Skip to Content

Wednesday, September 23rd, 2020

وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و ئاینده‌ی گه‌نج

Be First!
by May 6, 2008 گشتی

ئاسۆ عەلی‮ ‬فەرەج….

یەكیك لە خاڵە لاوازەكان و بەربەستە زەبەلاحەكانی‮ ‬بەردەم پرۆسەی‮ ‬چارەسەربوونی‮ ‬كیشەكانی‮ ‬گەنج لەم وڵاتەدا ترس لە بیركردنەوەی‮ ‬گەنجە بەرامبەر تیڕوانیە نوییەكانی‮ ‬چ لە رووی‮ ‬كۆمەڵایەتیەوە‮ ‬یاخود سیاسی‮ ‬و ئیدارییەوە و دواتریش ئایین و پەیڕەوكردنی،‮ ‬ئەم خاڵە و لیكدانەوەی‮ ‬لە سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئیداریی‮ ‬و كۆمەڵایەتیدا هەمیشە گەنجی‮ ‬تووشی‮ ‬نائومید بوون و لەولایشەوە تووشی‮ ‬هەڵچوون كردووە و بەردەوام بەگژیدا دەچیتەوە،‮ ‬بەڵام چۆن بە گژداچوونەوەیەك،‮ ‬كە تاكو ئیستا نەك دەرئەنجامیكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬بەرهەمهینابیت،‮ ‬بەڵكو دەروازییەكی‮ ‬نەهیشتۆتەوە تاكو بتوانیت لە قەیرانەكاندا‮ (‬خۆی‮) ‬بگریت بەرامبەر تەوژمی‮ ‬لیكدانەوەكانی‮ ‬سیستەمە سیاسی‮ ‬و ئیدارییەیدا،‮ ‬ئەمە كیشەیەكی‮ ‬هیندە زەقە ناچار بۆ دۆزینەوە و خۆ كۆكردنەوە گەنج بەرەو ئاڕاستەیەكی‮ ‬دیكە دەبات و زۆرجاریش دەبینین و دەیبیستین كە توندوتیژی‮ ‬یاخود دەستهەڵگرتن لە كۆشش لەپیناو گەیشتن بە خواستەكان بەرهەمیتی‮.‬
لەسەرووی‮ ‬هەموو ئەمانەشەوە گەنج بەردەوام بیرۆكەی‮ ‬نویی‮ ‬و بیركردنەوەی‮ ‬نویی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام وەك گوترا‮: ‬هیچ بەرهەم و ئەنجامیكی‮ ‬لیدەرناكەویت بەو ئاراستەیی‮ ‬كە گەنج دەیەویت،‮ ‬ئەمەش پرسیاریكە رووبەڕووی‮ ‬خودی‮ ‬گەنج و ناوەندەكانی‮ ‬تایبەت بەگەنج دەبیتەوە،‮ ‬لەوانەیە رۆژیك بیت هەموومان بەرپرسیارییەتیەكی‮ ‬ئەتۆمان بكەویتە سەر سەبارەت بەچاككردنەوەی‮ ‬ئەو رەوشە كە ئیستای‮ ‬گەنجی‮ ‬تیدایە،‮ ‬بەڵام قورستر و هەنگاوی‮ ‬مرۆڤ پروكین،‮ ‬ئەی‮ ‬كە ئەمەش دەزانین بۆ هەنگاوەكانی‮ ‬ئیستامان خیراتر ناكەین بەرامبەر ئەلتەرناتیڤە لاوازەكانی‮ ‬حزب و دەسەڵات؟
لەوانەیە زۆریكمان بەم وەزارەتەی‮ ‬ئیستای‮ ‬بەناو وەرزش و لاوانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەریم خەڵەفابین،‮ ‬كە دەلالەت لە بوونی‮ ‬كیشەیەك دەكات لە نیو كۆمەڵگاكەمان ئەویش گەنجە و دواتریش ئەم وەزارەتە هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كیشەیە دەدات،‮ ‬ئەم بیركردنەوە،‮ ‬هەڵەیە و ئەگەر كەسیك دەیەویت بگاتە راستی‮ ‬ماوەی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەم وەزارەتە و دەرئەنجامەكانی‮ ‬بخاتە تایەكی‮ ‬تەرازوویەك بۆی‮ ‬روون دەبیتەوە،‮ ‬كە خودی‮ ‬بەڕیز سەرۆكی‮ ‬حكوومەت نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەكەویتە بەردەم پرسیارە قورسەكان،‮ ‬كە‮ (‬ئەو‮) ‬ویستوویەتی‮ ‬لە ریگای‮ ‬ئەم وەزارەتەوە سووچیكی‮ ‬كیشەكان چارەسەر بكات،‮ ‬كەچی‮ ‬وەزارەتەكە و پیكهاتەی‮ ‬وەزارەتەكە نەیانتوانی‮ ‬ئەدای‮ ‬راستی‮ ‬بیركردنەوەكەی‮(‬ئەو‮) ‬جیبەجی بكەن،‮ ‬لاریمان لەوەدا نیە و دڵنیایشین خودی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەت دەیەویت هاوشانی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬هاووڵاتیان بەگشتی‮ ‬كیشەی‮ ‬گەنجیش تیكەڵ بكات و بەشیوەیەكی‮ ‬قۆناغ‮ ‬قۆناغ‮ ‬هەوڵی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬بدات،‮ ‬بەڵام وەك گوترا‮: ‬بەڕیز بەرواری‮ ‬و پیكهاتەی‮ ‬وەزارەتەكەی‮ ‬لە توانایاندا نییە وەك هیزیك بكەونە گەڕان بۆ چارەسەری‮ ‬بەشیك لە كیشەكان،‮ ‬من لیرەدا مەبەستم ئەوە نییە خۆم لە كرۆكی‮ ‬بابەتەكەم بدزمەوە،‮ ‬بەڵام مەبەستی‮ ‬سەرەكی‮ ‬من هەر ئەوەیە،‮ ‬كە دەبیت ئەم وەزارەتە لە رەگەوە ئەكتیڤ بكریت،‮ ‬ئەگەرنا ئەنجامەكانی‮ ‬چەند ساڵی‮ ‬دیكەی‮ ‬گەنجان دەبنە ئەلتەرناتیڤی‮ ‬ئەو وەزارەتەكەی‮ ‬كە دەتوانین ناوی‮ ‬لیبنەین وەزارەتی‮ ‬فیستیڤاڵ و سەفەر و شتی‮ ‬لەو جۆرە،‮ ‬لەم قوڵبوونەوەشدا دەبیت رۆڵیكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەم رەوشە دەستنیشان بكەین كە بوونی‮ ‬پارەیەكی‮ ‬ئیجگار زۆرە و بووەتە كیشە،‮ ‬نەك چارەسەركردنی‮ ‬كیشە‮.‬
لیرەدا پرسیاریك ئاڕاستەی‮ ‬هەموومان دەبیتەوە بە خودی‮ ‬بەڕیز تەها بەرواریشەوە كە ئەركیكی‮ ‬گرنگی‮ ‬لەسەر شانە و توانایەكی‮ ‬لاوازیشی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئەویش‮ )‬ئایندەیە(‬،‮ ‬ئەو ئایندەیە كە وەك بۆمب رۆژیك دیت بتەقیتەوە‮.‬
aso_ali2003@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply