ده‌ستپێشخه‌ریی فێمینیستانه
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه رێکخراوه‌یه‌کی فێمینیستیی سیاسی سویدیه، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوان له شاری ئۆرێبروو له 9 تا 11 ی سیپتێمبه‌ری 2005 بناخه‌ی دامه‌زراندنی ده‌ستیپێکردووه‌و وه‌ک پارتێکی سیاسی، به‌مه‌به‌ستی چوونه‌ناو په‌رله‌مانی سویدی، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2006 کاندید کرد. وه‌ک یه‌که‌م پارتی ناوابه‌سته‌ی تایبه‌ت به پرسی ژن، له سوید هاته مه‌یدانی ململانێی سیاسی بۆ سه‌رجه‌م فێمینیستانی ئه‌وروپاو دونیا بۆته مایه‌ی باس‌و سه‌رنجڕاکێشان. له یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌ی خۆ کاندیدکردن بۆ په‌رله‌مان، ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه نه‌یتوانی له‌و ساڵه ده‌نگێکی زۆر بۆخۆی مسۆگه‌ر بکات، نه‌گه‌یشته په‌رله‌مان. بۆیه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر پێیان وابوو جارێ با، ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه، وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی فێمینیستی بمێنێته‌وه، هه‌وڵبدات خه‌بات ته‌نیا له‌پێناو راگه‌یاندن رۆشنکردنهوهو بکات.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه به‌رنامه‌و تێڕوانینی فێمینیستانه‌ی خۆی له‌سه‌ر بنچینه‌ی تیۆره‌ی باڵادهستییڕهگهزی داڕشتووه. [باڵدهستییڕهگهزی، چه‌مکێکه فێمینیزمی جیهانی دایهێناوه، ئێستا وه‌ک تیۆره‌یه‌ک بۆ تێگهیشتنو ته‌فسیرکردنی مه‌سه‌له‌ی ژن به‌کاردێت. تیۆره‌ی باڵادهستییڕهگهزی، پێیوایه باڵاده‌ستی پیاو، وه‌ک هۆکارێک، ژێرده‌ستیی ژنی لێکه‌وتۆته‌وه. باڵادهستییرهگهزی به‌شێوه‌یه‌کی ستروکتووری بواری هه‌ڵاواردنی ژنانی له کۆمه‌ڵگه‌دا دابینکردووه. له‌ژێر سایه‌ی باڵادهستییڕهگهزی کاروچالاکی ژنان به‌هه‌ند هه‌ڵناگیرێت، موچه‌ی ژنان، بۆ هه‌مان جۆری کار، له‌هی پیاوان که‌متره. کاری ناوماڵ‌و به‌خێوکردنی منداڵ کراوه به کولتووری ژنانه‌و پیاو توخنی ناکه‌وێت.] له‌ژێر رۆشنایی ئه‌م تێگه‌یشتنه‌و په‌یره‌وکردنی، وه‌ک بنه‌مای کار‌و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی، که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی دهستپێشخهریفێمینیستانه باوه‌ڕیان پێیه، ده‌یانویست هه‌موو به‌یه‌که‌وه له‌ژێر چه‌تری ته‌بایی بیروبۆچوون، که نه‌ده‌کرا هه‌ر وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری خۆ بهێڵنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی وێرای دهنگههڵبڕینو توانای گۆڕینی بڕیارهسیاسیهکانیان هه‌بێت که به‌عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان بره‌وی پێدراوه. بڕیاردرا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتوو، که له پایزی 2010 ده‌ستپێده‌کات، وه‌ک به‌رپرسیاریه‌ک، که خۆیان به‌هه‌ندی هه‌ڵده‌گرن، پێویستده‌کات بوونیان هه‌بێت. ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه به‌ته‌مایه بگاته که‌ناڵه‌کانی حوکم‌و په‌رله‌مان، به‌شداریی راسته‌وخۆ له بڕیارهسیاسیهکان بکات، که له‌وانه‌یه له‌داهاتوو پێویست به درووستکردنیان بکرێت، چونکه کۆمه‌ڵگه هه‌رده‌م له گه‌شه‌کردندایه‌و ناکرێ ژنان ده‌سته‌وه‌ستان وه‌ک سه‌یرکه‌رێک له بزووتنه‌وه‌و گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵگه بڕوانن، پێویسته به‌شداری راسته‌وخۆیان له گۆڕاندا هه‌بێت.
هه‌ندێ له دروشمه‌کانی ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه بۆ هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی سویدی بریتیبوون له:
● ده‌ستدرێژی پیاوان دژ به ژنان بوه‌ستێت، دهوڵهتو شاره‌وانی به‌رپرسی یه‌که‌من له رزگارکردنی ژنان له‌مه‌ترسی لێدان‌و کوشتن هه‌روه‌ها دابینکردنی حه‌شارگه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ژنانی زولملێکراو.
● نا بۆ هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردنێک له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵاواردنی جێنده‌ری، پێست، ئاین، جنس، ئه‌تنیکی.. تاد.
● موچه‌ی یه‌کسان له‌به‌رانبه‌ر کاری وه‌کیه‌کی پیاوان‌و ژنان.
● مسۆگه‌رکردنی بیمه‌ی (ته‌ئمین) تاکانهکردنی (ئه‌رکی دایک‌و باوکانه). ئه‌و باوکه‌ی یان دایکه‌ی که به هۆکاری چاودێریکردنی منداڵه‌که‌ی، بۆ نموونه به‌هۆکاری نه‌خۆشی منداڵه‌که‌ی یان نه‌بوونی مهکتهبو ده‌زگای چاودێریکردن، بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، ده‌ستی له‌کار هه‌ڵگرتووه، پێویسته ده‌وڵه‌ت موچه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی مانه‌وه‌ی له‌ماڵی بۆ مسۆگه‌ر بکات. [مه‌به‌ست له ئه‌رکی دایکوباوکانه، ئه‌وه‌یه که هه‌ر کام له له‌دایک یان له باوک، پێویسته به نۆره بهخێوکردنو چاودێریکردنی کۆرپه‌کانیان به ئه‌رکی خۆیان بزانن. ئێستا ئه‌و ئه‌رکه، له سوید تا راده‌یه‌کی که‌م نه‌بێت، ئه‌گینا له‌زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای وڵاتانی دونیا، هه‌ر به ته‌نیا له ئه‌ستۆی دایکه]
خۆراگهیاندنی ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه وه‌ک پارتێکی سیاسی، هه‌ستکردن بوو به‌و واقیعه سسته‌ی که رێکخراوه ژنانیه‌کانی سه‌ربه پارته‌سیاسیه‌کانی سوید، بواریان بۆ خۆشکردووه. خۆڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه وه‌ک پارتێکی سیاسی، له فێمینیسته‌کانه‌وه بۆ فێمینیسته‌کانه، باشترین هه‌نگاو بوو له‌مه‌ڕ سه‌ربه‌خۆیی کردنی بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستیو رزگارکردنی له عه‌قڵیه‌تی پیاوسالاری، ئه‌مه به‌و مه‌به‌سته بوو تا بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی له‌سوید سهنگو توانایه‌کی باشتری هه‌بێت، خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی کێشه‌ی ژنان بێت به پله‌ی یه‌که‌م. ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه له‌مێژبوو هه‌ستی به سیاسه‌تی " ئاگره‌سووره له‌خۆم دووره" ی ژنانی ناو پارته‌کان کردبوو، بۆیه وه‌ک ره‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ته ساژشکاریه که له‌سه‌ر حیسابی ژنان ته‌واو ده‌بێت، خۆی وه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ ناساند، کۆمه‌ڵێک پرسیاری سیاسیشی له‌گه‌ڵ خۆی خۆڵقاند، که ده‌بوو ململانێ له‌سه‌ر بکات، تا که‌سایه‌تی ژن له کۆمه‌ڵگه به هه‌ند ههڵبگیرێتو ژنان به‌شداری داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی بنه‌ماکانی وه‌ک فکر، سیاسه‌ت، ئابووری…تاد بکه‌ن، شانبه‌شانی پیاو، ته‌فسیری تازه بۆ دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ، بۆ به‌یانیش به‌یه‌که‌وه بکه‌ن، نه‌ک تاکڕه‌وی پیاو له تیۆریزه‌کردنی دیارده‌و پرۆسه کۆمهڵایهتیو زانستیه‌کان، هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وامی هه‌بێت، چونکه ژنیش تاکێکی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه که پیاو ته‌نیا به هی خۆی ده‌زانێت.
هه‌ستی به‌رپرسیاری‌و به هاوپشتیکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ی ژنانی وڵاتانی دیکه، پاڵی به دهستپێشخهرییفێمیتنیستانه وهنا، وه‌ک پارتێکی سیاسی، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی EU بکات، له ئه‌نجام توانی راده‌ی 2.2% ده‌نگه‌کان له‌سوید بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌گه‌رچی ئه‌و رێژه‌یه ئه‌وه‌نده نه‌بوو بیگه‌یێنێته په‌رله‌مانی ئه‌وروپی، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بوو بۆ پارتی ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه. هه‌ر له‌سه‌رده‌می ههرلهبژاردنهکاندا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی تازه هاتنه پێشه‌وه‌و بوون به ئه‌ندام.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه، زه‌مینه‌یه‌کی به‌رنامه‌ی کارکردنی فێمینیستانه‌ی بۆ ئه‌ندامان، بۆ ئه‌وانه‌ی حه‌زبه هاوکاریو پشتگیری‌کردن ده‌که‌ن، له‌پێناو تێگه‌یشتنێکی روونتری پرسی فێمینیستی ده‌ستنیشانکردووه. ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی له زمانی سویدیه‌وه:پلاتفۆرمی ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه
ده‌ستپێشخه‌ری فێمینیستانه له دونیایه‌ک ده‌ڕوانێت که تێیدا ده‌رفه‌تی باشترین ژیان بۆ هه‌موو که‌سێک وه‌ک یه‌که. به رواڵه‌ت ئه‌مڕۆ وانیه، ژن به‌شێوه‌یه‌کی سیستێماتیکی ژێرده‌سته‌ی پیاوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌م رواڵه‌ته بگۆڕین. ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه درێژه به‌و کاروخهباته ده‌دات، که ماوه‌یه‌کی درێژه ژنان بۆ باشترکردنی ژیانی خۆیان، به‌ئه‌نجامیان گه‌یاندووه. کارکردنی بێ‌وچان، تا ئێستاش له ناو ماڵ، له مه‌یدانی کار، له‌سه‌ر شه‌قام، له قوتابخانه‌کان، له بواره‌کانی ئهدبیاتو مۆسیقا، له‌سه‌ر شانۆ‌و له میدیاکان به‌رده‌وامه. ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه پرسیاره فێمینیستیه‌کان ده‌خاته پێشی پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی رۆژانهیکاری سیاسی.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه رووی له‌و ژنانه‌یه که ده‌یانه‌وێت نۆرمی پیاوسالاری له‌ناو ببه‌ن، رووده‌کاته ئه‌و پیاوانه‌ش که هاوکاری له‌و خه‌باته‌ی ئێمه ده‌که‌ن.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه پێیوانیه ژنان له هه‌موو شتێکدا کۆکن. ژنان هه‌موو وهکیهک نین. ئێمه حه‌زو خۆزگه‌و ئاواتی جیاوازمان هه‌یه. ئێمه له هه‌ڵکه‌وت تواناکانمان وه‌ک یه‌ک نین. ئێمه، به‌هۆی مهرجیئابووری، به‌هۆی ئه‌و چینه‌ی که ئێمه به‌ناچاری لێی له دایکدهبین، ئێمه سه‌ربه کولتووری جیاوازین، به‌هۆی جیاوازی پێست، جیاوازی خهسڵهتهجنسیهکانمان، به‌هۆی جیاوازی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئێمه‌ی لێ له‌دایکبووین، له کۆمه‌ڵگادا پێگه‌ی جیاوازمان هه‌یه. ئێمه هه‌تا له ههڵسهنگاندنو حیسابکردن بۆ یه‌کتریش جیاوازین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که جیاوازین لهیهکچوونیشمان هه‌یه: ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری، ژیانی ئافرهتو حه‌زو بڕیاره‌کانی، ده‌رفه‌ته‌کانی له ژیان، سنووردار کردووه. کۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاری رێگا به پیاو ده‌دات، پێناسه‌ی ژن به‌ئاره‌زووی خۆی بکات، رێگا به پیاو ده‌دات ژن ژێردهسهته بکات‌و بیچه‌وسێنێته‌وه. نۆرمی ده‌سه‌ڵات بۆ ژن‌و پیاو وه‌ک یه‌ک نیه‌و له شێوه‌ی جیاجیا گوزارش له‌خۆی ده‌کات، به‌ڵام هه‌رده‌م توشی ژنان ده‌بێت.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه له ژێر رۆشنایی توێژینه‌وه‌ی فێمینیستانه‌وه مه‌رجه‌کانی خۆی داده‌سه‌پێنێت. بنچینه‌ی ئه‌و داواکاریانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گڕێت که سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژنان به‌ده‌نگی جیاواز ده‌دوێن، له پێگه‌و شوێنی جیاوازدان، به شێوه‌ی جیاواز‌و له هه‌لومه‌رجی جیاوازدا ده‌ژێن، به‌ڵام هه‌موو روبه‌ڕووی یه‌ک ستروکتووری ده‌سه‌ڵات ده‌بنه‌وه، که تێیدا ژێرده‌سته‌یی ژنان‌و باڵاده‌ستیی پیاوان تێیدا به‌ئاشکرا دیاره. ئه‌و ستروکتووری ده‌سه‌ڵاته‌ش بریتیه له‌وه‌ی که پیاو، به‌وشێوه‌یه‌ی که هه‌یه یان به‌وشێوه‌یه‌ی که قسه‌ده‌کات هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، به‌نرختره، له‌وه‌ی ئافره‌تان ههنو دهیکهنو ده‌یڵێن. ئه‌و جۆره نۆرمه‌ش بریتیه له کێشه‌یه‌کی کۆمهڵایهتیو دادوه‌ری، هه‌روه‌ها کێشه‌یه‌کی دیموکراتیشه.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه داواکاریه‌کانی ژنانی له‌به‌رچاوه. وێناکردنی به‌رده‌وامی ژنان، وه‌ک ئامێرێکی جنسی، رۆژانه روبه‌ڕوومان دبێته‌وه. ژنان هه‌رده‌م ژێرباری زه‌بروزه‌نگی پیاونن، پیاوان ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ژنان‌و کچان. ئه‌و ژنانه‌ش که سنوره‌کان ده‌به‌زێنن، که کۆمه‌ڵگه له‌مه‌ڕ ره‌گه‌زو سێکسوالیتێت دیاری کردووه، دووچاری راونان‌و هه‌ڵاواردن دبنه‌وه. زۆر له‌و دایکانه‌ی که له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانیان ژیانی ته‌نیایی ده‌به‌نه‌سه‌ر که‌وتوونه‌ته ژێر باری سه‌ختی ئابوریه‌وه. بازرگانیکردن به‌ژن، له سوید‌و له‌سه‌رتاسه‌ری دونیاش، رۆژانه به‌رده‌وامه. جیهانگیریی بازاڕیکار ماندوبوونی ژنانی هه‌ژار ده‌دۆشێت. له‌سوید شهقڵیموچه له نێو ره‌گه‌زه‌کان له ههراشبووندایه. له‌و بوارانهیکار که ژنان تێیدا زۆرینه‌ن، هێشتا ئاستی موچه نزمه. زۆربه‌ی ئیشی ئافره‌تان تائێستاش له‌به‌رچاو ناگیرێت‌و بێدهستههقه. ژنان به‌شێکی گه‌وره‌ی ئیشی ناوماڵی له ئه‌ستۆدایه، له کاری به‌خێوکرد، چ له ماڵ چ له بواری گشتی، به‌رپرسیاریێتی سه‌ره‌کیی خراوه‌ته ئه‌ستۆ. ژنان له مه‌یدانی کار، به بیانووی منداڵبوون، منداڵی ببێت یان نا، ده‌چه‌وسێندرێته‌وه. موچهیخانهنشینی ژنان له هی پیاوان که‌متره. ژن له توێژینه‌وه‌ی دهرمانسازیو چارهسهرییتهندروستی، پشتگوێخراوه. ژنی به‌ساڵاچوو خراپ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. ئه‌و ژنانه‌ی که له‌گه‌ڵ داب‌و نه‌ریتی دونیای رۆژئاواییسپی نایێنه‌وه، پێگه‌ی که‌سێکی که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ی ناله‌باری دهدرێتێو په‌راوێز ده‌کرێت. ژنانی که‌متوانا له‌باری فیزیکی، توشی هه‌ڵاواردن ده‌بن. ژنان، ژیانیان ده‌خرێته گه‌مه‌ی سیاسه‌تی په‌نابه‌ریه‌وه، چونکه سیاسه‌تی په‌نابه‌ری تێگهیشتنو لێکدانه‌وه‌ی بۆ هۆکاره‌کانی په‌ناهێنانی ژنان نیه. دادگا‌و سیسته‌می دادوه‌ری، ئه‌و پیاوانه ئازاد ده‌کات که به ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ژنان‌و کچان تاوانبارن، ئه‌و ژنانه‌ش که ژیانیان لێ تاڵبووه پشتگوێده‌خات. ژنان فه‌زاو ده‌رفه‌تی کارکردنیان له قوتابخانه، له کار، له بواری بازرگانی، کو‌لتوور، سیاسه‌ت، دادپهروهریو میدیاکان له‌هی پیاوان که‌متره. ئه‌مانه‌و زۆری‌تریش ئێمه مه‌به‌ستمانه بیگۆڕین.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه ده‌بینێت که کێبڕکێی دهسهڵاتیپیاوسالارانهی دونیا، خۆی به توندوتیژیو بواره‌کانی شه‌ڕ پهساردووهو مانه‌وه‌ی خۆی له دابه‌شکردنی ناڕه‌وای سامانه‌کانی سه‌ر زهویو دۆشینی بێ مروهتانهی ژینگه‌و ژههراویکردنیی به‌ستۆته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی توند‌و تیژی به‌شیکی گه‌وره‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی ناچاری ژیانی سهختیکولهمهرگی کردووه، به تایبه‌تیش ژن‌و منداڵ. کچان له مافی خوێندن بێبه‌شن. منداڵان ناچاری کاری ناشیاوو سه‌خت ده‌کرێن، ناچاری له‌شفرۆشی ده‌کرێن یان ده‌کرێن به چه‌کداری جه‌نگ. ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه هه‌ڵوێستی هاوپیشتوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی له فه‌زای ناسه‌ربازی ده‌کاته بناخه‌ی کاری خۆی.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه بیرێکی خۆبهختکهرانهیه بۆ ئازادکردنی ژن له ناعه‌داله‌تی ره‌گه‌زی. داواکاریه‌کانمان ئاراسته‌ی پیاوسالاری ده‌که‌ین. ئێمه به‌وه قایل نین که له‌سه‌ر حیسابی ژن، هه‌ندێ ژن له مه‌ڕ کێشهییهکسانی سه‌رفراز ببن. ئێمه خه‌بات بۆ ئازادی هه‌موو ژنان ده‌که‌ین. ئێمه هاوپیشتیوانی بۆ ژنان ده‌هێنینه کایه‌وه، درێژه به خه‌باتی فێمینیستی ده‌ده‌ین.
ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه بێزار بووه له‌وه‌ی که هیچ روونادات، تاراده‌یه‌ک گشت پارته‌کان به خۆیان ده‌ڵێن فێمینیست، که‌چی ژیانی ژنان رۆژ له دووای رۆژ، ساڵ له دووای ساڵ، هه‌ر وه‌ک خۆیهتیو باشتر نابێت. سه‌رباری خه‌باتی بێوچانی زۆر له ژنانی ناو پارته سیاسیه‌کان، که‌چی هێشتا ویسته‌کانی ژنان نه‌خراوه‌ته خانه‌ی پێشه‌وه. سیاسه‌تی جێنده‌ری سوید له‌سه‌ر جۆرێک له سازژشکردن بنیاتنراوه ـــ ده‌ستکه‌وتی زۆرمان دهبێتو پیاوانیش له‌خۆمان ناڕهنجێنین ـــ ده‌ستپێشخه‌ریی‌فێمینیستانه سیاسه‌تی خۆی له‌ژێر رۆشنایی توێژینه‌وه داده‌ڕێژێت، که نیشانی ده‌دات سه‌رده‌ستیی پیاو، له کۆمه‌ڵگادا، بۆته مایه‌ی ژێرده‌ستیی ژنان. بۆیه ده‌بێت پیاوان واز له پێداوه‌کان (ئیمتیازات)یان بهێنن. ئێمه هاوشان له‌گه‌ڵ تۆڕی فێمینیستی سهردهمو رێکخراوه‌و بزووتنه‌وه‌ی ژنان، که به درێژایی مێژوو کاریان بۆ مافه‌ره‌واکانی مرۆیی ژنان کردووه، رامان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌کانه.
ده‌ستپێشخه‌ریی فێمینیستانه فۆرموڵه‌ی سیاسه‌تێک ده‌کات، که له گشت بواره‌کانی ژیان، ململانێ له‌گه‌ڵ پیاوسالاری ده‌کات. ئێمه حیسابی ئه‌وه‌مان کردووه که به‌رهه‌ڵستی زۆره، به‌ڵام توانای ویستی فێمینیستی بۆ گۆڕین زۆر له‌وه زۆرتره.عه‌باس ئیسماعیل حه‌مه‌د ــ سوید