
چۆن سه‌رۆكیایه‌تییه‌كی هه‌رێمان ده‌وێت بۆ كوردستان ؟
من ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌سته به ئاینده‌ی كوردستان له‌وه‌ی سسته‌م سیاسی داهاتووی كوردستان په‌رله‌مانی بێت وه‌ك توونس ,یان سه‌رۆكایه‌تی بێت وه‌ك ئه‌مه‌ریكا,یاخود تێكه‌ڵه بێت وه‌ك فه‌ره‌نسا, بۆ یاسا ناسان و به دواداچوونی ئه‌وان به‌جێ ده‌هێڵم ,گرنگ ئه‌وه‌یه سسته‌مێك بێت له گه‌ڵ قۆناغی تێكۆشانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌كه‌مان له‌وه‌ی هێشتا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نییه و سه‌قامگیركردنی دیموكراسیه‌ت له ره‌خساندنی هه‌ل بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و به‌رینكردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان بگونجێت .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له كوردستان ,وه‌ك یه‌كێك له ده‌زگاكانی راپه‌ڕاندن له پاڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زۆر گرنگه به دامه‌زراوه‌یی بكرێت وه‌ك ئه‌و شێوه هه‌رج و مه‌رجه‌ی ئێستا هه‌یه له كاره‌كانیدا له هه‌رێمی كوردستان ,مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌می سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌تا هه‌تایی تێپه‌ڕاندووه, هه‌نووكه قۆناغ قۆناغی شه‌رعیه‌تی ده‌نگدان و به دامه‌زراوه‌یكردنی جومگه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییه,سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش له رێگه‌ی شه‌رعیه‌تی ده‌نگدانه‌وه به‌ده‌ست دێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو كه ده‌ستوور دیاری ده‌كات ,نه‌ك شه‌رعیه‌تی شۆرشگێڕانه وه‌ك سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌یی كه له رابردوودا هه‌بوو,بۆ ئه‌وه‌ی به رۆڵی راستقینه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێ بكات و مافه‌كانی هاووڵاتیان به یه‌كسانی دابه‌ش بكات و زه‌مانه‌تی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی بكرێت بۆ كه‌سی هه‌ڵبژێردراوی دواتر ,به‌م هۆیانه‌وه زۆر گرنگه ئه‌م جومگه گرنگه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی به ده‌زگایی بكرێت.
هه‌نووكه سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم ماندوترین ده‌زگای راپه‌ڕاندنه له هه‌رێمی كوردستان, تا هه‌نووكه هیچ وێنایه‌كی ده‌زگایی وه‌رنه‌گرتووه له كار‌و هه‌یكه‌لدا,هاووڵاتیان هه‌ست به بوونی ناكه‌ن له فه‌رمانڕه‌وایی كوردستاندا, به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا :
– كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی نییه, شوێنێكی دیاریكراو جگه له نووسینگه‌یه‌كی په‌رپووت نه‌بێت .
-جێگیری سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی كۆمیدیانه داندرا و هیچ هه‌یبه‌تێكیان پێ نه‌به‌خشی.
-بودجه‌ی هه‌رێم و موچه‌ی سه‌رۆك … دیار نییه .
– سه‌رۆكی هه‌رێم تا ئێستا له‌ناو باره‌گای پارته‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌ی له پیرمام ده‌وام ده‌كات له بری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بێته پایته‌خت و له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بێت .
-به یه‌كسانی مامه‌ڵه له گه‌ڵ هاوولاتیان و دابه‌شكردنی مافه‌كان به یه‌كسان به‌سه‌ر هاوویاندا ناكات.
من پێشنیاری چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌ك ده‌كه‌م كه پێویسته له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هه‌بێت, كه بریتین له :
-سه‌رۆكی هه‌رێمی وه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له ده‌ستوردا بۆی دیاریراوه, هیچ كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن بۆی نه‌بێت ده‌ستكاری ناولێنانه‌كه بكات,سزا بۆ پێشێلكارانی دیاریبكرێت ,سزاكان دوبه‌رامبه‌ر بكرێته‌وه ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌كه هه‌ر نزیكیه‌كی له گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا هه‌بێت.
-سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كه له پایته‌ختی هه‌رێم درووست ده‌كرێت ده‌وامی فه‌رمی خۆی ده‌كات.
-سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا له ئه‌ندامه‌تی پارته‌كه‌ی ده‌كشێته‌وه ئه‌گه‌ر ناوبراو كه‌سێكی حیزبی بوو .
– سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا نابێت په‌یوه‌ندی به هیچ پارت و لایه‌نێكی سیاسیه‌وه بكات.
-سه‌رۆكی هه‌رێم له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا نابێت هیچ پارتێكی سیاسی دابمه‌زرێنێت, نفوزی سیاسی بۆ پێك هێنانی لایه‌نی سیاسی به‌كار بهێنێت.
-نا بێت هیچ كه‌سێكی نزیكی له حكوومه‌تدا پۆست وه‌ربگرێت .
-سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌فتانه رۆژێك كاته‌كانی ته‌رخان بكات بۆ بینینی هاووڵاتیان بێجیاوازی .
-نابێت كه‌سوكاری سه‌رۆكی هه‌رێم راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شداری چالاكی ئابووری حكوومه‌ت بكه‌ن .
-سه‌رۆكی هه‌رێم پێویسته داهاتی خۆی له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوون و دوای ته‌واو بوونی واده‌كه‌ی ئاشكرا بكات و راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ نابێت هیچ چالاكیه‌كی ئابووری ئه‌نجام بدات.
-ستافی كارگێڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ری دائمی ده‌زگاكه‌ن و له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێوه‌شاوه‌یی دیاریده‌كرێن.
عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د