Skip to Content

Wednesday, January 27th, 2021

پەیماننامەی قەدغەکردنی چەکی کیمیایی

Be First!
by February 2, 2014 جینۆساید

 

 


پەیماننامەی قەدغەکردنی چەکی کیمیایی    chemical weapons convention  CWC   

پێشەکی: 

لەئەنجامی ململانێ و شەڕی نیوان دەولەتان بۆ بەلادا خستنی کێشەکان لەمەیدانی جەنگدا ،بیریان لەبەکار هێنانی جۆرەها چەکی کوشندە کردۆتەوە  لەوانە بەکارهێنانی جەکی کیمیایی کە بەجەکێکی کۆمەڵکوژ دێتە ئەژمار کردن، بۆ ئەم مەبەستە  پەنایان بردۆتە بەر دروست کردنی ئەم جۆرە جەکانە،دواتر بۆ چەسپاندنی ئاشتی  و چارەسەری کێشەکانی سەرزەوی  وڵاتان و نەتەوە یەکگرتوەکان بیریان  لە ڕێگە جارەیەک کردەوە کە چیتر جەکی کۆکوژ بەکار نەیەت لە جەنگی نیوان دەوڵەتاندا تاکو زیانی زۆرتر بە مرۆڤایەتی نەگەیەنرێ،بۆ ئەمە مەبەستەش جەندین ڕێکەوتننامە هاتە دامەزراندن لەوانە ،ڕێکەوتننامەی جنێف و ڕێکەوتنامەی قەدغەکردنی جەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی …هتد

پەیماننامەی قەدغەکردنی جەکی کییایی:

پەیماننامەیەکە کار دەکات بۆ دانانی بەربەست و سنورێک بۆ بڵاو بونەوە و  هەڵگرتن و فرۆشتن و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی،بەواتایەکی تر و ناوە راستەقینەکەی  کۆنگرەی بەرهەڵستی کردن لە  گەشەپێدان وبەرهەم هێنان و بلاو بونەوە و هەڵگرتن و فرۆشتن و بەکار هێنانی جەکی کیمیایی،ئەم پەیماننامەیە لەلایەن ڕیکخراوی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی ( OPCW)   Organization for the prohibition of chemical weapons  بەڕیوە دەبرێ,  کە ڕیکخراوێکی نێو دەوڵەتیە  ،بارەگاکەی لە دانهاغ/لاهای ولاتی هۆڵەندایە،کەئامانجی سەرەکی  قەدغەکردنی بەرهەم هێنا ن و بەکار هێنان  و  لەناوبردنی چەکی کیمیاییە،

 لەدرێژەی کارو جالاکیەکانی لەبواری  لەناوبردنی جەکی کیمیاویدا ،تامانگی 11/2011 لەلایەن  opcw   وە  ڕیژەی %71  هەڵگیراوی چەکی کیمیاوی لەناو ببات بەشیوەی زانستی، هەروەها زۆربەی دامەزراوە کیمیایەکانی لەکار وەستاندوە،تا 8/2010 ،هەروەها لەساڵی 2013 دا سەرپەرشتی لەناو بردنی چەکە کیمیاویەکانی ڕژێمی ئەسەدی لەسوریا لەئەستۆ گرتوە خەریکە دەیان گوازێتەوە بۆشوێنێکی گونجاو تاکو لەناو ببرێن

هەروەها خەلاتی ئاشتی سالی 2013 درا بە ڕیکخراوی قەدغەکردنی جەکی کیمیایی ،،تا ئیستا 189 وڵات پەویوەست بون بە ڕیکخراوەوە،

*هەر  189 دەولەت کۆمەکی دارایی ئەم ڕیکخراوەدەکەن بەشیوەی خۆبەخش ،ئەمیندارێتی گشتی پێک دێت لە 500 فەرمانبەر کە 200 کەسیان پشکنەرن  و لە 70 ڕەگەزنامەی جیاوز بەشدارن..زمانی فەرمی  ڕیکخراو  وەک نەتەوەیەکگرتوەکان (ئینگلیزی،فەرەنسی،عەرەبی،چینی،ئیسپانی، ڕوسی ) یە

مێژوی قەدغەکردنی جەکی کیمیایی: 

لە پرۆتۆکۆڵی  جنێف(17/7/1925) هاتوە  ئەڵی بەهەموشیوەیە ک قەدەغەیە  چەکی کیمیایی( گازی خنکێنەور وژەهراوی) و (چەکی بایۆلۆجی-بەکتریۆلۆجی) لەکاتی جەنگدا بەکار بێت.هەروەها لە نیسانی 1972 جارێکی تر پشت راست کرایەوە کە جەکی بایۆلۆجی بە هەموشیوەیەک بەرهەم هێنان و  بەکارهێنانی قەدەغەیە،لە سالی 1968 وە دوای پێکهێنانی لیژنەی داماڵینی جەک  باس  و خواستی چەکی کیمیایش هاتە گۆڕی ئینجا لە کۆنگرەی داماڵینی جەکدا سالێ 1984 هەمدیسان باسی لیوەکراوە، لەسالێ 1992 دا کۆنگرەی دامالێنی جەک لەژێر جاودێری نەتەوەیەکگرتوەکان بەتەواوی باسی لە نەهێشتنی جەکی کیمیایی کرد،وە لە 30 ئەیلول 1992 دا  کۆمەلەی گشتی نەتوەیەکگرتوەکان پشتراستی کردوە و واژۆکرا،پاشان  لە ڕێکەوتننامەی پاریسدا لەساڵی 1993 بەتەواوەتی چەسپا و کەوتە بواری جێ بەجێ کردنەوە،،وە دوای دامەزراندنی ڕیکخراوی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی   OPCW   لەسالی 1997 ،ئەم ڕێکەوتننامە لەسەر ئاستی جیهان جێ بەجێ دەکرێ.

بەندەکانی پەیماننامەکە:

بەندەکانی ڕیکەوتتنامەکە  زۆر دوردرێژ و ئاڵۆزن کەدەکرێ لەکاری مەیدانی دا سودیان لێ ببینرێ بەلام بەشیوەیەکی گشتی  لەم خالانەدا کۆ دەبێتەوە:

قەدەغەکردنی بەرهەم هێنان  و بەکار هێنانی جەکی کیمیایی

لەناوبردنی هۆکاری بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی ( ئامیرو کارگەکان)

لەناو بردنی هەموو چەکە کیمیاییەکان

هاوکاری و یارمەتی دانی یەکتری لەنێو دەولەتانی ئەندام لەڕیکخراوەکەدا  لەکاتی بەکارهێنانی چەکی کیمیایدا

دانانی سیستەمێکی پشکنین بۆ ئەو مادە کیمیایانە کە لە دروست کردنی جەکی کیمیایدا بەکار دەهێنرێن و قەدەغەکردنیان

کۆمەک و هاوکاری جیهانی بۆبەکار هێنانی مادەی کیمیا  بە ئاشتیانە لە نیو دەولەتانی ئەندامدا

 

وڵاتانی ئەندام: زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەندامن کە دەگاتە 189 ولات  تەنها (ئەنگۆلا،باشووری سودان،میسر،کۆریای باکور،سۆمال. ،میانمار،ئیسرائیل)هەروەها  دەیان ڕیکخراوی بواری جینۆساید لەسەرانسەری جیهان ساڵانە  بەشداری کۆنگرەکانی ئەم ڕیکخراوە دەکەن وەک جاودێر قوربانیان سەردەشت یەکەم ڕیکخراوی کوردی بو کە بەشداری کردوە لە کۆبونەوەکانی opcw,،ئینجا چاودێری کوردۆساید و کۆمەلەی قوربانیانی کیمیابارانی هەلەبجە. کوردستان بی جینۆساید..هتد، ساڵانە لە مانگی یانزەی هەموسالی کۆنگرەی قەدغە کردنی جەکی کیمیایا لە لاهای دەبەسترێ

لە سالانی پێشودا کوردان لە هۆلەندا لەگۆرەپانی  OPCW یادی هەلەبجەیان دەکردەوە،وە داوکاریان ئەوە بو کە کیمیا بارانی هەلەبجە  بە جینۆساید بناسرێ،وە لۆگۆیەکیش بە بۆنەوە دروست کراوە،  هەروەها پێشنیار کراوە لە ساڵی2014  کۆنگرەی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی لەشاری هەلەبجە ببەسترێ

لەدوای ئاڵۆزیەکانی ناو  سوریا لە سالی 2011 وە  وڵاتی سوریا مل کەچی واژۆکردنی ئەم پەیماننامە بولەسالی 2013  ،وە بوە ئەندامی ڕیکخراوی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی، کەزیاتر لە 1300 تەن جەکی کیمیایی جۆراو جۆری هەبوو،وە لەئیستادا  ڕیکخراوی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی لیژنەی تایبەتی ناردوە بۆ پشکنین و گواستنەوەی جەکە کانی سوریا بە مەبەستی لەناو بردنیان. ئیستا لە قۆناغی گواستنەوەدان ،و هەندێ ولات ئامادەی دەربڕیوە کە ئەو جەکانە لە ولاتەکەیدا  بەشیوەی زانستی لەناو ببرێ،،وەک ئەڵمانیا،وا بڕیارە تاکو  حوزەیرانی 2014 هەمو  چەکە کیمیاویەکانی سوریا لە ناوببرێن.

شایانی باسە  ئەڵمانیا یەکێک بوە لەو ولاتانەی کە جەکی کیمیایی فرۆشتوەبە ڕژێمی سوریا هەروەک پێشتر فرۆشتبوی بە عراق

ئامانجەکانی ڕیکخراوی قەدەغکەردنی چەکی کیمیایی:

وەک چۆن لە پێناسەی ڕیکخراوەکەد هاتوە (گەشەپیدان ،و بەرهەم هێنان،عەمبارکردن(هەڵگرتن)،بەکار هێنان ،بلاوکردنەوە ،فرۆشتن،،هتد) لەئامنجەکانیەتی  .  هەوڵدان بۆ بانگهێشت کردنی دەولەتان تاکو پەیوەست بن بە ڕیکخراووەکەوە و پەیماننامەکە واژۆ بکەن،و جاودێری کردنی لەناوبردنی چەکی کیمیایی،هەوڵدان بۆ پاراستنی ئەو ولات و لایەنانەی کە خەتەری لیدانی جەکی کیمیایان هەیە لەلایەن دەولەتانەوە یان تیرۆرستانەوە،هەروەها کارکردن بۆ دروستکردنی هاوکاریەکی نیو دەولەتی بۆ بەکارهێنانی کیمیا بۆ مەبەستی ئاشتی

پێکهاتەی ڕیکخراوەکە:

ڕیکخراوی قەدەغەکردنی جەکی کیمیایی پێک دێت لە  سێ دامەزراوە:

1- کۆنگرەی دەولەتانی بەشدار:  دامەزراوەیەکە پێک دێ لە هەمو دەولەتانی ئەندام .سەرپەرشتی ڕیکخستنی کۆبونەوەو کۆنفرانسی ساڵانە  و کۆبونوەی نائاسایی دەکات، وە کۆبونەوەی  پینج سالە  بۆ زانینی کاریگەری ڕیکەوتتنامەکە،هەوەوەها چاودێرانی نەتەوەیەکگرتوەکانیش بەشدارن لەم دامەزراوەیەدا،

2- ئەنجومەنی جێ بەجێ کردن:  لە 41 ئەندام پێک دێت.بەرپرسە لەبەردەم کۆنگرەدا بۆ جێ بەجێ کردنی  هەمو ئەوکارانەی کە دەکەوێتە ئەستۆی بەپێ ڕینمایەکانی کۆنگرە . لەساڵیکدا چور جار کۆ دەبیتەوە

3- ئەمیندارێتی هونەری: یارمەتی دەری کۆنگرەی دەولەتانی ئەندام  ئەنجومەنی جی بەجێ کردن ئەدات لەراپەراندنی کارەکاندا،بەتایبەت کاری لێکۆڵینەوە دەکات ,پێک دێت لە 500  فەرمانبەر،هەروەها پرۆژەکارەکانی پێوست  دەکاتو  پێشکەشی سەروی خۆی دەکات

وڵاتانی ئەندام لەم ڕیکخراوەداپێوستە کە دەستەیەکی نیشتمانی پێک بهێنن لە ولاتی خۆیان  کە  هاوکاری  و هەماهەنگی تەوای لەگەڵ لیژنەکانی پشکنینی  ڕیکخراوی قەدغە کردنی جەکی کیمیایی هەبێ ،لەکاتی پشکنینی دامەزراوە  سەربازی گومان لێکراوەکانی  جەکی کیمیایی  لەو ولاتەدا.هەروەها  تاکید کردن لە پابەندی گشت دامەزراوە سەربازی و مەدەنیەکانی ولات لە پابەندبونیان بە  بەندەکانی پەیماننامەی قەدغەکردنی جەکی کیمیاییەوە،وە ىلاو کردنەوەی زانیاری پێوست دەربارەی هاوردەو ناردەی بەرهەمەکانی کیمیا ،چاودێری بەردەوامی هونەری بۆ جێ بەجێ کردنی بەندەکانی ڕێکەوتننامەکە.

پێوستە لەسەرولاتانی ئەندام لەم ڕێکخراوەدا کە تەواوی بەندەکانی  پەیماننامەکە  جێ بەجێ بکەن لەسەرئاستی نیشتمانی،ئەویش بە دانانی یاسا و ڕێسای تایبەت بە پەیمانامەکەو بلاو کردنەوەی تا هەموان هۆشیاریان هەبێت لەسەری. وە هەروەها هاوکاری و پشتیوانی یەکتری بکەن بۆ جێ بەجێ کردنی بەندەکانی پەیماننامەکە، هەروەها دروست کردنی تۆڕی هاوکاری لە لایەن  شارەزایانی یاساوە لە ناو دەولەتانی ئەندام تاکو هۆشیاری تەواو بلاو بێتەوە لەناو خەڵکدا کە هەمو ئەوانە سزا ئەدرێن  لەکاتی بەرهەم هێنان و عەمبار کردنو بەکار هێنای جەکی کیمیای دا،،

 بەپێی پەیماننامەکە ڕیکخراو بۆی هەیە کە تیمی پشکنین دروست بکات و گومانی لەهەر ولاتێک هەبێ پشکننی بۆ بکات تاکو چەکە عەمبارکراوەکان و بەرهەم هینراوەکان لەناو ببات،پێوستە لە سەر هەمو دەولەتانی ئەندام کە مل کەچی بڕگەکانی پەیماننامەی قەدغەکردنی جەکی کیمیایی بن.

*ولاتانی ئەندام لەم ڕێکەوتننامەدا ،ئازادن لە وازهێنان لەم ڕیکخراوە،کاتێک  پەرژەوەندی ولاتەکەیان ئەوە دەخوازێت، ،،،،                   هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بانگهێشتکردنی ولاتانی ( ئیسرائیل.میسر ،باسوری سودان ….هتد)  بۆ واژۆ کردنی ڕێکەوتننامەکەو  بون بەئەندام لە  opcw  .

زۆرێک لەولاتان  لەئسیتادا ناوی ئەو مادە کیمیایانەیان بلاو کردۆتەوە کە  قەدغەیە  بازرگانی پێوەبکرێ،جونکە لە بواری دروست کردنی جەکی کیمیایی دا  بەکار دەهێنرێن.

 

                    د.ناجح گوڵپی   n.gulpy@gmail.com  هەڵەبجە 25/1/2014 

 

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply