Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

پێشنیارێک بۆ ڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی ئه‌ڵمانیا

Be First!
by January 1, 2008 گشتی

…ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا….

 

هه‌موومان ده‌زانین که‌ گه‌وره‌ترین ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ئه‌وروپادا له‌ئه‌ڵمانیایه‌، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش ، ئه‌م ڕه‌وه‌نده‌ نه‌یتوانیوه‌ به‌پێی پێویست ، ڕۆڵی خۆی بۆدۆزی ره‌وای کورد بگێڕێت. دیاره‌ ئه‌مه‌ش به‌بۆچوونی من بۆ چه‌ند هۆیه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ، که‌ ئێستا بواری ئه‌وه‌مان نییه‌ ، له‌م ووتاره‌دا باسی بکه‌م . هه‌تاوه‌کوو ئێستاش ژماره‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد له‌ئه‌ڵمانیا به‌ته‌واوه‌تی دیار نییه‌ ، وه‌لێ زۆرجاربه‌ نیوملیۆن مه‌زنده ‌ده‌کرێت . ڕاسته‌ ڕه‌وه‌ندی کورد له‌چاو ڕه‌وه‌نده‌کانی تری بیانی له‌ئه‌ڵمانیا ، ژماره‌ی که‌متره‌ ،وه‌لێ نیوملیۆن که‌سیش  که‌م نییه‌. سستی ولاوازی ڕه‌وه‌ندی کوردی ، به‌ده‌رجه‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی (ماڵێک یان چه‌ترێک) بۆ ڕێکخراوه‌کوردیه‌کانی ئه‌ڵمانیا. بۆنموونه‌ توورکه‌کانی خاوه‌نی (فدراسیۆنی ڕێکخراوه‌ توورکیه‌کان) نن. یان یۆنانی و ئیتالیه‌کانیش ، هه‌موو توانیوویانه‌ زمانحاڵێکی خۆیان لای حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا هه‌بێت. وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ هه‌تاوه‌کوو ئه‌مرۆش ، کورد خاوه‌نی فدراسیۆنێک یان زمانحاڵێکی هاوبه‌شیان نییه‌.
ئه‌مڕۆ ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌ئه‌ڵمانیا ، له‌هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به‌ زمانحاڵێک یان فدراسیۆنێکی هه‌یه‌ ، بۆئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ماڤه‌کانی بکات . ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین ، که‌ به‌شێکی زۆری کورده‌کان، ماڤی مانه‌وه‌و ماڤی په‌نابه‌ریان نادرێتێ، زۆرجار به‌ناوی په‌که‌که‌ وه‌ خه‌ڵک ده‌گیرێت ڕه‌وانه‌ی توورکیا ده‌کرێته‌وه‌ ، یان رۆژانه‌ له‌لایه‌ن میدیاکانی ئه‌ڵمانیاوه‌ هێرشی ناڕه‌وا ده‌کرێته‌ سه‌رکورد ، وه‌لێ که‌سێک نییه‌ بێته‌ وه‌ڵام . جگه‌ له‌بوونی چه‌ندین کێشه‌ی رۆتینی حکومی وئه‌هلی ، که‌رۆژانه‌ له‌م وڵاته‌دا تووشی هه‌موومان ده‌بێته‌وه‌ .
هه‌ربۆیه‌ من پێشنیار ده‌که‌م و ، تکا له‌هه‌موو ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کانی ئه‌ڵمانیا ده‌که‌م ، که‌با دوور له‌بۆچوونی ته‌سکی حیزبی و فکری ، هه‌وڵ بدده‌ین  فدراسیۆنێک یان چه‌ترێک بۆ رێکخراوه‌ کوردیه‌کانی دروست بکه‌ین و، هه‌وڵ بدده‌ین کوردیش وه‌کوو نه‌ته‌وه‌کانی تر ، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا حسابی بۆبکات . چونکه‌ گه‌ر ئێمه‌ خۆمان ڕێکنه‌خه‌ین و یه‌کنه‌گرین ، حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا حساب بۆ یه‌ک ڕێکخراو ناکات . هیوادارم که‌ڕێکخراوه‌کان ئه‌مجاره‌یان گوێ بۆئه‌م پێشنیاره‌بگرن و ، هه‌وڵی خۆیان بۆدروستکردنی فدراسیۆنێکی کوردی بدده‌ن .

 

Previous
Next

Leave a Reply