دار تووه‌که …. چرۆ زه‌ند
له کۆتایی ئێواره پایزێکی ڕه‌نگا و ڕه‌نگدا له که‌نار ڕووباری ئۆنتارێۆ، پۆله باڵنده‌یه‌ك، له ئاسمانێکی ساماڵدا، کۆچی سه‌روخوارو، سه‌روو ژووریان ده‌کرد. له‌و کاته‌ی که مانگ به‌و هیوایه‌ی به خۆر بگا، له ئاماده‌یی زه‌رده‌په‌رِدا، سه‌ما ده‌کا، هه‌رچه‌نده با هه‌ڵده‌کا له زه‌ویه‌وه‌و ده‌که‌وێته نێوانیان به مه‌به‌ستی جودایی. باڵنده‌کان به نازه‌وه هه‌ڵده‌فڕین، به ڕێکه‌وت به‌لامدا تێپه‌ڕین، هه‌روه‌ک ئه‌و ڕێکه‌وته‌ی که منی گه‌یانده نه‌خشه‌ی کۆتایی ئه‌م پارزه‌مینه له که‌نه‌دا. له‌گه‌ڵ له‌نجه‌ی باڵه‌کانیان، خه‌یاڵیکی دوور گه‌ڕاندمیه‌وه بۆ خه‌ونه‌کانی منداڵیم، بۆ نیشتیمان، بۆ ئه‌وکاته‌ی که ته‌مه‌نم ده ساڵان بوو. له‌و کاته‌دا، فڕۆکه‌کانی ڕژێمی داگیرکه‌ر به ئاسمانی وڵات‌دا هه‌ڵده‌فڕین. هه‌ندێ جار نزم ده‌بونه‌وه به جۆرێ شریقه‌ی باڵیان ده‌یدا له لقه به‌رزه‌کانی دارتووه‌که‌ی ماڵه‌که‌مان.
دارتووه‌که، ته‌مه‌نی زیاتر له سه‌د ساڵان بوو. له سلێمانی، له گه‌ڕه‌کی مه‌ڵکه‌ندی، مێژوویه‌کی دێرین و چیرۆکێکی پڕ ڕووداو بوو له ژینی گه‌ڕه‌کدا.
دارتووه‌که، زڕو بێبه‌ربوو، له ناوه‌ندی باخچه ڕازاوه و گه‌وره‌که‌ی ماڵه‌که‌ماندا ڕووابوو، له چوارده‌وری چیمه‌نو گوڵ بوو. لق و پۆپی هێند بڵند بوو هه‌ندیَکیان ده‌گه‌یشتنه سه‌ر گوێسوانه بڵنده‌کانی سه‌ربان. له‌سه‌ر لق و پۆ بڵنده‌کانی چۆله‌که‌و کۆتر و ڕیشۆڵه هێلانه‌یان به‌ستبوو. هه‌رده‌م هه‌رده‌م ده‌یاندا له شه‌قه‌ی باڵ.
له‌گه‌ڵ گزنگی به‌یاندا، چۆله‌که‌ی سه‌ر لقه‌کانی دارتووه‌که ده‌که‌وتنه جریوه جریو، هه‌روه‌ک ده‌نگی وریای و شادی، بۆ پێشوازی له به‌یانی ڕۆژێکی نوێ. ماڵه‌کانی نزیك ماڵمان گشت به‌خه‌به‌ر ده‌هاتن. هه‌ندێ جاریش ڕیقنه‌ی چۆله‌که ده‌که‌وته سه‌ر بالیفه‌که‌م له ناو باخ و چیمه‌نی ژێر سێبه‌ری قه‌ده به‌رزه‌کانیدا، زوو ڕایان ده‌چه‌نیم.
که له خه‌و هه‌ڵده‌ستام ، ده‌چووم بۆ نان کرین، له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌مدا له نانکڕینی به‌یانی، نانه گه‌رمه‌که‌م ده‌نوساند به سنگمه‌وه تا گه‌رم دابیم، جار جار پارچه‌یه‌کم لێده‌کرده‌وه و ده‌مخوارد. که چاوم هه‌ڵده‌بڕی، لقه بڵنده‌کانی دارتووه‌که‌م به‌دی ده‌کرد له ڕووکار‌ی شاخی گۆیژه، له دووری شه‌قامه‌که‌ی ده‌یڕوانیه سه‌ر شه‌قامی گۆران، هه‌ستی نزیک بوونه‌وه‌میان له‌ماڵه‌که‌مان پێده‌به‌خشیم. ئه‌و هه‌سته‌ی که له بیست ساڵی دووریمدا له خه‌وندا به‌دی ده‌که‌م.
هه‌ر له‌و به‌یانه‌دا له ژێر سێبه‌ری دارتووه‌که‌دا، دایکم سه‌ماوه‌ری داده‌گیرساند، بۆ ئاماده‌کردنی سپێده، منیش نانه گه‌رمه‌کانم یه‌ک یه‌ک له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌که داده‌نا.
ئێوارانیش، تا کۆتایی خۆرئاوابوون، یاری و گه‌مه‌مان لێده‌کرد، له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی گه‌ره‌ک له لقه نزمه‌کانیدا گوریسی جۆلانه‌مان هه‌ڵده‌خست، چاوشاركێ و دیلانێمان ده‌کرد، ئه‌وین و خه‌وی ڕه‌نگاوڕه‌نگی منداڵیمان له ڕۆژه‌کانی پشووی هاوین به‌م جۆره به‌سه‌ر ده‌برد.
دارتووه‌که جێ خوانی سێ ژه‌م نان بوو، سه‌یرانگه‌ی خزم و هاوسیێ و دۆست‌و یاران بوو.
دارتووه‌که چیرۆکی پڕ ئیشق و خۆشه‌ویستی و جێگه‌ی یاری منداڵان بوو، پێم وابوو هه‌ندێ جاریش جێ ژوان بوو. زۆر جار پارزه‌مین و که‌میین بوو بۆ حه‌شار له بۆمبای داگیرکه‌ر و نه‌یاران. هه‌ندێ جاریش ده‌بووه جێی کۆڕ و کۆبووبونه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب دۆست و شاعیران.
له به‌یانی گشت ڕۆژێکدا، بۆ ئاو دانی دارتووه‌که، باوکم به ده‌سته نه‌رمه‌کانی ئاوی له بیره‌که ده‌رده‌هێناو به سه‌تڵی سه‌ر بیره‌که ئاوی ده‌دا. پاشان به کلێته و چاویلکه‌که‌یه‌وه له سه‌ر کورسی داده‌نیشت ومێزێکی بچووکی نووسینی له به‌رده‌ست خۆی داده‌نا، له جیهانی نوسین‌و خۆێندنه‌وه‌دا ده‌که‌وته ئیشق وخۆشه‌ویستی خه‌ڵك و وڵات له سێبه‌ری دارتووه به‌رزه‌که‌دا.
له پاش نیوه‌ڕوانیشدا، دایکم ده‌ستی ده‌کرد به لابردنی گه‌ڵاو ڕیقنه‌ی چۆله‌که و ڕازاندنه‌وه‌ی باخچه‌و گوڵی ژێر سێبه‌ری دارتووه‌که. له ژێر سێبه‌ری دارتووه‌که، کۆبونه‌وه‌ی ژنان ده‌کرا، دایکم له‌گه‌ڵ ژنانی گه‌ره‌ک، مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌ی گۆیژه‌و خه‌بات ده‌که‌وته ئاخافتن و ده‌مه‌ته‌قه، هه‌ندێ جار، پاسکیله‌که‌م ڵێده‌خوڕی به‌ده‌وری دارتوه‌که‌دا، له‌و کاته‌دا، چه‌ند وشه‌یه‌کم به‌رگوێ ده‌که‌وت بێ تێگه‌شتن.
له‌ناکاویش، بڕینه‌وه‌ی دارتووه‌که‌م که‌وته به‌ر گوێ!
له‌و کاته‌وه، که‌وتمه بیری ده‌مه‌ته‌قه‌ی بڕینه‌وه‌ی دارتووه‌که له‌نێوان دایک و باوکم.
به نهێنی له لقیکی پڕله گه‌ڵا، بووکه شوشه‌که‌م حه‌شار ده‌دا.
دارتووه‌که ده‌بڕێته‌وه !!!!!!! بۆچی دارتووه‌که ده‌بڕێته‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له پای ئه‌م هه موو ڕۆژگاره پڕ ڕوداوه‌ی ژێرسێبه‌ری دارتووه‌که!!!!!!!!!!
دارتووه‌که ناوزه‌ند ده‌کرا به دارێکی زڕو بێبه‌ر!!!!!!!!!!!!!!
زۆر سته‌م بوو باوکم ڕازی بێت به بڕیاری بڕینه‌وه‌ی دارتووه‌که!
باوکم دارتووه زڕه‌که‌ی خۆشده‌ویست، هه‌روه‌ك خۆشه‌ویستی خاك و وڵات. یاده‌وه‌ری باب و باپیری تیا ده‌دی، له‌هه‌مان کاتدا وه‌ك دارێکی پیرۆز مه‌زنده‌ی ته‌مه‌نی ده‌کرد.
هه‌رچه‌ند دارتووه‌که هه‌ندێ جار ببووه بابه‌ت و باسی ماڵه دراوسێکان، سات ناساتیش سکاڵای لابردنی گه‌ڵاو ڕیقنه‌ی چۆله‌که‌کانی دارتووه زڕه‌که ده‌کرا له‌و لقانه‌ی شۆرببوونه‌وه ناو باخچه‌ی ماڵه‌کانیان. بۆ هه‌ندێکیش بوه مایه‌ی خه‌وزرانی به‌ره‌به‌یان. چه‌ند جارێکیش، له ناوه‌ندی گه‌مه و یاری منداڵان و به‌رد هه‌ڵدان به دارلاستیك بۆ ڕیشۆڵه و کۆتر، به‌رد به‌ره‌و خوار ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌ره‌و ڕووی خۆیان، خوێن له کاسه‌ی سه‌ریان ده‌هات، له‌مه‌ش زیاتر، گه‌لێک جار منداڵان به دارلاستیك شووشه په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌که‌مان یان ماڵی دراوسێکانیان ده‌شکاند.
له ناوه‌ندی ڕۆژگاره‌کانی منداڵیمدا که له نیشتمان ده‌مبرده سه‌ر، ڕۆژێک سه‌رله به‌یانی، له‌و کاته‌دا که خه‌ریکی ڕازاندنه‌وه‌ی جلوبه‌رگی بووکه شوشه‌که‌م بووم، گوێم له گرمه‌ی ڕاکێشان و ته‌ور لێدان بوو له باخچه‌که. له سوچێکی حه‌وشه‌که‌دا ڕاوه‌ستام، داربڕێ له سه‌ر دارتووه‌که بوو، به ته‌ور ده‌یدا له لقه به‌رزه‌کانی، دار بڕ گوریسی پێچابوو له ناوه‌ندی قه‌ده‌کان، دووان و سیانیش له لایه‌کی باخچه‌که‌وه که‌وتبوونه گوریس ڕاکێشان. له‌کاتی ڕاکێشاندا قه‌ده‌کان قرچه قرچیان ده‌کرد. له کاتی ته‌ور لێدان، ورده دار ده‌رده‌په‌ڕی، له هه‌مانکاتدا هاوارێك هه‌ڵده‌ستا، منداڵه‌کان تاده‌توانن دوورکه‌ونه‌وه با پرژه دارتان به‌رنه‌که‌وێ.
منداڵانیش هه‌روه‌ك له ڕیزی پۆلدا ڕاوه‌ستابن، یان له ته‌ماشای سێرکێی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی سه‌رشه‌قام بن، وه‌ك ڕێچکه مێرووله له‌سه‌ر بان و ناو باخچه‌که ڕیزیان به‌ستبوو، له‌گه‌ڵ ڕاکێشانی لقه‌کاندا ده‌یانقیژان. له‌پر لقیَك به‌ربووه‌وه، هه‌ر وه‌ک به‌فری چیا ڕما، ناڵه‌ی ده‌هات، ده‌نگ و ناڵه‌ی ده‌یدایه‌وه به گوێسوانه‌کانی سه‌ربان. لقه‌کان بوون به دووان، سیان و چواریش… لقه‌کان، به‌رده‌وام که‌ڵه‌که ده‌بوون، تا ناوه‌ندی باخچه‌که پڕ بوو له کۆمه‌ڵێك له لقه‌کانی دارتووه‌که.
له گه‌ڵ لێدانی هه‌ر ته‌ورێ، دڵم داده‌چڵه‌کا. ته‌وره‌کان ده‌چوونه قووڵایی قه‌د و پۆی داره‌که، زۆر جار ته‌ور یاخی ده‌بوو نه‌ده‌هاته‌وه ده‌ر له ناوه‌ندی قه‌دی دار. له وکاتانه‌دا
چاوم ده‌نووقاند، پاشان له خه‌یاڵمدا سه‌رده‌که‌وتمه‌وه بۆ سه‌ر لقه‌کانی دار تووه‌که. جارێکی تر بووکه شووشه‌که‌م حه‌شار ده‌دا له ناوه‌ندی قه‌ده‌کان.
له کۆتایی ئیواره‌ی ڕۆژه‌که‌دا، ئاسمانیکی ساماڵ، ئه‌ستێره‌کان له ئاسماندا خه‌ریكبوون ده‌که‌وتنه سه‌ما، چۆله‌که‌و کۆترو ڕیشۆڵه ده‌گه‌ڕان له دوای هێلانه ون بوه‌کان.. جریوه جریوی چۆله‌که‌کان تاده‌هات که‌م ده‌بووه، پۆله باڵنده‌و کۆتر تاده‌هات دوور ده‌که‌وتنه‌وه. تاچاو بڕکا به پۆل ده‌فڕین.
دارتوو وون بوو له چاوو، که‌وته خوار، لق‌و پۆکانی دارتووه‌که پارچه پارچه و به شکاوی له گشت لایه‌کی گۆڕه‌پانو باخچه‌که‌دا په‌رتوو بڵاو که‌وتبوون، بۆشایه‌کی گه‌وره‌یان له ئاسمانی ماڵه‌که‌ماندا دروستکرد. زه‌ویه‌کی گه‌لێ فراوانی له باخچه‌که‌دا چۆڵکرد. دار توو نه‌ما….. دارتوو که‌وت به زه‌ویدا. خه‌ونه‌کانی منداڵیمی کرده یادگار له‌گه‌ڵ گه‌ڵا وه‌ریوه‌کان گشتیانی هه‌ڵوه‌ران. چاوم گێڕا به زه‌ویداو، پێم خشاند له گه‌ڵا وه‌ریوه‌کان، هه‌روه‌ك له خه‌ونێ ڕاچه‌نم، دووباره خۆم دییه‌وه له سه‌ر زه‌وی وڵاتێکی زۆر دوور‌و که زه‌ریا که‌وته نێوانمان.
له یه‌ک له کاته‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بۆ نیشتمان، ڕۆژێك، له سوچێکی نزیك کتێبخانه‌که‌ی باوکم، چاووم که‌وته سه‌ر قه‌دێکی بچووکی دارتووه‌که، که له نزیك کتێبخانه‌که دانرابوو. له ئه‌ندازه‌ی مێزێکی بچوکی به‌رده‌ست، شێوه‌ی بازنه‌یه‌کی خڕ، به‌تاسه‌وه، زوو به‌ره‌وپیری چووم، ده‌رمهێناو له پێش خۆمم دانا. تا توانیم لێی ورد بوومه‌وه. پاشان ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی لقه‌که‌م ژمارد، له زنجیره ئه‌ڵقه له‌ناو یه‌که‌کانی سه‌رقه‌دی دره‌خت که ته‌مه‌نی دیاری ده‌ده‌ن، ته‌مه‌نی لقه دره‌خته‌که‌م خوێنده‌وه، خۆیان ده‌دا له ده‌ساڵ.
له‌پاش حه‌وانه‌وه، له سه‌ر کورسیه‌ك دانیشتم، هه‌ردوو قاچم خسته سه‌ر قه‌دی دارتووه‌که. قاچه‌کانم ڕاکێشا‌و هه‌ستێکی حه‌وانه‌وه به ده‌ره‌نمدا ده‌هات و چوو، بۆ ماوه‌یه‌ک گه‌ڕامه‌وه بۆ ڕابردوو، بۆ یاده‌وه‌ری منداڵیم، بۆ جۆلانه‌و خه‌تخه‌تێن و په‌تپه‌تێنی ژێر سێبه‌ری دار تووه‌که، بۆ ئیشق و خۆشه‌ویستی منداڵانی گه‌ڕه‌ك، بۆ چاوشارکێ، بۆ یاری ماڵماڵێنی بووکه شووشه‌که‌م. تا ئه‌و ساته‌ی له قووڵايی ئه‌وینێکی وندا نقوم بووم، وێنه‌م کێشاو وێنه‌که‌م خسته دووتوێی کتێبه‌که‌م، پاشان نه‌خشاندم، له‌سه‌ر به‌رگی پشتیه‌که‌م، تا جارێکی تر له خه‌وندا بگه‌ڕێمه‌وه بۆ نیشتمان بۆ ژێر شنه‌ی سێبه‌ری دارتووه‌که.
چرۆ زه‌ند
zandchro@hotmail.com
Nov 11, 2011
كه‌نه‌دا