پانۆرامای شیعر و شاعیر ! ……جه‌مال خه‌زنه‌دار
كه ناوی شیعر و شاعیر دێته ئاراوه ، ١-
پانۆرامایه‌كی به‌ر فراوان دێته به‌رچاوان ، ده‌كرێ ، ئه‌و پانۆرامایه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه بخوێنرێته‌وه :-
… شیعر جوانی یه ..شاعیر ئه‌و جوانی یه ده‌بزوێنێ ، پۆشاكی ئاخاوتنی له‌به‌ر ده‌كا
…. شیعر جوانی سروشته..شاعیر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه جوداوازیانه‌ی سروشت
…….. شیعر ئافره‌ته ..شاعیر ،ئه‌و گڕه‌ی له ناخ و ده‌روونی مرۆڤدا هه‌یه ده‌خاته گه‌ڕ
شیعر دڵ و ده‌روونه ..شاعیر ئه‌و نهێنیانه‌ی دڵ و ده‌روون به شیوه‌یه‌كی جوانكاری ده‌خاته ڕوو…
شیعر هه‌ستی ناسكه..شاعیر ئه‌و هه‌سته ناسكه ده‌خاته سه‌ر كهڤالێك بۆ به‌ختیاری و سهربهستیمرۆڤ و مرۆڤایه‌تی …..
…. شیعر ژووانه ..شاعیر ئه‌و ژووانه ده‌كاته دیاڵۆك بۆ ته‌قینه‌وه له ناخی مرۆڤدا
…. شیعر دڵداری یه .. شاعیر ژیانی مرۆڤ هه‌میش و هه‌میش به‌و دڵداری یه ده‌به‌ستێته‌وه
شیعر عشق و توانه‌وه‌یه له بواره‌كانی ژیاندا.. شاعیر ئه‌م عیشق ده‌رازێنێته‌وه له ناو ڕووباره‌كانی ژیان و ده‌یكاته خۆراكی به‌رده‌وامی مرۆڤ و گوردوون …..
شیعر بیر و باوه‌ڕه … .. شاعیر خه‌ڵكی له ده‌وری ئه‌و بیر و باوه‌ڕه گرد ده‌كاته‌وه
…. شیعر هه‌ڵوێسته ..شاعیر هه‌ڵوێست له ناخی مرۆڤدا ده‌روێنێ
شیعر زمانه .. شاعیر په‌یڤی نه‌بیستراو ده‌خاته ناو لاپه‌ڕه‌كانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه وزمان به‌ره و پێشی ده‌با ….
…. شیعر گۆڕانكاری یه .. شاعیر ڕابه‌ری ئه‌م گۆڕانكارییه
شیعر نوێخوازی یه .. شاعیر شۆرش به‌رپا ده‌كا ، بۆ تێكشكاندنی نه‌ریته نێگهتیڤهكانیناو كۆمه‌ڵ …
شیعر خه‌بات و شۆرشه …. .. شاعیر پێشڕه‌وی ئه‌و خه‌باته و شۆرشه‌یه
.. شیعر ژیانه
شاعیر داری ئازادی ، به خوێن و هه‌ناسه ئاو ده‌دا …..٢- گریان به كپی و به ته‌نیایی زامی ده‌روون كزر ده‌كاته‌وه و خه‌م و خه‌فه‌ت هێور ده‌كاته‌وه ره‌حه‌تی به گیان ده‌به‌خشێ له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كۆپله شیعره‌ی خواراوه به فرمێسك و هه‌نسكه‌وه بۆ شه‌هیدانی كاروانی كوردایه‌تی ده‌رێژم و په‌یتا په‌یتا چه‌ند بار كردنه‌وه‌ی زامی ده‌روون زێتر كزر ده‌كاته‌وه ، هه‌ر بۆیه ئه‌وه ڕاسته و حه‌قمانه وه‌ك ئاشقێكی خۆڵی ووڵات (كوردستان‌م ) ئه‌م كۆپله شیعره بچرین و ده‌نگ هه‌ڵبرین بانگ هه‌ڵده‌ین و بڵێین :
یه‌كێیك نییه و دووان نییه سێیان نییه ،
ئه‌ستێره‌كان ڕیزیان گرتووه ،
وا ڕووی داوه،
وا گوتراوه ،
بڕیاری من و تۆ نییه ،
. مۆر كراوه
تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌ر ده‌بێ
!!… بمرێ
زانا و دانا ،ده‌بێ
!.. بكوژرێ
شاعیر و نووسه‌ری هه‌ڵكه‌وتوو وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌ك ،
!! ده‌بێ ئاوا بێ
خۆ عاشقی خاكی كوردستان ،
هه‌ر زوو نه‌مانی بۆ مۆر كراوه ،
ناسنامه‌ی مردنی له خم هه‌ڵكێشراوه ،
قه‌ده‌غه‌یه ،
خۆ ناشتنی له ناو گۆڕا
. كوشنده‌یه
! ! ئه‌مانه هه‌موویان
ماكی یه‌كگرتن و سهههڵدانن
… ڕێگای ڕوونكه‌ره‌وه‌ی كوردستانن
جه‌مال خه‌زنه‌دار
لێكۆلینه‌وه‌ی و ئارشیف سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردستان
هانۆڤه‌ر -ئه‌لمانیا 6.05.07