راڤه كردنی(شكۆی گه‌ڵا) ی حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی شاعیر ..
شكۆی گه‌ڵا/ ناونیشانی پۆسته‌ره شیعریكی برای شاعیر (حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی)ه یه‌كێكه له‌و هه‌ناسه شیعریانه‌ی ئه‌گه‌ر به گه‌روی ماناكانیدا شۆرربینه‌وه ووشه به ووشه‌و دێر به دێری له ده‌رگای زۆر ما‌نایان داوه‌و بارگاوین به میتۆد و ستایلی تایبه‌ت و وێنه‌ی كاریگه‌ر، هه‌ست ئه‌كه‌ی كه تۆی خوێنه‌ر راده‌گرن و پێت خۆشه هه‌روا سه‌ر پێی به‌ناویاندا گوزه‌ر نه‌كه‌یت و پێت ده‌ڵێن: پێویسته خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكه‌یت و گوێت له ده‌نگی ناوه‌وه‌ی (شكۆی گه‌ڵا)َ بێت و مه‌به‌سته‌كانی له فۆتۆی چاوه‌كانتدا وێنا بكه‌یت..
هه‌ر له‌یه‌كه‌م گه‌ڵای هه‌ڵوه‌ریوه‌وه بۆ هه‌ڵفرین و ئاسمان و رۆچونی به‌ناو ناخی نیشتمانداو دووباره زیندوو بوونه‌وه‌ی كه ده‌كرێ بیهێنیته به‌چاوی خۆت، چۆن ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نی ژیانی مرۆڤێك ده‌كشێت و دوای وون بوون و تیچوونی جارێكی تر به شێوه زارێكی تر له‌لایه‌كی تر و شوێنێكی تر هه‌ستێته‌وه سه‌ر پێیه‌كانی خۆی و دووباره به‌رده‌وام ببێته‌وه‌و له گوزه‌رانی ژیان دا ئاماده‌یی هه‌بێت، ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌ی ژیان و نه‌مانی شته‌كان و رۆحه‌كان و به‌هه‌شت و دۆزه‌خه‌كانه ده‌بێ حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی شاعیر له شكۆدا كامیان هه‌ڵبژێرێت……كه ده‌ڵێت"
ئه‌و زستانه‌ی كه تێپه‌ری
بۆ هه‌ر شه‌وێكی ته‌زیوی
داخۆ..چه‌ندین گه‌ڵای وه‌ریو
بۆ گیانێكی له په‌ل كه‌وتوو
له‌ناو دڵی ئاگردانا بوونه سوتوو!
وا مه‌زانه، هه‌ر ئه‌و گه‌ڵایه زیندووه..
سه‌ما ده‌كا له ئاسمانا
ئه‌ی نابینی، نركه‌وناڵه‌ی..
بۆته ته‌مێك ، له‌سوتانا..
وشه‌ی زستان له دیدی شاعیردا هێمایه بۆ كاتێكی پراوپر له كاره‌سات به شه‌و و رۆژه‌كانیه‌وه، ئه‌و كاته دوور نیه‌كاتی گیان بازی شۆرشی بووبێ كه دنیایه‌ك قوربانی و خوێنی پێ به‌خشیوه و چه‌ندین هه‌ناسه‌ی پر ئومێدی تیا خنكاوه‌و هه‌زاران گیانی له‌سه‌ر شانۆی ژیانی پر له خه‌بات پێ له په‌ل و پۆ كه‌وتووه هه‌تا ناو دڵی ئاگردان ………
ووشه‌ی(ئاگردان) یش به ئاماژه پێكردنی له‌ناو شیعره‌كه‌دا ده‌شێت هێما بێت بۆ ناو جه‌رگه‌ی گه‌رمی مه‌یدانی ئه‌و شۆرشه‌ی له به‌رامبه‌ر نه‌یاره سه‌رسه‌خته‌كه‌یدا وه‌ك ئاگردانێك بڵێسه‌ی هه‌ڵچوونی پۆلووه‌كانی گه‌شابێته‌وه وپاش ماوه‌یه‌كیش خامۆش كرابێت، دیدێكی تری فه‌لسه‌فه‌ی مه‌رگ و ژیانه به‌گه‌ر خستنه‌وه‌ی ئه‌و جووڵه‌ی ئه‌و گه‌ڵایه‌یه ..كه ووشه‌ی (گه‌ڵا)ش به مانایه‌كی تری ده‌قه‌كه هێمایه بۆ شۆرشگێر و بۆ شۆرش دوور نیه ئه‌و شۆرشگێره یان ئه‌و شۆرشه خودی شاعیر خۆی بووبێت یاخود هه‌ر گیانێكی تری وه‌ك خۆی .
پێمان ده‌ڵێ: ئه‌و گه‌ڵایه‌ی له‌ناو ئاگردان هه‌روا به سانایی له به‌ین ناچێ به‌ڵكو ئه‌وه‌نده پیرۆز و جه‌ربه‌زه‌یه جارێكی تر هاوشانی له‌گه‌ڵ نركه‌و ناڵه‌دا له هه‌نگاوی به‌رز بوونه‌وه‌دا به‌ناو كۆڵانه‌كانی
دوكه‌ڵی شه‌ره‌كانی ناو جه‌رگه‌ی ئاگرداندا سه‌رده‌كه‌وێته سه‌ره‌وه‌و جارێكی تر له به‌رزیدا به‌رده‌وام ده‌بێته‌وه و هاوار ده‌كات، ئه‌وه من بووم نه‌ته‌زیم له زستاندا و نه‌سووتام ..كه مامه‌وه له نه‌مانداو ماندوو نه‌بووم له به‌رز بوونه‌وه‌دا ئه‌وه‌تا له‌به‌شی دووه‌می شیعره‌كه‌دا ..هه‌ستانه‌وه..بۆ ناو جه‌نگێكی نوێتر له ژیان به هێزێكی بویژانه‌و بوێرانه دێته‌وه‌و له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگه‌كاندا هه‌ر ئه‌م لایه‌نی زاڵه‌و سه‌ربه‌ستانه ده‌ڵێت"
بایی مه‌به.. ئه‌و په‌نجانه‌ی بێده‌ربه‌ستن
له شكاندنی قه‌دی گه‌ڵا
له‌گه‌ڵ تینی زه‌رده گه‌رمادا دێنه‌وه
بۆ دیده‌نی چرۆی نوێ و..
و چانی ژێر سایه‌ی ..گه‌ڵا..لێره‌دا (حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی) شاعیر خه‌مه هه‌ڵچنراوه‌كانی ناخی پیرۆزی رێبازه‌كه‌ی ئاوێنه‌ی مانای كۆتایی شیعره‌كه ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستانه‌دا را ده‌وه‌ستێته‌وه و پێیان ده‌ڵێ: هه‌رچه‌نده سۆی به ئازاری ئازاره‌كانتان ته‌مێكه له‌سه‌ر چاومان و رمێكه له‌سه‌ر دڵمان ,به‌ڵام دوای به‌سه‌ر چوونی واده‌ی زستان ناو ئه‌م تێكسته‌و په‌یدا بوونه‌وه‌ی گه‌رای شۆرش و ئازادی دێنه‌وه و به‌بێ سارێژ بوونی زامه‌كانمان چرۆی نوێتر ده‌رده‌كه‌ین و گه‌ڵای نوێتر ده‌ژێته‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش ئێمه هه‌ر ئه‌وه‌ین كه له پرسه‌ی ئه‌م عه‌شق و عه‌زابه‌دا ئاوێنه‌ی باڵا نومای گشت خه‌م و سه‌ركه‌وتنه‌كانین و به چه‌شنی قه‌ندیل و به‌روو له‌ناو مێژوودا هاوبه‌شین قه‌سیده‌ی (شكۆی كه‌ڵا)ش هاوشان له‌گه‌ڵ دێره شیعره‌كه‌ی برای شاعیر (سه‌لام مسته‌فا) دا به‌یه‌ك شه‌قامی پر مانادا تێده‌په‌رن كه ده‌ڵێت"
من ئه‌گه‌ر ئازارم نه‌بێ درۆ ئه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر هه‌مبێ چرۆ ئه‌كه‌م