Skip to Content

Friday, January 15th, 2021

گەردیلۆکەی خودا ‏‎ (God Particle)‎

Be First!
by July 10, 2012 زانست

 

 

 

‎(Higgs boson)‎‏ زانای فیزیکی تیۆری، ئینگلیز نەژاد ، بە هاوکاری دەستەیەک لە زانایانی تر لە ‏ساڵی ‏‎(1964)‎‏ ، پێشبینی گریمانێکی فیزیکی کرد، کە دواتر لە میدیاکاندا بە نموونەی ‏

‏ ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏ناسرا و لە زانستی (فیزیکی تازە)شدا ناوی ( گەردیلۆکەی خودا ‏

‏– ‏God Particle‏ ) ی بۆ دانرا. لە راستی دا ئەوا  ‏‎( Leon Lederman)‎‏ زانای (فیزیکی ‏ئەزموونی)  بوو کە ئەو ناوەی بۆ ئەو گریمانە داتاشی،  کاتێ کتێبە بەناوبانگەکەی ( گەردیلۆکەی ‏خودا: گەر گەردوون وەڵام بێ ، دەبێ پرسیارەکە چێ بێ؟) بڵاوکردەوە.  ئەو وشەی (خودا)ی خستە ‏پاڵ ئەم گەردیلۆکە، بۆ نیشاندانی مەزنی و بایەخی بێسنووری ئەو شتەتازەیە ، لە جیهانی فیزیکی ‏سەردەمدا. هەرچەندە ‏‎(Higgs) ‎‏ ئەو ناوەی پێپەسند نەبوو، نەخوازەڵا باوەڕدارەکان دڵیان بڕەنجێ و ‏دڵگران بن. گۆیا ‏‎( Leon Lederman)‎‏ خۆی، ناونیشانی ( گەردیلۆکە نەفرەتلێراوەکەی خودا)ی ‏هەلبژاردبووە ، کەچی سەرنووسەر بابەتەکە، دەستەواژەی (نەفرەتلێکراوەکەی) قرتاندبووە!‏

پوختەی تیۆرییەکەی ‏‎(Higgs) ‎‏ ئەمەیە : مەودایەکی نەبینراو ‏‎(invisible field)‎‏ هەموو کون و ‏قوژبنی ئەو گەردوونەی داگیرکردووە. هەرچی شت هەیە بە ئاوێتە بوونی مەودای (هیگز)، –کێش- ‏پەیدا دەکا. تا ڕادەی ئاوێتەبوونی مەودای (هیگز) لە ناو گەردیلۆکەیەکی گەردیلەکان (با بلێین قلە ‏ئەتۆمیك) بەهێزتر بێ ، کێشەکەی قورستر دەبێ. “‏

‎(Higgs) ‎‏ لە گەڵ تیۆرییەکەی هاوپێچێکی نەخشە ڕێگای چونیەتی وەدەست هێنانی ئەو گریمانەی بە ‏شێوەیەکی پراکتیک  ئامادەکردبوو.  ئەویش بە جێبەجیکردنی ئەو بیرۆکەیە: ” ئەگەر لە کارگەیەکی ‏خێرا خولقێنەر، بەخێرایی تیشک بتوانین گەردیلەکان بەیەکتری دادەین ، بەمەرجێ سەدان ملیۆن ‏پێکدادانی گەردیلە لە بەشێکی زۆر بچووکی چرکریکدا رووبدات و پێکهاتەکانی خڕ تێک وپێک ‏بشکێنرێت و گەردیلەکان بۆ بچوووکترین بچووکترین تەن وردوخاش بکرێن ، ئەوا دەگەینە ‏دۆزینەوەی ئەو دەنکە بچووکەی ناومانناوە گەردیلۆکەی ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏.‏

لەسەرتا زانایان زۆر بە ساردوسوریەوە پێشوازیان لەو تیۆرییەکرد. ئاخر چۆن دەتوانرێت کێشی ‏شتێک بدۆزریتەوە لە مەودایەکی نەبنیراوی نەسەلمێنراو کە وجودی نەبێ؟  بەڵام لەگەڵ ڕۆژگاردا ‏هێندێ دیاردەی سەیروسەمەر سەرنجی زانایانی فیزیکی ڕاکێشا، وەک: ئەو توخمانەی کە دەبنە ‏بەشێک لە پێکهاتەی ئەتۆم و هیچ –کێش-ێکیشیان نییە، لە کاتێکدا ئەتۆم بۆخۆی کێشی هەیە! کەواتە ‏دەکرێ ئەو مەودایەی هەم بەراورد بکرێت و هەم پەیوەندیشی بزانرێ بە کێشی موگناتیسەوە، کە ‏کاتێ لە تەرازوێکی کێشان نزیکی دەکەیتەوە ، تای تەرازوەکە قورستر دەکات بەبێ ئەوەی هیچ –‏کێش-ی زیادی خستبێتە سەر .‏

نزیکەی پەنجا ساڵ بەسەر ئەو گریمانە تێپەری ، بەبێ ئەوەی کەس بتوانێ ‏‎(Higgs boson)‎‏ – ‏بەرپرسی پەیدا بوونی ئەو مەودایە ئیفترازیە- ‏بدۆزێتەوە.‏

تا ئێمرۆ زانایان نازانن کە دۆزینەوەی ئەم گەردیلۆکەیە چەندە کاریگەری دەبێ لەسەر ئاسانکردنی ‏زانینی چۆنیەتی خەلق بوونی ئەو گەردوونە و ناساندنی خەڵک بەو هێزە خوداوەندیە بێسنوورەی کە ‏ئەم گەردوونە رێک وپێکەی بەم شێوازە پڕ ئەندازەو نەزم و سەروبەرە خولقاندوە!‏

ئەو خاڵە بەهادارەی ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏ جەختی لەسەردەکاتەوە ئەوەیە، کە ئەلقەیەکی ونبوو هەیە لە ‏تێگەیشتنی چۆنیەتی خەلق بوونی گەردوون. کەواتە زۆر لە تیۆریەکانی  -فیزیکی گەردوونی- نا ‏کامیل و ناقسن، بەبێ دۆزینەوەی ئەو ئەلق ون بووە ، کە ئەویش ‏‎(Higgs boson)‎‏ ە‏. مەوادیەک ‏هەیە وەکۆ سەمغ ئەم گەردوونەی بەیەکەوە نوساندوەو  بەستۆتەوە، ئەو –کێش- دەداتە تەنەکان ، تا ‏خێراییان کەمتر بێتەوەو لە بۆشای گەردووندا لە سنووری خۆیان دەرنەچن. ئەگەر ئەو مەودایە نەبێ ‏هیچ شتێک لەم گەردوونە ، بە مرۆڤیشەوە ، وجودی نابێ. ‏

زانایانی ئەنجومەنی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی ناوەکی

‎ Nucleaire) (CERN)‎‏ ‏‎(Conseil Europeen la Recherche‎‏ کە لە ساڵی ‏‎(1954)‎‏ دامەزراوەو ‏تاقیگە زانیستییەکەی ‏‎(2400)‎‏ کارمەندی هەیەو ساڵانە ‏‎(10000)‎‏ میوان بۆ گەشتی زانستی ‏سەردانی دەکەن و ‏‎(608)‎‏ زانکۆ هاریکاری تیدا دەکات و  ‏‎(113)‎‏ نەشناڵەتی تێدایە کە لە بیست ‏دەوڵەتە  ئەندامەکەی ئەورپاوە هاتوون، کارگەیەکی یەکجار زەبەلاحیان، وەک تاقیگەیەک، بۆ ‏دۆزینەوەی ئەو گەردیلۆکە، بەناوی ‏‎( The Large Hadron Collider)‎‏  دامەزراندوە. تا ئێستا دوو ‏تاقیکردنەوەی  گرینگی ئەنجام داوە بە ناوی

‏ ‏‎(-A Toroidal LHC Apparatus- ATLAS)‎‏ وە ‏‎(-Compact Muon Solenoid -CMS)‎‏ ‏تاقیگەی‎( The Large Hadron Collider)‎‏  کە ‏‎(300)‎‏ ‏پێ لە ژێر زەویە لە نزیک گوندی  ‏‎(Crozet)‎ە لە سەر سنووری نێوان فەرەنسا و سویسرا، تونێلێکی ‏‎(27)‎‏  کێلۆمەتر درێژە و تیرەکەی ‏‎(10)‎پێیە، لە ناو ئەو لوولەیە شەفتێکی ئەستوری سوورخۆری تیشک هاوێژ هەیە، کە گەردیلەکان ‏بە ناو مەودایەکی ئەلکترۆنی دادەبات و لە پێک دادانی دوو گوولـلە ی دژبەیەک ، گەورەترین ‏پێکدادان  – لە مێژووی مرۆڤدا – دروست دەکات.  لە ناو ئەو تونێلە، لوولەکە بە هەزارەها کێبڵ و ‏وایەر و جەمسەرو موگناتیس و کەرستەی سەیرو سەمەرەو بست بە بست ، وەک تەونی جاڵجاڵۆکە، ‏تەنراوە. تەنیا کێشی لوولوکە بەقەد کێشی  – تاوەری ئیڤلە -، دوای ئەنجامدانی هەزاران تاقیکردنەی ‏پر وردەکاری، زانایانی ‏‎ (CERN)‎‏ ‏بریاریان دا کە لە رۆژی ‏

‎(4/ June / 2012)‎‏ بەیاننامەیەکی فۆرمی دەربارەی – گەردیلۆکەی خودا -ڕابگەێنن. بەڵام زانایان ‏ترسی ئەوەیان هەبوو کە – رێکخراوی وزەی ناوەکی ئەمەریکا -، دەستکەوتەکەیان بدزێ و بیکات ‏بەهی  خۆی – دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی هەولی دزینی بیردۆزەکە-، بۆیە بەرنامەی کارەکایان لەو ‏پەری نهێنییدا ئەنجام دەدا ، تەنیا دوو یان سێ لە زانایانی فیزیکی ئەو دەزگایە ئاگاداری ناوەرۆکی ‏بەیاننامەکە بوون. ئەمەریکییەکانیش چەند ساڵێک بوو لە تاقیگەیەکی نهێنی سەرقاڵی دۆزینەوەی ‏تیۆری ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏ ئەوانیش رۆژی

‏ ‏‎(2/ June / 2012)‎‏ ‏ بۆ ئاشکراکردن بیردۆزەکایان دەستنیشان کردبوو.‏

لە ڕۆژی ‏‎(4/ June / 2012)‎‏ ‏‎(CERN)‎‏  بە فۆرمی ئاشکرای کرد، کە دوای ئەنجامدانی نزیکەی ‏‎    ‎‎(500)‎تریلیۆن ‏تاقیکردنەوە ، ) توانیان بە رێژەی ‏‎99.9936%‎‏ دۆزینەوەی( ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏‏ڕابگەێنن. ئەویش بەم شێوەیە:‏

Mass (125.3  ± 0.6 ) Gev /c2 within (4.9)Ó‎

رێکخراوی جیهانی بۆ سەلماندنی فۆرمی  تاقیکردنەوەکان، پلەی ‏‎(5 Sigma)‎یان بەم دۆزینەوە ‏بەخشی ، ئەویش پێوەری پلەی دەرچوونی تاقیکردنەوەکانە بە سەرکەوتووی.‏

ئێستا ، گەیشتینە ئەو خاڵە کە بپرسین ، دۆزینەوەی ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏بۆ زانستی فیزیک چێدەگەێنێ؟ ‏

پێش ئەوەی ئەم پرسیارە وەڵام بدەینەوە، لە جێگای خۆیەتی ئاماژە بە لێدوانەکەی

‎( Leon‎ Lederman)‎‏ زانای (فیزیکی ئەزموونی) خاوەن خەڵاتی نۆبل بکەین ، کە لە رۆژی ‏ئاشکراکردنی ‏‎(Higgs boson)‎‏ ‏ پێشکەشی کرد: ” ئەمە گەورەترین دۆزینەوەی ئەم سەدەیەیە. ئەم ‏دۆزینەوە نەک هەر تەنیا چۆنیەتی دروست بوونی گەردوونمان بۆ شیدەکاتەوە بەلکو دوور نییە ‏زانیاری بوونی ژیانمان لەسەر ئەستێرەو ناو هەسارەکانی ترا پێبدا.” ‏

‎(Higgs boson)‎‏ ئەو دۆزینەوە زانستییەیە کە لە شەست ساڵی رابردوو دا هاوتای نەبووە. ‏گرینگترین دەسکەوتی ئەوبوو کە (تەئکیدی بوونی  – ئەو شتەی کرد کە پێیدەڵێن- (نموونەی ‏میعیاری) زانستی فیزیک ، کە پێی وایە گەردوون لەسەر دوانزدە بنەمای پێکهاتەیی لەسەر یەک ‏کەڵەکەکراوە و چوار هێزی بنجینەی بەرێوەی دەبات.) ئەو گەردیلۆکە وزەیەکی لە دەور دایە ، کە ‏‎(125 – 126 )‎‏ گیگا ئیلکترۆن فۆڵتە ، واتا‎(126)‎‏ ملیار ئیلکترۆن فۆڵت ، یان ‏‎(132)‎‏ نانو جۆل،   ‏کە ‏‎(20)‎‏ جاران پارستایی پرۆتۆنی هەیە. ئەمەیش یارمەی تەواکردنی  ‌هێندی لەو تیۆرو کێشە ‏فیزیکیانە دەدا کە تا ئێستا سەرکەوتوانە ئەنجام نەدراون.  ‏

‎(Higgs boson)‎‏ ‏ی تەمەن هەشتاو سێ ساڵە، کە ئێستا  مامۆستای فیزیکە لە زانکۆی (ئیدنبەرا) لە ‏‏(ئینگلتەرا)،  دەڵێ :” قەت لەم باوڕەدا نەبووم کە تیۆریەکەم وا زوو بێتەدی و بە چاوی خۆم  ‏دۆزینەوەکەی بیبینم. (گەردیلۆکەی خودا) بوو بە مایەی گفتۆگۆیەکی گەرم و توندوتیژ نەک هەر لە ‏نێوان زانایانی فیزیک _ بە هەموو لقەکانییەوە- بەلکو لە نێوان دیندارو باوەڕدارەکانیش. ئەوەی کە ‏دڵخۆشم دەکات ، ئەوەیە، ئەم دۆزینەوە نەک زەڕڕەیەک لە گەورەیی خودای کەم نەکردەوە ، بەلکو ‏دۆزینەوەی نێهییەکی گەردوونی لەم شێوەیە،  باوەردارانی پشت ئەستوورتر کرد ، بە بەڵگەیەکی ‏زانستی ، کە دەتوانن  بە دەنگێکی بەرز مەزناتەتی خوای پێئاشکرا بکەن! “‏

پێشتر زانای فیزیکی ناسراو (ئەنیشتاین –‏Einstein‏ ) گوتو بووی:” من قەت لەم باوەڕدا نەبووم ، کە ‏خودا بە گاڵتەجاری  ، ئەم گەردوونەی خەلقکردبێ. ئەو شتانەی کە دوێنێ خەیال بووم ، ئیمرۆ ‏ریالەتین و وجودیان هەیە.”‏

کاروانی نەپساوەی زانایان ‏

‏ ‏‎(Einstein; Rutherford; Max Planck; Niels Bohr; Werner Heisenberg )‎‏ ئەوانی تر  ‏ئەلقە لە دوای ئەلقە لە زنجیری داهێنان و دۆزینەوەکان لە یەکتر دەبەستن و رۆژ بەرۆژ ئەو زنجیرە ‏زانستییە لە درێژ بوون دایە. لە سەرەتادا سەلماندیان کە  گەردیلە ‏‎(Molecules)‎‏ لە ئەتۆم ‏پێکهاتووەو، ئەتۆمیش لە پرۆتۆن و نیۆترۆن و ئەلیکترۆن.  پرۆتۆن و نیۆترۆن – کە بەشە رەقەکەن ‏لە تەندا – لە شتێکی غەریب پێکدێن پیی دەگوترێ ‏‎( quarks & gluons)‎‏ ئێستا دەمانەوێ بزانین کە ‏ئایا

‏ ‏(quarks & gluons)بچووکترین پێکهاتەی ئەتۆمن یان لەوانیش بچووکتر هەیە. ئەوەشمان لە یاد ‏نەچێ بە گوێرەی تیۆرە فیزیکییەکانو ئەم گەردوونە لە یەک  قلە ئەتۆم خەلقکراوە!‏

سەرچاوە:‏

National Geography ( 3rd/ July / 2012):‎‏*‏

Ker than‏*‏

Joel Achenbach‏*‏

 

 

 

Previous
Next

Leave a Reply