پایزۆک…..ئومێد قه‌ره‌نی
كاتێ ده‌مرم
بۆدواجار گوێ له پایزۆكێك ده‌گرم.
دواین نامه
لای باسه ره جێده هێڵم.
ده‌نوسم:
هیچ ڕووبارێك
نه‌ڕژایه ژووره‌كه‌م
تا گوێبگرێ
تابووته سههۆڵیهكه چی ده‌ڵێ؟
-بمبوره
توانام خۆی ناشت
ئیدی چۆن جه‌سته‌ی دۆلاباركۆكهمهوه؟
چۆن ئه‌ودیوی په‌نجه‌ره‌كه‌ت
پركهمهوه؟
چۆن بهرلهوههمووههڵخڵیسكانهی قهڵابگرم؟
ده‌نوسم:
هه‌رچیم كرد
نه لهسهرابێك په‌ڕیمه‌وه و
نه له‌م زه‌ویه‌ش دابه‌زیم.
————————————————–
پایزۆك”ئهوگۆرانیهیه كه منداڵه قه رهجهكان ده‌یڵێن له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی
ههواریاندا
لهشوێنێكهوهبۆشوێنێكی تر.
دۆلابار”مێردمنداڵێك بووله‌ساڵی (1766)به‌تاوانی شكاندنی په‌یكه‌رێكی
بچكۆلانه‌ی مه‌سیح له‌لایه‌ن مهسیحیهتوندرهوهكانی فهرهنساسزادرا به بڕینی
ههرچوارپهلو زمانی.
باسه‌ره”مه‌به‌ست لێی ئهوبهرزایی یانه یه كه با لێوه یانه‌وه هه‌ڵده‌كا.
ئومێد قه‌ره‌نی