ته‌نیاتر له‌شه‌وه‌كانی دایكم….ئیبراهیم هه‌ورامانی
ته‌نیاتر …
له‌شه‌وه‌كانی دایكم
شیعری :ئیبراهیم هه‌ورامانی :
ته‌نیا ده‌چمه‌وه
به‌وێنای مانگێكی غه‌ریب بهئهستێران
وینام ناچێته‌وه سه‌ر
لایلایه‌ی شه‌وانی
عومری منداڵیم .
له‌پاساری یه‌كی عاجزی بێ ئیلیان(*)
ده‌چم …
ڕێ ده‌كه‌م و
غه‌ریب ..غه‌ریب
غه‌ریبانه
تێكه‌ڵ ده‌بم به پاساری
خانویه‌كی قوڕین .
له‌ولاوه منداڵێكی عاشق
عاشق تا راده‌ی چه‌تونی
به‌رد و دارێك و هه‌رایه‌ك
ده‌مباته‌وه نیشتمانی
به‌رباران .
چه‌ند ده‌كه‌م
ناچمه‌وه ناو خه‌ونی
حیكایه‌ته بزێوه‌كانی دایكم ..
ناچمه‌وه لای عاتیفه‌ی
ته‌نیایی شه‌وه‌كان .
گه‌وره كچێ دێته ڕێم
بێ ئه‌وه‌ی من بڵێم
سلاو ..شۆڕه كچ
سڵاو هۆ كچی جوان
پێم ده‌ڵێ ….
ناوله‌پی ده‌ستت بده من
لێ ی ده‌گه‌م
پێم ده‌ڵێ
غه‌ریبیت ،چون هه‌ناسه‌ی
ڕێبواری دوور هاتوو
ڕێبواری ڕێ ی ماندوو
هه‌وارێك شك نابا
بێ دڵم .
ئه‌و وای ووت
من ووتم :
نهێنی ئه‌م عومره‌م
ناگاته میحرابی دڵی تۆ
من وام ووت :
ئه‌و وای ووت :
غه‌ریبت به‌وێنای من ده‌چێ
عاشقانه
له وێردی نه‌سیم و شنه‌بای به‌یانیان
ده‌ڕوانێ .
من وام ووت :
ئه‌و واوی ووت :
دوو غه‌ریبی رووتین له
چراكانی نیوهشهوو
له‌شه‌وێكی بێ چرا .
**** ** **** **
تهنیادهچمهوه
به‌وێنای له‌تبونی شه‌وه‌كان
به‌وێنای گوڵه‌باخێكی
ونبوو له نێو ماچی نه‌سیما
ته‌نیا ده‌چه‌وه
به‌وێنای فرمێسكی منداڵیم
به‌وێنای
ته‌نیا بوونم
ته‌نیاتر له‌شه‌وه‌كانی دایكم
چه‌ند ده‌كه‌م
ته‌نیا ده‌چمه‌وه لای
ته‌مه‌نی غه‌ریبم .
ده‌بمه‌وه منداله عهجولهكهی جاران و
چمكێكی عه‌باكه‌ی ده‌گرم و
تا ماڵه تاعزێكه
له‌لایه‌ك فرمێسك و
له‌لایه‌ك بهرههنسك
بهدوما جێ دێڵم .
*(ئیلیان ) ووشه‌یه‌كی زاراوه‌ی هه‌ورامی یه واته هێلانه .