
پەپولە … ستار عەبدولرەحمان ئەحمەد
0
Be First!
په‌پووله هه‌ر وه‌كوو با
به دوای گوڵا راده‌كا
كاتێك ده‌گاته چڵێ
ناتوانێت به‌سته بڵێ
شیله‌ی گوڵاڵه ده‌مژێ
تا ئه‌شكی لاسك ده‌ڕژێ
بۆیه بۆ نزای گه‌ڵا
لانه ده‌ڕوێ له چڵا
مه‌ل له ژێر په‌رچه‌می دار
ده‌جروێنن بۆ به‌هار
په‌پووله‌یه‌ك ببینن
ژه‌هری كینه ده‌ڕژێنن
په‌پووله‌ی ناسك‌و نازدار
نه ده‌نگی هه‌یه نه‌زار
بۆیه مات‌و بێ وورته
وه‌كوو چرا به پرته
عومری ده‌كوژێته‌وه
ناكام سه‌ر ده‌نێته‌وه