Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

گۆڤار …شیعری رۆسته‌م خامۆش

Be First!

 

بابه‌  كه‌ چوویته‌  بازار

تو خوا بۆم بكڕه‌ گۆڤار

گۆڤاری  منداڵان  بێ

پڕله‌ چیرۆكی جوان بێ

با منیش  به‌ ئاگا بم

شاره‌زای گشت دنیا بم

با كراوه‌ بێ ژیرم

تا بڵێم رۆشنبیرم

چونكه‌  ده‌زانم  گۆڤار

منداڵ ده‌كاته‌ هۆشیار

منیش كه‌ خوێنده‌وارم

دۆست و هاورێی گۆڤارم

 

شیعری رۆسته‌م خامۆش

هه‌ولێر

Previous
Next

Leave a Reply