پرسیار كردن ودیسان پرسیار كردن؟……ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
پرسیار كردن ودیسان پرسیار كردن؟؟؟؟؟
ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی
له كوردستاندا، زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مافی تاك و ئه‌رك و فه‌رمانی تاك ده‌نووسن له كۆمه‌ڵگای كوردهواری به‌و هیوایه‌ی تاكی كوردیش شاره‌زای ئه‌رك و مافی خۆیبێت به ته‌واوی و له هه‌مان كاتیش‌دا مافی خه‌ڵكی تریش پێشێل نه‌كه‌ن تاراده‌یه‌ك ئه‌مه له‌رێگای كه‌مپین و به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌كان توانراوه به‌شێكی كۆمه‌ڵگا شاره‌زاییه‌ك په‌یدا بكه‌ن له ئه‌رك و مافه‌كانیان وه‌كو تاكێك له كۆمه‌ڵگه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ دیارده‌ی ناشیرن هێشتا له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ماوه، زۆر جار گوێمان له هه‌ندێ پرسیار ده‌بێت كه‌وا ئه‌م پرسیارانه زۆر تایبه‌تین، له كۆمه‌ڵگاكانی تر ئه‌م جۆره پرسیارانه زۆر (عه‌یبن) خه‌ڵك پرسیار ناكات به پێچه‌وانه‌ی ئێمه به‌شێك له‌و پرسیارانه زۆر به‌ساده‌یی ده‌كرێن، هه‌ندێ كه‌س زۆر به نۆرماڵی ده‌زانن و ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره پرسیارانه‌شی لێ بكرێت زۆر به ساده‌یی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه،و هه‌ندێكی تر زۆر پێی توڕه‌ده‌بن به‌پرسیار كردنی كه‌سی به‌رامبه‌ر.
فه‌رمون له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌م جۆره پرسیارانه‌ی ده‌كرێت : موچه‌ت چه‌نده؟ مانگانه چه‌ندی ترت ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ت به‌چه‌ند كڕیوه؟ باشه پاره‌كه‌ت له كوێ هێنا؟ یان یه‌كێك پرسیار ده‌كات سه‌فه‌ری فڵانه شارت كردووه؟ چۆن بوو سه‌فه‌رت كردبوو؟ سه‌ردان بوو یان ئیشت هه‌بوو؟
یان ئه‌رێ خانووه‌كه‌ت چه‌ند ده‌كات ئێستا؟ ئه‌ی بهچهندت كڕیوه؟ ئه‌ی چه‌ندت قازانجه؟ ئه‌مانه‌و هه‌زاران پرسیاری تریش.
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كان وه‌ڵام نه‌داته‌وه، ئه‌وا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی توڕه ده‌بێت،بۆیه به ناچاری به‌شێك له پرسیاره‌كان وه‌ڵام ده‌داته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی توڕه نه‌بێت، زۆر كه‌سیش به دڵگرانی و به‌ناچاری تووشی درۆكردن ده‌بێت،بۆ نموونه یه‌كێك ده‌پرسێت چه‌ندت قازانج كردووه ، جا بازرگان بێت یان هه‌ر كارێكی تری هه‌بێت زۆر كه‌س پێی خۆش نییه خه‌ڵك بزانێت چه‌ندی قازانج كردووه، به‌ناچاری ده‌بێت زۆر كه‌متر له‌وه‌ی كه قازانجی كردووه پێی بڵێت، كه‌واته راستیه‌كه‌ی پێ ناڵێت، یان یه‌كێكی تر شتێكی كڕیوه بۆ قازانج پرسیاری لێده‌كه‌ن به چه‌ندت كڕیوه؟
به‌راستی باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌س هه‌بێت تووشی ئه‌م پرسیاره ناخۆش و نا به‌جێیانه نه‌بووبێته‌وه و تووشی دڵگرانی نه‌بووبێت، كه‌سانێك هه‌ن ئه‌م جۆره پرسیارانه ده‌كه‌ن به‌راستی نازانن هه‌ستی به‌رامبه‌ر بریندار ده‌كه‌ن ، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر بزانن پرسیاره‌كه نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌سانێكی تر به ئه‌نقه‌ست و بۆ برینداركردنی هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی پرسیار ده‌كه‌ن.بۆیه ده‌ڵێم خۆزگه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرسیاره ناخۆش و بێ سه‌روبه‌رانه بكه‌ین كه‌مێك بیری لێ بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵ بده‌ین ورده ورده وه‌ك دیارده بنبڕی بكه‌ین، و مافی به‌رامبه‌ره‌كه‌مان پێشێل نه‌كه‌ین و هه‌ستی بریندار نه‌كه‌ین.
masifi_77@yahoo.com