خێزان، سیستمی په‌روه‌رده، سیستمی سیاسی …
خێزان، سیستمی په‌روه‌رده، سیستمی سیاسی
سێكوچكه‌ی بێئیراده‌كردنی خوێندكاران‌و لاوان
سه‌مه‌د ئه‌حمه‌د*
ئایا خوێندكاران‌و لاوان چۆن ده‌بن به‌خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان؟ ئه‌م پرسیاره ئه‌گه‌رچی تاراده‌یه‌ك كۆن‌و ته‌قلیدییه, به‌ڵام خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌خوێندكاران‌و لاوانی ئێمه وه‌كو زۆربه‌ی توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵا هێشتا خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان نیین, ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه, ده‌مانپرسی: خوێندكاران‌و لاوان چۆن بوون به‌خاوه‌نی ئیراده؟
كاتێك ده‌ڵێین: خوێندكاران‌و لاوان خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان نیین, ده‌بێت هه‌موولایه‌كمان دركمان به‌وه‌كردبێت كه ئیراده به‌شێكه له‌سروشتی مرۆڤ , له‌گه‌ڵ له‌دایكبووندا له‌دایك ده‌بێت‌و گه‌شه ده‌كات‌و پێده‌گات.
كه‌واته كاتێك مرۆڤێكی بێئیراده‌و مجرۆ ده‌بینین, ئه‌وا ده‌بێت بزانین كه ئه‌وكه‌سه به‌شێوازی جیاجیا بێئیراده كراوه‌و له بناغه‌دا وانییه.
مه‌به‌ستمان له ئیراده, رۆڵا بینین‌و خۆسه‌لماندن‌و كارلێكردن‌و زۆر چالاكی تره له كۆمه‌ڵدا..
ئیراده‌ش وه‌كو زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی تری مرۆڤ له‌ژێر كاریگه‌ری‌و پاڵه‌په‌ستۆی ژینگه‌و ده‌وروبه‌ردایه…
روونتر بڵێم: په‌یوه‌ندی به‌په‌روه‌رده‌ی خێزانی‌و فێركاری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه‌وه هه‌یه, چونكه ئیراده له‌ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نه‌بێت نه‌گه‌شه‌ده‌كات, نه‌هیچ مانا‌و كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت..
چۆن نه‌مامێك ئه‌گه‌ر ئاوی لێببڕێت, له‌جێی خۆیدا سیس ده‌بێت‌و ده‌ژاكێت, ئیراده‌ش ئاوها, به‌بێ ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی پێناگات‌و مه‌زن نابێت..
ئێمه وایده‌بینین زیاتر له ناوه‌ندێك ، یان دامه‌زراوه‌یه‌ك خوێندكاران‌و لاوانی ئێمه‌ی بێئیراده كردووه, بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌ینه‌وه كه ئایا خوێندكاران‌و لاوان چۆن ده‌بن به‌خاوه‌نی ئیراده؟ پرسیار له‌وه‌بكه‌ین ئایا چ دامه‌زراوه‌یه‌ك, یان ناوه‌ندێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی خوێندكاران‌و لاوانی ئێمه‌ی بێئیراده كردووه؟
خێزان‌و په‌روه‌رده‌ی نادروستی دایك‌و باوك, یه‌كه‌م ژینگه‌یه كه بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی خوێندكاران‌و لاوانی ئێمه (كوڕ و كچ) به گشی بێ ئیراده‌و ناچالاك‌و كه‌له‌لابن..
(كچ) له‌كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتووو ته‌قلیدیدا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كوڕدا كه‌سی پله دووه, له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونیدا سه‌ركوێر‌و ده‌ستاژۆ‌و بێئیراده ده‌كرێت, راده‌هێنرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه قسه‌نه‌كات‌و شه‌رمن بێت.. كاتێكیش گه‌وره ده‌بێت, ده‌بێته شه‌ره‌فی خێزان‌و بنه‌ماڵه، بۆیه ده‌بێت ته‌واوی نێرینه‌ی خێزان‌و بنه‌ماڵه له‌پارێزی ئه‌و شه‌ره‌فه‌دابن, به‌م بیانوووه‌وه باوك‌و براو ئامۆزا‌و هه‌موو (زا)كانی تریش مافی ده‌ستێوه‌ردانیان له‌ژیانی تایبه‌تی ئه‌وكچه‌دا ده‌بێت.
له‌ژینگه‌یه‌كی ئه‌وهادا قسه‌كردن له‌ئیراده‌و خۆناسین‌و ده‌وروبه‌رناسین‌و نواندی چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و هونه‌ری‌و …هتد جگه له‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی هیچیتر نابێت. كاتێك ئه‌مه ده‌ڵێین ده‌بێت بزانین كه كوڕیش به‌شێوه‌یه‌كی تر له‌لایه‌ن خێزان‌و كۆمه‌َلگه‌وه بێئیراده كراوه.
له‌كۆمه‌ڵگای ته‌قلیدیدا (كوڕ) به‌و سیفه‌ته‌ی كه‌پارێزه‌ری شه‌ره‌فی خێزانه, ده‌بێت نه‌ترس‌و جه‌ربه‌زه‌و دڵره‌ق‌و قایم بێت, سڵ له‌تاریكی‌و مارو مێرووو ئاگرو ئاسن نه‌كاته‌وه! به‌كورتی بڵێین: كۆمه‌ڵگه له‌كه‌سێتی نێردا ئه‌وه‌نده‌ی كه‌سی جه‌نگاوه‌ری ده‌وێت, نیو ئه‌وه‌نده كه‌سی عاقڵا‌و میهره‌بان‌و خاوه‌ن سۆز‌و خۆشه‌ویستی ناوێت.
كۆمه‌ڵگه به‌گشتی‌و خێزان به‌تایبه‌تی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه كه‌سێتی راسته‌قینه له‌كوڕ ده‌ستێننه‌وه‌و كه‌سێتیه‌كی موزه‌یه‌ف‌و ته‌زویری پێده‌به‌خشن, چونكه له‌ڕاستیدا كوڕی منداڵیش سڵ له‌تاریكی ده‌كاته‌وه, له‌خشه‌ی مارو مێروو ده‌ترسێ, خاوه‌نی سۆز‌و خۆشه‌ویستییه, نه‌ك دڵڕه‌قیی‌و دڵ پیسی.. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵدا ببێته كه‌سێكی جێمتمانه‌و خاوه‌نشكۆ, ده‌بێ خۆیی‌و خه‌ڵكی بخه‌ڵه‌تێنێت‌و خۆی به‌ئازاو دڵڕه‌ق‌و چاونه‌ترس بداته قه‌ڵه‌م… لێره‌وه‌یه كه نێرینه به‌گشتی له‌كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كاندا جگه‌له‌وه‌ی كه‌خاوه‌نی هیچ ئیراده‌یه‌ك نییه هه‌روه‌ها كه‌سێتییه‌كی دووڕووو دووفاقیشی هه‌یه..
ئێستا بابپرسین: ئایا جگه له خێَزان, چیتر لاوانی بێ ئیراده كردووه؟
* سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و خوێندن‌و خوێندنی باڵاش یه‌كێكی تره له‌و فاكته‌رانه‌ی راسته‌وخۆ رۆڵا‌و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئیراده‌ی مرۆڤ به‌گشتی‌و لاوان‌و خوێندكاران به‌تایبه‌تی, یان راستتر وایه بڵێین: په‌یوه‌ندی كاریگه‌رو كارلێكراو هه‌یه له نێوان ئه‌م دووانه‌دا.
ئاشكرایه كه‌سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی كه‌سێتی‌و هۆشیاری‌و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ, چونكه له‌هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردنێكی دروست‌و مرۆڤانه هه‌بووبێت, ئه‌وا دواجار تاكێكی ئاشتیخواز‌و خزمه‌تگوزار‌و كاریگه‌رو لێبوورده‌و ژیری خاوه‌ن ئیراده به‌رهه‌م هاتووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌ئیراده ته‌نها له‌ژێر كاریگه‌ری سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردندایه‌و به‌س, هیچ فاكته‌رێكی تر وازی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ناكات. نه‌خێر, مه‌به‌ستمان له‌م ده‌ربڕینه ئه‌وه‌یه كه ده‌شێ‌و ده‌كرێ ئیراده له‌مرۆڤدا وه‌كو جه‌سته‌و عه‌قڵ‌و رۆح په‌روه‌رده بكرێت.
وه‌ك ئاشكرایه كه‌زیاتر له‌شێوازێك له‌په‌روه‌رده‌و فێركردن هه‌یه, كه ئێمه لێره‌دا ته‌نها ئاماژه به دوو جۆریان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م, په‌روه‌رده‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆو رادیكاڵ.
دووه‌م, په‌روه‌رده‌ی بێده‌نگبوون‌و جێبه‌جێكردن‌و ملكه‌چی, كه‌وه‌كو یه‌ك, به‌ڵام جیاوازیش له‌یه‌كتری كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر پێگه‌یاندن, یان زه‌لیلكردن‌و مراندنی ئیراده له‌مرۆڤدا.
یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆو رادیكاڵا, دیالۆگ‌و پرسیاركردن‌و رێزگرتنی رای ئه‌ودیی‌و قبوڵكردنی جیاوازی فیكر‌و …هتد.
ئاشكرایه كه‌ئیراده له‌سایه‌ی سیستمێكی ئاوهادا پێده‌گات, مه‌زن ده‌بێت‌و مرۆڤ ده‌كاته خاوه‌نی كه‌سێتییه‌كی ته‌ندروست له‌كۆمه‌ڵدا.
جۆری دووه‌م له‌په‌روه‌رده كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای بێده‌نگبوون‌و جێبه‌جێكردنی فرمان‌و زه‌لیلكردنی فكر‌و نه‌بوونی پرسیار بونیادنراوه, ده‌بێته مایه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌و دواجاریش مراندنی ئیراده له‌مرۆڤدا, چونكه ئیراده پێش ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت, پرسیاركردنه… هه‌ر له‌ڕێگه‌ی پرسیاریشه‌وه‌یه كه‌مرۆڤ ده‌توانێت خۆیی‌و پێكهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری باشتر بناسێت.. ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان مرۆڤ‌و هه‌ر گیانله‌به‌رێكی تر.
ئێستا بابپرسین: سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و خوێندن‌و خوێندنی باڵا كوردستان له كام جۆریانه؟
ئێمه وایده‌بینین كه‌به‌داخه‌وه له‌جۆری دووه‌میانه, چونكه هه‌تا ئێستاش زۆربه‌ی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كارانی ئێمه ئه‌وه‌ندی به‌فێرخوازان ده‌ڵێن (بێده‌نگ بن), نیو ئه‌وه‌نده ناڵێن (پرسیار بكه‌ن).
سیستمی په‌روه‌رده له‌كوردستان, زۆر نزیكه له‌سیستمی عه‌سكه‌رییه‌وه, ئه‌گه‌ر سه‌رباز به‌پێوه‌و به قاچه‌كانی (پشووبده) و (وریابه)ی پێبكرێت, ئه‌وا قوتابیان له‌سه‌ر ریحله‌و به‌دانیشتن‌و به ده‌سته‌كانیان (پشووبده) و (وریابه)یان پێده‌كرێت..
ریزبوونی قوتابیان له‌ناو ساحه‌و ئه‌مركردن‌و قسه‌كردنی یه‌ك لایه‌نه‌ی مامۆستایه‌ك ، یان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و دواجاریش به‌بێده‌نگی به‌ڕێخستنی دوو دووی قوتابیان بۆناو پۆل, زۆر له ساحه‌ی عه‌ره‌زاتی سه‌ربازگه ده‌چێت كه‌چۆن ئه‌فسه‌ر فه‌رمان به‌سه‌ربازه‌كان ده‌كات بۆ پێشه‌وه بچن, راوه‌ستن, به‌لای راست, یان به چه‌پدا وه‌رگه‌ڕێن..
په‌روه‌رده‌ی له‌مجۆره, مرۆڤ گوێڕایه‌ڵا‌و ملكه‌چ‌و موتیع ده‌كات, به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا ئیراده‌و توانای قسه‌كردن‌و چالاكیی‌و رۆڵبینینی لێده‌سه‌نێته‌وه.
جگه له‌شێوازی په‌روه‌رده‌ی له‌مجۆره‌ی مامۆستا‌و په‌روه‌رده‌كاران, هه‌روه‌ها ناوه‌رۆك‌و پرۆگرامه‌كانی خوێندنیش هۆكارێكی ترن بۆ بێئیراده‌كردنی لاوان‌و خوێندكاران, به‌تایبه‌تی له‌قۆناغی بنه‌ڕه‌تی‌و زانكۆییدا, چونكه سیستمی خوێندن له‌كوردستاندا ئه‌وه‌ندی سیستمی پێله‌به‌ركردنی وانه‌كانه, نیوئه‌وه‌نده تێگه‌یشتن‌و به‌عه‌مه‌لیكردنی خوێندن‌و (سیستمی ئه‌زموونگه‌ری – تجریبی)نییه.
بۆیه پێگه‌یاندن‌و مه‌زنبوونی ئیراده‌ی زانستی, له سایه‌ی سیستمێكی ئاوهادا, جگه له‌مه‌سه‌له‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی هیچی دی ناگه‌یه‌نێت.
* جگه له‌خێزان‌و سیستمی په‌روه‌رده‌و خوێندن ، سیستمی سیاسیش رۆڵی هه‌یه له‌دروستبوون ، یان مراندنی ئیراده له‌لای خوێندكاران‌و لاوان .
ئه‌گه‌ر ئیراده بریتیبێت له‌نواندنی چالاكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و..هتد ، هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌خزمه‌تگوزاری‌و كاربه‌رێوه‌بردن ، ئه‌وا راسته‌وخۆ سیستمی سیاسی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه. به‌مانایه‌كی دی هه‌ر سیستمی سیاسییه له‌وڵاًتدا ئه‌وه دیاری ده‌كات كه‌تاك چه‌نده ئازاده له‌بیركردنه‌وه‌و رۆڵبینین له‌كۆمه‌ڵدا.
وه‌ك ئاشكرایه كه‌سیستمی سیاسی له‌فۆرم‌و ناوه‌رۆكدا زیاتر له‌شێوه‌و شێوازێكی هه‌یه ، كه ده‌توانین به‌گشتی بۆ دوو جۆر پۆلێنیان بكه‌ین :
یه‌كه‌م : سیستمی دیكتاتۆری .
دووه‌م : سیستمی دیموكراتی .
له‌سیستمی دیكتاتۆریدا ، به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران خاوه‌نی ئیراده‌ن‌و تاك له‌په‌راوێزدایه ، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانن ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ن كه تاكه‌كان چۆن‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك چالاكی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی بنوێنن .
له‌سایه‌ی سیستمێكی ئاوهادا تاكه‌كه‌س پێیخۆشبێت یان نا، ده‌بێت بۆ ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران‌و سیاسه‌تی گشتی وڵات ملكه‌چ بكات ، ئه‌گه‌ر وانه‌كات به‌توندترین شێوه سزا ده‌درێت. ئیراده‌ی لاوان بۆ خۆناسین‌و ده‌وروبه‌رناسین له‌سایه‌ی سیستمێكی سیاسی ئاوهادا له‌نزمترین ئاستدا ده‌بێت .
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه ، له‌سایه‌ی سیستمی دیموكراتیدا تاك له‌یه‌ككاتدا چه‌نده كارلێكراوه له‌وه زیاتر كاریگه‌ره .. نه‌ك هه‌رئه‌مه ، به‌ڵكو سیستمی سیاسی وزه‌و توانای خۆی له‌ئیراده‌ی تاكه‌كانییه‌وه به‌ده‌ستده‌هێنێت .
ده‌سه‌ڵاتدارانی سیستمی دیموكراتی پێیانوایه تاك چه‌نده له‌بیركردنه‌وه‌و ره‌فتار‌و چالاكی سیاسی‌و وكۆمه‌ڵایه‌تی‌و رێكخراوه‌ییدا خاوه‌نی ئیراده‌و ئازادی بێت ، ئه‌وه‌نده ئه‌و سیستمه سیاسییه زیاتر ئازاد ده‌بێت‌و ده‌بێته خاوه‌نی ئیراده .
لێره‌دا ئیراده‌ی تاك ده‌بێته ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتداران‌و ده‌وڵه‌ت‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته .
به‌ڵام بابپرسین: ئه‌ومیكانیزمانه چین كه ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی ده‌یگرێته‌به‌ر بۆگه‌شه‌پێدانی زیاتری رۆڵبینین‌و چالاكی نواندنی لاوان كه‌ده‌كاته ئیراده له‌مرۆڤدا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره فره ره‌هه‌ندو هه‌مه لایه‌نه‌یه ، به‌كورتی ده‌توانین بڵێن: بریتییه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره چاره‌نووسسازه‌كان‌و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی كێشه‌كان‌و جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانی تاكه‌كان به‌گشتی‌و لاوان به‌تایبه‌تی .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ڵامی داخوازییه‌كانی لاوان نه‌داته‌وه ، ئه‌وا وه‌ك په‌رچه‌كردارێك ، لاوان له‌دژی ده‌سه‌ڵات هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن .
ده‌بێت بزانین كه ئه‌م هه‌ڵوێست وه‌رگرتن‌و دژوه‌ستاندنه‌وه‌یه ئه‌نجامه نه‌ك هۆكار ، ئه‌نجامی په‌راوێز خستنی خوێندكاران‌و لاوانه ، نه‌ك هۆكاری ئاژاوه‌گێڕی‌و نابه‌رپرسیاریه‌تی كه‌هه‌ندێجار ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی تۆمه‌تی له‌م جۆره ده‌ده‌نه پاڵ توێژێكی یاخیبووو په‌راوێزخراوی وه‌ك خوێندكاران‌و لاوان .
لێره، له‌كوردستان، لاوان‌و خوێندكاران ته‌واو په‌راوێز خراون‌و هه‌رگیز وه‌كو پێویست گوێ له‌پرسیاره‌كانیان، له‌داخوازییه‌كانیان ، له‌كێشه‌كانیان نه‌گیراوه ، چ جای جێبه‌جێكردن‌و به‌دیهێنانی ئاوات‌و ئامانجه‌كانیان ، به‌پێچه‌وانه‌وه سیستمی سیاسی له‌كوردستان زۆر به‌چڕی كاری له‌سه‌ر بێئیراده‌كردنی لاوان‌و خوێندكاران كردووه ، هه‌ربۆیه بێزاری‌و ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندانی ئه‌م توێژه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداراندا به‌رچاوو دیاره.
* مامۆستا له زانكۆی سلێمانی.
samadahmd@yahoo.com