بیره‌وه‌رییه‌كانی موسافیرێك
ده‌چم فاڵێ ده‌گرمه‌وه
بۆبه‌ختی خۆم نا ،
بۆسه‌ره‌ڕۆیی تۆ .
***
په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌م كراوه‌یه ،
شنه‌بایه ده‌مدوێنێ .
هه‌ست ده‌كه‌م
ڕوه‌و من دێ ی
ژووره‌كه‌م پڕ بۆنی تۆ بووه .
***
به‌چاوه‌كانت بڵێ ؟
دڵم هێنده‌ی ،
ده‌زوویه‌كی ماوه .
به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو نازه
ناگرێ .
هاكا له‌لاشه‌م بوویه‌وه .
***
گوێم لێ ڕادێره
باسی ئه‌فسانه‌ت بۆناكه‌م .
ته‌نیا دوو ووشه‌ت
پێده‌ڵێم :
كه‌ژیانی من بگۆڕێت .
***
وه‌ك باڵنده‌یه‌كی سرك
پیاسه‌یه‌كی تولانی ده‌كه‌م .
به‌ده‌م ڕێوه ،
ستوونی كاره‌باكان ده‌ژمێرم .
شه‌ق له‌به‌ردی سه‌رڕێم ده‌ده‌م .
جگه‌ره دوای جگه‌ره ناكوژێنمه‌وه .
ئاوڕ له‌دواوه ناده‌مه‌وه …
نه‌با ده‌نگێ ،
ئه‌م پیاسه‌یه‌م بشێوێنێ .
گرنگ نی یه
به‌ره‌و كوێ ده‌چم
ده‌زانم دواجار ده‌گه‌مه كوێ .
***
چاكه ناتوێنمه‌وه
چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م ،
هاڵاوی گه‌رمیه‌كه‌ی
ساردبێته‌وه .
هه‌ناسه‌م هێنده سارده
دڵم ده‌یبه‌ستێ .
***
تۆ هه‌میشه به‌گاڵته‌وه
مه‌راق ده‌به‌خشیته دڵی من .
دڵی من ..
به‌ڕاستی مه‌راق ده‌یكوژێ .
***
خودا شه‌وی به‌خشیوه‌ته
ڕۆحی من .
تابه‌رده‌وام …
بیرله‌تۆ بكه‌مه‌وه .
***
نازانم ژماره‌ی ئه‌و خه‌ونانه چه‌ندن ؟
تۆ میوانی چاوانم بووی .
نازانم ژماره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه چه‌ندن ؟
به‌ره‌و لای تۆ ده‌یانبردم .
ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌زانم
یه‌كجار ووتم :
خۆشم ئه‌وێ ی .
له‌وكاته‌وه …
ڕۆژ هه‌میشه هه‌ڵدێ
ئاوابوونی نییه .
***
من ده‌زانم له‌به‌ر خۆشویستنی تۆ
خودا چه‌ن عه‌زابی من ده‌دا .
گرنگ ئه‌وه‌یه به‌رله ،
ئازار دانم .
من ئاسووده‌م .
***
دوو قه‌ده‌م له‌خوار ،
ماڵی ئێوه‌وه‌م .
ده‌رگاكه‌تان داخراوه !
له‌باوان مه‌رده‌یه نه‌بێ،
له‌هیچی دیكه ناچم .