Skip to Content

Friday, October 30th, 2020

هەشتی مارس سمبوڵی خەباتە بۆئازادی ….

Be First!
by March 6, 2012 ژنان


هەشتی مارس سمبوڵی خەباتە بۆئازادی
یان
سازدانی ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ …؟

لەدوای ئاوابوونی خۆری دایک سالاریەوە،ژنان دووچاری چەوساندنەوەو ئازارو کوشتن و دەستدرێژی سێکسی بوونەتەوە.ئەونەهامەتیانەی ژنان،تایبەت نەبووەبەکۆمەڵگایەکی دیاریکراووکەلتورێکی دیاری کراو،بەڵکو سەرجەم کۆمەڵگاو کەلتورەکان بەوجۆرە ڕەفتاریان دژبەژنان کردوە.
ڕەوتی چەوسانەوەی ژنان بەهەموو قۆناغەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیەوە دیارەو قوربانیەکانیشی بەردەوام ڕوو لەهەڵکشان بوە.
لەڕابوردودا ژنان مافی خوێندن و بەشداری کاری سیاسی و کۆمەڵایەتیان نەبووەو کاری ئەوان بەخێوکردنی منداڵ و لانکەی ئارام بۆ پیاو و تێرکردنی ئارەزوەکانیان .دریژەکێشانی ئەو ڕەوشەی ژنان بەتوند ترین شێوە تا هەڵگیرسانی شۆڕشی فەڕەنسی ،بەبێ هیچ گۆڕانێک بەردەوام بوو .بەسەرکەوتنی شۆڕش ،کەژنان بەشدارییەکی بەرچاویان هەبوو ،لەسەر خستنی شۆڕش و بۆیەکەمین جاریش بوو لەمێژوودا ژنان بێنە مەیدانی خەبات بۆ ئازادی و یەک سانی ،کەدروشمی شۆڕش بوو ،گەرچی هێندەی نەبرد دەسەڵاتی شۆڕش پەشیمان بووەوە لە دروشمەکانی هەوڵی دا ژنان بگەڕێنێتەوە چوار دیواری ماڵ ، بەڵام ژنان نەگەڕانەوەو کەوتنە خەباتی هەمەجۆر بۆبەدەست هێنانی مافەکانیان و دروست کردنی ڕێکخراوی تایبەت بەخۆیان، لەوسەردەمەدا کۆمەڵێک نووسەرو بیرمەن لەڕێگای نوسینەکانیانەوە کەوتنە بەرگری کردن لەمافەکانی ژنان و ئاڕاستەکردنیان بۆبەدەست هێنانی . هاتنەدەرەوەی ژنان لەچواردیواری ماڵ و بەشداری کاری سیاسی سەرەتایەکی گرنگ بو بۆ دڕاندنی پەردەی بێدەنگی برەودان بەخەبات بۆمافەکانیان و تەوقی خانمی سالار و لانەی ئارام بۆپیاو بپسێنن .خەباتی بەردەوامی ژنان لەخۆرئاوا تونی کۆماڵێک یاسابگۆڕێت و بوار بەژنان بدات بەشداری هەڵبژاردن و خوێندن بکەن و دەوریان هەبێت لەبارەوپێش بردنی کۆمەڵگا،هەڵبەت بەدەستهێنانی ئەودەسکەوتانە قوربانی زۆری بۆدراو بەدواتریش دا ژنان بەکۆمەڵێکی تر لەمافەکانیان گەیشت،وەک ئازادی هەڵبژاردنی هاوسەری و خۆشەویستی و گەیشتن بەپۆستی سیاسی و ئیداری ، ئەمەش بەومانایەنیە ،کەژنان لەخۆرئاوا بەتەواو مافەکانیان گەیشتوون و هیچ چەوسانەوەیەکیان لەسەر نەماوە. ئێستاش کەخۆرئاوا لەوپەڕی پێشکەوتن دایە ،ژنان گەیشتونەتەبەرزترین پلەی دەسەڵات ،بەڵام توندوتیژی کۆتایی نەهاتووەو ژنان ،وەک کاڵا بۆبازرگانی سێکس بەکاردەهێنرێت و لەناو جامخانەدا نمایش دەکرێت بۆکاری سێکسی .بەبوونی ئەوهەموو پێشکەوتنەی کەڕووی داوە زانست و زانیاری بەئاستێک پێشکەوتوە ،زۆرجارمرۆڤ فریای زانیاریەکان ناکەوێت ،بەڵام توندوتیژی دژی ژنان کۆتایی نەهاتووەو سەرزەمینێک نادۆزیتەوە هەڵگری ئازار نەبێت بە ژنان .
لەوڕوانگەیەو هەوڵدەدەین قسەیەک ،لەسەرپێگەی ژنان لەکۆمەڵگای بکەین و تیشکێک بخەینەسەر ئەوهەموو توندوتیژی و بێمافیەی بەرامبەر بەژنان ئەنجام دەدرێت .
کۆمەڵگای کوردی،کۆمەڵگایەکی ئایینی خێڵەکیەوخاوەنی عەقڵیەتی پیاوسالاریەو هیچ ماف وئازادیەک بەژنان ڕەوانابینێ وهەموو ماناکانی شەرەفی لەناوگەڵی مێینەدا کورتکردوەتەوە.ڕوانیین بەشێوەیە بۆژنان،بنەمایەکی هەیەو لەخۆڕانەهاتوە،ئەو بنەمایەش سەرچاوەی لەئایین و کەلتورەوە وەرگرتوە.بەپێی ئایین شەرەفی خێزان وبنەماڵەمێینەیەو ئەوەی دەتوانێت لکەداری بکات ژنان،چونکەلەلای ئەوعەقڵیەتە ژنان بەردەوام بەشوێن فریودانی پیاوانەوەن بۆکاری سێکسی .ئەمڕوانینە بۆژنان جگەلەوەی،تەماشاکردنی ژنانە وەک تۆپەڵێک سێکس مانایەکی تری نی یە،بۆیە ئایین هەزارویەک چوارچێوەی بەدەورداکێشاون و دەبێت پەیڕەوی بکەن ،هەرلەپۆشینی حیجابەوە… هتد. بونی ئەوعەقڵیەتەو پەێڕەوکردنی وەک ،وەک یاساش ژنانی کردوەتە کۆیلەیەکی بەردەوامی ئارەزوەکانی پیاوان ،هەرمێینەیەک سەرپێچی بکات ئەوادووچاری توندترین سزا دەبێت ،(سەنگەسارکردن،کوشتن).مێژووی کۆمەڵگای کوردی هەزاران مێینەی کردوەتەقوربانی وتائێستاش بەتونترین شێوە ئەوعەقڵیەتە لەسەر ژنان پیادەدەکرێت وجیهانی پێسکەوتن وگۆڕانکاریەکانیش کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر ئەو عەقڵیەتەپیاوسالاریە ئایینیە دانەناوەبەرامبەر بەماف وئازادیەکانی ژنان.رۆژانەژنان لێیان دەدرێت تیرۆر دەکرێن ،ئەتکدەکرین دەستدرێژی دەکرێتە سەریان لەناوفەرمانگەو شوێنەگشتیەکاندا،ساڵانە ئامارەکانی توندوتیژی دژی ژنان لەهەڵکشاندایە.لەگەڵ ئەوەی چەندین ڕێکخراوی ژنان و داکۆکی کار لەمافەکانی ژنان بوونی هەیە،چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و کۆمەڵی مەدەنی بوونیان هەیە بەحساب داکۆکی لەمافەکانی ژنان دەکەن ،بەڵام ئامارەکان زیاد دەکەن ،کەواتە دەبێت کاری ئەوپێکهاتانە چی بێت ،کەنەیان توانیوەبەر بەڕژانی ئەو دەریا خوێنەبگرن.ساڵانە ئەپێکهاتانە ،لەڕۆژی جیهانی ژندا کاروچالاکی ئەنجامدەدەن و وەفاداری خۆیان بۆژنان ومافەکانیان دووپات دەکانەوە،بەڵام ژنان و مافەکانیان هەرلەشوێنی خۆیانن و قوربانیەکان زیاد دەکات ،کەواتە پرسیار ئەوەیە بوونی ئەو هەموو رێکخراوەو کردنەوەی وکردنەوەی بەڕێوەبەرێتی بەدواداچونی توندوتیژی دژی ژنان،لەلایەن دەسەڵاتەوە،بۆچی رێژەی توندوتیژی زیاد دەکات ؟
بۆوەڵامی برسیارێکی لەوشێوەیەسەرلەبەری بیرکردنەوەمان دەخاتە ژێرپرسیارەوە ئێمە بۆوایین .بەبڕوای من جۆری ڕوانینی ئێمە بۆماف و ئازادیەکانی ژنان تەجاوزی عەقڵیەتی پیاوسالاری ئارەزووپەرستی نەکردوە،لەهەرئاستێکی پێشکەوتن دابین ،هەمان ڕوانینمان هەیە ،کەژن تۆپەڵێک سێکسەو بۆتێرکردنی ئارەزوەکانی پیاو دروستکراوە. ئەو ڕاستیەش لەناو فەرمانگەکانی دەسەڵات و بەشێک لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دابەئاشکرا دەبینرێت ،کەمنین ئەوڕێکخراوانەی بەشەرت ومەرج مێینە وەردەگرن،یان بەشداری دەورەیان پێدەکەن،بەشێک لەو مێینانەی کاریان لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانە کردوەدووچاری فریودان،یان تەشەری سێکسی بوونەتەوە،لەلایەن بەڕێوەبەر،یان لێپرسراوی بڕۆژەوە.هەڵبەت لەناو فەرمانگەکانی دەسەڵات و کۆمپانیاکانیش دابەهەمان عەقڵیەت مامەڵەلەگەڵ مێینە دەکرێت . کەمنین ئەو مێینانەی لەپیناو دابین کردنی ژیانی رۆژانە کەوتونەتە بەر پیلانی ئارەزوو بەرستانەو دووچاری دەستدرێژی بوون.
ماوەی 21ساڵە بەم شێوەیە مامەڵەلەگەڵ ژنان دەکرێت ،بۆیە دروست کردنی ڕێکخراوی لەوجۆرە،یان ئەوەی دەسەڵات دروستی کردوە بایەخێکی ئەوتۆی نی یە بۆماف وئازادیەکانی ژنان،بەڵکومانەوەی ژنان لەوچوارچێوەیەی ئێستادا قوربانی دانی زیاترە.بۆیە دەبێت ژنان جۆرێکی تر بیربکەنەوە،لەشێوازی خەبات و گەیشت بەماف و ئازادیەکان،ئەویش دەرچوونە لەعەقڵیەتی چاوەڕوانکردنی دەسەڵات و کردنەوەی خولی هۆشیاری لەلایەن ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و هاوشێوەکانی ،چونکە ئەوچوارچێوانە کارانین و بەشکیان هۆکاری نەهامەتیەکانی سەرژنان و فریودانیانن و لای ئەوانە ڕۆژی جیهانی ژنان ئاهەنگ و سەمایە ،بۆئەوەی ژنان ناڕەزایەتی و خەباتیان بیر بچێتەوە،چەند ساڵە هەروایان کردوە، بۆیەکاتی ئەوەیە ژنان پەردەی بێدەنگی بدڕێنن چی ترچاوەڕوانی ئاهەنگ نەکەن و خۆیان نەبەستنەوە بەئاهەنگی ئەوچوارچێوانەوە،چونکە ئەوکارانە تەنهاخزمەت بەمانەوەی چەوسانەوەو دەستدرێژی دەکات ،دەسەڵات کەزۆرینەی چەوساندنەوەی ژنانی دەکەوێتە ئەستۆ،سازدانی ئاهەنگی زۆر پێباشە بۆئەوەی بڵێت ژنان لەسایەی ئێمەدا ئازادن،بەمەش دەیەویت ڕووی خۆی جوان بکات ،بەڵام ژنان دەبێت ئەوە بسەلمێنن کەنەک لەسایەی ئەودەسەڵاتەدا ئازادی نیە،بەڵکو هۆکاری سەرەکی چەوسانەوەی سەر ژنانە،کاتی ئەوەیە لەهەشتی مارسی ئەم ساڵدا،لەهۆڵەکان بێنە دەرەو ناڕەزایەتیەکانیان بەرنە ناو شەقامەکان و سەەتای یاخی بوون دەست پێبکەن و ئەوەبسەلمێنن کەچیتر ئێمە تۆپەڵێک سێکس نین و ماف و ئازادیەکانمان بەهێزی خۆمان دەسەپێنین . ئەگەر ژنان بەم ئاڕاستەیەکار نەکەن بەدڵنیایی بەشێکی مانەوەیان بەکۆیلەی ئارەزوەکانی پیاو دەستدرێژی هەمەجۆر دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان

هۆڵەندا
5/3/2012
سەروەرکەریم

Previous
Next

Leave a Reply