چەند کۆپلە شیعرێک …. شەم حەمە قادر
-1-
چ چیڕۆکێکی درێژه!
شه‌و و ڕۆژ ئه‌یخوێنمه‌وه،
هه‌ر ته‌واو نابێ ته‌نیایی..
**********
-2-
ئه‌گه‌ر هاتی
چرایه‌کم بۆ بینه..
زۆر تاریک و سامناکه،
ئه‌م ده‌ربه‌ندی ته‌نیاییه..
**********
-3-
وێنه‌یه‌کم بگره ئه‌ی دۆست
به‌س وریابه،
ته‌نیایم کاڵ نه‌که‌یته‌وه…
**********
-4-
له ڕهقیا
ئه‌چێته‌وه سه‌ر به‌رد
دڵی یار..!
**********
-5-
که هاتی
له‌گه‌ل خۆتا گۆچانێکم بۆ بێنه
دووریت ته‌واو پیری کردووم…
**********
-6-
ئه‌گه‌ر هاتی بێده‌نگ وه‌ره
با ئیقاعی ئه‌م ته‌نیایه‌م
لێ تێک نه‌چێ..
**********
-7-
چه‌ن نا میهره‌بانه یار..!
خۆ نامه‌یه‌کی هه‌ر نه نارد..
**********
-8-
وه‌ره به گه‌رمی ته‌نیایم
جگه‌ره‌یه‌ک پێ که
ئه‌ی دۆست…
**********
-9-
خه‌نده‌یه‌که و
هه‌زار گریان..
ئیتر ئاوایه ژیان..!
**********
-10-
غه‌مگینم!
وه‌ک ئه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ی
که هه‌ڵه‌بجه‌ی تیا خنکا..
**********
-11-
خراپ بیرت ئه‌که‌م
ئه‌ی دۆست..
**********
-12-
ئه‌وه‌نده شیرینی له دڵما،
خه‌ریکه بێتام ئه‌بی ئه‌ی یار..!
**********
-13-
له کزهباکهی قه‌ندیل ئه‌چێ
ئه‌وه‌نه سارده دڵی یار..!
**********
-14-
هه‌ر ئه‌ڵێی بیابانه‌کانی عهرعهرم
پڕم له خۆزگه‌ی کوژراو و
خه‌نده‌ی نێژراو..
**********
-15-
چاوه‌ڕوانی هاتنی که‌س نیم
تۆ نه‌بێ..
سوور ئه‌شزانم که نایه‌ی..!
**********