Skip to Content

Tuesday, September 29th, 2020

هەڤپەیڤینی ژیانى نوێ له‌گه‌ڵ (هەندرێن)دا؛

Be First!
by January 27, 2008 گشتی

دەربارەى کێشە و لەمپەرەکانى بەردەم گەنجان و خوێندکارانى کوردستان دەدوێت:

هەڤپەیڤین :ئارێز سمکۆ….

" قسەکردن لەگەڵ شاعیر (هەندرێن)گەلێ تایبەتمەندى خۆى هەیە ،هەرکاتێک لەگەڵ ئەوەدا باس لە دیاردە وپرس و کێشەیەک دەکەیت ئەو قسەى خۆى لەسەرى هەیە، کە ئەمەش ڕۆشەنبیریەتى ئەو دەدردەخات. لەهەمان کاتدا هێندە بە فراوانى باس لەدیاردانە دەکات کە هەن و تۆ دەیخەیتە بەردەمى بەجۆرێک گەر پرسیاربێت ئەوە وەرامەکانى بەتێروتەسەلى لێى دەبیستینەوە،یان بیروڕا ئاڵووگۆڕکردن بێت بەهەمان شێوە ،هەرچەندە ئەو ماوەیەکى درێژە لەکوردستان نییە لێ واهەست دەکەیت چرکەیەک لێى دانەبڕاوە ،مرۆڤێکە شاعیرانە مامەڵە دەکات هێندە میهرەبان وخاکییە کە لەگەڵت دەدوێت دەڵێیت ساڵانێکە دەتناسێت،لەهەمان کاتدا مرۆڤێکى بوێر و نووسەرێکى قسەلەڕووە‌ ، سڵ لەگووتنى ئەو قسانەى ناکاتەوە کە بەشێوەى ڕەخنە لەچوارچێوەى نووسینە بە پێزەکانى ئاراستەى گەندەڵکاران ودەسەڵاتدارانى دەکات،ئەوەندە بەسە بڵێین قسەکردن لەگەڵ ئەودا کە پاشخانێکى ڕۆشەنبیرى بەهێز و زیاترلە 12 کتێبى چاپکراوى لەبوارەکانى ئەدەب وفیکرداهەیە . سە‌رباری بڵاوکردنە‌وەی چەندان شیعر و وتار لەگۆڤارو و ڕۆژنامەکانى سوێدیدا، دیوانێکى بە‌ سوێدی لە ژێر ناوى "سکاندیناڤیا دوورگەیە‌کى تر لە‌ بخوور" بڵاوکردۆتە‌وە‌ .  بێجگە لە ووتارگەلێکى زۆر کە لە گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بڵاویکردۆتەوە،  بۆیە بەخوێندنەوەى ئەو گەلێ شت فێردەبین. ئەو بەشێوەیەکى ئەکادیمیانە دەنووسێت. هەندرێن لە‌ بە‌شى مێژووى هزردا (Idèhistoria)، خاوەن بڕوانامەى بەکالۆریۆسە بەناونیشانى(زایەڵەى شیعر لە‌ خاکى فە‌لسە‌فە‌دا) ، هەروەها نامەى ماستەرەکەشى بەناونیشانى(ئەویدیکە و  گوتاری کولتوورى سوێدى، بەخوێندنەوەى درێدا) . ئێستاش خەریکى خوێندنى کۆڕسێکى تیۆریە‌کانى پەروەردەیە بۆ وانە وتنە‌وە . شایەنى گووتنە هە ندرێن لەدایکبووى ساڵى1963ه‌. دوای 8 ساڵ پێشمە‌رگایەتى، ئێستا لە ستۆکهۆڵم نیشتەجێیە،کاتێ ئەم پرسیارانەمان ئاڕاستەى کرد کەدەربارەى پرسى گەنج وخوێندکاران وکێشەکانیان بوو لەکۆمەڵگاى کوردى  ،ئەویش وەها وەرامەکانى داینەوە……."
                      

Previous
Next

Leave a Reply