی ئایین به‌سه‌ر ژیانی ژناندا دابڕده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وابیربکاته‌وه که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی عه‌لمانی ده‌کاته رزگاربونی ته‌واوی ژنان، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ده‌کات. له‌سایه‌ی ده‌و‌ڵه‌تی عه‌لمانیدا با‌ردۆخی ژنان باشتر ده‌بیت به‌لام رزگاری نابێت.یان ئه‌وه‌ی وابیربکاته‌وه که یه‌کسانی بوونی یاسایی ژنانوپیاوان چاره‌سه‌ری ته‌واوی مه‌سه‌له‌ی ژنانده‌کات دیسانه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وه‌ره ده‌کات.
راستیه‌کانی ولاتانی سه‌رمایه‌داریو ئه‌وه‌ی له‌ژیانی رۆژانه‌دا روده‌ده‌ن، ئه‌وشتانه ده‌سه‌لمێنن ، هه‌ر ئه‌و ئامار‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌موتاره گه‌واهی ئه‌مبۆچونه‌ن. له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا هه‌راسانکردنی سێکسی ژنان تاوانه‌و بکه‌ره‌که‌ی ده‌درێته دادگا که‌چی وه‌ک ئاماژه‌مپێدا 82% ی کچانی ته‌مه‌ن 12-16 توشی هه‌راسانکردنی سێکسی ده‌بنه‌وه له قوتابخانه‌کاندا و ره‌نگه له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانی ده‌ستگای په‌روه‌رده‌ی ئه‌مریکیه‌وه‌بێت که بێئه‌ندازه پێشکه‌وتوه.
له‌راستیدا نه‌بینینی هۆ سه‌ره‌کیو راسته‌قینه‌کانی چه‌وسانه‌وه‌و ژێرده‌سته‌یی ژنان بۆخۆی بۆچونێکی چینایه‌تی دیاریکراوه، وه له‌لایه‌ن چین‌و تۆێژگه‌لیکی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بره‌وی پێده‌دریت، ئاخر ژنێکی سه‌رمایه‌دار هاوبه‌شی پێاویکی سه‌رمایه‌داره له چه‌وسانه‌وه‌ی چینی کرێکاردا ( به ژن‌و پیاوه‌وه) به‌ڵام هاوبه‌شی ژنی کرێکار ناکات له چه‌وسانه‌وه‌یدا له‌لایه‌ن رژێمی سه‌رمایه‌داریه‌وه، یانی وه‌ک به‌شێک له چینی کرێکار که هه‌م زێده‌بایی به‌رهه‌مدێنێت وه‌ک کرێکاری پیاو به‌ڵام له بار‌دۆخێکی ناهه‌موارتردا. ئه‌مژنه سه‌رمایه‌داره چه‌وساوه‌ی ده‌ستی یاسا کۆنه‌په‌رسته‌کان، ئایین دابونه‌ریتی دواکه‌وتوانه‌یه بۆیه ئاساییه‌واسه‌یربکات ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆسپ‌و ته‌گه‌رانه وه‌لابنرین ئه‌وکات به مافه‌کانی خۆیده‌گات وله‌مه‌ش زیاتری ناوێت. له‌کاتێکدا یه‌کسانی له‌به‌رده‌م یاسادا، یان نه‌هێشتنی رۆڵی ئایین‌و ئه‌وشتانه‌یتر ته‌نها هه‌نگاوێکن بۆ پێشه‌وه له خه‌باتی ژنانی کرێکاردا و هیچیتر.
هه‌راسانکردنی سێکسی ژنان له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کاندا : وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به‌شێکن له وڵاتانی جیهانی سێ یاخود ولاته سه‌رمایه‌داریه ژێرده‌سته‌کان ، ئه‌موڵاتانه به‌مانای ته‌واوی ووشه سه‌رمایه‌داری بێغه‌لوغه‌شن. له‌موڵاتانه چینی بۆرجوازی ده‌سه‌ڵاتداره و ئه‌و زیده‌باییه‌ی که چینی کرێکار به‌رهه‌می دێنێت سه‌رچاوه‌ی سامان‌و سه‌روه‌ته، هه‌ربۆیه به‌رهه‌مهێنانو دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دیارده‌ی توندوتیژیو جیاوازی دژبه‌ژنان به‌شیکی زیندوپێویستی ئه‌مرژێمانه‌یه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی تایبه‌تی ده‌دا به‌مدیارده‌یه له‌موڵاتانه ئه‌وه‌یه که:
یه‌که‌م: رژێمی سه‌رمایه‌داری له‌موڵاتانه کاتێک سه‌ریهه‌ڵداو نه‌شونمایکردوه که سه‌رمایه‌داری له ئاستی جیهاندا گه‌یشتبوه قۆناغی مۆنۆپل( ئیمپریالیزم)، له‌مقۆناغه‌شدا وه‌ک مه‌علومه بۆرجوازی هه‌رچی توانای شۆرشگێرانه‌ی دژ به ده‌ربه‌گایه‌تی له‌ده‌ستده‌دات به واتایه‌کیتر بۆرجوازی ناوخۆی ئه‌موڵاتانه له‌گه‌ڵ سهرههڵدانو گه‌شه‌کردنیدا کۆنه‌په‌رستبوه وه به‌تاڵبوه له هێزوتوانای شۆرشگێرانه هه‌ر بۆیه که له‌چه‌ندین وڵات‌دا گه‌ێشتوه به‌ده‌سه‌ڵات هیججۆره ده‌ستکه‌وتی دیموکراتی وعه‌لمانی ئه‌نجامنه‌داوه، به‌پێچه‌وانه‌ی بۆرجوازی سه‌ره‌تای شۆرشی سه‌ده‌کانی ناوه‌راستی ئه‌وروپا و ئه‌مرێکا. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌ی له‌موڵاتانه بۆرجوازی پێکیهێنان جگه له دیکتاتۆری چیترنه‌بوون.
دووهه‌م: سهرههڵدانو گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری له‌موڵاتانه‌دا له قۆناغی ئیمپریالیزمدا مانای ئه‌وه‌یه که په‌یوه‌ندی نێوان چینی کرێکار بۆرجوازی وایلێهات که ئیتر پشت به یاسا‌و رێساکانی سه‌رده‌می پێشتر واته( مونافه‌سه‌ی ئازاد) نابه‌ستی له بازاری کاردا. به واتایه‌کیتر چینی کرێکار ئازادنیه سه‌باره‌ت به دانوستان له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاردا بۆ ڕێکه‌وتن یان رێنه‌که‌وتن له‌سه‌ر کرێ ، واته بۆرجوازی له‌موڵاتانه نه‌ک هه‌ر بازاری کاڵاو سه‌رچاوه‌کانی به‌رهه‌مهێنان مۆنۆپۆل ده‌کات به‌ڵکو به‌هه‌مان شێوه بازاری کاریش. هه‌ر به‌مپێه خۆی کرێ دیارده‌کات بۆ کرێکار‌و ئه‌وێش بۆی نیه داوای زیاتربکات. ( مه‌علومه که ئه‌مئه‌رکه له‌رێگای ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجامده‌درێت) .
سێهه‌م: یاسای رێره‌وی روله‌دابه‌زینی ریژه‌ی قازانج( میل معدل الربح نحو الانخفاض) که یه‌کێکه له یاسا سه‌ره‌کیه‌کانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و زۆر به‌ساده‌یی واتای ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ به‌روه‌پێشچونی رژێمی سه‌رمایداریدا رێژه‌ی ئه‌و قازانجه‌ی که سه‌رمایه‌دار ده‌ستی ده‌که‌ویت بۆ هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ک که‌ده‌یخاته گه‌ڕ، روله‌دابه‌زینده‌کات، ئه‌مه‌ش وا له‌خاوه‌نکارده‌کات که هه‌مێشه به‌داوی کۆمه‌ڵه سه‌رچاوه‌یه‌کدا بگه‌رێت بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کارکردی ئه‌و یاسایه. سه‌رهه‌ڵدانی مۆنۆپۆله‌کان سیمایه‌کی به‌جه‌رجه‌سته‌بونی ئه‌میاسیه‌و ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کانیه‌تی، به‌ڵام کاریگه‌رترین ئاماراز که بۆرجوازی په‌نای بۆده‌بات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌و یاسایه، هێرشکردنه بۆ سه‌ر چینی کرێکار له رێگای درێژکرنه‌وه‌ی سه‌عاتکار به‌هه‌مان کرێوه، به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆجیای تازه له‌به‌رهه‌مهێناندا که سودئاوه‌ری کاربه‌رزده‌کاته‌وه به‌ڵام کرێ وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه یان له‌باشترین حاڵ‌دا به‌رێژه‌یه‌کی نزمتر له سودئاوه‌ری کار به‌رزده‌بێته‌وه. گه‌شکردنی سه‌رمایه‌داری له‌موڵاتانه‌دا له قۆناغی ئیمپریالیزمدا وایکرد که بۆرجوازی پشت به چه‌وسانه‌وه‌ی وه‌حشیانه‌ی چینی کرێکار ببه‌ستێت، بۆرجوازی ئه‌موڵاتانه چینی کرێکار به شێوه‌یه‌کی دوولایه‌نه ده‌چه‌وسێنێته‌وه، جارێک بۆ وه‌به‌رهینانی زیده‌بایی هه‌ر وه‌ک سه‌رده‌می پێش ئیمپریالیزم ، به‌ڵام هیزیکاری چینی کرێکار له‌باردۆخیکدا به‌کار ده‌هێنیت که خۆی واته سه‌رمایه‌داره‌که راده‌ی کرێ دیاریده‌کات و کرێکار مافی دانوستانی نیه یان مافی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرینو مانگرتن‌و پێکهینانی یه‌کیتیو رێکخراوه‌ی کرێکاری بۆ به‌رگری له‌مافه‌کانی نیه ، به‌مپیه سه‌رمایه‌دار جگه له‌بڕی زیده‌بایی، که له‌بارودخی ئازادا، له‌کرێکاری ده‌کێشێته‌وه ، بڕێکی زیاتر له‌وه به‌هۆی ئه‌و فاکتۆرانه‌ی سه‌ره‌وه له کرێکار ده‌کێشێته‌وه ، بۆیه به‌رهه‌مهێنانی زیده‌بایی له‌موڵاتانه به شیوه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌ویت که من وشه فارسیه‌که‌ی( فوق سود) م کردوه به ( زیده‌بایی مۆنۆپپلی) ، ئه‌مبابه‌ته ، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم بۆ یه‌که‌مجار له‌لایه‌ن هاۆری مه‌نسور حکمه‌ته‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و به‌راستی یه‌کێکه له ده‌سته‌که‌وته تیوریه‌کانی ئه‌مهاورێ رابه‌ره بۆ سه‌ر تیوری مارکسیزم.
چوارهه‌م: بۆسه‌پاندنو پاراستنی ئه‌مواقعیه‌ته به‌سه‌ر چینی کرێکار له‌موڵاتانه‌دا،واپێویسته بۆ سه‌رمایه‌داری که رژیمه‌کانی ئه‌موڵاتانه ملنه‌ده‌ن به هیچجۆره ئازادی سیاسیومه‌ده‌نی و له هیج مه‌ودایه‌کدا، وه‌ک ئازادی رێکخراوبون ، مانگرتن ، خۆپیشاندان، ده‌ربڕین و یه‌کسانی ژن‌وپیاو عه‌لمانیه‌ت، …..به‌کورتی ئیستبدادی ره‌هاوبێپه‌رده بوه‌ته تاکه شێوازی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی له‌موڵاتانه‌دا چونکه ئه‌مه پێویستیه‌کی بنه‌ڕه‌تی پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرجوازی لۆکاڵی‌و جیهانیه.
پێنجهه‌م: ئیسلام وه‌ک کۆمه‌ڵێک یاسا‌و رێنمایی که ژیانی به‌شه‌ر به‌ڕێده‌خات وخۆی هه‌ڵده‌قورتێنیت له‌هه‌مو لایه‌نه‌کانی ژیان، هه‌ره‌ها وه‌ک ئاینێکی دژه ژن که به‌کۆیله‌ی ده‌زانێتو ده‌یکاته کارکه‌ری پیاو هه‌روه‌ها ئیسلام وه‌ک ئاینی فه‌رمی رژێمه کۆن‌و تازه‌کانی ئه‌مناوچه‌یه كه باشترین ئامرازی ئایدیۆلۆجی‌و شه‌ریعه‌تی هه‌م بۆ گێلکردنو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی جه‌ماوه‌ر و هه‌م بۆ سه‌رکوتکردنیان، بۆ بۆرجوازی نیعمه‌تێکی خوداییه، هه‌ر بۆیه بۆرجوازی له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌مولاتانه ئیسلامی کردۆته ئاینی فه‌رمیو سه‌رچاوه‌ی یاسا. له‌سایه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رۆژانه تاوانی وا درندانه‌و وه‌حشی ده‌رحه‌ق به ژنان ده‌کرین که به‌رگری له حورمه‌تو که‌رامه‌تی ئینسانیان بوه‌ته ئه‌رکی هه‌ر ئینسان‌و بزوتنه‌ویه‌ک که‌دڵی بۆئازادی لێبدات.
ئه‌ی چاره چیه : به‌گۆیره‌ی ئه‌وه‌ی تا ئیستا لییدواین ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که هه‌راسانکردنی سێکسی ژنان به‌شێکه له دیارده‌یه‌کی فراوانتری کۆمه‌ڵایه‌تیو هه‌ڵقولاوی رژێمی سه‌رمایداریه له جیهانی ئه‌مرۆدا ، ئه‌مدیارده‌یه ئه‌گه‌رچی به شیواز‌و راده‌ی جۆراوجۆر ده‌رده‌که‌ێت به‌لام له‌ناوه‌ڕۆکدا یه‌کشته ئه‌ویش نه‌سه‌لماندنی ئینسانبونی ژن وپێشێلکردنی حورمه‌تی ئینسانیه‌تی. هۆ وفاکته‌ری ئه‌مدیارده‌یه ناگه‌رێته‌وه بۆ دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئایین وته‌نانه‌ت رژێمی سیاسی دیکتاتۆری، به‌ڵکو به‌شێکه له‌پێداویستیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سامان‌و سه‌روه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داریدا له‌جه‌رگه‌ی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانو دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه و به‌دیاریکراوتر له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بای له‌لایه‌ن چینی کرێکاره‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌کات که رزگاربونی ژنان له هه‌ڵاواردن ونایه‌کسانی به‌توندی گرێدرابێت به خه‌باتی چینی کرێکاره‌وه له پێناو روخاندنی رژێمی سه‌رمایه‌داریو بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی سۆشیالیستی. له‌مرێره‌وه‌دا جیاکردنه‌وه‌ی ئاینن له‌ده‌وڵه‌تو سیسته‌می فێرکردن ، پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌کسانی ژن‌وپیاو له‌ئاستی یاساییدا و…. کۆمه‌ڵه مه‌یدانگه‌لیکی گرنگن ده‌بی چینی کرێکار و ئازادیخوازان خه‌باتی جیددی بکه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵێت رزگاری ته‌واوی ژنان له‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌مده‌ستکه‌وتانه‌دایه ،ئه‌وه جگه له خۆشخه‌یاڵی چیتر بره‌وپێنادات له‌ریزه‌کانی ژنان‌و ئازادیخوازاندا.
ئه‌گه‌ر مه‌یلی رزگاربونی ژنان‌و به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانیان لای هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی له بروابونیان به کۆمه‌ڵی خۆاستی ئینسانی‌و یه‌کسانیخوازانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت ، ئه‌وا چینی کرێکار و ره‌وتی سۆشیالیستی ناو بزوتنه‌وه‌که‌ی ناچاره تاسه‌ر پاڵپشتی به‌هێزی ئه‌مبزوتنه‌وه‌یه بێت ، چونکه به‌بێ رزگاری ژنان چینی کرێکار رزگاری نابێت.
جه‌بار مسته‌فا
12//2013
* ئه‌موتاره‌م له 13/3/2013 له ( الحوار المتمدن) دا به عه‌ره‌بی بڵاوکردۆته‌وه.
سه‌رچاوه:
_ راپۆرتی رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ، به ئینگلیزی. Unifem.org
_با توندوتیژی دژ به‌ژنان بوه‌ستێنن، ریکخراوی جیهانی کار، به ئینگلیزی.ilo.org/trend _مه‌سه‌له‌ی ژنان مه‌سه‌له‌ی چینی کرێکاره،کۆرش موده‌ڕسی به‌فارسی. Hekmatist.com