تورکیا : ئه‌کته‌رى گرنگ له باشووری کوردستان!
به داگیرکردنی خاکی کوه‌یت له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه شانسی کورد ڕووی له گه‌شبوون کرد، گۆڕانکاريی ستراتیجيی هه‌ره گرنگى به دوای خۆی دا هێنا، جه‌نگی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا دژی سه‌دام حسین و ده‌رکردنی سوپای عێراق له کوه‌یت ساڵی ١٩٩١، ئه‌و شانسه‌ی گه‌شبینتر کرد له هێرشی سه‌رۆک بۆشی دوو، ئه‌م جاره ڕژێمی سه‌دام به ته‌واوه‌تی ڕووخێنرا له به‌هاری٢٠٠٣ دا.
گه‌لی کورد له باشووری کوردستان پاڵپشتی ئه‌مریکا بوو، هه‌موو ئاماده باشی خۆی ده‌ربڕی بۆ هاوکاری کردنی ئه‌مریکا، واشنتۆن هاوسۆز بوو له‌گه‌ڵ کوردی باشوور که تووشی نه‌هامه‌تى و جینۆساید ببوو به‌ده‌ست ڕژێمی به‌عسه‌وه. ئه‌مریکا و ئه‌وروپا هێشتیان کورد ئیداره‌ی خۆی بکات تا ڕاده‌یه‌ک به سه‌ربه‌خۆیی ده‌چێت، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باشوورى کوردستان دروست بوو.
ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی گرنگ و قوول له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مایه‌ی دڵخۆشکه‌ری تورکیا نه‌بوون، نيگه‌رانی ئه‌وه بوو که ئه‌م گۆڕانکاریانه ده‌بنه هوى گه‌شه‌کردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد له ته‌واوی ناوچه‌که‌دا. ئه‌و کاته سوپای تورکی شه‌ڕی په‌که‌که‌ی ده‌کرد له کوردستانی باکوور و باشوور، جار به جار به پاڵپشتی حزبه سه‌رکیه‌کانی کوردستانى باشوور.
له‌ساڵانی ١٩٩٠ دا ده‌وڵه‌تی قووڵی نه‌بینراو = مافیای ده‌وڵه‌ت- (Deep State) Ergenekon زۆر کارا بوو له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ده‌ستی کردبوو به شاڵاوێکی فراوان له تیرۆرکردنی ” ڕۆشنبیران، ڕۆژنامه‌وانان، پارێزه‌ران، چالاکوانی سیاسی و سه‌ندیکاکان”ی کورد، دژی هه‌ر شتێک بوون که بوونی کوردی هه‌بێت.
له ژێر فشاری ئه‌مریکا، تورکیا ناچار بوو دانووسان بکات له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی کوردی باشوور به‌ڵام به‌و په‌ڕی لووت به‌رزیيه‌وه، سووکایه‌تیان پێ ئه‌کردن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌کردن وه‌ک سه‌ره‌ک هۆز (عه‌شیره‌ت) ، سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌هۆی بوونی گوومرگی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه، په‌یوه‌ندیيان له‌گه‌ڵ (ده‌وڵه‌تی قووڵ) ی تورکیا زیاتر ده‌بوو، به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵه‌کانی سوپای تورک و به‌رپرسه‌کانی ده‌زگای میت، له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندیيه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سه‌دام حسێن له ئاستێکی به‌رفراواندا بوو، به کورتی په‌یوه‌نديیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و به‌غدادا باش بوو، به تایبه‌تی له‌کاتی شه‌ڕی ناوخۆ سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یوه‌ندیيه‌کانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی قووڵ دا به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چوون ورده ورده هه‌بوونی میتی تورکی، سوپای تورکی، ئابووری، سیاسی،بازرگانی، ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن بوو له باشووری کوردستان، به تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی که بۆ به‌رپرسه تورکه‌کان ڕوون بوو که تاچه‌ند سه‌رکرده‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان له باشووری کوردستان هاوکار و گوێڕایه‌ڵیان ده‌بن، ئه و كاته داخوازیيه‌کانی تورک به‌ر فراوانتر بوون، توانیان ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه، سوودمه‌ندبن له‌سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان به تایبه‌تی له بواری وزه (ئه‌نێرجی) ، هایدرۆکاربۆنات، نه‌وت و غازی سرووشتی و پشکی شێر بۆ خۆیان دابین بکه‌ن، تورکیا ورده ورده توانی ئابووريی کوردستانی باشوور ببه‌ستێته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی خۆيه‌وه.
پاش رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن له به‌هاری ٢٠٠٣ دا وه هاتنی ئا که په AKP بۆ ده‌سه‌ڵات له ساڵی ٢٠٠٢ ، کاریگه‌ری له کوردستانی باشوور به تایبه‌تی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ره‌و زیادبوونێکی به‌رفراوان و خێرا ده‌ڕۆیشت .
سه‌رچاوه‌یه‌کی تورکی زۆر ڕاشکاوانه باس ده‌کات تا مانگی تشرینی یه‌که‌می ساڵی ٢٠١٢ به کۆی ١٠٨٥ کۆمپانیای تورکی هاتوونه‌ته ناو خاکی کوردستانی باشووره‌وه که ده‌کاته %٤٨ له کۆی کۆمپانیا بێگانه‌کان که له ٧٨ ده‌وڵه‌تی ده‌ره‌وه هاتوونه‌ته کوردستانی باشوور.
له‌ساڵی ٢٠١١به کۆی ٨٥٨٨ کۆمپانیای تورکی هه‌نارده‌ی شتوومه‌کی خۆیان کردووه بۆ عێراق به نرخی ٨،٣ بلیۆن دۆلار ئه‌و ژماره‌یه ڕووه‌و زیاد بوونه، له ساڵی ٢٠١٢ گه‌یشته ١٠،٧ بلیۆن دۆلار به ڕێژه‌ی زیاد بوونی ٢٩% له چاو ساڵی ڕابردوو. دیسان سه‌رچاوه‌کانی تورک ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن: ” هه‌ر که‌سێک وا بیربکاته‌وه که تورکیا گرنگی نادات به نه‌وت و غاز له عێراق، ئه‌وا ساویلکه‌یه.” و ده‌ڵێت ” پڕۆژه‌ی وزه‌ی تورکی سه‌باره‌ت به هایدرۆکاربۆنات گه‌لێک گرنگه بۆ به‌رده‌وام بوون و گه‌شه‌کردنی ئابووری خۆی”.
مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نیگه‌ران بوو به ده‌ست خستنه ناو کاروباری ناوخۆی عێراق له‌لایه‌ن تورکیاوه، له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کرا له کارکردن (TPAO)ڕه‌خنه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕه‌جه‌ب ئۆردۆغان، کۆمپانیای ده‌وڵه‌تی تورک.
له هه‌رێمی به‌سره. ئه‌م ناکۆکیيه سیاسیيه‌ی نێوان سه‌رۆک وه‌زیری عێراق و تورکیا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌نقه‌ره گرنگی زیاتر بدات به په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ڵ باشووری کوردستان. سه‌رچاوه‌یه‌کی تورک ده‌ڵێت: “له ژێر ئه‌م بارودۆخانه هیچ که‌س بیر له‌وه نه‌کاته‌وه که تورکیا دووره په‌رێز بوه‌ستێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، له کاتێکدا که په‌یوه‌ندی گرنگ به‌ستراوه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا.” و پاشان ده‌ڵێت:
“…. دووره په‌رێزی له هه‌رێمی کوردستان له کاتێکدا که ده‌یان کۆمپانیای بیانی ئه‌مریکی، چینی، ئه‌وروپی، ڕووسی، هتد له ناو هه‌رێمن وه خه‌ریکی چالاکی گرێبه‌ستی وزه‌یین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی ده‌وڵه‌مه‌ند له ٤٥ بلیۆن به‌رمیل نه‌وت ٦ تریلیۆن مه‌تر سێجا غازی سرووشتی بۆیه دوورکه‌وتنه‌وه‌ی تورکیا له‌م هه‌رێمه کارێکی نامه‌نتیقیه.”
له مێژووی نزیکدا تورک و فارس خاوه‌نی دوو ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره و به هێز بوون، له ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌ڵوه‌شان و داڕمان، ئه‌وا دیسانه‌وه له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا هاتنه‌وه سه‌رخۆ، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هۆکاره‌کانی هێزی داگیرکردن وه بڵاو بوونیان له وڵاته نه‌خۆشه‌کانی دراوسێ وه‌ک : (عێراق، سوریا، لوبنان). ناردنی سوپا به هه‌زاره‌ها سه‌رباز وه داگیرکردنی خاکی وڵاتانی تر به سه‌رچوو. له جیاتی له‌شکر ناردن و داگیر کردن، هێزی ئابووری، كولتورى، بازرگانى و ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو ئه‌و کاره ده‌کات، به واتایه‌کی تر (دیپلۆماسیه تى نه‌رم و بێ ده‌نگ) ئه‌و روڵه ده بينى. ئيستا ئيران له باشوورى عيراق بڵاوده‌بێته‌وه، و توركيا له كوردستانى باشوور به‌هه‌مان شێوه.
ململانێی ئه‌نقه‌ره و ته‌هران له‌سه‌ر عێراقێکی لاواز، هه‌ڵوه‌شاو و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌رچاوه وزه‌ییه‌کان، بووه‌ته یه‌کێک له هۆکاره‌کانی گه‌مه‌ی سیاسی به کارتی کورد، به تایبه‌تی تورکیا ده‌سه‌ڵاتێکی باڵای هه‌یه له سه‌ر جووڵاندنی سه‌رۆکی هه‌رێم دژ به حکوومه‌تی به‌غداد. ئه‌م هه‌ڵوێسته تاکڕه‌ویانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم کارێکی هه‌ره ترسناکه، له‌سه‌ر ئایینده‌ی هه‌رێم که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد نیيه هه‌تا سه‌رچاوه تورکه‌کان ئاماژه به‌و په‌یوه‌ندیيه تاکیيه (شه‌خسيیه) ده‌که‌ن و ده‌پرسن: “په‌یوه‌ندیيه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئایا په‌یوه‌ندیيه‌کی ته‌ندرووسته؟ پاشان ڕاشکاوانه ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌و په‌یوه‌ندیيه تاکیيانه (شه‌خسيیانه) میژوويیه‌کی تازه‌یه که له‌م سێ ساڵانه‌ی دوایدا گه‌شه‌یه‌کی یه‌کجار به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام ته‌نها له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم و زاواکه‌ی.”.
ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیيه بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا نا ته‌ندروست بێت، بۆ گه‌لى کورد نه‌ک هه‌ر ناته‌ندروسته به‌ڵکو بۆ ئایینده‌ی زۆر مه‌ترسیداره، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت به ڕێگا گرتن به‌م جۆره په‌یوه‌نديیه تاکڕه‌ویانه، وکۆتایی هێنان به مامه‌ڵه کردن به ئه‌قڵیه‌تی ئاغای گوند به سامانی ژێر خانی کوردستان.
پێشبینی ده‌کرێت هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌می نه‌وتی بگاته ٥٠٠ هه‌زار واته نیو ملیۆن به‌رمیل نه‌وت که ڕۆژانه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بکات، وه یه‌ک ملیۆن به‌رمیل له ساڵی ٢٠١٥ ، ئه‌م ڕێژه‌یه له زیاد بووندا بێت تا بگاته دووملیۆن به‌رمیل له ماوه‌ی ١٠ ساڵدا ئه‌م ڕێژه زۆره بۆ تورکیا کافیه که زۆربه‌ی پێداویستیه هایدرۆکاربۆناتیه‌کانی وڵاته‌که‌ی مسۆگه‌ر ده‌کات. وه له ماوه‌ی ده ساڵدا کوردستان ده‌توانێت بڕی ٢٠ بلیۆن مه‌تر سێجا له غازی سرووشتی بفرۆشێت به تورکیا. هیچ گومانی تێدا نیيه که تورکیا ئامانجی ئه‌وه‌یه که ده‌یه‌وێت سه‌رچاوه وزه‌ییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خۆی پاوان بکات.
پڕۆژه‌که‌ی ولایه‌تی موسڵ، که ده‌کاته کوردستانی باشووری ئێستا له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌کان له ڕێگای (عصبة الامم) توانیان به عێراقیه‌وه بلکێنن به بێ ئه‌وه‌ی پرس و ڕای کورد وه‌ربگیرێت. تورکیا وا خه‌ریکه برینی ئه‌و شکسته کۆنه‌ی ساڕ‌ێژ بکاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆی به‌ڵام ئه‌م جاره به ڕه‌زامه‌نديی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا و ئیسرایل.
به بۆچوونی خۆم، په‌یوه‌ندی سه‌رکرده‌کانی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد و ئه‌نقه‌ره هه‌ردووکیان مه‌ترسیدارن و زۆر شه‌خسی و عاطفین، له ٢٢ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد فاشل بوون له ده رسى دیموکراسی، ناتوانن وانه‌ی ڕێزگرتن له یاسا بده‌ن به هیچ که‌س، تۆماری تاکی (شه‌خسی) ئاغایانه ناگونجێت له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاندا، هه‌تا ڕۆژنامه نووسانی تورکیا به ئه‌نقه‌ست (عه‌مدی) چاو داده‌خه‌ن له‌گه‌نده‌ڵی که‌سانی هاوپه‌یمانه‌کانیان له باشووری کوردستان، زۆر چاک ده‌زانن ڕاده‌ی خۆ په‌رستی و ڕاده‌ی ڕزی بوون له ناو گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد گه‌یشتووه‌ته چ ئاستێک.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له پێویستیه‌کانی تورکیا بۆ نه‌وت و غاز تێبگه‌ین، ساڵی ٢٠١٣ پێشبینی ئه‌کرێت تورکیا ٦٠ بلیۆن دۆلار فاتووره بدات بۆ دابین کردنی پێداویستیه وزه‌ییه‌کان، که ده‌کاته %٧٠ له ( عه‌جزی بودجه ى ئێستا) به ڕه‌چاو کردنی ئه‌وه‌ی که تێکڕای پێداویستیه وزه‌ییه‌کان %٢٩ له نه‌وت ده‌رده‌هێنرێت و %٣١ له غاز، ده‌وڵه‌تی تورکیا ئێستا له ژێر فشارێکی زۆر دایه بۆ دابین کردنی پێداویستیيه ستراتیجیه‌کانی بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی وڵاته‌که‌ی، تورکیا هاورده‌ی نه‌وتی %٩٨ ه، که ته‌نها %٢ به‌رهه‌می ناوخۆیه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه نابێت بیر له‌وه بکرێته‌وه که تورکیا گرنگی نه‌دات به درواسێی عێراقى ده‌وڵه‌مه‌ند له نه‌وتدا، له کاتێکدا که کۆمپانیا نه‌وتی و غاز، گرنگی و بایاخ ده‌ده‌ن به وڵاته دووره‌کان خاوه‌ن به نه‌وت وه‌ک ڤه‌نزوێلا و کۆڵۆمبیا، گرنگی نه‌دان به عێراقی دراوسێ، کارێکی ناشیاوه.
گومانی تێدا نیيه که تورکیا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌مه‌ندی ژێر خاکی کوردستان ببه‌ستێته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆی.
واشنتۆن،یه‌کێتی ئه‌وروپا و ئیسرایل کۆکن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که تورکیا ببێته هێزێکی ئابووری باڵاده‌ست له باشووری کوردستان و له سوریای پاش به‌شار ئه‌سه‌د، به جۆرێک ڕێگر بێت له به‌رفراوان بوونی ئابووری، سیاسی، مه‌زهه‌بی ئێران له ته‌واوی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. تورکیا ده‌یه‌وێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت له کاروباری کوردسان و هیچ شتێک نه‌بێت له‌سه‌ر کێشه‌ی کورد به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی. پرسی گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر کوردستانی باشوور جیابۆیه‌وه له عێراق به فه‌رمی (ڕه‌سمی)، تورکیا چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کوردستانی باشوور ده‌کات؟
له ئه نجامى زاڵ بوونی ئه‌قڵیه‌تی ئاغایه‌تی و تاکڕه‌وی كورد، له ناو په‌یوه‌ندیيه دیپلۆماسیيه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیيه‌کان له ٢٢ ساڵه‌ی ڕابردوودا، ئه‌وه ده‌رده‌خات به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا هێنده قووڵ بووه که به‌ته‌واوه‌تی چووه‌ته ناو بڕیاری سیاسی باشووری کوردستان.
سه‌رکرده‌کانی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار له باشووری کوردستان نه‌یانتوانیه‌وه گه‌مه‌ی دیپلۆماسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌کار بهێنن. نه له‌گه‌ڵ به‌غداد نه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره نه له‌گه‌ڵ ته‌هران وه نه له‌گه‌ڵ دیمه‌شق. هه‌موو کات ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته ده‌یان بات بۆ باوه‌شی یه‌کێک له‌مانه دژی ئه‌وی تر، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ تورکیا دژی به‌غدان، هه‌روه‌ک له ساڵانی حه‌فتاکان له‌گه‌ڵ ته‌هران دژی به‌غدا بوون. کاتێک که ته‌هران و به‌غداد ڕێککه‌وتن له جه‌زائیر، سه‌رکرده‌کان بانگه‌شه‌ی چه‌ک دانانیان کرد به‌بێ گوێدانه دانی ئه‌و هه‌موو خه‌بات و تێکۆشان و قوربانیانه‌ی که کرابوون، وه خۆیان ڕوو له ته‌هران کرد. ڕێکه‌وتنێکی هاوشێوه نابێت به دوور بزانرێت له نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا ده‌بێت هه‌میشه پێشبینی بۆ بکرێت.
بێگومان یه‌کێک له هه‌ره شکسته‌کانی چینی ڕامیاری ڕۆشنبیرانی کورستان باشوور له‌م ٦٠ ساڵه‌ی ڕابردوودا،ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر نه‌یان توانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کورد ڕزگار بکه‌ن له‌ده‌ست ئه‌قڵیه‌تی ئاغایی گوند، بێ ئه‌ندازه ته‌ماع و خۆپه‌رست، به‌ڵکو ژماره‌یه‌کی زۆر بوون به ئامڕاز و دارده‌ست له پته‌و کردن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌م جۆره حکومڕانیه که به‌ته‌واوه‌تی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی کورده، که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناگونجێت نه له‌گه‌ڵ ئۆتۆنۆمی وه نه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ.- به راستى به ده‌سه‌ڵاتێکی مافيايی ده‌چێ – ڕۆشنبیره‌کان خه‌ریکی نان په‌یداکردنن، که ئه‌مه کارێکی سرووشتیه، به‌ڵام نه‌ک نان په‌یدا کردنێک له به‌رامبه‌ر ده‌ست به‌ربوون له ئازادی و که‌رامه‌تی خۆی و به‌رژه‌وه‌نديی گه‌ل، که مخابن ئه‌مه دۆخه‌که‌یه و له ئه‌نجام دا ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره هه‌موومان به‌ره‌و ئاقارێکی ترسناک ده‌بات.
سه‌رکرده‌کانی هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵات، پارتی و یه‌کێتی ئه‌و سیاسه‌ته به‌کار ده‌هێنن “سامانی میلله‌تی کورد به‌رامبه‌ر زه‌وت کردنی ئازادی میلله‌ته‌که‌یان”.
هه‌ڵوێستی ڕۆشنبیران که له چوارده‌وری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌ن به شه‌و و به ڕۆژ به به‌ژن و باڵای سه‌رکرده‌کان هه‌ڵده‌ده‌ن ته‌نها بۆ نان و دراو و هه‌وا و هه‌وه‌س و خۆشيی خۆیانه، به‌رپرسن له‌م ڕه‌وشه نا دادپه‌روه‌ریه و خنکاندنی ئازادی و چه سپاندنى دیکتاتۆریه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستاني باشوور، به‌م شێوه‌یه ڕێڕه‌وی کاروانی گه‌ل بۆ به‌ره‌و ژیانێکی دیموکراسی و ئازادی و که‌رامه‌ت بۆ مافی هاووڵاتی بوون له کوردستان به‌ره‌و ئیفلیج بوون چووه.
بێ گومان له هه‌لومه‌رجێک كه پاشه روژى گه‌لان له مه‌ترسييه‌كى بوون و نه بووندا بێ، قوربانيى پێويسته، نه‌ك چه‌پڵه‌لێدان بۆ ده‌سه‌ڵاتێكى گه‌نده‌ڵ له پێناوى زياد بوونى موچه.
ئه‌یوب بارزانی
4.5.2013