
ڕاگه‌یاندنی گروپێک له منداڵانی کار
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی منداڵ
ڕاگه‌یاندنی گروپێک له منداڵانی کارئێمه منداڵین، پێمان ده‌ڵێن منداڵی کار، منداڵانی هه‌ژاری و نه‌بوونی ، منداڵانی سه‌رشه‌قام، تکایه منداڵیه‌که‌مان بده‌نه‌وه!
ئێمه ده‌مانهه‌وێ وه‌رزه‌کانی ژیان ئاسایی تێپه‌ڕ بکه‌ین، ده‌مانهه‌وێ ئاسایی له ئامێزی
وه‌رزه‌کانی ساڵدا په‌روه‌رده بین، ده‌مانهه‌وێ له گه‌ڵ تریقه‌ی خۆری ده‌مه‌وبه‌هار به ڕووی ڕوخساری زه‌وی، به‌ره‌وڕوی ژیان تریقه لێ بده‌ین، له گه‌ڵ شه‌قه‌ی باڵی باڵنده کۆچه‌ره‌کان بگه‌ینه ته‌لاری ئاواته‌کان و به‌ره‌و ئامێزی وڵاتی خۆر بگه‌ڕێینه‌وه.
ده‌مانهه‌وێ که هاوین هات له گه‌ڵ سه‌مای شه‌پۆلی خه‌رمانه گه‌نمی ته‌ڵایی سه‌ما بکه‌ین و له گه‌ڵ هاوین پشوو بده‌ین بۆ چوونه ناو پاییزه‌وه، که پاییز هات بڕۆین بۆ قوتابخانه و فێری خوێندن و نووسین بین و ئه‌زمون وه‌رگرین، که زستان هات له‌و کاته‌دا که خێوه‌تی سپی باڵی به سه‌ر جیهاندا کێشاوه بۆ گه‌مه و یاری به به‌فر بڕۆینه ده‌ره‌وه و دڵنیا بین که له باوه‌شی ماڵه‌کانمان ئامێزێکی گه‌رمی پڕ له خۆشه‌ویستی چاوه‌ڕێمان ده‌کات.
ئێمه منداڵین و چیتر نامانهه‌وێ ناومان منداڵی کار بێت. ئێمه ماڤی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌ڵویست بگرین و له خۆمان به‌رگری بکه‌ین، ماڤی ئه‌وه‌مان هه‌یه خۆمان ده‌ر ببڕین و بیروڕامان بڵیین و بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له گه‌ڵ ڕه‌وتی ته‌مه‌ندا پله‌ی قوتابخانه‌کان ببڕین، ده‌بێ په‌روه‌رده بین له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ڵگری هه‌وێنی خولقاندنی ئاسۆی وڵاتین و بڕیار وایه داهاتوو دروست بکه‌ین، بۆ پێکهێنانی ئاسۆیێکی گه‌ش و ڕووناک پێوستیمان به ئامێزێکی گه‌رمی پڕ له خۆشه‌ویستی و بڕوایێکی قووڵی مرۆڤدوستانه هه‌یه.
دایکان،باوکان، تکایه! منداڵه چکۆلهکانتان مه‌نێرن بۆ سه‌ر کار، تکایه! ڕێگه بده‌ن با ئاسایی قوناغه‌کانی ژیان تێپه‌ڕ بکه‌ن، مافی منداڵبوونیان لێ زه‌وت مه‌که‌ن، ئێمه منداڵیه‌که‌مان ده‌وێته‌وه، منداڵیه‌که‌مان بده‌نه‌وه!
به گوێره‌ی ئاماری ڕه‌سمی، دوو میلیارد و 200 میلیون منداڵ که له دونیادا ده‌ژین ، له هه‌ر دوو نه‌فه‌ر یه‌کێک له ناو دونیای هه‌ژاری و نه‌بوونیدا گه‌وره ده‌بێت و له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی ژیان وه‌ک خواردن به گوێره‌ی پێوست، ئاوی خاوێن و ده‌وا و دوکتور، فێر بوون و چوون بۆ قوتابخانه و ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان له بوونی سهرپهنایێک بێ به‌رین.
250 میلیون منداڵی ته‌مه‌ن 5 تا 14 ساڵانه مه‌جبورن کار بکه‌ن، 120 میلیون له‌م منداڵانه زیاتر له 40 سه‌عات له حه‌فته‌دا کار ده‌که‌ن ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانن بژیوی ژیانی خۆیان و دایک و باوکی نه‌خۆش و په‌ک که‌وته‌یان په‌یدا بکه‌ن. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا که وه‌ک سه‌رده‌می (شۆڕشی) تیکنۆلوژیا و پێشکه‌وتن ناوی لێ ده‌برێ 400 میلیون منداڵ له خواردنه‌وه‌ی ئاوی خاوێن بێ به‌رین و ساڵانه هه‌ر به هۆی نه‌خۆشینی ماڵاریا، یه‌ک میلیون منداڵ گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن. سێ میلیون منداڵی ژێر 15 ساڵ گرفتاری نه‌خۆشینی ئه‌یدزن و زیاتر له 300 هه‌زار منداڵ به سوغره گیراون و له مه‌یدانی شه‌ڕدا بۆ کوشتن و کوژران به کاریان ده‌هێنن، زیاتر له یه‌ک میلیون و 200 هه‌زار منداڵ ساڵانه وه‌ک ئاژه‌ڵ ده‌فرۆشرێن و به یه‌ک میلیون له‌م منداڵانه بازرکانی سیکسی ده‌کرێت، زیاتر له یه‌ک میلیون منداڵ له به‌ندیخانه‌دان و زیاتر له نێوه‌ی ئه‌م منداڵانه هیچ کاتێک وه‌ک منداڵێک حسێبیان بۆ ناکرێت.
به گوێره‌ی ئاماری ده‌وڵه‌تی ئا‌ڵمانیا ته‌نیا له ئاڵمان نزیک به سێ میلیون منداڵ ده‌ژین که به پێوانه‌ی پێوه‌ره‌کانی ڕاده‌ی ژیانی ئه‌م وڵاته له ناو هه‌ژاری و نه‌بوونیدا ده‌ژین و زیاتر له یه‌ک میلیون له‌م منداڵانه منداڵانی کۆچه‌ر و په‌نابه‌رن.
به گوێره‌ی ئامارێک که ئاسۆشتیدپرس سه‌باره‌ت به ئێران ڕای گه‌یاندووه به ڕه‌سمی یه‌ک میلیون منداڵی ته‌مه‌ن 10 تا 16 ساڵانه له‌م وڵاته کار ده‌که‌ن و به وته‌ی سه‌عیدی مه‌ده‌نی که له وتووێژێکدا له گه‌ڵ دۆیچه‌وێله بویه‌تی ڕه‌قه‌می منداڵانی کار له ئێران به ڕه‌سمی یه‌ک میلیون و 454 هه‌زاره و زیاتر له سێ میلیون منداڵیش هه‌ن که له ته‌مه‌نی چوون بۆ مهدرهسهدان به‌ڵام له هیچ مهدرهسهیێک ناویان نه‌نوسراوه و به شیوه‌یێکی نافه‌ڕمی ئه‌مانیش ده‌چنه ڕیزی منداڵانی کاره‌وه که هیچ ناوێکیان له هیچ جێگایێکدا نییه.
90 له سه‌دی ئه‌زیه‌ت و ئازاری ڕۆحی، جه‌سته‌یی و ته‌نانه‌ت جنسی منداڵان له کۆمه‌ڵگای ئێران له ناو بنه‌ماڵه‌کان ڕوو ئه‌دات. له ڕووی لێکۆڵینه‌وه‌یێک که له سه‌ر 585 منداڵی سه‌ر جاده، له ته‌مه‌نی6 تا 18 ساڵانه‌دا کراوه باس له‌وه ده‌کات که زیاتر له 50 له سه‌دی ئه‌م منداڵانه له لایه‌ن خاوه‌نی کاره‌که‌یانه‌وه یا کو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یان ئیستفاده‌ی ناڕه‌وای جنسیان لێ ده‌کرێت و ده‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته ئه‌وه‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه که قوربانی چکۆله‌ی ئه‌مڕو له داهاتوودا خۆی ده‌بێت به ده‌ستدرێژکه‌رێک.
به گوێره‌ی ئامارێک که له لایه‌ن سه‌رپرشتیاری به‌شی پاراستنی منداڵ له منداڵپارێزان دراوه له ساڵی 2007 دا ته‌نیا له شاری هه‌ولێر 8246 منداڵ کاری ده‌ستگێڕی ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها 1328 منداڵیش هه‌ن که خاوه‌ن کاریان نییه و خۆیان سه‌ربه خۆ کار ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌ها ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ڕایگه‌یاندووه که له به‌غدا 14988 منداڵی ئیشکه‌ر هه‌ن که 99 له 100 یان منداڵانی کوڕن.
به گویره‌ی ئاماری رێکخراوی نێونه‌ته‌ویی(ئای ئل ئۆ ) نزیک به 122 میلیون منداڵی کار له قاڕه‌ی ئاسیا و حه‌وزه‌ی ئوقیانوسیه ده‌ژین که له‌م ڕه‌قه‌مه 62 میلیون مه‌جبورن ده‌ست بده‌نه کاری سه‌خت و مه‌ترسیدار. به گوێره‌ی ئاماری یونیسێف ساڵانه 6 میلیون منداڵی ژێر پێنج ساڵ له وڵاتانی جیهانی(سیهه‌م) به هۆی برسیه‌تی ده‌مرن و له دونیادا هه‌ر 3 تا 5 چرکه منداڵێک به هۆی برسیه‌تی ده‌مرێت.
ئه‌م ره‌قه‌م و ژمارانه ته‌نیا ڕه‌قه‌م نییه، ئه‌مه ڕووداو و کاره‌ساته که دهخوڵقی و ئێمه‌ش به بێده‌نگی خۆمان، به به‌رده‌وام بوونی ئه‌م سیسته‌مه یاری ده‌گه‌یێنین پێتان وانیه کاتی ئه‌وه هاتووه که ئێمه‌ش به بینینی ئه‌م ڕهقامانه دابچڵه‌کێن!!
یه‌کێک له جوانترین و پڕشکۆترین و شیرین‌ترین سه‌رده‌می ژیان که له ته‌واوی ژیاندا هاوتای نییه سه‌رده‌می منداڵیه و هیچ که‌سێک ڕێگه‌ی نییه منداڵیه‌تی منداڵ بفه‌وتێنێ و به تاڵانی به‌رێت!
سه‌رچاوه: سایتی دوێچهوێله
وه‌رگێڕانی:سه‌نته‌ری ژنانی کورد له کۆڵن
06/10/2009
centerijnan@ymail.com