Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

هەڕاج كردنى دەقى ئەدەبى و بە ڕادان دانى نووسین

Be First!
by December 4, 2008 ئەدەب

 هەڕاج كردنى دەقى  ئەدەبى و بە ڕادان دانى نووسین
 
 محمد قادر یونس

 
 ئەگەر هەر دەقێكى ئەدەبى "شیعر  ،چیروَك،ڕوَمان…هتد"هەڵگرى  كوَمەڵێك  مانابێت لە نێو خودى ماناكاندا،ئەوا دەقى لێكوَڵەر ئاوێنەى ماناكانە.بە جوَرێك  لە جوَرەكان بەرهەمێكى ترى  سەربەخوَیە لە دەرەوى دەقى  یەكەم،ئەگەر  هەر  بارێك  بووبێتە هوَى  بەرهەمهێنانى دەقى  یەكەم،ئەوا بارێكى تایبەتى و تێگەیشتنێكى تایبەتى و  ڕەنگە  سەرج ڕاكێشانێك بووبێتە هوَى دروست  كرددنى دەقى دووەم"تەبعەن وەك بیروَكە بە  ئیزافەى  مەعریفە"،بوَیە  ئەگەر ساتى بەرهەم هاتنى دەقى  یەكەم دەلالەت بێت لە كاتێك و فەزایەكى  تایبەت ،بە هەمانشێوە ساتى نووسینى دەقێك  وەك"ڕەخنە،لێكوَڵینەوە"لەسەر دەقێكى تر دەلالەتە  لەو  فەزا  تایبەتە،بوَیە  وەك  چوَن نووسینى  دەقێك بىَ بوونى فەزایەكى  تایبەتى و خودى و  لەسەر  پێشنیارى كەسێكى تر  هیچ  نى  یە  جگە لە  هەوڵێك بوَخوَ خستنە  پێش و هەندىَ  ماددە،بە هەمانشێوە دەقى لێكوَڵەر  نابێتە  دەقێك بوَ  خوێندنەوەى دەقى  لێكوَڵراوە ئەگەر  كەسى  لێكوَڵەر  هەستى  بەوە نەكردبىَ"دوور لە خودى  كەسەكە" فڵانە دەق شایەنى  لە سەر نووسینە ،ئەى  لەم  بازاڕە  ئەدەبیە  چى یە  وا  دەكا و  خەریكە  بوَتە  دیاردەیەكى  باو  كە  ئەم  یان  ئەو لە  سەر  پێشنیارى  كەسىَ دەقێكى ناشیرین دەكات بە  ئیبداع و دەقە  جوانەكانیش  ناخوێنێتەوە ؟،تەنها  هەوڵێك بوَ  ناو هاتن لە  بڵاو كراوەكان لاى كەسى  خاوەن  دەقى  یەكەم و وەرگرتنى پاداشتێك لاى  كەسى  لێكوَڵەر  هەوڵیكى  مەعریفیە ؟،یان  شتێكە  دوور  لە ئەخلاقێكى   ئەدیبانە ؟،ئایا  بوَ  ئەوەى ببینە  خاوەن  دەنگێكى ڕەسەن  گرنگە  دەقەكە  ناچارمان بكات  لەسەرمان بنووسرێت ؟،یان  خوَمان كەسەكە ناچار بكەین  لەسەرمان بنووسێت؟،ئایا چەند  جارێك نووسین "یان زیاتر  لە چەند جارێك "لەسەر دەقەكانى  كەسێك  نووسەر  دەكات بە نووسەرێكى گەورە؟،ئایا لەسەرنووسینى پێش وەختەو ڕیكلام كردن چەند دەقى ئەدەبى نەمر كردووە؟،لە نێو ئەدەبى كوردى  ئێستا كە خەریكە نووسین بە ڕادان دان بوَتە موَدە  مافى خوَمان نى یە گومان  لە هەر نووسین و پێدا  هەڵگوتنێكى  بێتام لەهەر  دەقێكى ڕەخنەیى بكەین لەسەر بەرهەمێكى  كاڵ؟.
 
 
 

Previous
Next

Leave a Reply