با وه‌همه پیرۆزه‌كان تێكبشكێنین
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له نێوه‌ندی شانۆی كوردییدا ده‌بینرێت حاڵه‌تێكی زۆر سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره، ڕه‌نگه جیاواز بێت له‌مێژووی زۆینه‌ی ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاویان هه‌بووه‌و هه‌یه له كاروانی شانۆی جیهانییدا.
ئه‌گه‌ر بۆ ساتێك لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی شانۆ هه‌ڵده‌ینه‌وه ده‌بینین زۆرینه‌ی نووسه‌ره گه‌وره‌كانی دونیا به‌ڕێژه‌یه‌كی هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌ڵچوونی ته‌مه‌ن و كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموون، كاره شانۆییه‌كان گۆڕانكاری چۆنایه‌تی به‌رچاوی تیدا به‌دیهاتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه نایابترین كاره شانۆییه‌كانیان كه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه ئه‌و كارانه‌ن كه به دوایین كاره‌كانی ئه‌م كه‌ڵه نووسه‌رانه ده‌ژمێردرێت، سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه‌ش كارێكی ئه‌سته‌م نییه، ده‌كرێت نووسه‌ره‌كانی وه‌ك شه‌كسپیر و ئه‌بسن به نمونه وه‌ربگرین.
ڕامانێك له‌نێوه‌ندی شانۆی كوردی ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌مان نیشان ده‌دات، هه‌ر بۆ نمونه نووسه‌رێكی وه‌ك ته‌لعه‌ت سامان له ده‌سپێكی كاره‌كانی تێكستێكی وه‌ك ( نه‌فره‌ت لێكراو) ده‌نووسێت، دواتریش له‌سه‌ر ئه‌م رێچكه‌یه تێكسته‌كانی (خانزادێكی تر، قه‌ڵ و ڕووته و شاری ئه‌وین) دێنێته به‌رهه‌م، كه‌چی جێگه‌ی داخه ئێستا زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕیووه ، له‌و ماوه دوورودرێژه نه‌وه‌كو هه‌ر تێكستێكی شانۆیی باڵاتر، ته‌نانه‌ت تێكستێكی هاوشێوه‌ی ئه‌و تێكستانه‌شمان لێی نه‌بینیووه.
به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر سه‌یری كاروانی مامۆستا ئه‌حمه‌د سالار بكه‌ین ده‌بینین تا ئێستاش ( نالی و خه‌ونێكی ئه‌رخه‌وانی) به یه‌كێك له نایابترین كاره‌كانی ئه‌حمه‌د سالار ده‌ژمێردرێت وه‌ك تێكست و كرداری ده‌رهێنان، ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی پرسیارێكی گه‌وره‌یه ئه‌وه‌یه نه‌ده‌بوو ئه‌و ئه‌زمووونه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی مامۆستا سالار پاش نزیكه‌ی سی ساڵ تێپه‌ڕبوون، به‌رهه‌می باڵاتری هه‌بێت؟ بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌خودی تێكست و ئه‌زموونه‌كانی مامۆستا سالار دوای ڕاپه‌ڕین ده‌بینینه‌وه كه زۆرینه‌یان له‌ڕووی هونه‌ری و فۆرمی داهێنه‌رانه به‌و تێكستانه ناگه‌نه‌وه كه پێش ڕاپه‌ڕین نووسراون.
بۆ شڕۆڤه‌كردنی ئه‌م دیارده سه‌یره پێویسته بۆ خودی ئه‌و قه‌ڵه‌مه ڕه‌خنه‌ییانه بگه‌ڕێینه‌وه كه له‌و كاته‌و دوای ئه‌وه‌ش به‌دواداچوونی كاره هونه‌رییه‌كانی مامۆستا سالاریان كردووه، ده‌بینین زۆرێك له‌و قه‌ڵه‌مانه نه‌یانتوانییوه ته‌جاوزی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئه‌حمه‌د سالار بكه‌ن و هه‌ندێكیان رۆڵێكی زۆر ستایشكارانه‌یان هه‌بووه له خوێندنه‌وه‌و شڕۆڤه‌كردنی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ی مامۆستا سالار، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك له‌و قه‌ڵه‌مانه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی پیرۆزكردنی ئه‌حمه‌د سالار و ئه‌زموونه‌كه‌ی بوون، ئه‌وه‌نده نه‌پرژاونه سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ی جیدددی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م ئه‌زموونه و هه‌ڵوێسته كردن له‌سه‌ر كه‌لێنه دیاره‌كانی ئه‌م ئه‌زموونه، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ تیۆڕێژه‌كردنی ئه‌و ئه‌زموونه له‌چوارچێوه‌ی قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌ده‌ر له ده‌رمارگیری نه‌ته‌وه‌یی.
بێگومان ئه‌م ڕوانینه هه‌موو قه‌ڵه‌مه‌كان ناگرێته‌وه كه هه‌ندێكیان هه‌وڵیانداوه زۆر بابه‌تییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌زموونه بكه‌ن و خاڵ بخه‌نه سه‌ر پیته‌كان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه چه‌ند قه‌ڵه‌مێكی دیاریكراو بوون، ڕوانینه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی نێگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه ته‌نها ئه‌زموونه‌كانی ئه‌حمه‌د سالاری نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو زۆرێك له ئه‌زموونه‌كانی ته‌لعه‌ت سامان، سه‌عدون یونس و سه‌باح عه‌بدوڵڕه‌حمان به‌مشێوه‌یه پیرۆزكران، ئه‌مه‌ش وایكرد خودی ئه‌و شانۆكارانه ببنه دیلی ئه‌و ئه‌زموونانه‌و جورئه‌تی ئه‌وه نه‌كه‌ن كه ته‌جاوزی ئه‌و كارانه‌یان بكه‌ن و به‌دوای فۆرمی تازه‌و ده‌روازه‌ی تازه‌دا بگه‌ڕێن.
بۆیه سه‌یرنییه ئێستا دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و ماوه دوورودرێژه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه خۆی به نه‌وه‌ی زێڕینی شانۆی كوردی ده‌ناسێنێت، ده‌سته‌وسان وه‌ستاوه‌و هه‌موو سیحرێكی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و هه‌موو هێله‌كانی ته‌ماسی له‌گه‌ڵ بینه‌ر پچڕاوه، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی خۆجوێنه‌وه‌و دووباره‌كردنه‌وه بوو كه له ئه‌نجامی به‌پیرۆزكردنی كاره‌كانی ڕابردوو تووشی هاتن.
به‌داخه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه له‌مكاته‌دا گه‌یشته هه‌ندێك له شانۆكاره لاوه‌كان كه خه‌ریكن هه‌ندێ به‌رهه‌می پێشوویان به‌پیرۆز ده‌بینین، یا خۆیان پێش بینه‌ر پیرۆزی به باڵای به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌دوورن، ئه‌مه‌ش په‌تایه‌كی ترسناكه خه‌ریكه جه‌سته‌ی شانۆی كوردی لاواز ده‌كات و ئه‌گه‌ر زوو به‌ئاگا نه‌یه‌ن ڕه‌نگه داهاتووی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕابڕدوو بێت
بۆیه هیوام وایه جارێكی تر به‌و پیرۆزییه درۆیینه‌دا بچینه‌وه كه گیانی جوانبینی و داهێنانی له‌نێو نمایشه‌كان كووشتووه‌و هه‌موو ئه‌و بته‌پیرۆزانه‌ش فه‌رامۆش بكه‌ین كه‌ڕێگرن له‌به‌رده‌م گه‌ڕان به‌شوێن دیدگای تازه‌و داهێنانی تازه‌دا.
حه‌مه‌سوار عه‌زیز