ته‌راویحه‌که‌ی مه‌لا به‌شیر!!!
مه‌لا به‌شیر و ره‌مه‌زان
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌سه‌ر مه‌قاله‌یه‌کی زۆر ساده‌و ته‌قلیدی که‌له رۆژنامه‌ی رووداو بڵاو کرابووه‌وه، مه‌لابه‌شیر ویستی هه‌ڵلایه‌ک دروست بکا، تا سیناریۆکه‌ی چه‌ند مانگی رابردووی به‌رده‌م په‌رله‌مانی پێ دووباره ببێتته‌وه، به‌ڵام ئه‌و جاره حیساباته‌که‌ی هه‌ڵه ده‌رچوو، چونکه کابرای مه‌قاله نووسی رووداو ( که زاویه‌چیه‌کی قه‌دیمه و له هه‌ر جه‌ریده‌یه‌ک ئیش بکا قوژبنێک بۆخۆی دائه‌نێ و ئه‌ویش وه‌کو هه‌موو عیباولبه‌شه‌رێک ئیددیعا ئه‌کات به ( بزنس !!) رزقی ماڵ و منداڵی په‌یدا ئه‌کات و عانه‌یه‌ک چیه له‌ژێره‌وه له هیچ میرو حاکمێک وه‌رناگرێ) شێلگیرانه لێی هاته ده‌نگ و بێ ئه‌وه‌ی منه‌تی مه‌لا به‌شیر بزانێ دووباره مه‌قاله‌که‌ی له ئینته‌رنێت بڵاو کرده‌وه وتی خه‌ڵکینه خۆتان شاهێد بن، چ زیاده رۆییه‌کم له‌و نووسینه‌دا کردووه؟ قسه‌که‌شی راست بوو، ئه‌وه‌ی له‌م مه‌قاله‌یه‌دا هاتووه قسه‌ی سه‌ر زمانی خه‌ڵکی موسڵمانه به‌ر له‌قسه‌ی کافر‌و مورته‌ددان، هه‌موو که‌سێکی به‌رۆژوو ئه‌و گله‌و گازاندانه له دیارده‌کانی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌کات و هه‌موو لایه‌کیش سه‌ری ئه‌شه‌دوبیللای بۆ را ئه وه‌شێنن، به‌ڵام چونکه هه‌مان قسه نه‌قل کرا بۆ سه‌ر رۆژنامه ئه‌وا ده‌بێ هه‌ڵلای بۆ دروست کرێ، مه‌لا به‌شیر ئه‌وه‌ی بۆ نه‌چووه سه‌ر به‌داخه‌وه، نه‌یتوانی ئیشه‌که بگه‌یه‌نێته مسته‌وای رووداوه‌که‌ی به‌رده‌م په‌رله‌مان و سه‌رئه‌نجام، ده‌ست خۆشی لێبکرێ، به‌م جۆره مه‌لا له‌و ته‌رفیع و عه‌لاوه‌یه بێبه‌ش کرا.
پرسیاره‌که‌م ئه‌وه‌یه ئایا مه‌لا به‌شیر بۆ دین و قیامه‌ت ئه‌و فه‌توایانه ده‌ر ئه‌کات، یان هه‌ر ته‌نها کار‌و کاسبیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ک ئه‌رکێک به‌سه‌ردا ئه‌سه‌پێنێ؟
من له ناو دڵی مه‌لادانیم تا ئه‌وه بزانم، به‌ڵام له به‌رده‌م هه‌ندێ پرسیارا ئه‌کرێ بگه‌ینه ئه‌نجامێک.
ئه‌گه‌ر مه‌لا به‌شیر هێنده هه‌سته‌وه‌ره به‌رامبه‌ر به‌و بێرێزیانه‌ی به ئاینی ئیسلام ئه‌کرێ، بۆ رۆژێ به‌رامبه‌ر به دزینی ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته به‌ده‌نگ نه‌هات که له‌قووتی برا موسڵمانه‌کانی ئه‌بڕدرێ؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر دزی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین موحه‌ره‌ماتی ئاینی ئیسلام نیه؟
بۆچی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو بێ حورمه‌تیانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌هاوڵاتیانی وڵاته‌که‌ی ئه‌کرێ(وه‌ک شه‌هید کردنی سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت عوسمان و زۆرانی تر) رۆژێک فتوای حه‌رام کردن و ریسواکردنی ئه‌و زوڵم و پێشێلکاریانه‌ی نه‌دا؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر زوڵم کردن بێ حورمه‌تی نیه به‌رامبه‌ر به‌و ئایینه‌ی ئه‌و خۆی ڵی کردووین به پارێزه‌ری؟
بۆچی رۆژێک گوێمان لێ نه‌بوو مه‌لا به‌شیر له‌سه‌ر شتێ بێته جواب که تۆزقاڵێک ره‌خنه بێ به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌م معاش و سه‌یاره‌و قه‌سرو خانووی لێ حاسڵ کردووه؟؟ که ئه‌مان به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌سته، به‌رپرسی یه‌که‌مینن له هه‌ر بێرێزیه‌ک به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و بیر‌و عه‌قیده‌یان بکرێ.
مه‌لا به‌شیرو ته‌راویح له گه‌ڵ داود ئۆغڵوو..
له‌سه‌ردانه‌که‌ی داود ئۆغڵووی وه‌زیری ده‌ره‌وی تورکیا بۆ هه‌ولێر که چوو نوێژی ته‌راویحی له مزگه‌وتێکی شاری هه‌ولێر کرد، له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌شیر!! هه‌موومان بینیمان مه‌لا به‌شیر چۆن ته‌نگه نه‌فه‌س بووبوو هه‌تا له‌به‌ر چاوی کامیراکان ده‌رکه‌وێ، که ئه‌وه‌تا سه یری که‌ن چه‌ند پیاوێکی موهیمه ده‌گه‌ڵ وه‌زیری وڵاتان نوێژێ ئه‌کات، تا پاشان سوود له‌م وێنه‌یه وه‌رگری شوێنی خۆتی پێ له‌سه‌ره‌وه‌ی دیوه‌خانان بکه‌یته‌وه، تا ئه‌شه‌وو بیللای زۆرینه‌ی خه‌لکی ساده و نه‌خوێنده‌واری پێ حاسڵ بکه‌ی له‌کاتی فه‌تواو خوتبه‌کانتدا..
ئه‌رێ خه‌ڵکینه حه‌قی خۆمان نیه بپرسین مه‌لا به‌شیر به چ ئایه‌ت و حه‌دیسێکی قورئان هاتی له‌ریزی کابرایه‌ک نوێژت کرد، که هاتووه پلان بۆ هاوخوێنه‌کانت دارێژێ؟
مه‌لا تۆ خۆت نازانی ئه‌و پیاوه چ په‌یامێکی دۆزه‌خیانه‌ی پێ‌بوو بۆ سه‌ر رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ت؟ ئه‌ی مه‌گه‌ر نه‌هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و گوزه‌ران له کورده سته‌مدیده‌کانی رۆژئاوای وڵاته‌که‌ت تێک بدات که ئه‌وه خه‌ریکه تروسکاییه‌کی ئومێد له ئاسۆیان په‌یدا ئه‌بێ؟
مه‌لا چۆن نوێژت له رێزی پیاوێک کرد، که دارده‌ستی رژێمێکی سه‌رکوت که‌ری هه‌موو ماف و ئازادیه‌کی هاوخوێنه‌کانته له باکوری وڵاته‌که‌ت؟
مه‌لا چۆن شه‌رمت نه‌کرد به‌و جبه عه‌مامه‌ی نوورانیه‌وه وێنه له‌گه‌ڵ پیاوێک بگری که په‌یک و پلان دارێژه‌ری رژێمێکه زیاتر له حه‌وت هه‌زار گوندی وڵاته‌که‌تی وێران کردووه له باکوور؟
مه‌لا ئه‌گه‌ر هێنده هه‌سته‌وه‌ری به‌رامبه‌ر به‌و بێحورمه‌تیانه‌ی به‌رامبه‌ر دین ئه‌کرێ، باشتر نه‌بوو له‌جیاتی ته‌راویحه‌که له‌و پیاوه بپرسیت، ساڵی پار سی و نۆ منداڵی کۆڵکێشی هه‌ژاری کوردتان بۆچی له‌سه‌ر سنوور قه‌تڵ و عام کرد؟ خۆتۆ ماشه‌ڵڵا تورکمانیه‌که‌ت باشه!!
خۆزگه مه‌لابه‌شیر وه‌ک چۆن کاتی خۆی ئازا بووی تا به فتوا ئاگرینه‌کانت، دوو کوره‌کوردی قاره‌مان (شاپوور و قابیل) به کوشت بده‌یت، هێنده‌ش لای داود ئۆغڵو جورئه‌تت هه‌بوایه بتگوتبایه ئه‌و نوێژه‌ی تۆ قبووڵ نیه، چونکه تۆ نوێنه‌ری رژێمێکی که به ئاگرو ئاسن رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌م له‌ناو ئه‌بات، نه‌ک ته‌راویحی له‌گه‌ڵ دابه‌ستووی و پاشان بۆ به‌رچاوی میدیاکان تا به‌ر ده‌ری مزگه‌وتێ ده‌گه‌ڵی بڕۆی. مه‌لا به‌شیر دیاره پێت خۆشه ببیته دیکۆری پشتی سیاسه‌تمه‌داران، مه‌گه‌ر نازانی له رۆژنامه‌و میدیاکانی تورکیا چ نانێک به‌و وێنه‌ی تۆوه ئه‌خورێ که بوویته دیکۆر بۆ داود ئۆغڵو..رۆژنامه‌کان ئه‌نووسن سه‌یری که‌ن ئۆگڵووی ئێمه چه‌ند که‌سێکی به ته‌قوایه له‌گه‌ڵ مه‌لایان نوێژ ئه‌کات.!!!!!
مه‌لا به‌شیر ئه‌م وێنه‌یه‌ت پیرۆز بێت، به‌ڵام له‌ناو کتێبه‌کانت بگه‌ڕێ بزانه وێنه‌گرتن له‌گه‌ڵ زاڵمان چ فه‌توایه‌کی له‌سه‌ره؟
مه‌لا ده‌توانی پێمان بڵێی کامه‌یان ئیسلامی راسته‌قینه‌ن جه‌نابت؟ یان ئه‌و هه‌زاران خه‌ڵکه بێگوناحه‌ی رژێمی تورک خوێنی رشتوون یان داود ئۆغڵو؟
به‌خوا مه‌لا به‌شیر هه‌تا ئیسلام ریش سپیه‌کی وه‌کو تۆی هه‌بێ، حاڵی له‌وه باشتر نابێ، ئه‌وه نیه تۆی ریش سپی به مه‌ندیل و جبه‌ی ته‌راویحه‌که‌ت ده‌ستی به خوێنی داود ئۆغڵوو ده‌شارێته‌وه. دڵنیابه به‌و ماچ و مووچ و باوه‌ش کردنه‌وه‌یه‌ت بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌ست نوێژت شکا مه‌لا به‌شیر.
کامه‌ران عه‌لی ئاغۆک/دانیمارک
kameran.agok@yahoo.com