داگیركه‌ر‌و خانه‌خۆێ، سه‌دام‌و قه‌زافی
هه‌واڵی گرتن‌و كوشتنی قه‌زافی‌و ژماره‌یه‌ك له ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی له مانگی رابردوو گه‌رمترین هه‌واڵی دنیا بوو، دیاره هیچ كه‌س گومانی له دیكتاتۆر بوونی قه‌زافی نییه، چونكه هه‌ر ته‌نها 42 ساڵ حوكمكردن‌و وازنه‌هێنان له‌ده‌سه‌ڵات‌و قۆرغكردنی سه‌روه‌ت سامانی وڵات بۆ كوڕ‌و خانه‌واده‌و كوشت‌و بڕی بێ‌ژماری خه‌ڵكی سڤیل ئه‌وپه‌ڕی دیكتاتۆرییه. لێره‌دا نامه‌وێ بچمه ناو شیكاری شێوازی حوكمڕانی قه‌زافی‌و رژێمه‌كه‌ی‌و ئه‌و مێژووه دوور‌و درێژه پڕ مه‌ینه‌ته‌ی خه‌ڵكی لیبیا، به‌ڵكو مه‌به‌ستمه باس له‌و كۆتاییه تراژدیاییه بكه‌م كه تێیدا كۆتایی به‌ژیانی قه‌زافی هێنا، ده‌شمه‌وێ به‌راوردێك له‌نێوان گیران‌و كۆتایی حوكمڕانی سه‌دامی سه‌رۆكی دیكتاتۆری عیراق‌و قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا بكه‌م، كه‌تاراده‌یه‌ك خۆشیان‌و وڵاته‌كانیشیان كه وڵاتی ئیسلامین‌و هه‌ردوو وڵات خاوه‌نی سه‌روه‌ت‌و سامانی زۆر‌و هه‌ردوكیشیان له‌رێگای كوده‌تا‌و كوشت‌و كوشتاره هاتوون‌و له‌زۆر رووه‌وه له‌یه‌كتری ده‌چوون، چونكه هه‌ردووكیان تاله‌ده‌سه‌ڵات بوون هیچ حیسابیان بۆ گه‌له‌كانیان نه‌ده‌كرد‌و به‌ئاگر‌و گوولله وه‌ڵامی بچووكترین داخوازی هاوڵاتیه‌كی ئاسایشیان ده‌دایه‌وه، له كۆتایشدا كه حوكمڕانیان هه‌ره‌سی هێنا ئه‌وه‌نده ترسنۆك بوون له‌دوا ساتی ژیانیشیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون به زه‌لیلی ده‌كوژرێن، زاتیان نه‌كرد گولله‌یه‌ك به‌خۆیانه‌وه بنێن.
له‌و نووسینه‌دا ده‌مه‌وێ چه‌ند به‌راورێكی ساده بخه‌مه روو كه بریتییه‌لە، یه‌كه‌م: سه‌دام حوسێن له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه له‌ناو كونكێك هێنرایه ده‌ر، سه‌ربازه ئه‌مریكاییه‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌یدا زۆر به‌رێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كرد‌و له‌یه‌كه‌م ساتدا پشكنینی پزیشكیان بۆ كرد، به‌ڵام كه‌قه‌زافی له‌لایه‌ن هێزه شۆرشگێره‌كانی لیبیاوه له‌ناو كۆنی ئاوه‌رۆیه‌ك ده‌ستگیر كرا، هه‌رچی سوكایه‌تی هه‌یه‌و له‌جیاتی پشكنین به‌ر له‌كوشتن هه‌رچی خراپ بوو پێیانكرد. دووه‌م: سه‌دام درایە دادگا له پرۆسه‌یه‌كی داداگاكردنی دوورودرێژدا حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا‌و له‌سێداره‌درا، كه‌چی قه‌زافی ته‌مومژاوی‌و بێ دادگا‌و هه‌ر به‌حوكمی چه‌ند چه‌كدارێك درایه به‌ر گولله‌و كوژرا‌و كه‌سیش نازانێ چۆن‌و بۆچی له‌به‌ر چی ئه‌وها به‌خێرایی بێ لێپێچینه‌وه ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌را سه‌پێندرا. سێیه‌م: سه‌دام درایه‌وه ده‌ست كه‌سوكاری‌و له‌ناوچه‌كه‌ی خۆی به ئاشكرا نێژراو‌و پرسه‌ی بۆ گیرا، قه‌زافی به‌نهێنی‌و نادیار كه‌س نازانێ چۆن و له‌كوێ نێژا.
ئه‌و به‌راوردانه بۆ ئه‌وه‌یه بڵێم ئه‌گه‌ر شۆرشگێران بانگه‌شه‌ی ئیسلام بوون ده‌كه‌ن، ده‌بوا به‌پێی باوه‌ڕی خۆیان ره‌فتاریان بكردابایه ئه‌ویش نه‌ده‌بوا دیل بكوژن، كه كوشتیشیان ئه‌وا (وه‌ك باوه مردوو ته‌واو ده‌بێ) ده‌بوا رێگا بده‌ن به پێی دابونه‌ریتی ئیسلام بنێژرێ و هه‌ق و حیسابی له‌گه‌ڵ بكرێت.
بۆیه جێگای خۆیه‌تی پرسیار بكه‌ین، ئه‌رێ سه‌ریازه به‌ناو داگیركه‌ره‌كانی ئه‌مرێكا موسلمانه‌تر ره‌فتاریان كرد یان سه‌ربازه موسلمانه‌كانی لیبیا، ئایا ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا كردیان‌و سه‌دامیان راده‌ستی دادگا راسته، یان ئه‌وه‌ی مۆسلمانه‌كانی لیبیا كردیان‌و به چه‌ند خووله‌كێك سزای قه‌زافیاندا؟ ئایا ژیان له‌سایه‌ی كه‌سانێك كه هه‌ر ده‌ستیان هه‌بوو ده‌بنه حاكم‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م ده‌ستپێك به‌كوشتن ده‌ست پێده‌كەن خۆشتره؟ یان له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌ی هیچ كات مرۆڤ بوونی خۆیان‌و به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بیر ناچێته‌وه؟ دوا پرسیار، ئه‌رێ ئه‌وه چ قه‌ده‌رێكه ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست واز له حوكمی دارستان ناهێنن‌و دنیا ده‌گۆڕێ‌و ئه‌وانیش هه‌ر نه‌گۆڕ؟.
گۆران جه‌لال