کورد و غه‌ززه: کڵاوی بابردوو!…..نزار جاف
کورد و غه‌ززه: کڵاوی بابردوو!
نزار جاف
رووداوه تراژیدییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌رتی غه‌ززه، که قووڵی دژایه‌تی و دووژمنایه‌تی له نێوان ئیسرائیل و بزافی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی نیشاندا، بووه مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامان و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینی هه‌موو ناوه‌نده جیاوازه‌کانی جیهان. بێگومان، شێوه و ناوه‌رۆکی ئه‌و تێڕامان و هه‌ڵوێستانه، پابه‌ندی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاستی پێوه‌ندییه‌وه به‌و رووداوه‌وه بووه نه‌ك ئه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌یه‌کی کاتی و هه‌ڵچوونێکی لهناکاوبووبێت. هه‌ڵبه‌ته، ئه‌و کاردانه‌وانه‌ی که له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا به‌رجه‌سته‌بوون، پتر ناوه‌رۆکێکی"ره‌گه‌زی ـ ئایینی"گرتبووه خۆی و، له چوارچێوه‌ی پره‌نسیپه ئایینی ئیسلام سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێست له جووله‌که، خۆی حه‌شاردابوو. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جۆره هوشیارییه‌ك و هه‌ستیارییه‌ك له سه‌رانسه‌ری وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌رباره‌ی بابه‌تی خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌ر بۆ پشتیوانیکردن له‌وه‌ی که له غه‌ززه‌دا رووده‌دات، چونکه، زۆربه‌ی رژێمه عه‌ره‌بییه‌کان(به‌تایبه‌تی میانڕه‌وکان)، رازی نه‌بوون که پشتیوانییه‌کی راسته‌وخۆ بۆ بزافی حه‌ماس ده‌رببڕدرێت و، ته‌نها جه‌خت له‌سه‌ر پشتگیری له دانیشتووانی که‌رتی غه‌ززه ده‌کرا دوور له حه‌ماسه‌وه و، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نه‌بوو که ئه‌و رژێمانه به‌م هه‌ڵوێسته‌یان، جۆره پشتیوانییه‌کی ناڕاسته‌وخۆی ئیسرائیل ده‌که‌ن، به‌ڵکو به‌رگرییان له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینده‌ی سیاسی خۆیان له مه‌ترسی کاریگه‌ری حه‌ماس، ده‌کرد. بزافی حه‌ماس، که به بۆچوونی زۆر چاو‌دێر و راڤه‌کار، گه‌ر بێت و سنوورێك بۆ کاریگه‌ری بۆسه‌ر شه‌قامی عه‌ره‌بی دانه‌نرێت، ئه‌وا ئه‌و بزافه ده‌توانێت ببێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی یه‌کجار مه‌ترسیدار بۆ ئه‌و رژێمانه که زۆربه‌یان هیچ بنه‌ما و بنکه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پته‌ویان نه‌بووه و نییه و، ده‌کرێت گه‌ر هات هه‌ل و مه‌رجی گونجاو و پێویستی بۆ ره‌خسێندرا، ئه‌وا ئه‌و رژێمانه وه‌ك گه‌ڵای پاییز یه‌ك له دوای یه‌ك له به‌رامبه‌ر رهشهباکهیدا، هه‌ڵوه‌رن. لێره‌شه‌وه، وڵاتانی عه‌ره‌بی، زۆر به هوشیارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ رووداوه‌کانی غه‌ززه کرد و هه‌رگیز رێگه‌یان نه‌دا به‌وه‌ی ئاراسته‌یه‌کی سیاسی دیاریکراو سه‌باره‌ت به پشتیوانیکردنی بزافی حه‌ماس بگرێته‌خۆی و، ته‌نانه‌ت له وڵاتێکی دواکه‌وتووی وه‌ك یه‌مه‌ن، بێژه‌رێکی ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر کاره‌که‌ی ده‌رکرا، چونکه سۆزداری له به‌رامبه‌ر حه‌ماسدا نیشاندا و، سه‌رباری ئه‌وه‌ی له میسر و سعودییه و ئوردون و مه‌غریب و تونس و لیبیا و سودان و وڵاتانی که‌نداوی فارس، به جۆرێکی ئاشکرا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانیکردن له بزافی حه‌ماس، قه‌ده‌غه‌کرا و، ئه‌وه‌یشی که له وڵاتانی ئیسلامی وه‌ك پاکستان و به‌نگلادیش و مالیزیا و ئه‌نده‌نووسیا، ده‌کرا، پتر وه‌ك نمایشێکی"بێ کاریگه‌ری و مه‌ترسی"بۆسه‌ر رژێمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه وابووه و، هیچ رۆڵێکی نه بۆ حه‌ماس هه‌بووه و، به هه‌مان شێوه‌ش هیچ کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیفیشی بۆسه‌ر ئیسرائیل نه‌بووه. له وڵاتانی ئه‌وروپا، کاردانه‌وه‌کان پتر مرۆیی بوون و، هه‌میشه هێڵێکی جیاوازی له نێوان حه‌ماس و دانیشتووانی که‌رتی غه‌ززه‌دا له‌لایه‌ن رای گشتی ئه‌وروپییه‌وه راکێشراوه، هه‌رچه‌نده کاردانه‌وه‌کانی شه‌قامی ئه‌ڵمانی جۆره ئاراسته‌یه‌کی دیکه‌ی گرته‌خۆی و، ئه‌ویش بۆ پشتیوانیکردن له حه‌ماس نه‌بوو، به‌ڵکو شه‌قامی ئه‌ڵمانی کاتێك بینییان سوپای ئیسرائیل چی ده‌کات له که‌رتی غه‌ززه، که‌وتنه لێکدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و باجانه‌ی که ده‌یده‌ن به ئیسرائیل، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج ده‌کرێت و، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش هه‌روه‌کو دیاره، روواڵه‌ت و ناوه‌رۆکێکی به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ی گرتۆته‌خۆی. له نێوان هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینانه‌ی که له به‌رامبه‌ر رووداوه‌کانی غه‌ززه‌دا، به‌رجه‌سته‌کران، ئه‌وه‌ی که سه‌رنجی چاودێرانی عه‌ره‌ب و ئیسلامی به لای خۆیدا راکێشا، هه‌ڵوێستی کورد بوو که له شاری سلێمانی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه پارت و رێکخراوێکه‌وه به‌رجه‌سته‌کرا و تیایدا پشتیوانی خۆیان بۆ گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌ربڕی له‌دژی هێرشی سوپای ئیسرائیل و، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش، گه‌رچی هیچ جۆره بایه‌خ و به‌هایه‌کی ئه‌وتۆی له‌لای"عه‌ره‌ب و موسڵمان"ه‌وه نییه، به‌ڵام، له‌هه‌مان کاتیش‌دا، به گومانه‌وه ته‌ماشای کرا و، وه‌ك ته‌کتیك و مانۆرێکی سیاسی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، لێکدرایه‌وه و، هیچ ناوه‌ندێکی راگه‌یاندن یان سیاسی عه‌ره‌بی یان ئیسلامی، ئاماده‌نه‌بوو ئه‌و هه‌ڵوێسته به رای گشتی شه‌قامی کوردی دابنێت. وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، ئه‌مڕۆ، ته‌ماشای ئه‌زموونی سیاسی کورد وه‌ك پاشکۆیه‌کی خۆراوا و ئیسرائیل ده‌که‌ن و، به‌و ئاراسته‌یه‌ش هه‌موو خوێندنه‌وه و شرۆڤهکردنێکیان بۆ بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به کورده‌وه ده‌که‌ن. ئه‌و هه‌ڵوێسته"چاوه‌ڕوانه‌کراو"ه له‌لایه‌ن کورده‌وه، بایه‌خێکی ئه‌وتۆی له میدیای عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا نه‌بوو، چونکه هیچ پاساوێك و لۆجیکێکی گونجاوی نییه، به‌تایبه‌تی کاتێك ئه‌و میدیایانه تا ئه‌مڕۆش ئاماده نین دانێکی راسته‌وخۆ به تاواناکانی رژێمی به‌عس ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی کورددا بنێن و، بابه‌تی وه‌ك"کیمیابارانی هه‌ڵبجه و پرۆسه‌کانی ئه‌نفال"به کۆمه‌ڵه چیرۆك و هه‌ڵبه‌ستێکی کۆڵۆنیالیزمی ـ زایۆنیستی ده‌ژمێرن. ئه‌و میدیایانه، کورد وه‌ك مه‌ترسییه‌ك بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب و ئیسلامیش داده‌نێن و، بارودۆخی که‌رکوك به نموونه‌یه‌کی زه‌ق بۆ دووژمنایه‌تی کورد ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و، ئه‌و میدیایانه، کاتێك باوه‌ڕ به خۆپیشاندانێکی کورد پشتیوانیکار له عه‌ره‌ب ده‌کات، که ددان به"عروبه‌ی"که‌رکوك و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقدا به راشکاوانه بنێن. له راستیشدا، ئه‌و چه‌ند پارته‌ی که ئه‌و خۆپیشاندانه"نامۆ و سه‌یر"هیان ئه‌نجامدا، ده‌بووایه به‌ر له جێبه‌جێکردنی چالاکییه‌کی"سیاسی"له‌و جۆره بیرێکی قووڵیان له کاردانه‌وه راسته‌قینه‌کانی بۆسه‌ر شه‌قامی میللی عه‌ره‌بی و ناوه‌نده سیاسییه جیاوازه‌کانیان بکردابایه‌وه و، هێڵی گشتی ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی که ئه‌گه‌ره‌کانیان به‌هێزتره، پێشبینی بکردایه، واته، عه‌ره‌ب چه‌ند باوه‌ڕی به‌م چالاکییه هه‌یه و، چه‌ندیش سوودی لێ وه‌رده‌گرێت و، له هه‌مان کاتیش‌دا، چالاکییه‌کی له‌و جۆره چه‌ند سوود یان زیان به کورد ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌ڵبه‌ته، روونه که هیچ عه‌ره‌بێك باوه‌ڕی به سۆزی کورد"یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی غه‌یره عه‌ره‌ب" سه‌باره‌ت به کێشه‌کانیان نییه و، ده‌شبێت لێره‌دا، بابه‌تێکی گرنگ بخه‌ینه‌ڕوو که عه‌ره‌ب هه‌میشه سه‌باره‌ت به سۆزی بییانی به‌رامبه‌ری به خۆیان ده‌یگوازنه‌وه و، له وته‌یه‌کدا که ده‌ڵێن عومه‌ری کوڕی خه‌تاب ده‌ریبڕیوه، به‌رجه‌سته‌ده‌بێت، ئه‌و وته‌یه‌ش ده‌قه‌که‌ی ده‌ڵێت:" سوێند ده‌خۆم به خوای که‌عبه، هه‌رگیز بییانییهك سۆزی به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بێك نه‌بووه"، ئاشکراشه که هه‌موو بزافه سیاسییه‌کانی عه‌ره‌ب جگه له چه‌ند تاك و تهرایهکیان که هیچ جۆره کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان بۆسه‌ر شه‌قامی میللی و فه‌رمی نییه، کورد و نه‌ته‌وه غه‌یره عه‌ره‌به‌کان به خه‌نجه‌رێکی ژه‌هراوی داده‌نێن که کۆڵۆنیالیزم و زایونیزم له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان به‌کاریان دێنێت. کورد و ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی دیکه، ته‌نها رێگه‌ی یه‌ك رۆڵیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عه‌ره‌بی پێ دراوه، ئه‌ویش وه‌ك برا بچووکێکی بێ ده‌سه‌ڵات و گوێڕایه‌ڵ له ئاستی عه‌ره‌بدا ژیان به‌رنه‌سه‌ر. لێره‌شه‌وه، ئه‌و جۆره چالاکییه‌ی که له سلێمانی ئه‌نجام درا بۆ پشتیوانی ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ دانیشتووانی که‌رتی غه‌ززه، نه‌ك هیچ جۆره سوودێکی بۆ کورد نییه، به‌ڵکو مایه‌ی تیروتوانج لێدانیشه. ئه‌و پارتانه ده‌بووایه له ناوه‌رۆکی ئه‌و په‌یامه جیهانییه گرنگه تێبگهیشتبانایه که هه‌موو وڵاتانی جیهان"ته‌نانه‌ت زۆرینه‌یه‌کی خودی وڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌کانیش"، که ماف به ئیسرائیل ده‌ده‌ن به‌رگری له خۆی بکات له به‌رامبه‌ر کاری تیرۆریستی ناجوامێرانه‌ی بزافی حه‌ماس، ئه‌و بزافه‌ی که عه‌ره‌به‌کانیش چاره‌یان ناوێت و، که‌چی ئه‌و چه‌ند پارته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌و بزافه کاتێك بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین، له‌دژی کورد قسه‌ی کرد، و، له بری هه‌ڵوێستێکی ژیرانه له به‌رامبه‌ریدا، خۆپیشاندانی پشتیوانی له شاری(هه‌ڵمه‌ت و قوربانی)بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن! به راستی ئه‌و چه‌ند پارته و، هه‌موو کوردێك که به‌و ئاراسته و جۆره بیربکاته‌وه، ئه‌وا خه‌یاڵی زۆر خاوه و له ده‌ره‌نجامیشدا مایه‌پووچه چونکه راکردن به کڵاوێك که با بردوویه‌تی هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بووه و نابێت.