براکانی شۆڕش (فیدڵ و جیڤارا)… به‌شی دوانزه‌هه‌م و کۆتایی
زارپازۆ
پیاوێکی گه‌نجی به‌خۆو به‌هێز ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که دره‌نگه هاوینێکی گه‌رم بوو به‌ڵام ئه‌م قاتێکی خوری شینی مه‌یله‌و ڕه‌شی له‌به‌ردا بوو و بۆینباخیشی به‌ستبو ، کابرا خۆی کرد به قاوه‌خانه‌که‌دا .
ساڵ ساڵی 1947 بوو ، نزیکه‌ی ده ساڵێك پێش ئه‌وه‌ی فیدڵ و ئه‌رنێستۆ یه‌کتری ببینن و به‌یه‌ك بگه‌ن . فیدڵ هێشتا یه‌که‌م ساڵی خوێندنی زانکۆی بوو له هاڤانا . ئه‌لفرێد جیڤارا له‌بیریه‌تی و ئه‌ڵێت : له قاوه‌خانه‌کدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسێکدا دانیشتبوم و نانی نیوه‌ڕۆم ئه‌خوارد ، ڕۆژنامه‌نووسه‌که خزمی ئه‌رنێستۆ نه‌بو به‌ڵکو نزیکترین هاوڕێی فیدڵ بوو له زانکۆ .
قاوه‌خانه‌که که‌وتبویه سووچێکی جاده‌ی ل27 که بوبوه شوێنێکی هه‌میشه‌یی قووتابیانی زانکۆکه ، چونکه زۆر نزیك بوو له‌و قادرمه به‌رده دڵرفێنانه‌وه که ڕێبوارانی سه‌رسام ئه‌کرد . زانکۆکه وه‌ك قه‌ڵایه‌کی ده‌ریای کاریبی که‌وتبویه سه‌ر گردێك ، له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی قادرمه به‌رده دڵڕفێنه‌کانه‌وه په‌یکه‌رێکی دۆزراوه‌ی ( ئاڵما ماته‌ر ) دانرا بوو ، په‌یکه‌ره ژنه‌که جلێکی سه‌رده‌می زووی له‌به‌ردایه که ئه‌ڵێ ی له‌سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی دانیشتوه . په‌یکه‌ره‌که پشتی له زانکۆکه‌یه‌و هه‌ردوو ده‌سته‌کانیشی بۆ پشته‌وه بزواندوه ، به‌ڵام چاوه‌کانی بۆ خواره‌وه دانه‌واندون و سه‌یری شاره‌که‌یان پێئه‌کات .
پیاوه گه‌نجه قات له‌به‌ره‌که ، که‌مێك دوور له ئه‌لفرێدۆوه به ده‌نگێکی مناڵانه‌وه به ئه‌لفرێدۆی ووت : من پێویسته قسه له‌گه‌ڵ تۆدا بکه‌م . پیاوه گه‌نجه‌که گه‌رچی قسه‌کانی به خێرایی کرد به‌ڵام پچڕ پچڕ له‌ده‌می هاتنه ده‌ر ، تۆ بڵێی ئه‌م که‌سه کێ بێت ¬.
فیدڵ کاسترۆ به‌هه‌زار حاڵ ئه‌وجا توانی خوێندنی دوا ناوه‌ندی ته‌واو بکات ، له زانکۆش به که‌سێکی وروژێنه‌رو پروپاگه‌نده‌چی ناسرا بوو ، فیدڵ خۆیشی قورس و گران پیشانئه‌یا ، چونکه ئه‌یویست که‌سێکی جیاواز بێت ، زیاتر له مامه خه‌مه‌یه‌ك ئه‌چو که زۆرترین غه‌م و ئازاری تیا کۆبوبێته‌وه . هه‌میشه ئه‌تووت که‌سێکه که زۆر فشاری به‌سه‌ره‌وه‌یه ، چونکه زۆر گرنگی به‌و لایه‌نه ئه‌یا که غه‌می چوارده‌وره‌که‌ی به هێند وه‌رگرێت . له ڕۆشتنیشدا قۆپچه‌ی چاکه‌ته‌که‌ی دانه‌ئه‌خست و بۆینباخه‌که‌شی له ملیدا زۆر توند نه‌ئه‌کرد به‌ڵکو به‌ده‌وری ئێخه‌ی کراسه‌که‌یدا وه‌کو پارچه قوماشێك ئه‌هات و ئه‌چو .
هیچ وێنه‌یه‌ك یان به‌ڵگه‌یه‌کی تری ئه‌و سه‌رده‌م و کاته نیه که پیشانی بات کاسترۆ بۆ له‌ساڵه‌کانی دواییدا حه‌ز له ڕه‌نگی سه‌وزو له‌به‌رکردنی پاڵتۆی سه‌وزی سه‌ربازی ئه‌کات . واته هیچ پێشینه‌یه‌ك ئه‌وه پیشان نایات که بۆچی له داهاتودا حه‌ز له‌م جۆره جل و ڕه‌نگانه ئه‌کات .
فیدڵ له ساڵانی داهاتوتردا ده‌خوازێت له دنیای سیاسه‌تدا ناوێك بۆ خۆی بپچڕێت ، دوای ئه‌وه ژنیش بێنێت و ماڵێکیش بۆ خۆی دروستکات . فیدڵ له دواییشدا له‌و شوێنه‌ی که ماڵه‌که‌ی لێ دروستئه‌کات نایه‌وێت بناسرێت به‌ڵکو وه‌کو په‌ناهه‌نده‌یه‌ك ژیان ئه‌باته سه‌رو چه‌ند جارێکیش له‌وه نزیك ئه‌بێته‌وه که ژیانی له‌ده‌ستبات . ئه‌و چرکه ساته‌ش که به‌سه‌رخۆشی خۆی ئه‌کات به قاوه‌خانه‌که‌دا تا ئه‌لفرێدۆ ببینێت لوتکه‌ی قۆناغێك بوو له قۆناغی کار‌و چالاکیه سیاسیه‌کانی .
ئه‌م کار‌و چالاکیه سیاسیانه‌ش کاتێك ده‌ستی پێ‌کرد که ناوچه‌ی بێلێن ی به‌جێهێشت . هاڤانا ئه‌وکاته چه‌قی سیاسه‌تمه‌دارانی کوبا بوو ، ئه‌و زانکۆیه‌ش که فیدڵ لێی ئه‌خوێند که‌وتبویه چه‌قی سیستێمی گه‌نده‌ڵی ئه‌و کاته‌و سیسه‌تمه‌دارانایش ژیانی خۆیانیان لێ دروستکردبو . هاڤانا ئه‌و کاته ژماره‌ی دانیشتوانه‌که‌ی نیو ملیۆن ئه‌بوو و به گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی کاریبیش ئه‌ژمێررا ، به‌نده‌ری شاره‌که‌ش به‌شێوه‌کی خڕ‌و که‌وانه‌یی هه‌ڵکه‌وتبو . پێش سه‌ده‌ها ساڵ له‌مه‌وبه‌ر که‌شته‌یه گه‌وره ئیسپانیه‌کان له‌م به‌نده‌ره‌وه ئاڵتون و چه‌نده‌ها که‌لوپه‌لی تری گران و پڕ بایه‌خیان له‌م که‌شتیانه بار ئه‌کردو به خۆیان و په‌روانه گه‌وره‌کانیانه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێئه‌که‌وتن .
له ساڵی 1940 به‌دواوه‌ش بۆ گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی شاره‌که له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌و وه به پێچه‌وانه‌وه‌ش پاص له هاتوچۆدایه‌و به‌کارئه‌هێنرێت . فیدڵ له زانکۆکه‌یه‌وه به درێژایی ڕێگای به‌نده‌ره‌که ( مالێکۆن ) پێویستی به نیو کاژێر کات هه‌بو تا چاو به‌ناو ئه‌و هه‌موو چین و توێژانه‌ی کۆمه‌ڵدا که زۆربه‌یان له باکورو باشووری ئه‌مه‌ریکاوه هاتبون بگێڕێ .
هاڤانای کۆنه کۆلۆنیال کراو به خۆی و جاده‌و کۆڵانه ته‌سکو پارك وگۆڕه‌پانه‌کانیه‌وه که تێکه‌ڵ به‌ده‌ریاکه ئه‌بێت بوبویه شوێنێکی دیار‌و گه‌رم وگوڕ بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده ناڕازیه‌نه‌ی که له شاردا بوون . دیاره ئه‌مانه له ده‌وڵه‌ته پڕ گه‌نده‌ڵیه‌که‌ی ( ڕامۆن گراو سان مارتین ) ناڕازی بوون که گه‌نده‌ڵیه‌که‌یان به خێرایی به‌ناو هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگادا بڵا‌و ئه‌بویه‌وه . هه‌ر له‌و کاته‌ی که فیدڵ له زانکۆ ئه‌یخوێند پشێوی و ناجێگیریه‌ك په‌ره‌ی سه‌ند و گه‌شه‌ی کرد ، فیدڵ خۆی له دواییدا پێ له‌سه‌ر ئه‌م کاته دائه‌گرێ و ئه‌ڵێت : هه‌ر له‌و کاته‌دا بوو که بووم به شۆڕشگێڕ . دیاره ئه‌و مه‌به‌ستی ئه‌وه نیه که بڵێ ئیتر هیچ به‌هێمنی نه‌ژیاوم .
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا چه‌ند قسه‌و جنێوی ناشیرین سه‌باره‌ت به تڕۆکردنی ڕژێمی گراوس به ناوشاردا دزه‌یان کرد‌و بڵا‌و بونه‌وه ، به‌ڵام ئه‌مانه بێجگه له ڕاوه‌شاندنێکی ڕژێمه‌که هیچ ڕاپه‌ڕینێکیان به‌دوای خۆیاندا نه‌هێنا ، به‌ڵام فیدڵ که ئه‌یویست ناوێك بۆ خۆی دروستکات به ووردی گوێ و چاوی له هه‌موو قسه‌و جووڵه بزوتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئه‌گرت و ئه‌کرد .
فیدڵیش هه‌روه‌کو ئه‌رنێستۆ جیڤارا هه‌ستی به‌بێ پشت و په‌نایی ئه‌کرد و پێویستی به پشتیوانێکی هه‌میشه‌یی بوو ، به‌ڵام ئه‌م وه‌کو جیڤارا خۆی نه‌خسته به‌ر سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژ ، به‌ڵکو دوای هێزو توانایه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ری سه‌ربه‌خۆ که‌وت تا به‌بێ پچڕان خۆی بۆ ئه‌و ڕوداوانه ته‌رخان بکات که ئه‌بێته جێ سه‌رنجی ماسمیدیاکان .
فیدڵ گه‌ر ڕێگریه‌ك بهاتایه‌ته ڕێگای ئه‌وا به‌په‌له ئه‌که‌وته خۆی تا جێبه‌جێی بکات ، یان گه‌ر ڕوو به ڕووی ئایدیایه‌کی تازه ببوایه‌ته‌وه و بۆی چاره‌سه‌ر نه‌کرایه ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و هێزو ووزه‌یه‌ی به‌کارنه‌ئه‌هێنا که له دواییدا بۆ ئه‌رنێستۆی به‌کار ئه‌هێنێ .
ئه‌لفرێدۆ ئه‌و ڕۆژه له قاوه‌خانه‌که ڕه‌نگه هه‌ستێکی وای لا دروست بوبێت که ووریا بێت و ئاگای له‌خۆی بێت ، له کاتێکدا که پلاندانه‌رێکی وه‌کو فیدڵ ئه‌مڕۆ دێت و بۆ دانانی پلانه‌کانی خۆی ئه‌م ئه‌کاته باوه‌ڕپێکراوێکی گه‌وره‌ی خۆی ، له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ فیدڵدا ڕۆشت تا پێکه‌وه قسه بکه‌ن .
ئه‌لفرێدۆ جیڤارا پێشه‌وای ئه‌و گروپه گه‌نجه کۆمۆنیسته بوو که له زانکۆ ئه‌یانخوێند . ئه‌لفرێدۆ ئه‌گێڕێته‌وه‌و ئه‌ڵێت : فیدڵ له‌و ساڵانه‌دا زۆر به ئاسایی ده‌رکه‌وت ، ڕۆژێکیان له یه‌کێك له کۆبونه‌وه‌کانماندا هه‌ڵسایه‌وه‌و داوای یه‌کێك له قووتابیه‌کانی کرد که له‌گه‌ڵیا بچێته ده‌ره‌وه تا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆکه‌یه بکات که پێی بوو . ئه‌و ڕۆژه‌ش من له قاوه‌خانه‌که ڕۆژنامه‌نووسه‌که‌م به ته‌نیا به‌جێهێشت و له‌گه‌ڵ فیدڵدا چومه ده‌ره‌وه . له ده‌ره‌وه پێم ووت چیت ئه‌وێت ، ئه‌ویش ووتی پێویستیم به‌یارمه‌تی تۆیه ، ئێمه ئه‌بێت سواری پاص بین و بچین بۆ مانزالینۆ و کاتژمێره‌که‌ی دێمایاگوا بێنینه‌وه.
دیاره ئه‌مه پێشنیازێکی ته‌واو شێتانه بوو که له که‌سێکی وه‌کو فیدڵه‌وه ده‌رچێت و بکرێت ، گه‌رچی ئه‌و له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که له زانکۆ ئه‌یخوێند به‌و جۆره ئایدیا‌و پێشنیازه سه‌رسوڕهێنه‌رانه ناسرا بوو . ئه‌و کاتژمێره‌ی ئه‌و باسی لێوه ئه‌کرد له کێڵگه‌ی قامیشه شه‌کره‌کانی دێمایاگوای نزیك مانزالینۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوباوه هێنرا بوو ، کاتژمێره‌که‌ش کاتژمێرێکی ناودار بوو چونکه پاڵه‌وانی شۆڕشی کوبای ساڵی 1868 کارلۆس مانوێڵ دی سێسپێرێس به لێدانی زه‌نگی ئه‌و کاتژمێره شۆڕشی دژ به ئیسپانیه‌کان ڕاگه‌یاندبو . ناوبراو هه‌موو کۆیله‌کانی خۆی ئازاد کردبوو داوای لێکردبوون هه‌موو بچنه ڕیزی شۆڕشه‌که‌یه تا کۆتایی به داگیرکاری ئیسپانیه‌کان بهێنێ . ململێکانی زه‌نگ لێده‌ر سیسپێرێس له‌گه‌ڵ ئیسپانیه‌کاندا ده ساڵ شه‌ڕی خۆێناوی به‌دواوه بوو .
ئه‌م ڕوداوه مێژووییه هه‌تا ماوه‌یه‌کی زۆر‌و به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌ییش په‌یوه‌ست بوو به هۆشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ووڵاته‌وه . فیدڵ به ئه‌لفرێدۆی ووت به نیازم بچم ئه‌و کاتژمێره بێنم و به قادرمه به‌ردینه‌کاندا هه‌تا به‌رده‌م زانکۆکه خلی بکه‌مه‌وه . چونکه ئه‌م پێی وابو که ئه‌م ڕوداوه سه‌رنجی زۆرێك له خه‌ڵکان به‌لای خۆیدا ڕائه‌کێشێ و جا ئه‌و کاته‌ش ئه‌توانێت چه‌کداریان بکات و له‌وێشه‌وه بچن کۆشکی ده‌سه‌ڵات بگرن . ئه‌لفرێدۆ به‌رده‌وام بوو و ووتی : ئه‌و بیری لێکردبویه‌وه که سواربێت و بچێت له مانزالینۆ ئه‌و کاتژمێره بێنێت و داواشی له‌من کرد که چه‌ك په‌یداکه‌م و ئاماده‌بم .
سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی که هاڤانای به‌جێهێشت به خۆی‌و کاتژمێره‌که‌وه له مانزالینۆوه گه‌ڕایه‌وه ، فیدڵ کاتژمێره‌که‌ی به چاکه‌ت و بۆینباخه‌که‌ی خۆی داپۆشیبو ، گه‌رچی ئه‌م هه‌رگیز قۆپچه‌ی چاکه‌ته‌که‌ی دانه‌ئه‌خست به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه له‌به‌ر چاوی کامێرای ئه‌و وێنه‌گرانه‌ی که خۆیان ترنجاندبویه ناو عه‌شاماتی خه‌ڵکه‌که‌وه قۆپچه‌که‌ی داخستبو .
یه‌کێکی تر له هاوڕێ قوتابیه‌کانی تری فیدڵ (ماکس لێسنیك ) سه‌باره‌ت به‌و ڕۆژه له‌بیریه‌تی و ئه‌ڵێت :ئه‌و ڕۆژه‌ی که فیدڵ کاتژمێره‌که‌ی هێنا کوده‌تایه‌کی دیار‌و به‌رچاو بوو ، فیدڵ له شاناژیدا هه‌موو گیانی ئه‌بریسکایه‌وه ، کاتژمێره‌که‌ی له ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربه‌تاڵدا گرتبو به‌ده‌سته‌وه‌و هه‌ر له وێستگه‌که‌وه به هه‌موو جاده‌کانی هاڤانادا گێڕای و پیشانی خه‌ڵکه‌که‌ی دا .
ماکس به‌رده‌وام ئه‌بێت و ئه‌ڵێت : گرنگتر له‌وه ئه‌وه بوو که فیدڵ له‌ڕێ ی ئه‌و وورده چالاکی‌و جموجووڵه سیاسیانه‌وه که دژ به ده‌سه‌ڵات ئه‌یکرد ناوێکی بۆ خۆی دروستکردو پچڕی ، هه‌روه‌ها ئه‌ڵێت : فیدڵ یه‌کێك بوو له‌و قووتابیه دیار‌و کارێسمایانه که به 19 ساڵ ته‌مه‌نه‌وه توانی خۆی بکاته وروژێنه‌ری قووتابیان و سیمبولی سیاسه‌تیش .
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ووردو داڕێژراوانه که دواڕۆژێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ فیدڵ ده‌ستنیشان کردبو کۆتایی پێهات . ئێستا کاتی ئه‌وه هاتبو که که‌مێك پشوو بدات و هێزو بازووی تازه به‌ده‌ست بێنێت ، چونکه ڕه‌نگه کاتژمێره‌که به‌م زوانه بدزرێت .
# # # # # #
جیڤارا ئه‌وکاته‌ی که له زانکۆ ئه‌یخوێند هیچ شتێك هێنده‌ی سیاسه‌ت لێی دوور نه‌بو . ئه‌و کاته‌ی که ( پیرۆن ) ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه گرت ئه‌م که‌مترین بایه‌خی پێدا . به‌ڵام ئه‌میش وه‌کو فیدڵ له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتو بوو که بێجگه له خوێندنه شه‌ش ساڵیه‌که‌ی به‌شی ده‌رمان له زانکۆ له بۆینس ئایرسی پایته‌خت به شتێکی تریشه‌وه خه‌ریك بێت . ئه‌م دوای چه‌ند جارێك که له ده‌می خۆیه‌وه بیسترابو که حه‌زی لێیه ببێته ئه‌ندازیاری هونه‌ر . به‌ڵام دوای چه‌ند هه‌وڵ و کۆشش ئه‌مه‌ی بۆ نه‌چوه سه‌ر ، بۆیه له کۆتاییدا بڕیاریدا ده‌رمان بخوێنێت .
پێشئه‌وه‌ی له ( کۆردوبا ) وه بگوازنه‌وه بۆ( بۆینس ئایرس ) ، دایکی وه‌ڵامی دکتۆری وه‌رگرتبو که تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوه . هاوینی هه‌مانساڵیش ( ئه‌و ساڵه‌ی که دوا ناوه‌ندی ته‌واو کرد ) له کاتێکدا که له ناوچه‌ی ڤیالیداو له باکووری ئه‌رجه‌نتین ئیشی ئه‌کرد نامه‌یه‌کی پێگه‌یشت . له نامه‌که‌دا نووسرابو که نه‌نه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ( دایکی باوکی ) نه‌نه ئانائیسابێل نه‌خۆشه‌و سه‌رته‌خته‌ی مه‌رگی لێگرتوه . ئه‌رنێستۆ دواهه‌مین که‌سی خێزانه‌که‌ی بوو که فریای مردنه‌که‌ی نه‌نه‌ی بکه‌وێت . به درێژایی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌ی که نه‌نکی گیانی ئه‌یا ئه‌م له‌سه‌ر جێگای مردنه‌که‌ی نه‌نکی دوور نه‌که‌وته‌وه‌و له ناخیشه‌وه هه‌میشه توڕه‌و ناڕه‌حه‌ت بوو . له دواییشدا به سیلیای خوشکی ئه‌ڵێت مردنی نه‌نکم یه‌کێك بوو له غه‌مه گه‌وره‌کانی ئه‌رنێستۆ .
فیدڵ هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی خوێندنی زانکۆیه‌وه به دوای ئه‌وه‌دا ئه‌گه‌ڕا که له‌به‌رچاوان بێت و ببینرێت . به‌ڵام ئه‌رنێستۆ به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه پێی‌خۆش بوو که له سێبه‌ردا بێت و نه‌بینرێت . ئه‌مه جیاوازیه‌که که به درێژایی خوێندنی زانکۆی هه‌ردوکیانه‌وه تا پێش ئه‌وه‌ی له مه‌کسیك به‌یه‌ک بگه‌ن ئه‌بینرێت .
له کۆتایی ئه‌م کتێبه‌شدا ئه‌و جیاوازیانه‌ی که چۆن کاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڕێیه‌تی سیاسیان و چۆنیه‌تی نه‌شونماکردنی ئه‌و جیاوازیانه‌ش ئه‌خوێنینه‌وه . ئه‌رنێستۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پابه‌ند بوو به خوێندنه‌که‌یه‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌ستیشی ئه‌کرد که کۆمه‌ڵێك ڕوداو وه‌ك نه‌خۆشیه‌که‌ی دایکی و مردنی نه‌نکی و هه‌روه‌ها هه‌ناسه ته‌نگیه‌که‌ی خۆیشی به‌رده‌وام به‌دوایه‌وه‌ن . به‌ڵام ئه‌م له ناخی خۆیدا بڕیاری داب‌و که دژی هه‌ر هه‌موویان بوه‌ستێته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداریان نه‌بێت .
له ساڵی 1952 دا نامه‌یه‌ك بۆ هاوڕێ کچه‌که‌ی ئه‌نووسێت و ئه‌ڵێت : ئاواتی من ئه‌وه نیه که من خۆم له ناو ئه‌و پیشه مناڵانه‌دا که پێی ئه‌ڵێن دکتۆر به‌ند که‌م . جا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌رنێستۆ به‌لای ئه‌و کچه فه‌رمانبه‌ره‌ی که له کتێبخانه‌ی زانکۆکه ئیشی ئه‌کرد که‌سێکی سه‌یر ئه‌بێت ، کچه‌که ئه‌لێت : ساڵی یه‌که‌می زانکۆی ئه‌رنێستۆ ساڵێکی پڕ کۆشش بوو ، زۆر جار هه‌موو ڕۆژه‌که‌ی له کتێبخانه به‌سه‌ر ئه‌برد . کچی کتێبخانه‌که ڕه‌نگه هێشتا که‌می له‌چاو ئه‌و نمره که‌م و بچووکانه‌دا ووتبێت که له تاقیکردنه‌واکانیدا وه‌ریئه‌گرت .
ئه‌رنێستۆ زۆر دوور بوو له‌وه‌ی که هه‌ر کتێبی ده‌رمان بخوێنێته‌وه ، سه‌رمێزی خوێندنه‌وه‌که‌ی بێجگه کتێبی ده‌رمان پڕی بوو له هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ی تر که حه‌زی لێبوون . کتێبه سیاسی و فه‌لسه‌فیه‌کانی مارکسیستی ئه‌رجه‌نتینی ئانیباڵ پونس و کتێبه‌کانی جان پول سارته‌رو ویلیا‌م فاولکنه‌ر کۆمه‌ڵێك بوون له‌وانه . کچه فه‌رمانبه‌ره‌که باسی هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ی تریش که جیڤارا ئه‌یخوێندنه‌وه ئه‌کات و ئه‌ڵێت : جیڤارا هه‌موو ئه‌و کتێبانه‌ی ناونووس کردبو تا له کاته ئازاده‌کانی خۆیدا بیانخوێنێته‌وه .
بێجگه له کتێبخانه‌ش هه‌ندێك جار له‌ناو پاسه کۆنه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌کانی شاردا که له شوێنێکه‌وه ئه‌چوون بۆ شوێنێکی تر یان له‌ژێر چوارچێوه‌ی په‌نجه‌ره ته‌خته بۆیاخ ڕوشاوه‌کانی زانکۆ‌دا یان له قاوه‌خانه‌کاندا له‌و کاته‌ی که چاوه‌ڕێ ی یه‌کێك له هاوڕێکانی یان دۆسته‌کانی ئه‌کرد ئه‌خوێنده‌وه .
تێبینی: خوێنه‌ری هێژا ئه‌مه چه‌ند به‌شێك بوو له کتێبی براکانی شۆڕش ( فیدڵ و جیڤارا ) که له زمانی سویدیه‌وه وه‌رئه‌گێڕم و هێشتا ته‌واوم نه‌کردوه ، له داهاتودا ته‌واو ئه‌بێ و وه‌کو کتێبێك ئه‌یخه‌مه به‌رده‌ست .