ئامۆزا و پورزام نی یه !
له‌سه‌ر فریز و ناوباخچهی حه‌وشه‌که ئاپۆره‌ی منداڵه‌کان تاده‌هات زۆرتر ده‌بوو گه‌ڕه‌لاوژه و بگۆ بگۆیهک بوو که‌س نۆره‌ی ئه‌وی تری نه‌ده‌دا جگه له‌منداڵانی خزم هی ده‌ر و جیرانیش له‌و هه‌رای مێوانداری یه خزابوونه ژووره‌وه . یه‌کێ هاواری ده‌کرد ، یه‌کێ تر پێده‌که‌نی ، ئه‌وی تر ده‌یقیژاند ئه‌وه‌ی ئه‌ولا ده‌گریا …. کوڕۆ حه‌په‌سابوو ! له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵی یه‌وه کوردستانی جێ هێشت بوو که‌سی له‌یاد نه‌مابوو تازه‌ش که گه‌ڕابۆوه دڵی خۆش بوو باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد ئه‌و هه‌موو منداڵه خزمی ئه‌ون ! نه‌یده‌ویست بۆ ساتێکیش چاویان له‌سه‌ر لابا زۆری ناوه‌کانیش هه‌ڵه‌ی بانگ کردن و دوانی لێ تێک دابوو . لێی ده‌ڕوانین به‌ڵام وه‌ک غه‌یب بووبێ ، به ده‌ست لێدان و ڕاکێشانی جله‌کانی خه‌یاڵه‌که‌یان پێ پچڕاند له‌ناکاو به‌هۆش هاته‌وه منداڵه‌کان له‌ده‌ورین و به‌ناوی خۆی بانگیان ده‌کرد ئه‌ویش هه‌رچه‌نده شێواو سه‌رسوڕماو بوو ورده ورده خه‌نده‌ی بۆ ده‌کردن ، جار جاره‌ش ده‌ستی ده‌دا ده‌ستیان بۆ دڵنیایی بزانێ ئه‌مه ڕاستی یه . به‌بێ ویست لهدامان و غه‌یب بوونه‌که‌ی بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک دابڕا له‌ناویان نه‌مابوو ئه‌ندێشه هه‌ڵی گرت ، هاته‌وه یادی ئه‌و ڕۆژه‌ی له‌هه‌نده‌ران …. وه‌ک خوێکی ساده‌ی منداڵانه کوڕیژگه له‌خوێندنگای سه‌ره‌تایی هاته‌وه ماڵی جانتاکه‌ی کۆڵی توند به‌عاردی دادا هه‌ندێ گرژ بوو دایکی زانی شتێک بووه پرسیاری لێکرد : وه‌ره بزانم چی یه ؟ کێ گونی بادایی ؟ وا گرژ و توڕه‌ی ؟ ده‌ی بڵێ بابزانم . کوڕه‌ش گۆتی : ئه‌مڕۆ له وانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستا پرسی : چه‌ند کۆزینت هه‌یه ؟ واته کوڕی مام و کچی پور و کوڕی خاڵ و ئه‌وانه . دایکی تێگه‌یی و پرسی : ئێ ی ئه‌تو چت گۆت ؟ کوڕه‌ش گۆتم : به داخه‌وه ئه‌من هیچم نی یه ! دایه وه‌ک باوه هه‌ر برازا‌و خوشکه‌زاکانی خۆی ده‌ناساند گۆتی : خاڵۆزا و پورزات زۆرن له‌کوردستانن اکه چووینه‌وه ده‌یان بینی . تروسکه‌ی خۆشی که‌وته دڵی کوڕه خه‌نده‌یه‌کی کرد : ئه‌دی کا لۆ نایان بینم ؟ ژماره‌یان چه‌نده ؟ دایه گۆتی : ئـــوووی کوڕه سه‌ربه‌هه‌ش ئه‌تو بیستت هه‌یه و دووی دیش به ڕێیهوهن جارێ له دایک نه‌بوون .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com