Skip to Content

Friday, December 3rd, 2021

هەڕەشە لە رۆژنامەنووسێكی كوردستان راپۆرت دەكرێت

Be First!
by August 16, 2009 گشتی

 

ئیبراهیم عەباس. هەولێر

لەسەر بڵاوكردنەوەی هۆنراوەیەكی قوبادی جەلی زادە هەڕەشەی مەرگ لە سۆران عەزیز دەكرێت، كۆمیتەی بەرگری لەرۆژنامەنووسانیش رایدەگەیەنێت دەكرێت ئەوەی بە تەلەفۆن هەڕەشە دەكات، ئەگەر دەرفەتی هەبێت هەڕەشەكەی جێبەجێ بكات.

سۆران عەزیز سكرتێری بەشی رۆشنبیری رۆژنامەی كوردستان راپۆرت دوێنێ 15/8 رایگەیاند رۆژی پێنج شەممەی رابردوو كاتژمێر 11ی بەیانی (5) ژمارە تەلەفۆنی كۆڕەك تیلیكۆم، كە ئێستاش هەموویان كراوەن، جنێوی سووكیان پێداوە و هەڕەشەی زۆریان لێكردووە. لە بارەی هۆكاری ئەو هەڕەشە و جنێودانانەش گوتی "خاوەنی ئەو تەلەفۆنانە دوای سووكایەتی و هەڕەشەی كوشتن، دەیانگوت بۆچی كفر بڵاو دەكەیتەوە، كە مەبەستیان هۆنراوەی قوبادی جەلی زادە بوو كە بەناوی "خودا پشوو دەدات" لە ژمارە (683 _ 13/8/2009) كوردستان راپۆرت لەپاشكۆی ئەدەب و هونەر بڵاوم كردووەتەوە"، گوتیشی "لە رێگەی پارێزەری رۆژنامەكەمان داوایەكی یاساییم دژی خاوەنی ئەو ژمارانە تۆمار كردووە، سەندیكای رۆژنامەنووسانیشم ئاگاداركردووەتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە بكەن". هەر لەمبارەیەوە زیرەك كەمال بەرپرسی كۆمیتەی بەرگری لە رۆژنامەنووسان لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە كوردستان راپۆرتی راگەیاند رەنگە ئەوە كاری كەسانێك بێت بیانەوێت شەڕێكی دەروونی لەگەڵ رۆژنامەنووسان بكەن، گوتیشی " ئەوەی بە مۆبایل هەڕەشە لە رۆژنامەنووس دەكات، رەنگە ئەگەر دەرفەتی هەبێت هەڕەشەكەی جێبەجێ بكات، رەنگیشە ئەو كەسانە تەنها رقێكی شاراوەی خۆیان هەڵڕشتبێت".

Previous
Next

Leave a Reply